
دواشه‌وه‌كانی ژیانی قه‌زافی له‌ڕۆمانێكدا …. سەدیق سەعید ڕواندزی
ته‌مه‌نی دیكتاتۆر‌و سته‌مكاره‌كان، هه‌رچه‌نددرێژبێت،هه‌رچه‌ند بخایه‌نێت،ڕۆژگارێك دێت له‌به‌رده‌م ڕق و تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ر خۆیان ناگرن‌وكۆتاییان پێدێت‌وده‌چنه زبڵدانی مێژوو.سه‌رده‌مانێك عێراقییه‌كان، خه‌ونیان به‌ڕووخانی بهعسو سه‌ددامه‌وه ده‌بینی.سه‌ره‌نجام ئه‌و خه‌ونه هاته‌دی‌و چاره‌نووسی سه‌دداممان بینی چۆن بوو؟ له كوێ خۆی حه‌شاردابوو؟ له‌كاتێكدا خۆی به قارهمانو به‌رگریكاری ده‌روازه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌ب ده‌زانی.
لافی ئه‌وه‌ی لێده‌دا، كه كۆڵان به كۆڵان، شه‌ڕی دوژمنه‌كانی ده‌كات.یه‌كێك له سیفه‌ته هاوبه‌شه‌كانی دیكتاتۆر‌و سته‌مكاره‌كان ئه‌وه‌یه، كه‌به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌یان جه‌لادێكی گهورهنو كاتێكیش ڕووبه‌ڕووی هێڕشێكی ده‌ره‌و ده‌بنه‌وه، هێنده بوده‌ڵه‌و ترسنۆكولاوازو بێ ده‌سه‌ڵاتن، كه مرۆڤ گومان ده‌كات له‌وه‌ی كه ئه‌وانه هه‌مان ئه‌و سه‌ركردانه بن كه ڕۆژگارێك به ئاگرو ئاسن، گه‌له‌كه‌یان ده‌كوشت‌و مرۆڤییان به‌جۆره‌ها شێوه‌ی هۆڤییانه ئازار ده‌دا. قه‌زافی خۆی به پێشڕه‌وی گه‌لانی ئه‌فریقی ده‌زانی.گاڵته‌ی به سهرۆكوڵاتان ده‌كرد. له نێو باڵه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان،وتاری ده‌داو هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كردوو كاغه‌زی وتاره‌كانی دهدڕیو فڕێده‌دا، كه‌چی بینیمان له تونێڵێكی ئاووئاوه‌ڕۆ، وه‌ك جورج خۆی حه‌شاردابوو. كاتێ ده‌ستگیركرا، مێردمنداڵانی لیبیا گاڵته‌یان پێده‌كرد.
ئه‌گه‌رچی بۆ مێژوو به ویژدانه‌وه ده‌بێ دان به‌و ڕاستییه دابنێین، كه قه‌زافی وه‌ك سه‌ددام نه‌بوو. ئه‌و ته‌نها له ڕووی سیاسییه‌وه نه‌یارانی دهكوشتودژ به بیروباوه‌ڕیان ده‌وه‌ستایه‌وه. به‌ڵام له ڕووی كارگێڕی ئابوورییه‌وه، خزمه‌تێكی زۆری لیبییه‌كانی كرد له هه‌موو ڕووێكه‌وه.به‌درێژایی هه‌زاروچوارسه‌د كیلۆمه‌تر، ئاوی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست بۆ بیابانه وشكوگهرمهكانی دوورترین ناوچه‌ی باشووری لیبیا هێنابوو.
بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووی كشتوكاڵی‌و گه‌شتوگوزاری، هاووڵاتییان سوودی لێ ببینن.تاڕاده‌یه‌كی زۆری گرفتی بێ كاری‌و نه‌بوونی شوێنی نیشته جێبوونی چاره سهركردبوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌وانه هه‌مووی به‌هادارتره ئازادییه. مرۆڤ باههمووشتێكیشی هه‌بێت، كه ئازاد نه‌بوو بایه‌خی چییه. قه‌زافی،كه بۆ ماوه‌ی چلودووساڵ(1-9-1969تاكو20-10-2011)، فه‌رمانڕه‌وایی لیبیای كرد، خه‌سڵه‌تی كه‌سیه‌تی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی سه‌یری هه‌بوو. بۆنموونه: ئه‌و جل‌و به‌رگانه‌ی له به‌ری ده‌كرد، هه‌مووی به‌نه‌خشه‌ی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا نه‌خشێنرابوون.پاسه‌وانه‌كانی هه‌موویان ژن بوون.به‌درێژایی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕازی نه‌بوو پێی بوترێت سه‌رۆك.به‌ڵكو هه‌مو گه‌لی لیبیا‌و داموده‌زگاكانی وڵات، به ده‌سته‌واژه‌ی(برای سه‌ركرده‌ی شۆڕش بانگییان ده‌كرد). ئه‌و له‌پایته‌ختی لیبیا له ژێر چادرێك ده‌مایه‌وه‌و دیداره‌كانی ڕێكده‌خست.
سه‌یر له‌ودابوو بۆ هه‌روڵاتێك سه‌فه‌ری بكردایه، ده‌بوو ئه‌و چادره‌ی پێ بوایه بۆ دانیشتن. ئه‌مانه‌و زۆر خاسیه‌تی دیكه‌ی سه‌یری هه‌بوون. به‌داخه‌وه دوای قه‌زافی بارودۆخی لیبیا نه‌ك هه‌ر نه‌گۆڕا، بگره ئێستا وێرانه‌یه‌ك و گه ڕهلاوژێیهك له‌و وڵاته هه‌یه، كه‌س به كه‌س نییه. رۆِمانی (دواهه‌مین شه‌وی سه‌رۆك) كه له‌نووسینی نووسه‌ری جه‌زائیری(یاسه‌مین خه‌زرایه) باسی شۆڕشه‌كه‌ی لیبیا‌و دوا ساته‌كانی ته‌مه‌نی قه‌زافی ده‌كات. كاتێ هاووڵاتییانی لیبیاده‌ستییان به‌ڕاپه‌ڕین كرد.
ئه‌م ڕۆمانه كه‌له ده‌می كه‌سی یه‌كه‌می تاكه‌وه ڕووداوه‌كان ده‌گێڕێته‌وه پاڵه‌وانه‌كه‌ی هه‌رخودی قه‌زافی خۆیه‌تی.ئه‌و كاتانه‌ی له گه‌ڵ به‌شێك له كه‌سه نزیكه‌كانی كه پێشترله گه‌ڵی له‌ده‌سه‌ڵات بوون، له قوتابخانه‌یه‌ك، له ترسی شۆڕشگێڕهكانو بۆردوومانه‌كانی هاوپه‌یمانان خۆیان حه‌شارداوه. ته‌نانه‌ت نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه ناوی هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ی له كاره‌كته‌ره‌كانی ڕۆمانه‌كه‌ی ناوه،كه به شێك بوون له داروده‌سته‌ی قه‌زافی. وه‌ك:(ئهبوبهكریونس جابر، كه وه‌زیری به‌رگری بوو،موعتهسمومهنسوور كه كوڕه‌كانی خۆی بوون،هه‌روه‌ها ژنه پاسه‌وانه‌كانیش،موقه‌ده‌م تورید)و گه‌لێك كاره‌كته‌ری تر. قه‌زافی كه پێشتر ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌بووه،ئیدی ئێستا سه‌رۆكێكه له هه‌موو كه‌سه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌گومانه. ئه‌و خه‌یاڵ دهكاتو ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و ساتانه‌ی مولازمی یه‌كه‌م بووه‌و دواتریش كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی له دژی شائیدریس سه‌نووسی به‌رپا دهكاتو ده‌بێته سه‌ركرده‌ی شۆڕشی لیبیا.
قه‌زافی له ڕێی ته‌كنیكی فلاشباكه‌وه ئه‌و ساتانه دێنێته به‌رچاوی خۆی، كه تیایدا سه‌ركرده‌ی لیبییه‌كان بووه‌وبه دیدی خۆی هه‌میشه له نێو دڵودهروونی لیبییه‌كان دابووه. بۆیه ناتوانێ باوه‌ر به‌وه بهێنێ كه ئێستا له چ باردۆخێك دایه.چۆن له ترس یاخی بووان خۆی حه‌شارداوه. ڕه‌نگه ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ییه‌ی پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه بۆ ڕابردوو، هه‌وڵێك بێت بۆ له‌یادكردنی ئێستا.ئێستایه‌ك كه وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی جیاواز له ڕابردووی هه‌یه. به‌ده‌ربڕینێكی تر، قه‌زافی بۆیه دهگهِرێتهوه ڕابردوو، تا ئه‌و واقیعه له یاد بكات كه ئێستا تیایدا ده‌ژیت. ئه‌و چونكه بۆ ماوه‌ی چل‌و دوو ساڵ به‌به‌رده‌وامی له ڕوانگه‌ی خۆی برای سه‌ركرده‌ی شۆڕش بوو، چۆن ده‌بێ ئێستابه ترسێكی زۆره‌وه له ژیانی خۆی له قوتابخانه‌یه‌ك خۆی حه‌شاربدات.
