Skip to Content

چەند سەرنجێک لەسەر شەڕی نێوان حەما س و ئیسرائیل.. عەبدوڵا ساڵح

چەند سەرنجێک لەسەر شەڕی نێوان حەما س و ئیسرائیل.. عەبدوڵا ساڵح

Closed
by تشرینی یه‌كه‌م 10, 2023 General

  • ئەو دەستپێشخەریە و ئەو غافڵگیریەی حەماس کردی ودوێنێ بەیانی زوو گورزێکی کوشندەی وەشاندە ئیسرائیل بوو بە بەشێک لە مێژوو، تازە ئەگەر ئیسرائیل هەموو غەززە وێران و کاول بکا ناتوانێ قەرەبوی ئەم گورزە بکاتەوە، بەتایبەت کە سوپای ئیسرائیل لەباری تۆکمەیی و تواناوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا یەکەم و لەسەر ئاستی جیهانیش هەژدەهەمە .
  • ئەم شەڕە مێژووی سیاسی بنیامین نەتەنیاهۆ بەرەوکۆتایی دەبات.
  • بزوتنەوەی فەتح ئەوەندەی تر خرایە پەراوێزەوە و ئەمەش یەکێک دەبێ لە بزمارەکانی سەر تابوتەکەی .
  • ئێران و حەماس، دوای ئەوەی پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانی بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل و ئەگەری هاتنە ناوەوەی سعودیە بۆ ئەم پرۆسەیە، بارودۆخێکی سیاسی تازەی لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هێنایە کایەوە کە بووە هۆی ئەوەی ئەم دوو هێزە هاوپەیمانە( ئێران و حەماس) بخرێنە بازنەیەکی داخراوەوە وپەراوێزبخرێن، یەکێک لە ئامانجە سەرەکیەکانی ئەم شەرە هاتنەدەرەوەی ئەم دوو هێزەیە لەم بازنە داخراوە و لەم تەنگژەیە.
  • ئەگەرچی هۆکاری مێژوویی زۆر هەیە بۆ هەڵگیرسانی شەڕێکی لەم جۆرە، بەڵام واڵا کردنی دەستی هێزە ڕاستڕەوکانی ئیسرائیل بۆ کوشت وکوشتاری فەلەستینیەکان بەتایبەت لە کەناری خۆر ئاوا( الضفة الغربية ) و لەژێر چەتر وپارێزگاری حکومەتە ڕاستڕە و تووندڕەوەکەی نەتەنیاهۆ، هۆکاری سەرکی ئەم شەڕ هەڵایسانەیە .
  • خەڵکی سڤیلی ئیسرائیل و فەلەستین، ئەگەرچی هەر ئەوان بوونەتە خۆراکی ئەم شەڕ وکوشتارە، بەڵام هیچ بەرژەوەندیەکیان لەشەڕەکەدا نیە .
  • ئیسرائیل بە پشتیوانی هێزە ئیمپریالیستەکانی جیهانی و لە پێشیانەوە ئەمریکا، نایەوەێ ئەو زەویانەی لەشەری (١٩٦٧ ) داگیری کردوون دەستبەرداریان بێت و حەماسیش ئامانجی ئەوە نیە فەلەستین ببێتە دەوڵەتێک ئەگەر بەپێوەری ئەو نەبێ، ئەو دەیەوێ ئیمارەتێکی ئیسلامی نەک تەنیا لە غەززە بەڵکو لە کەناری خۆڕ ئاوا و لە شاری قودسیشا دامەزرێنێ بە هاوکاری وپیشتیوانی ڕاستەوخۆی ئێران و ناڕاستەوخۆی تورکیای ئەردۆگان و قەتەڕ .
  • تاکە ڕێگەی چارەسەری کێشەی فەلەستین ڕێبازی ئاشتی و دامەزراندنی دوو دەوڵەتی سەربەخۆیە بۆ فەلەستین و بۆ ئیسرائیل .

عەبدوڵا ساڵح

  • ٨ – ١٠ – ٢٠٢٣

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish