جیهان کێشەی کوردپشتگۆێ دەکات – تا کەی ناچار بین باجی بێدەنگی ئێوە بدەین؟.. شەم شەمەیی ساڵح
دەیان ساڵە کورد لە پێناو مافە ڕەواکانی خۆی و مافی سەرەتای ژیانێکی شکۆمەندانەدا خەبات دەکات. ئێمە توانیمان خۆمان دەرباز کەین لەهەرە قۆناغە سەختەکان ،لە جینۆساید و ئاوارەبوونی زۆرەملێ و چەوساندنەوەی سیستماتیکی . بەڵام ئێستاکەش شەڕێکی بێدەنگی بەرامبەرمان بەڕێوەدەچێت – شەڕێک لە پشت بیانووی دیپلۆماسی و بەرژەوەندی ئابووری و هاوپەیمانی سیاسییەوە شاراوەتەوە. ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی فاشیست، سەرۆک کۆماری تورکیا لە مێژە سیاسەتێکی دڕندانەی دژ بە کوردی گرتۆتە بەر، لە هێرشی سەربازیوە بگرە بۆ سەر خەڵکی سڤیل تا سڕینەوەی تەواوەتی کولتوور و ناسنامەی ئێمە بەخۆدەگرێت. پرسیارەکە ئەوەیە – بۆچی جیهان بێدەنگە؟
دەسەڵاتێک کە بێ شەرمانە پاساو بۆ چەوساندنەوە دەزانێت
تورکیا لە سەردەمی سەرکردایەتی ئەردۆغان شەڕی تیرۆری کردە بەرگو بەهانێیەک بۆ ئەنجامدانی دڕندەیی بەرامبەر بە خەڵکی سیڤیلی کورد. ئەردۆغان بەردەوام بە بۆردومانی ئاسمانی و دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ و قەدەغەی هاتووچۆ، بە شێوەیەکی کە زۆربەی شارە کوردەکانی کردوتەمەیدانی شەڕ. ئەم مەبەستە هەڵبەستراوە ی ناوناوە “شەڕی تیرۆر” – کە لە ڕاستیدا ستراتیژێکیەکی بە ئەنقەست و سیستماتیکە بۆ لەناوبردنی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و کولتووری و ئابووریی کورد. ئەم ڕش کوژیە ، نەخۆشخانە و قوتابخانەو جێگا گشتییەکانی کردۆتە ئەنجام کە خەڵکی بێتاوانی سڤیل دەکرین بەئامانجو دەکرێن ناچار دەکڕێن لەماڵی خۆیانو لەناو شارەکانی خۆیاندا دەربەدەربکرێن . ئەردۆغان بانگەشەی ئەوە دەکات کە شەڕی پەکەکە دەکات، بەڵام ڕاستتەکەی ئەوەیە کە ئەم هێرشەنامرۆڤایەتیو توندو تیژەدژ بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە لەژن و پیاو منداڵی بێتاوانەوە بگرە تەنانەت بۆتەجۆرێک لە پاکتاوی نەتەوەیی و ئێتنی .هەر جارێک دەنگی کورد بۆ ئاشتی و دادپەروەری بەرز دەکرێتەوە، بە شێوەیەکی دڕندانە بێدەنگ دەکرێن – نەک تەنها لەلایەن پۆلیس و سەربازی تورکیاوە، بەڵکو لە لایەن سیستەمی یاسای دەوڵەتیشەوە. کوردبوون لە تورکیادا، ژیانکردنە لەگەڵ مەترسییەکی هەمیشە لە ئارادا، کە زیندانیکردنە، ئەشکەنجەدانە، یان تەنانەت کوشتن، تەنهالەبەرناسنامەی کوردبون .
بێدەنگی ڕۆژئاوا هەم دووڕوویی و هەم ترسنۆکانەیە
کاتێک ڕووسیا ئۆکرانیای داگیرکرد، جیهان کەوتە ناڕەزایەتی دەڕبڕین و سزادان. سەرکردەکان باسیان لە گرنگی مافەکانی مرۆڤ دەکردو بونە بڵندگۆی وەستانەوە بەرامبەر ستەم و پاراستنی خەڵک. بەڵام کاتێک تورکیا کە وڵاتێکی ناتۆیە، خەریکی توندوتیژی و پاکتاوکردنی کورددەکات سرینەوەی نەتەوەیەک ، هەمان پرسیار هەمان سەرکردە بێدەنگی هەڵدەبژێرێ ؟ چونکە تورکیا هاوپەیمانێکی ستراتیژییە، دەشێ وەڵامی ئەم پرسیارە وابێت کە ڕۆژئاوا ناوێرێت بەڕاشکاوی بەریەککەوتن لەگەڵ تورکیا هەڵبژێرێت؟ . کەواتە دەبێ بڵێین ئایامافی مرۆڤ بۆ ڕۆژئاوا چی دەگەیەنێت؟ ئایا ئەم مافانە تەنها بۆ گەلانێکی تایبەتو ناوچەیەک هەڵبژێرداردەکرێن؟
ئێمەی کورد بێزار ین لەوەی کە گەمەمان پێ بکەن وە ببینە یارییەکی نێودەوڵەتیو بە پیوەر ی ئەوان هەژمار بکرێت وەک ژیانێکی بێ بەها، تا ئەو کاتەی لە ڕێگای بەرژەوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی ڕۆژئاوا نەبین نرخێکمان نەبێت. ئەمە خیانەتێکی زۆر گەورەیە بەرامبەر مرۆڤایەتی سەرکردەکانی جیهان ڕۆژان تێدەپەڕێنن بەبێ ئەوەی ڕووبەڕووی تورکیا ببنەوە، ئەمەش ئەچێتە ئاقاری بەڵگەی زیاترلە ئیفلاسی ئەخلاقی جیهان. ئەم بێ دەنگییە ی وڵاتانی دیموکراسی ڕۆژئاوا لەبەرامبەر، توندوتیژی ئەردۆغانیان لە دژی ئێمە کورد خودی خۆی ڕەهای دانەبەکوشتار دژی ئێمە. بێدەنگی واتای ڕەوای کوشتن.
“دژە تیرۆر” وەک بیانوویەک بۆ پاکتاوی نەتەوەیی
تورکیا لە مێژە تۆمەتەکانی تیرۆریزمی وەک چەکێک لە دژی کورد بەکار هێناوە. میدیاکان و سیاسەتمەدارانی نێودەوڵەتی بە گوێڕایەڵییەوە بانگەشەکانی ئەردۆغان دووبارە دەکەنەوە کە دەڵێت تەنها شەڕی تیرۆر دەکات. به ڵام ئه وه ی خۆیان له ئاماژه ی به دوور ده که نه وه ئه وه یه ئه و “تیرۆریستانه” زۆرجار ته نها دانیشتوو و چالاکوان و نووسه ڕ و هونه ڕمه ندی ئاسایی کوردن. هەر جارێک ئەردۆغان پێویستی بە بەهێزکردنی دەست بەسەر دەسەڵاتدا هەیە، کورد تاوانبار دەکات. ڕۆژئاوا بە تەواوی ئاگاداری ئەم دەستکارییە ڕیتۆریکییە، کەچی لەئاست ئەم گرنگە باسەستراتیژەی تورکیا داکوێرەو بێ چاوتروکاندن بەم کارانە قبوڵ دەکات.
بەڵام ئەم قسەکردنە دەرئەنجامی خوێناوی هەیە. لەژێر پەردەی “ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان”، هێزەکانی تورکیا تەواوی گەڕەکەکانیان وێران کردووە و هەزاران کوردیان لە ماڵ و حاڵی خۆیان دەرکردووە. وێرانکارییەکانی شارەکانی وەک سیزرێ، سور و نوسەیبین سەختە بیخەیتە بەرچاوت – ئەم ناوچانە چیتر شوێنێک نین بۆ ئەوەی خەڵکی مەدەنی تێیدا بژین، بەڵکو ناوچەی شەڕن. ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤیش ئەم پێشێلکارییانەیان کردۆتە بەڵگە ، بەڵام ڕاپۆرتەکانیان پشتگوێ دەخرێنو لەژێر فشاری بێدەنگیدا دەهێڵرێنەوە.
کوانەتەوە یەکگرتووەکان ؟کوان یەکێتی ئەوروپا؟ کوا هاودەنگیەکانمان؟
کاتی ئەوە هاتووە کە ڕێکخراوە گەورەکان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. جاڕنامەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان چ سوودێکی هەیە ئەگەر ئەم مافانە تەنها هەندێک گروپی هەڵبژێردراو بپارێزن؟ کوا مۆڕاڵی بەرزی یەکێتی ئەوروپا کاتێک باس لە کارەکانی تورکیا لە دژی کورد دەکرێت؟ ئەگەر ئەم دامەزراوانە بۆ پاراستنی ئێمە کار نەکەن ئەی کێ دەیکات؟
داوا دەکەم نەتەوە یەکگرتووەکان سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت و یەکێتی ئەوروپا دەستبەجێ پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ڕژێمی ئەردۆغان بپچڕێنێت تا کۆتایی بهێنرێت بە ئەم سەرکوتکردنە دڕندانەیە. ئەوە تەنها داواکاری دادپەروەری نییە بۆ کورد، بەڵکو پێویستییەکی ئەخلاقییە بۆ ئەوەی جیهان نیشان بدات کە ئێمە چیدی توانایی پاکتاوی نەتەوەیی ناکەین. ئه مه ش گوشار خستنه سه ڕ ڕژێمێکه که به ئاشکرا سووکایەتی به مافه کانی مرۆڤ و یاسا نێوده وڵه تییه کان ده کات.
کاتی ئەوە هاتووە جیهان ڕوی ئازایەتی خۆی نیشان دات
سەرکردەکانی ڕۆژئاوا دەبێ ئێستا ئەوە بسەلمێنن کە قسەکانیان سەبارەت بە مافی مرۆڤ تەنیا قسەی پڕوپووچ نییە. هاوپشتی لەگەڵ کورد تەنیا ئەرک نییە، تاقیکردنەوەی ستراتیژی ڕەهای نۆێی یەکپارچەیی جیهانێکی گەورەیە. ئەگەر جیهان بەردەوام بێت لە پشتگوێخستنی پێشێلکارییەکانی تورکیا، ئەوا بەو مانایەیە کە مافەکانی مرۆڤ جێگەی گفتوگۆیە-ئەو کات دەتوانین بڵێن کێشە ڕەواکان بازرگانییان پێوە دەکرێن بۆ سوودی جیۆپۆلەتیکی و قازانجی ئابووری خۆیان.
ئێمەی کورد بۆ چەندین نەوە بەهێز بووین و شەڕمان کردووە، بەڵام بە تەنیا ناتوانین لەم جەنگەدا سەربکەوین. کاتی ئەوە هاتووە هێزە نێونەتەوییەکان هەنگاو بنێن لەگەڵمان، نەک تەنها بە قسە بەڵکو بە کردار. چونکە ئەگەر ئێوە بەردەوام بن لە شکستهێنانو هەڵخەڵەتانی ئێمە، یاخودبەردەوام بن لە چاو داخستن، ئەوا ئێوە نەک هەر شکستتان هێناوە بەڵکو پرینسیپە دادپەروەرییەکانیشتان پێشێل کردوە. خیانەتان لە هەموو ئەو بنەمایانە کردووە کە بانگەشەی مرۆڤایەتی دەکات . کاتی دیپلۆماسی بێدەنگ کۆتایی هاتووە – ئێمە داوای دادپەروەری ڕاستەقینە دەکەین، هەرئیستا .
شەم شەمەیی ساڵح
ڕۆژنامەنووسێکی کوردی سویدی