قه‌زافی ده‌ڵێت:( لیبیا به بێ من نه‌گبه‌تیه‌كی بێ ناو‌و ئایینده‌ییه). دیكتاتۆره‌كان چونكهنیشتمانو گه‌له‌كه‌یان بچووك ده‌كه‌نه‌وه له كه‌سیه‌تی خۆیان، ئیدی واهه‌ست ده‌كه‌ن، به‌نه‌مانی ئه‌وان نیشتمانیش نامێنێت، چاره‌نووسی گه‌لیش نادیار ده‌بێت. بۆیه به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌ن، ئه‌ودیگایه له مێشكی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌یان بچه‌سپێنن. ترسێك دروست ده‌كه‌ن، كه‌هه‌ر كاتێ ئه‌وان نه‌مان نیشتمانیش نامێنێ. له كاتێكدا به‌هۆی ئه‌وانه‌وه ساڵانێكی زۆره شكۆی نیشتمان نه‌ماوه. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه یه‌كێ له نزیكه‌كانی قه‌زافی ده‌ڵێت:( هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م ناتوانم لیبیایهك بهێنمه به‌رچاوی خۆم تۆی تێیدا سه‌رۆك نه‌بیت) یاخود ده‌ڵێت:(من له ژیانی سیاسیم هه‌رچیم كردووه بۆتۆبوو نه‌ك بۆ نیشتمان)ئه‌و شوناسه بۆ تاك، به شێكی گه‌وره‌ی شوناسی مرۆڤهكانهله وڵاته سته‌مكاره‌كاندا.
شوناسێك كه‌هه‌میشه خۆی به بچووك‌و زه‌لیل ده‌بینێت له به‌رامبه‌ر دهسهڵاتو هه‌یمه‌نه‌ی سه‌رۆكدا. ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامی هه‌موو ئهوترسو سامه‌یه، كه له دڵ‌و ده‌روونی تاكه‌كان،له‌كاردانه‌وه‌ی سته‌مكردنیان دروست ده‌بێت. ترس له جه‌لادو سته‌مكاریش كۆتایی نایه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ك (جوبران خه‌لیل ) له كتێبی (په‌یامبه‌ر)دا ده‌ڵێت: (سه‌ره‌تا ده‌بێ ترسی ناخمان بشكێنین، یاخود گه‌ر بمانه‌وێ ته‌ختی سه‌رۆكێكی سته‌مكار بڕووخێنین، ده‌بێ سه‌ره‌تا دیواره‌كانی ناخمان بڕوخێنین). پاوڵۆ فرێریش له‌په‌رتووكی( پێداگۆگی سته‌ملێكراوان)ده‌ڵێت:( تراژیدیترین دۆخی سته‌مكاری ئه‌وه‌یه، كه سته‌ملێكراوان له ستهمكاریهكهیان ڕادێنو خه‌یاڵی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌وان هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه به‌و شێوه‌یه ژیاون).ئیدی كه مرۆڤ له‌گه‌ڵ جه‌لاده‌كه‌ی ڕاهات، ئه‌وا ده‌بێته قوربانییه‌كی هه‌میشه‌یی.
كه ئه‌مه‌ش دوا ترۆپكی دۆخی سته‌مكارییه. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌بزانین سه‌ره‌نجام سته‌مكاره‌كان له ناو ده‌چن. یه‌كێكی دیكه له خه‌سڵه‌تی سته‌مكار نه‌رجسیه‌ته. واته خۆخۆشویستنوخودگهرایی تا ڕاده‌ی خوایی بوون. ئه‌وان واهه‌ست ده‌كه‌ن، هێزێكی نادیار‌و ئه‌زه‌لی بۆ هه‌تایه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێداون. یاخوود بوونی ئه‌وان نیعمه‌تێكی خودایه بۆ گه‌له‌كه‌یان.بۆیه هه‌ندێ كات خودگه‌راییان ده‌گاته ئاستێك كه‌خۆیان له سه‌رووی مرۆڤه‌كان ده‌بیننه‌وه. قه‌زافی له‌و ڕۆمانه‌دا ده‌ڵێ:(من موسابووم له شاخه‌كان هاتمه خواره‌وه به‌ڵام له بڕی له‌وحی شه‌ریعه‌ته‌كان،كتێبی سه‌وزم پێ بوو!) یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی په‌یامبه‌رانی پێ ده‌ناسرێنه‌وه له ڕوانگه‌ی بڕوادارانه‌وه، په‌رچووه.كه‌جیایان ده‌كاته‌وه له مرۆڤی ئاسایی. قه‌زافیش خۆی به مو‌سا دهچوێنێتو ڕه‌نگه گه‌له‌كه‌شی به‌شوێن كه‌وتووانی فیرعه‌ون زانیبێت. به‌ڵام قه‌زافی نه‌یتوانی وه‌ك مو‌سا فیرعه‌ونه‌كان له‌ناوبه‌رێت. به‌ڵكو ئه‌و كۆماره‌ی به خه‌یاڵی خۆی بۆ گه‌له‌كه‌ی دامه‌زراندبوو، هه‌روه‌هادوای هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وتانه به تێگه‌یشتنی خۆی،ئێستا چی ده‌بینێت؟ خیانه‌تی گه‌له‌كه‌ی.
