
پۆست ڕیفراندۆم … سه‌لام ناوخۆش
پۆست كریتیسیزم ، پۆست مۆدرنیزم ، پۆست سیكیولاریزم …پرانسیپ و ئه‌دگاری خۆیان هه‌یه . به دیدی من پۆست ڕیفراندۆم هه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و سێیه دان ، هه‌م له‌گه‌ڵ پۆست ۆر (پاش شه‌ڕ) ، به واتای به‌شی یه‌كه‌م پرانسیپ و ئه‌دگاری خۆی هه‌یه ، به‌شی دووه‌م قۆناغێكی سیاسی و ئابوورییه.
له پۆست ڕیفراندۆمه‌دا ، كێشه سیاسیه‌كان له نێوان باشووری كوردستان و ئیران و توركیا و عیراق ئاڵۆزتر ده‌بن ، به‌ڵام فاكته‌ری ئابووری وه‌ده‌كات ، نه ئیران نه توركیا بۆ یه‌كتر چۆڵ ناكه‌ن . ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك ئیران 6 ملیار یه‌كی وه‌ك توركیا 8 ملیار بازرگانی له‌گه‌ڵا كوردستان هه‌یه ! وێڕای ئه‌وه‌ش دراوی ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته له ڕه‌وشێكی هه‌ره خراپ دان ! بۆیه هه‌ر ئیمبارگۆیهك هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتر له به‌های دراوه‌كه‌یان ده‌كه‌ن ! ئه‌مه‌ش گه‌ر بزانین ، ڕه‌وشی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و دوو وڵاته له ڕه‌وشێكی ئه‌وتۆ نیین حه‌سودیان پێ ببردرێت!
عێراق ده‌ورێكی پاشكۆیی ده‌بینێت ! گه‌ر ئیران ڕازی بێت ، شیعه‌ی عیراق هیچ ئارێشه‌یه‌كی جیوگرافی له‌گه‌ڵا باشووری كوردستان نییه . ئه‌و هاتوهاواره‌ی عه‌بادی بۆ مه‌رگی سیاسی خۆیه‌تی نه‌ك هه‌ڕه‌شه بێ بۆ سه‌ر كوردستان . له لایه‌كی تر ناوێرێت حه‌شدی شه‌عبی بجولێنێت نه‌ك به زه‌ره‌ری خۆی ته‌واو بێت!
ئه‌و هه‌موو گورگه له چوارده‌وره‌ی كورد هه‌یه ، كورد له سه‌ریه‌تی گورگ بێت بۆ ئه‌وه‌ی گورگه‌كان بیخۆن یا ئازاری بده‌ن!
به كورتی ، ڕای من ئاوایه كه قۆناغی پۆست ڕیفراندۆم وه‌ك گولیهكی له تفه‌نگ ده‌رچووه ، دوور یا نزیك كوردی باشوور له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی ( له میساقی میللی ) هه‌نگاو داوێ به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و چاره‌نووسی شێخ مه‌حموود 1918-1919 ، 1922-1924 و قازی موحه‌مه‌د 1945-1946 و مسته‌فا بارزانی 1970-1974 نابێت!
سه‌لام ناوخۆش \مامۆستای زانستگا