سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێك ده‌رباره‌ی :”جوان كریستۆڤ گۆچید” … ئاماده‌كردنی: ڕێباز محه‌مه‌د جه‌زا
په‌رچه‌كرداری تێپه‌ڕاندن بوو به ( دیناوكردن- مكاشفه ) ی سیستمی (صارم – بڕه‌ر ) ی كه‌مته‌رخه‌می (كه‌تواری- واقعی ) و كاریگه‌ریه‌كه‌ی له‌پێش هه‌ر ڕه‌خنه‌گرێكی سه‌ده‌ی ده‌یه‌مدا بوو ، ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ناوی ” جوان كریستۆڤ گۆچید ” (1700- 1766)ی مامۆستای شیعربوو له (زانكۆی لیبزیگ ) و پێشه‌وای ڕێبازی عه‌قڵی له‌تیۆری درامی ئه‌ڵمانی سه‌ده‌ی 19دا.
ئه‌وه‌بوو ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر كتێبه ڕه‌خنه‌ییه‌كانی گۆچید و بایه‌خیان پێدا : جه‌ختیانكرده‌سه‌ر وه‌زیفه‌ی ئه‌خلاقی دراما و داواكاری ناسنامه‌ی فعلی و واقعی درامی ڕاسته‌قینه و ته‌واوی ئه‌و لایه‌نه جێبه‌جێكاریانه‌ی تیۆری هونه‌ری (تجلی – ده‌ری ده‌خات ) كه له – وانه‌یه – زۆرتر پارچه‌یه‌كی دیاری كاره‌گه‌وره‌كان بێت ، ئه‌و وه‌سفه فعلیه له‌نووسینی شانۆدا ، له وه‌رزی چواره‌می نووسینه‌كه‌ی دا )versuch einer critische Dichtkunst1730)یه.
یه‌كه‌م و پێش هه‌مووشتێك هه‌ڵبژاردنی عیبره‌تی ئه‌خلاقی ئه‌رێنییه كه‌ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ چنینی هه‌مه‌كی كه له‌گه‌ڵ ئامانجدا یه‌كده‌گرێته‌وه و دوای ئه‌وه وه‌ك ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ستدێت و زایه‌ی ده‌كات له‌دۆخی گشتی ڕووداو‌و كه به‌ته‌واوه‌تی ڕوونه ئه‌و عیبره‌ته ئه‌خلاقیه هه‌ڵبژێردراوه . .پاش ئه‌وه دیاریكردنی ئه‌وكاریگه‌ریانه‌ی كه ده‌یه‌وێت ته‌حقیقی بكات له‌داهێناندا ، ئایا ده‌ته‌وێت كارێكی خورافی یان كۆمیدی بكه‌یت یان تراژیدی یان داستانی ؟ كه‌هه‌رشتێك كاریگه‌ره به‌و كه‌سێتیانه‌ی ده‌یداتێ و لێوه‌ی سه‌رهه‌ڵده‌دات ، خورافه وه‌كو ناوی گیانداران به‌كاری ده‌هێنێت …. به‌ڵام گه‌ر ویستت كۆمیدیا دروست بكه‌یت … تاكو ئێستاش كه‌سه‌كانت هاونیشتمانیتن ، له‌به‌رئه‌وه‌ی پاڵه‌وانه‌كان و فه‌رمانداره‌كان ئینتمایان بۆ تراژیدیایه ، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه باركراون كۆتایی شانۆییه‌كه (للازدرا‌و – ساویلكانه )و هه‌ڵه‌بێت .
هه‌ڵوێستی گۆچید ، به‌تایبه‌تی له یه‌كه‌ی كات و شوێندا ،وه‌كو (كاستالفیترۆ یاخود داسیر ) ، سه‌رده‌م ده‌بڕن ، له‌به‌رئه‌وه – پشكی باوه‌ڕ پێكراو دێنێت ، وه‌كو باشترین پلۆته‌كانی كه زه‌مه‌نی شانۆیی و زه‌مه‌نی فعلی و ته‌واو ، له‌سه‌ری ڕێكده‌كه‌ون ، نۆیان ده كاتژمێر ده‌بێت و ده‌ربڕینه له‌و په‌ڕی ڕێگادان به و پلۆته‌ی كه‌پشت ڕاستكراوه‌ته‌وه و له‌وه‌ش زیاتر ، تائێستاش ئه‌و كاتژمێرانه رۆژن نه‌ك شه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی كه سێتییه‌كان پێویستیان به‌نووستنه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ” پێویسته به‌وه‌ده‌ستپێبكات ، پلۆته‌كه نزیك بن له نیوه‌ورۆ و به چونه‌ناو ئێواره‌وه كۆتایی پێبێت یان به‌یانییه‌كی زوو ده‌ستپێبكات و له‌نیوه‌رۆدا ته‌واو بێت . له‌م سۆنگه‌یه‌وه هه‌رچه‌نده بینه‌ران له‌سَیبه‌رێكیشدا دابنیشن پێویسته شوێنكه‌وته‌ی ئه‌وكه‌سانه بن كه‌ئه‌دا ده‌كه‌ن له‌شوێنێكدا . به‌زیادكردنی ئه‌وه‌ی ، پێویست ناكات جۆری شوێنه‌كه وه‌كو ئه‌وه بێت كه ڕاسین به‌باشی ده‌زانێت – به سنورداركردنه‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بینراوێكی