 
	جیاوازی نێوانی هه‌ره‌وه‌زی و خێرخوازی ، کاری هه‌ره‌وه‌زییانه و خێرخوازییانه:
   زاهیر باهیر – له‌نده‌ن
 24/09/2016
جیاوازییه‌کانی ئه‌م دوو جۆره کارکردنه یا ئه‌م دوو جۆره ئه‌نجوومه‌ن/ ده‌ستانه / کۆمیتانه زۆرن ، به‌ڵام جیاوازییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانیان ، ئه‌مانه‌ن:
•	خێرخوازی زیاتر خه‌ڵکانی  دینی و مه‌زهه‌بی و  ڕێکخروانی مه‌ده‌نی ناحکومی پێی هه‌ڵده‌ستن و هۆکار و هانده‌ره‌کانیشیان ڕۆحی به‌زه‌یی و دڵسووتان و خزمه‌تکردنێکی  به‌رچاوی سیسته‌مه‌که‌یه ، ئه‌مه‌ش زیاتر له که‌یسی ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه ناحکومییه‌کاندا به ئاشکرادهبینرێن.  له هه‌ره‌وه‌زییه‌کاندا، کارکردن و پێکه‌وه ژیان ڕۆحی کۆمه‌ك و یارمه‌تی دروستده‌کات و گه‌شه‌ی  پێده‌دات ، گیانی هاوکاریانه‌ی سه‌رده‌می کۆنی مرۆڤ ده‌ژێنێته‌وه و مرۆڤ ده‌گێڕیته‌وه بۆ سروشته سروشتییه‌که‌ی خۆی. هۆکاری کردنه‌که‌ی نه پاره‌یه و نه به‌زه‌ییه ، به‌ڵکو هۆشمه‌ندی مرۆیانه و ده‌فعکردنی پێویستی یه‌کدییه.
•	 خێرخوازی، مرۆڤانی خزمهتپێکردوو  Patronise ده‌کات ( واته به چاوێکی تا ڕاده‌یه‌ك سوك و بێ ده‌سه‌ڵات ته‌ماشا ده‌کرێن و خۆجیاکردنه‌وه‌ش له نێوانی هه‌ردوو لادا به زه‌قی ده‌بینرێت که لوتبه‌رزی و زانایی و لێوه‌شاوه‌یی پێوه دیاره.  له هه‌ره‌وه‌زییه‌کاندا گیانی یه‌کسانی  و بڕوا به‌خۆبوون و به یه‌کدیبوون گه‌شه پێده‌دات ، کار له‌سه‌ر دروستکردنی تاك و بایاخدان به‌کاری ههرهووهزیانه ده‌دات .
•	له کاری خێرخوازی-دا چاوبهرهوژێریی و خه‌جاڵه‌تی و خۆ به‌که‌م زانیین بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که کۆمه‌کیان پێده‌کرێت، ده‌بینرێت.  له کاری هه‌ره‌وه‌زی-دا ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه پوجهڵدهبنهوه، گیانی برایه‌تی و ڕۆحسووكێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت و به‌خته‌وه‌ری و شادمانی بۆ به‌شداربووان ده‌گه‌ڕینێته‌وه به‌وه‌ی که پشتئه‌ستورن به هێز و هاوکاری یه‌کدیی و مه‌ترسی ته‌نیایی  و بێ پاره‌یی و بێ هاوده‌می ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.
•	خێرخوازی خه‌ڵکانی خزمهتپێکراو ده‌که‌نه وابه‌سته و ته‌نانه‌ت ئه‌و تۆزه هێز و ده‌سه‌ڵاته‌ش که هه‌یانه، ئه‌وه‌شیان لێده‌سێنرێته‌وه و گیانی که‌مبڕوایی و بێ هێزی و بڕواکردنه سه‌رکه‌سانی دیکه له ده‌رونیاندا چه‌که‌ره ده‌کات.  له هه‌ره‌وه‌زییه‌کاندا ، کاری هه‌ره‌وه‌زییه‌کان  تاك چالاك و ده‌ستپێشخه‌ر و خزمه‌تکاری کۆمۆنێتییهکهیه و دڵه‌ڕاوکێ و دوودڵی لا دروست نابێت له کاتی ڕوودانی کاره‌ساته سروشتی و ناسروشتییه‌کاندا ، چونکه ده‌زانێت که هێزێکی له‌بن نه‌هاتوی ئاشکراو شاراوه‌ی له ده‌وروبه‌ره.
