Skip to Content

دیمانەی مەنسور حیکمەت لەگەڵ بڵاوکراوەی کۆمۆنیست سەبارەت بە ڕیکخراوە جەماوەرییەکانی چینی کرێکار …3

دیمانەی مەنسور حیکمەت لەگەڵ بڵاوکراوەی کۆمۆنیست سەبارەت بە ڕیکخراوە جەماوەرییەکانی چینی کرێکار …3

Closed
by تشرینی دووه‌م 4, 2019 General, Opinion

وەرگێرانی: کاوە عومەر

بەشی سێهەم

کۆمۆنیست: هەوڵدان بۆ پێکهێنانی سەندیکا لەبارودۆخێکدا کە کرێکاران لە هەموو جۆرە ڕێکخراوێکی جەماوەری بێ بەشن بەو مانایە نییە کە لایەنگرانی سەندیکا ئەیانەوێت لە چوارچێوەی سەرمایەداریدا بمێننەوە. دەکرێ بەڵگەشیان ئەوە بێت کە ئەگەر کێشەی بنەڕەتی ڕێکخستنی کرێکارانە لە ڕێکخراوە جەماوەریدا، پێویستە رووبکرێتە ئەو شێوازە ناسراوە لە ڕیکخراوبوون. چونکە ئاسانتر دەتوانرێت بوونی بەدەوڵەت قبووڵ بکرێت. ئەم کارە گونجاوەو لەزوۆر رووە بە کردەوە دەرهاتنی گونجاوە. ئاشکرایە کاتێک کۆمەڵگەو چینی کرێکار ڕووبکەنە شۆرش، سەندیکاکانیش بەپێی بارودۆخە نا متەعارف” نائاساییە” واتە گونجاوی دەگرێتە ئەستۆ. لەبەرامبەر ئەم بەڵگە هێنانەوانەدا چی دەڵێن؟

مەنسور حیکمەت: بوارم بدەن با خاڵێک رۆشن بکەمەوە. ئایا سەندیکا لە کۆتایدا “ڕێکخستنی ناسراوە” یان نا، بەپێی ئارەزویی دامەزرێنەرەکانی دەگۆڕدرێت؟
بەبۆچونی من یەکەمیان دروستە و سەندیکا شێوازێکی ناسراوی ڕێکخستنی کرێکارانە و “بەوردی وتەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی دامەرزێنەری سەندیکایە. گریمانەی ئێمە لەسەر بنەمای ئەوەی سەندیکا لەسەردەمی شۆڕشگێڕانەدا شێوەکاری دەگۆڕێت. بەجۆرێک کە گونجاو بێت یان هەلومەرجی تردا، بۆ نمونە ڕادیکاڵتر ئەبێت یان لەقەبارەیەکی تردا و بەشێوەیەکی تر کاردەکات، بەهایەکی کردەیی زۆری نییە، هەر بەوشێوەی کە ئێمەش ناتوانین ئەمڕۆ بەبیانوی سەرکوتەوە حیزبێکی ڕیفۆرمیست دروست بکەین وپەیمان بدەین کە لەسەروبەندی شۆڕشدا لە کاتی خۆیدا بیگۆڕین بە حیزبێکی کۆمۆنیست، لایەنگرانی سەندیکاش ناتوانن ئەمڕۆ سەندیکای ڕێپێدراو دروست بکەن (واتە سەندیکای جێگای ڕازیکردنی دەوڵەت) وە بەڵێن بدەن لە سبەینێی تەنگژەی سیاسیدا بیگۆڕن بە ئۆرگانی دەسەڵات وکاری ڕاستەوخۆی جەماوەری. ڕەوتی خەباتی چینایەتی سیناریۆی لەم شێوەیە پەسەند ناکات. ئەوە بنیاتنەرانی سەندیکا نین کە چارەنوسی داهاتوی سەندیکا دیاری دەکەن، بەڵکو تایبەتمەندیەکانی خودی جوڵانەوەی سەندیکالیستی وتوانایەکانی سەندیکایە وەک “شێوەیەکی ناسراو” کەمەرج دادەنێ بۆ درێژەی کاری سیاسی و خەباتی داهاتوی، ڕابەرانی و کرێکارانی ڕێکخراو تیایدا.

