
رۆژێكی خۆڵكه‌وه‌یی … عارف كورده
ئه‌م شاره ملوانكه‌ی دیرۆكی
لاپه‌ڕه‌ی پساوه
هه‌ر ده‌نكه شیلانه‌و مه‌رجانه
له كونجی خه‌یاڵی رابردووی خنكاوه
ئه‌م شاره كفنێكی خۆڵ باوی
پۆشیوه‌و مه‌لووله..
له ده‌ریای مت بووندا نوستووه‌و
ئه‌ندێشه‌ی له‌نگه‌ری
له وه‌رزی سڕ بوونه..!
له‌م شاره نه مه‌جنوون بۆ له‌یله
ده‌شت و ده‌ر په‌ی ده‌كا
نه فه‌رهاد بۆ شیرین
قوڵنگی له شانه‌و
له دڵی بێستوونا كانیاوێك ده‌ر ده‌كا!
به‌كره‌كه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ؛
كه‌ڵه‌گای شه‌قامه‌و
كه‌س نیه نه‌فره‌تێك.. تفێكی لێ بكا..!
سبه‌ینێ له‌م شاره جه‌ژنه‌كه‌ی ئایاره
نه مارشی راپه‌رین ده‌بیسترێ..
نه خرنه‌ی بازنی بێریوان خرنه‌ی دێ!
ئه‌ستێره‌ی ئه‌م شاره نابێته قه‌قنه‌س و
له پێناو ئه‌وینا داگیرسێ و بسووتێ..!
نه زه‌نگی شیعره‌كه‌ی؛
سه‌د ساڵه‌ی ئایارم ده‌نگی دێ..!
نه تێشووی پڕ وشه‌ی؛
وورایه‌ك.. ئه‌ژده‌رێك..
له شانی هیچ كه‌سێك نابینرێ..!
توتیه‌كی كێویله‌ی زۆر بڵێی فشۆڵه
مێژوویه‌كی ئاوه‌ژوو ده‌نووسێ و
له‌لای ئه‌و ئاساییه
یه‌ك كه‌سیش گوێ نه‌گرێ..!
ئه‌سپێكی له‌ڕوو لات..داهه‌زاو.. سیسه‌ڵه
له په‌ناو په‌سێو دا؛
هه‌ندێجار نووزه‌یه‌ك .. لرخه‌ی دێ ..!