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی نزیكه‌كانی. بێگومان قه‌زافی ئه‌وكاته‌ی ڕێبه‌ری لیبیاش بوو، به‌رده‌وام خۆی وه‌ك رزگاركه‌ری ئهفریقییهكانو عه‌ره‌ب ده‌بینی. ئه‌مه تێگه‌یشتنی به شێكی زۆری سه‌ركرده‌و دیكتاتۆره‌كانی عه‌ره‌ب بوو. كاتێكیش كه‌وتنه به‌ر ڕقوتووڕهیی گه‌له‌كه‌یان، ئیدی له پهنهاترینوقێزهوهنترین شوێن خۆیان حه‌شارده‌ده‌ا. هه‌موومان بینیمان سهددامو قه‌زافی له كوێ دۆزرانه‌وه.ئه‌و ڕۆمانه كه پاڵه‌وانه‌كه‌ی هه‌رخودی قه‌زافی خۆیه‌تی،دوایین ساته‌كانی ژیانی قه‌زافی باسدهكات كاتێ له‌ترسی یاخی بووان خۆی حه‌شارداوه. تاكو دواتر له‌وشوێنه دهردهچنو له كۆتاییشدا لهتونێڵێكی تاریك‌و لاچه‌پ ده‌یدۆزنه‌وه‌و سه‌ره‌نجام به شێوه‌یه‌كی زۆر كۆمیدیانه ده‌یكوژن.
به بڕوای من په‌یامی ئه‌و ڕۆمانه هه‌رته‌نها بۆ خوێنه‌ر نییه، به‌ڵكو بۆ هه‌موو ئه‌وسه‌رۆكه سته‌مكارانه‌یه، كه هه‌رگیز كورسی فه‌رمانره‌وایی جێ ناهێڵنو گه‌له‌كه‌یان ده‌چه‌وسێننه‌وه.كاتێكیش ڕووبه‌ڕووی دوژمنێكی ده‌ره‌كی ده‌بنه‌وه، هێنده ترسنۆكوبودهڵهن،شوێن نامێنێ خۆیانی لێ حه‌شار نه‌ده‌ن. له كۆتاییدا ده‌مه‌وێ په‌یڤێك له باره‌ی وه‌رگێڕانی كتێبهكهوهبڵێم. ئه‌و كتێبه به‌زمانێكی كوردییانه‌ی یه‌كجار ڕهوانو پاراو وه‌رگێڕدراوه.وهڕگێڕانێك كه یارمه‌تی خوێنه‌ر ده‌دات بێ گرێ‌و گۆڵ له ناوه‌ڕۆكی ڕۆمانه‌كه بگات. دیاره ئه‌مه‌ش به‌هۆی وه‌رگێڕی كتێبه‌كه‌یه كه یه‌كێكه له وه‌رگێڕه به‌تواناو لێهاتووه‌كانی دنیای وه‌رگێڕانی ئێمه‌و تا ئێستا چه‌ندین كتێبی بۆ زمانی كوردی وه‌رگێڕاون.
——————————————————————–
په‌راوێز/ دواهه‌مین شه‌وی سه‌رۆك/ نووسینی یاسه‌مینه خه‌زرا/ وه‌رگێڕانی ئازاد به‌رزنجی/ بڵاوكراوه‌ی ئه‌ندێشه 2017.
*له میانه‌ی خوێنه‌وه‌ی پێشه‌كی ڕۆمانه‌كه، هه‌ستم به‌وه‌كرد كه ساڵی له‌دایكبوونی نووسه‌ره‌كه كه 1995نووسراوه، هه‌ڵه‌بێت. چونكه له‌گه‌ڵ به‌رواره‌كانی دیكه یه‌ك ناگرێته‌وه..