•	هه‌رچی خێرخوازی و کاری خێرخوازیانه هه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که کاره‌کانیان ته‌نها وه‌ختییه ، گه‌وره‌ترین خزمه‌تیش به سیسته‌مه‌که و خودی ده‌وڵه‌ته‌کانی ده‌که‌ن ، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بینیت کاتێك که ڕوداوێك ڕووده‌دا به هه‌زاره‌ها له خه‌لكانی ده‌وڵه‌مه‌ند و ملیۆنه‌های دیکه‌ی خه‌ڵکانی ئاسایی که ده‌که‌ونه ژێر ئه‌ژموونی میدیاوه ، به په‌له پاره وخواردن و پۆشاك و خواردنه‌وه و هه‌تد کۆده‌که‌نه‌وه  وه‌کو یارمه‌تی و کۆمه‌ك .  یاخود ناو به‌ناو کۆمه‌ك  بۆ وڵاتانی به‌ناو هه‌ژاری وه‌کو له ئه‌فریقاو شوێنه‌کانی دیکه، کۆده‌کرێته‌وه ، که له‌م حاڵه‌ته‌دا پاترۆنایزیان ده‌که‌ن و به هه‌ژار ناویاندههێنن، ئه‌مه له کاتێکدا هیچ وڵاتێك نییه له‌م دونیایه‌دا گه‌ر سامانه‌کانی بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی سه‌رف بکرێت و یاخود هه‌ره‌وه‌زیانه کاری له‌سه‌ر بکرێت ، به هه‌ژاری بمێنێته‌وه.  له هه‌ره‌وه‌زییه‌کاندا ، خه‌ڵکی به رؤحێکی هۆشداره‌وه دێته پێشه‌وه‌و هۆکاری ئه‌ساسی هه‌ژاری و نه‌داریی لا ڕونه و پرسه‌کان لای ئه‌مان زیاتر ده‌بێته پرسێکی سیاسی و له هه‌وڵی فراوانکردنی ههرهوهزییهکاندان له ئاستێکی گه‌شه‌کردوی زیاتردا. ئه‌وه تێده‌گه‌ن که ئه‌م جۆره ژیانه خۆشتره و به ئه‌زموون تره .
•	کاری خێرخوازی و خێرخوازییه‌کان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تیی و بهرقهراربوونێتی ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه له کردنی ئه‌و کارانه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت باسی ڕه‌گوڕیشه‌ی پرسه‌که بکه‌یت ، بۆچی ئه‌وه‌تی ئێمه هه‌ین ئه‌سیوبیا و سۆمالیا و به‌نگلادش و گه‌لێك وڵاتی دیکه‌ش هه‌ر به هه‌ژاری ده‌یانبینین و پێمانده‌وترێت که ڕوداوی سروشتی وه‌ك بوومه‌له‌رزه لافاو بێ بارانی … هۆکاره‌که‌یه‌تی نه‌ك هۆکار و بنه‌ماکانی سیاسی ، ئابوری یاخو د کۆمه‌ڵایه‌تی.  قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌سڵی کێشه‌کان بڤه‌یه.  هه‌ره‌وه‌زییه‌کان ده‌قا و ده‌ق به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه کارده‌که‌ن ، کار له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی گشتی ده‌که‌ن ، کارکردنی به جه‌ماعی ده‌که‌ن، ئه‌مانه‌ش هیچیان کاتیی نیین، به‌ڵکو دائیمییه.  کارکردن به جه‌ماعی و ژیانی هه‌ره‌وه‌زیانه هیج جۆره ده‌رفه‌تێك بۆ هه‌ژموونی گه‌وره‌ی کاره‌ساته سروشتییه‌کان ناهێڵێته‌وه ، هاوکاتیش که‌مبوونی به‌رهه‌م و به‌رهه‌مهێنان ، هه‌رگیز هه‌ڕه‌شه له ژیانیان ناکات چونکه ئه‌وان به‌و کاره دهستهگهلییهی که ده‌یکه‌ن ده‌توانن ئه‌وه‌ی که ده‌یانه‌ێت ،  به گوێره‌ی پێویستی خۆیان به‌رهه‌می بهێنن .
