Skip to Content

گرینگی بونی کەسایەتی بەهێز لەمرۆڤدا.. سامان خضر محمد

گرینگی بونی کەسایەتی بەهێز لەمرۆڤدا.. سامان خضر محمد

Closed
by كانونی دووه‌م 21, 2024 General

بونی کەسایەتی بەهێز لەمرۆڤدا زۆر گرینگە چونکە ئەو مرۆڤانەی خاوەن کەسایەتی بەهێزن زیاتر جێگای سەرنجی دەوروبەرن، هەروەها هەمیشە زیاتر جێگای بایەخن و گرینگی زیاتریان پێدەدرێت لەلایەن دەورو بەرو زیاترجێگادەگرن، خەلکیش ئەوکاسەنەیان لاپەسەند ترەو خۆشەویست ترن بەپێچەوانەی مرۆڤی خاوەن کەسایەتی لاواز. هەمیشە دەوروبەر حەز بە گفتو گۆکردن لەگەڵ ئەو جۆرە مرۆڤانە دەکەن کەوا کەسایەتیان بەهێزە چونکە هەمیشە وشەی گونجاوو لەکاتی ئاوتندا بابەتی بەسود و زانیاری دەخەنە ڕوو ، بەپێچەوانەی مرۆڤی خاوەن کەسایەتی لاواز.
بۆیە ئەوشتانە وادەکات کەوا ببێتە هاندەرێک بۆمرۆڤ تا بتوانێت بیربکاتەوەو کەسایەتیەکی بەهێز بۆخۆی بنیات بنێت.

ئەو شتانەی کە وادەکات کەوا مرۆڤ کەسایەتی بەهێز بێت بریتیە لە، چۆنیەتی هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ دەوروبەر،هەروەها چۆنیەتی ئاخاوت لەگەڵ دەوروبەرو، هەروەها دورکەوتنەوە لە و کارانەی کەوا لەلای خەلکی ناشرین و ڕێگە پێنەدراوە و چەندین کارو هەلسوکەوتی تر.
بۆیە ئەگەر بێت و مرۆڤ بتوانێت ئاگاداری ئەو مەرجانەو چەند مەرجێکی تر بێت ئەوا دەبێتە خاوەن کەسایەتیەکی باش و جوان.
هەمیشە ئەو مرۆڤانەی خاوەن کەسایەتی بەهێزن لە کۆرو کۆبونەوەو دامو دەزاگا وئەوشوێنانەی خەڵک لێی کۆدەبنەوە ،زیاتر جێگایان دەبێتەوەو خەلکی گوێیان لێدەگرێت و وتەکانیان بەهەند وەلدەگیرێت.
بۆیە هەمیشە پێویستە ئاگاداری کەسایەتی خۆمان بین و بی پارێزین ، چونکە هەرکاتێک کەسایەتی خۆمان لەدەست بدەین ئەوا ناتوانین بەئاسانی بەدەستی بێنینەوە، بۆیە هەمیشە پێویستە هەتابتوانین لەدانیشتن و گفتو گۆکانمان لەگەل خەلکی هەتا بتوانین ئاخاوتنی گونجاوو بەسود بەکاربێنین ئەگەر نا بێدەنگ بین ، هەوەها هەتا بکرێت زۆر کەم قسەبین نەوەک هەمیشە زۆر بڵێبین و دەوروبەرمان بێزار بکەین چونکە کاریگەری لەسەر کەسایەتی مان دەبێت، هەوەها ئاگاری هەڵسوکەتەکانمان بین،
هەروەها ئەوکارانەی دەیکەین کاری باش بن و ڕێگەپێدراو بن لەکۆمەڵگا پێی ناشرین نەبین.
بۆیە بۆئەوەی هەمیشە لەژیاندا دوربین لە ڕەخنەو قسەی سەر زاری خەلکی و هەڵەمان کەم بێت پێویستە کەسایەتی خۆمان بپارێزین و ئاگاداری بین.

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish