 
	عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ) ٢٢ کتێب و نامیلکەی خۆی چاپ دەکات
عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ ، ئەو نووسەرەی لەماوەی دوانزە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە سیانزە کتێبی لەلایەن دەزگا ئەدەبیی و ڕۆشنبیرییەکان لە کوردستان چاپ و بڵاو کراونەتەوە، دوای خولقاندنی ئەو وەزعە بێ مانایایەی کوردستان لەسەر دەستی حیزبە گەندەڵکارەکانی کوردستان و پێکهێنانی قەیرانی داراریی کە بووە مایەی گۆچبوون و شەلەل بوونی سەرتاپای دەزگا ئەدەبیی و ڕۆشنبیرییەکان، لە سێ مانگی ڕابردوودا، ( تەمموز و ئاب و ئەیلوولی ٢٠١٧)هەستا بە چاپ کردنی ٢٢ کتێب و نامیلکەی خۆی بە تیراژی دوو دانە هەر بۆ ئەوەی نەفەوتێن، تا ئەو کاتەی ئەو دەزگایانە دەکەونەوە کار و کتێبەکانی چاپ دەکەن.
شایانی باسە ئەم بێ دەربەستییەی دەسەڵاتی کوردیی دەرهەق بە بزووتنەوەی ڕۆشنبیریی جگە لە نووسەرە کاسەلێسەکانی حیزبەکان کە هەمیشە ستایشی دەکەن، مایەی ڕق و نەفرەت و بێزاری زۆربەی هەرە زۆری نووسەرانەیە کە ستەم و بێ ماناییەکانی ئەم وەزعە ڕەت دەکەنەوە. ئەی خوارەوەش ناوی ئەو کتێبانەیە کە عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ) چاپی کردوون.
ناوی کتێب                                          بابەت                تیراژ             ژمارەی لاپەڕە
١-لەژێر دووکەڵێکی ڕەشدا                                    بیرەوەری                         ٢                  ١١٢
٢-دواجار دەبم بە نیرڤانا                                      چیرۆک                          ٢                   ٤٩
٣-لەپەنای خەون و سێبەری وشە                                کۆمەڵێ وتار                       ٢                  ٢٧٤
٤-مانیفیستی ئەدەبی کرێکاریی                                    نووسین                         ٢                   ٤٣
٥-ڕازە درکێنراوەکان                                          نووسین                         ٢                  ٣١٥
٦-پانزە چرکە                                          شانۆنامە – وەرگێران                    ٢                  ١٢٢
٧-تریشقەی وشە و لێزمەی تووڕەیی                                 شیعر                         ٢                  ٢٥٠
٨-ڕۆیشتن لەژێر سێبەری جوانی ژناندا                                 شیعر                        ٢                  ١٦٩
٩-چۆلەکەیەک گشت سبەینان ئەجریوێنێ                           منداڵان- وەرگێران                     ٢                   ٦٩
١٠-سروودە کرێکارییەکان                                         سروود                        ٢                   ٩٣
١١-بارانی وشە سوورەکان                                         شیعر                         ٢                  ٢٨٦
١٢-ڕوانینێک لە شانۆی کەنەدیی                                    لێکۆڵینەوە                       ٢                  ١٦١
١٣-دوو شانۆنامەی ماریا ئیرینا فۆرنێس                             شانۆنامە – وەرگێران                  ٢                  ١٧٥
١٤-خوێندنەوەو  نیگایەک لە دەق                                  ڕەخنە و لێکۆڵینەوە                   ٢                  ٤١٥
١٥-جەمیل ڕەنجبەر ئەو شاعیرەی ڕۆژێ بێ تێکۆشان نەژیا                    لێکۆڵینەوە                      ٢                  ٤٥٤
١٦-پشوو لەبناری گڕکاندا                                       چیرۆک – وەرگێران                  ٢                   ٥٣
١٧-پرسیارەکان بەدوای وەڵامدا دەگەڕێن                                  چاوپێکەوتن                     ٢                  ٥٥٣
١٨-هەستە شاراوەکانی نێو دێرەکان                                       نامە                        ٢                  ٢٣٣
١٩-خانمەکەی نێو ئەم شیعرە                                        شیعر – وەرگێران                  ٢                  ٥٠٤
٢٠-چەند تێکستێکی سەر تاشەبەردەکانی وەرکا                                 شیعر                       ٢                  ١٩٠
٢١-A Song foe anexile                 ٢١- شیعر بە ئینگلیزی                                     ٢                 ٥٥
٢٢-دیوانی مەشخەڵ                                  دوو بەرگ                 شیعر               ١                 ١٤٣٤



 
			 
			 
			