•	جۆرێك له کاری خێرخوازی کار له‌سه‌ر ساخکردنه‌وه‌ی که‌ره‌سه‌و مه‌تیریاڵی زۆر جار ئێکسپایه‌ریش، ده‌کات و که ئه‌مه‌ش قازانجێکی گه‌وره بۆ هه‌ندێك له کۆمپانییه گه‌وره‌کان دروستده‌کات .  واته کۆمپانیاکان له ڕودانی کاره‌ساته‌کان و له ژیانی ئاسایش‌دا هه‌ر قازانجده‌که‌ن، کورد وته‌نی ” باران بێت ئاشیان ده‌گه‌ڕێت و خۆشیان بێت جووتیان ده‌گه‌ڕێت” .  هه‌رچی هه‌ره‌وه‌زییه‌کان هه‌یه ده‌توانن متمانه‌ی ژیانیان به ته‌واوی بکه‌نه سه‌ر سروشت و کێڵگه‌کان که هه‌ره‌وه‌زانه له کشتیاریکردن و به‌رهه‌مهێنانی خواردنی ئۆرگانیك ( ته‌بیعی) که زۆر ته‌ندروستیانه‌یه. ئه‌و سروشته‌ی نه‌ك هه‌ر هه‌موو پێدایسستییهکی خۆراکی و پۆشاکی ژیانی تیادایه و بواری چاندن و تۆوکردن و ناشتنیشی بۆ ڕه‌خساندوین ، به‌لكو چاره‌سه‌ری هه‌موو نه‌خۆشییه‌کانیشی تیادایه به تایبه‌ت له وڵاتێکی وه‌کو کوردستانی ئێمه‌دا .   به‌کردنی ئه‌مه‌ش بازاڕ- ئازاد له‌و شوێنه‌دا تا ڕاده‌یه‌ك گورزێك ده‌خوات.
•	له ده‌سته خێرخوازییه‌کان و ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه ناحکومییکاندا  به ئاشکرا ته‌رکیبی هیراشیانه و بیرۆکراسی کارکردنی بیرۆکراسیانه ده‌بینرێت و له‌سه‌ر ئه‌وه بناخه‌یه دروستبوون و کار ده‌که‌ن ، ئیدی له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا بێت. کاری هه‌ره‌وه‌زیانه و کۆمۆنێتی و تۆڕی ههرهوازییان، به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه و له بنه‌ما و بناخه‌ی هیراشییه‌ت / هه‌ڕه‌مییه‌ت ده‌دات، به گرتنه‌به‌ری  دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ که به زمانی گوندنشینانی کۆن “به مشاوه‌ره” کاره‌کان ده‌کرێت و ڕاده‌په‌ڕێنرێت، به‌م شێوه‌یه هه‌ره‌وه‌زیی و کاری هه‌ره‌وه‌زییانه هیراشیهت و بیرۆکراسیه‌ت  هه‌ڵده‌ته‌کێنێت به نه‌بوونی  سه‌رکرده و بنکرده و مودیر و کارمه‌ند و کرێکار ، به ڕێگانه‌دانی هاتنهخوارهووهی فرمان بێ مشاوه‌ری ده‌سته‌جه‌معی،  هه‌موو ئه‌مانه  ڕه‌تده‌کاته‌وه و ئه‌و شێوازه له‌ته‌ك هه‌ره‌وه‌زیدا ناڕوات. 


 
			 
			 
			