بزوتنەوەی سەندیکایی، هەتا ئەو ئاستە کە لەگەڵ ئەوەشدا لە پێکهێنانی وشیاری سیاسی کرێکاراندا دەور ئەگێڕن، ئەوان بە ئاسۆو ڕۆحیەتی سەندیکایی بار ئەهێنێت. ئەمە پێناسەی سەندیکایە بۆ خۆی و ئەو پێگە کۆمەڵایەتیە کە هەیەتی ئەو مرۆڤانە دەکێشێتە مەیدان کەلەگەڵ خۆیا دێنەوە دەیانکاتە هەڵسوڕاوانی خۆی. نازانم ئایا بەڕاستی ڕەوتێک بەڵگەی گریمانەیی ئێوەی بۆ بەرگری لە سەندیکا پێشنیار کردوە یان نا. لەگەڵ ئەوەشدا وەڵامی من ئەوەیەکە ئەم جۆرە بەڵگانە پشتیان بەستووە بە دەربرینی زەهنی و خۆبەخشانە “لۆنیاریستی” لەتایبەتیەکان و تایبەتمەندیەکانی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان بەشیوەیەکی گشتی و بزوتنەوەی کرێکاریی بەشێوەی تایبەتی.

بەڵام باسی بنەڕەتی من ئەوەیە کە بەهیچ شێوەیەک ئەم بەڵگەیە گرێی ئێمە ناکاتەوە، لەبەر ئەوەی بەبۆچونی من مەرجی شیاوی ڕێکخستنێکی جەماوەری لە ئێرانی ئەمڕۆدا ئەمە نییە کە بێ ئەملاولا لە سبەینێی شۆڕشیشدا ئۆرگانی کاری شۆڕشگێڕانەش بێت. بۆ ئێمە تەنانەت هەرەوەزیەک و سندوقیکی کریکاریش نرخ و بەهای تایبەتی خۆیان هەیە. کیشەکە لێرەدا نییە. کیشەکە لەسەر واقعی بونی ئەو ئەڵتەرناتیڤە، جدی بوونی لەپەیوەند بە ئاستی خەبات و داخوازییە کرێکاریەکان و بارودۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسەتی زاڵ بەسەر کۆمەڵگەو نرخی و بەهای بە بەراورد لەگەل ئەڵتەرناتیڤی سۆشیالیستی وڕادیکاڵ بۆ هەر ئەم بارودۆخەی ئێستایە. ئێمە تەنها لەبەر ئەوە نەبووینەتە لایەنگری شورا چونکە درووست “سبەینێ” شورا کاری شۆڕشگێڕانە دەکات و سەندیکا نایکات. بەڵکو ئاوەها و لەوەش گرنگتر بەدەلیلیەی کە هەر ئەمڕۆ بزوتنەوەی شورایی و بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی توانای ڕێکخستنی کرێکارانیان هەیە بۆ بەرگریکردن لە ماف و بەرژەوەندیەکانیان. ئەڵبەتە ئەبێت جارێکی تر ئاماژە بەوە بکەم کە ئەو سەندیکالیستانەی کە ئەیانەوێت لە سبەینێی شۆڕشدا کاربکەن، ئەمڕۆ بەپێچەوانەی نمونەکەی ئێوەوە، نەک باس لەسەندیکای ئاشکراو یاسای و جەماوەری ناکەن، بەڵکو باسی لە سەندیکای نهێنی دەکەن. وەک وتم ئەمە پێشێل کاریەو هەڵهاتنە لە کێشەی پێوستی کرێکارانی ئێران بۆ ڕێکخراوبونی جەماوەری لەگەڵ توانای خەباتی ئاشکرا و فراوان. ئەو کیشانەی کە بەبڕوای ئێمە بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی دەتوانێت وەڵامی پێبداتەوە.

کۆمۆنیست: لەگەڵ ئەم وردەکاریەدا ئەو خاڵەی بڕیارنامەکە دەڵێ ئێمە پشتیوانی لە هەوڵی کرێکاران بۆ دامەزراندنی سەندیکا دەکەین. لەڕوی کردەیەوە زیاتر ڕوون بکەنەوە. ئایا لەیەک کاتدا هەوڵدان بۆ پێکهێنانی ڕێکخستنی شورایی و لە هەمان کاتتدا بەرگریکردنی چالاکانە لە کرێکارانێک کە هەر لەو جێگایەدا بەنیازی دروستکردنی سەندیکان لەکردەوەدا ڕووبەڕووی کیشە نابێتەوە؟