ڕاستگۆیانه‌ی واقعی مێژوویی بێت به‌پێی توانا . هه‌روه‌ها ده‌بێت به‌دوای قسه‌و ڕووداووه (كه‌تواری- واقعی ) یه نیشانه‌لێگیراوه‌كاندا بچین و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه گۆچید ناڕازی بوو له و مۆنۆلۆج و قسانه‌ی كه‌سێتییه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیان و غه‌یری خۆیان له زه‌خره‌فه‌كاری ڕه‌وانبێژیاندا هه‌بوون ، لێره‌وه گۆچید به‌ته‌واوی كاری كرد له‌سه‌ر بابه‌تی ڕاستگۆیی هونه‌ری هه‌تاساڵی 1851 و له مه‌قالێكیدا به‌ناونیشانی :
“Ob man in theatralischen Gedichten allezeit die Tugend als lohnt und das laster als bestraft vorstellen muss”
ده‌ڵێت : ده‌كرێت وازله دادپه‌روه‌ری هونه‌ری بێنین گه‌ر”مردوو ” نه‌بین له ئیهام به‌وكه‌تواره ؟. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا “گۆچید ” له‌وخاڵه‌وه ده‌ستی پێكرد به‌ئاراسته‌ی سروشتگه‌راكان و دره‌نگ كه‌وتووه‌كان له‌سه‌ده‌ی 19دا ، به‌ده‌ر له‌وه‌ی سێبه‌ری به‌سه‌ره‌وه بووه له‌زۆ ر رێگاوه و ده‌ربه‌ست بووه به به‌ڕوخساری باوه‌وه ، له‌به‌رئه‌وه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی قسه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كان خۆیان و مۆنۆلۆگیان ، هه‌ستیان به‌وه كردووه كه تراژیدیا ده‌بێت به‌شێوه ئه‌سكه‌نده‌ریه‌كه‌ی پارێزراوبێت و زمانی هه‌مان شێواز‌و فۆرم و په‌یوه‌ست بێت پێوه‌ی ، له‌سێبه‌ری ئه‌م ده‌ربه‌ستیه (ڕژد – جددی ) یه‌دا ، وه‌كو كلاسیكیه‌تازه‌كان به‌تایبه‌تی بابه‌تی كه‌سێتی درامی ، له‌سه‌رئه‌و پێویستیه نه‌خشه‌سازی بۆده‌كێشن كه ده‌بێت سێبه‌ری كه‌سێتیه ڕاستگۆكان له‌گه‌ڵ جۆره لاسایگه‌ریه گشتیه‌كاندا وه‌كو یه‌ك و ته‌وقی قسه‌كانی بات له‌بازاڕ یان له‌ژیانی تایبه‌تیدا .
فێرخوازێكی گۆچید به‌ناوی ” الیاس سكلیجال “(1719- 1749)جێگره‌وه‌یه‌كی بۆ تیۆره‌كانی گۆچیدداناوه به‌گشتی له‌نووسینه‌كانیدا ” الغزیره – خوڕه‌م – لێشاو “ێك له‌شانۆدا یه‌كه‌م سه‌رسامی به‌شكسپیر له‌ئه‌ڵمانیا سه‌ری هه‌ڵدا له‌زمانی ئه‌ڵمانیدا :
Vergleichung Shakespeare und Andreas Gryphius”1741″ ئه‌م پرۆژه‌یه (سروشی – وحی ) وه‌رگرت له دامه‌زراندنیدا بۆشانۆیه‌كی نوێ له كۆپنهاگن به‌دووكاری گرنگی شلیگڵ له‌درامادا و كاریگه‌ر به دووتیۆرسێن و ئه‌زموونكاری په‌یوه‌ست به‌و نمونه‌یه‌وه :
Schreiben von Errichtung eines Theaters in Kobenhagen Gedanken zur Aufnahme des danischen theaters
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كرداریانه‌ی شانۆوه‌و له باره‌ی تیۆری درامی و شانۆییه دووباره‌كانه‌وه جیاوازی زۆر سه‌ریان هه‌ڵدا له‌نێوان (گۆچید و شلیگڵ ) له سه‌ره‌تای كاره دواكه‌وتووه‌كه‌دا، لێره‌دا ڕه‌خنه‌گر نه‌بووه له سه‌ده‌ی 18دا له‌وانه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها ئه‌و وه‌زیفه ئه‌خلاقیه هونه‌ریه ڕه‌فزكرابێت ، به‌ڵام (شلیگڵ ) جیاواز بوو له(گۆچید ) له‌ودۆخه‌دا هه‌میشه و له‌وێدا ڕوونه كه پێگه‌یه‌كی ناوه‌ندی هه‌یه كه بڕیارده‌دات له‌وه‌ی ” شانۆ زۆر پابه‌نده له‌وباره‌یه‌وه به‌ڵام بێ چێژه ، شوێنگه‌ی هۆڵی وانه‌وتنه‌وه‌یه نه‌ك شانۆ ،” به‌ڵام شانۆگه‌ری به‌ته‌نها ئه‌و ئامانجه‌یه ، كه شایسته‌ی ئه‌وه‌یه گوێبیستی بین له‌به‌رئه‌و هۆكاره به‌ته‌نها ، هه‌تا ئه‌گه‌ر گوێبیسته‌كان ئه‌هلی چێژ‌و زانستیش بن.