
گه‌ڕان.. شیعری ستار ئەحمەد
هه‌ڵكه به‌سه‌ر زامی جه‌رگما ..
كه خوێن ره‌نگی كۆچبار ده‌گرێ “
تۆ ئه‌و چاوه‌ی پێی ده‌ڕوانم .
ئیتر بارین له‌باران ناپرسێ ..
بۆ هه‌ناسه‌م دوات ده‌كه‌وم ..
دڵۆپێك با به‌قه‌رز ده‌كڕم “
چاره‌سه‌ر بێت بۆ خنكانم .
له‌وه‌ته‌ی شه‌ماڵ بێزاره ..
له‌خه‌ونی زه‌ردی خۆره‌تاو “
دەفڕم بەرەو نیگای شەوگار .
په‌له‌قاژه‌ی دیده‌نی تۆم ..
له‌پشت ده‌رگای چاوه‌ڕوانی “
له‌نێو تەلبەندی چوار دیوار .
مه‌له ماسی لێیده‌گات و
ئاو فرمێسكی گوڵ ده‌ژمێرێ .
ترپه‌ی ده‌روونم بانگ ده‌دا ..
له‌په‌رستگای تاسه‌كاندا “
جاڕی مردنم بۆ ده‌درێ .
كه‌تۆم ناسی ..
عه‌شق ناخمی ورد‌و خاش كرد.
هه‌رچه‌ند گه‌ڕام ..
پارچه‌كانم كۆكه‌مەوه ” ..
خوێناو به‌ر دیده‌می ده‌گرت .
ساتێك ده‌بم بە رووبارێ
ده‌مێك ده‌بم به‌كه‌رته شاخ .
نه‌شیعرم چرۆ ده‌رده‌كات “
نه‌هه‌ناوم ده‌بێت به‌باخ .
ئیتر نازانم بابرده ..
له‌كوێ جێگه‌ی ده‌بێته‌وه .
ئه‌م زریانه ته‌واو نابێت ..
هه‌ستم وشه‌ی هه‌ڵڕژاوه “
بەپێنووس كۆناكرێتەوە .
له‌كوێی ..؟
نسرمی شه‌و هه‌ڵگرم و
رستێك ئه‌ستێره‌ت بۆ بچنم .
خۆ من له‌تۆدا هه‌ڵوه‌ریم ..
هه‌تاكو كه‌ی ـ ؟
ده‌ست هه‌ڵناگری له‌كوشتنم .
ستار ئەحمەد