مەنسور حیکمەت: ئێمە پشتیوانی لەهەوڵی کرێکاران دەکەین بۆ پێکهێنانی سەندیکا، چونکە بەجیا لەڕاگەیاندنی هەڵوێستی حیزب بەقازانجی شوراو بەجیا لەوەی کرێکارانی ڕادیکاڵ و کۆمۆنیست بەدوای بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی و ئەڵتەرناتیڤی بزوتنەوەی شورایەوەن، هەموو کرێکاران لەپشت سەری ئێمەوە ڕیز نابەستن. چینی ئێمە هەر بەجۆرە لە شێوازی جۆراوجۆردا خەریکی کاری سەنگەر لێدانە لەبەرامبەر بۆرژوازیدا، یەکێک لەو شێوازانە هەوڵدانە بۆ دروستکردنی نەقابەکان، چ نهێنی و ئاشکرا یان هیتر. ئیمە پشتیوانی لەهەر سەنگەر لێدانێکی کرێکاران دەکەن وە هەوڵ ئەدەین بۆ بەهێزکردنی. ئیمە هەردوو خشتێک کە کریکاران لەخەباتیاندا لەسەریەک دایان نابێت تێکی نادەین، بەڵکو هەوڵ ئەدەین بە بەشداری خۆمان، لەگەڵ پشتیوانیەکانمان و فیداکاری لە ڕیزی هەر ڕوبەڕوبونەوەیەکی چینایەتی، ئەم هەوڵانە بەرەو ئەولایە بەرین کە بڕوای ئیمە بەرژەوەندیە واقیعیەکانی کرێکاران لەوێدا دەستەبەر دەبێت.


ئامانجی ئێمە ئەوەیە کەبزوتنەوەی کرێکاری هەرچی زیاتر بەهێز بێت لەبەرامبەر بۆرژوازیدا. ئەگەر سیاسەتی ئێمە ببێتە سیاسەتێکی هەمەلایەنەی ناو دەرونی چینی کرێکار، دڵنیاین کە هێزی کرێکاران دەگات بەباشترین شێوە، بەڵام مادام کە هاوکات لەگەڵ ئێمەدا مەیلی خەباتکاریتر لە ناودەرونی بزوتنەوەی چینەکەدا دەست بۆ کاری پێکهێنانی شێوازی تر لەیەکگرتن ببەن. ئێمە هاوکاریان دەکەین وە لەهەمان کاتدا هەوڵ ئەدەین بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی و شوراکان زۆرترین کاریگەری و متمانە لەنێو کرێکاراندا بەدەست بهێنن، چونکە باوەڕمان وایە کە کرێکاران لەم ڕیگەیەوە دەستیان دەگات بەهێزو توانای واقعی خۆیان لەخەباتی ئێستا و لە خەباتدا بۆ بەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتی سیاسی.

ئەگەر ئەمڕۆ کرێکارانێک بیانەوێت سەندیکایەک ڕێکبخەن، بەدلنیاییەوە ئێمە سەرنجی ئەوان بۆ ئیجابی بوونی هەوڵدان بۆ پێکهێنانی شوراکان رادەکێشین، لەڕیگای پەرەپێدانی بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتیەکان، بەڵام ئەگەر کەسانێک هەر ئێستا چەند هەنگاو لەم ڕیگایەدا چووبنە پێش، ئەگەر بەڕاستی هەنگاوێک بەرەوپێکهێنانی نەقابەی چی مەبەستیان چووبنە پێش، دەتوانن کرێکارانی کۆمۆنیست وەک پارێزەرو بە‌هێزکەری خۆیان لەقەڵەم بدەن، هەڵبەت لە بارودۆخیکی ئاواشدا، هەر بەو شێوەیەی لە بڕیارنامەکەدا هاتووە، ئێمە هەوڵ ئەدەین جوڵانەوەی سەندیکایی بەهۆی هەمان خاڵە لاوازە نەریتیەکانی نەقابەکان توشی تێکشکان نەیەت و لەتاقیکردنەوەی ئیجابی بزوتنەوەی شورایی، وەک پشت بەستن بەدیموکراتی راستەخۆ و ئیرادەی کرێکاران، خۆپاراستن لە بیرۆکراتیەت، پاراستنی مەودا لەگەڵ رەوتە ریفۆرمیستەکان و شتی تر کەڵک وەردەگرێ.
جگە لەوەش، لەبڕیارنامەکەدا هاتووە کە لەهەندێک باری تایبەتیدا خۆمان راستەوخۆ هەوڵدەدەین بۆ پێکهێنانی نەقابەکان. بەڵام هەوڵ ئەدەین کە ئەم نەقابانە لەداهاتودا پەیوەندیەکی بەهێزیان لەگەڵ بزوتنەوەی شورایدا هەبێت بەگوێرەی هەندێک پێوەری دیاریکراو پێیانەوە پەیوەست بن.

وەرگێرانی: کاوە عومەر
چاوپێداخشاندنەوەوهەڵەبرێ: بۆپێشەوە

Previous
Next
Kurdish