
تارماییه‌كانی موشه‌ك و برینه‌كانی خود له شیعری “موشه‌ك”ی “ته‌یب قادر”دا.. بڵند باجه‌لان
ته‌یب قادر زۆرجار بەدواداچوون بۆ تەوەری بوون و شوناس و بارودۆخی مرۆڤ دەکات. شیعری ته‌یب گوزارشت لە هەستێکی قووڵی حەسرەت و خەبات دەکات کە دەتوانرێت هاوتەریب بکرێت لەگەڵ دیدگای نیتشە. نيشته به چه‌مكه‌كانی ” سوپه‌رمان” و “ئیرادەی دەسەڵات” ناسراوە. ئەم بیرۆکانە جەخت لەسەر هێزی تاک و زاڵبوون و دروستکردنی بەهاکانی مرۆڤ دەکەنه‌وه لە جیهانێكى تايبه‌تدا.
له قه‌سیده‌ی” موشەک”ی تەیب قادر, لە کاتێکدا وردەکاریی تایبەت سەبارەت بە كوشتن و جه‌نگ لەلایەن شاعيره‌وه خراوەتەڕوو، دەتوانین تەوەرەکانی قەیرانی بوون، شوناس، یان بارودۆخی مرۆڤ, وەک زەمینەیەکی بەپیت بۆ گفتوگۆ تێبینی بكه‌ین.
له ده‌قی ” موشه‌ك” دا, شاعير بەدواداچوون بۆ ئازارى ئينسان ده‌كا، جێگای سەرنجه كه ده‌قه‌كه, مامەڵە لەگەڵ پرسی مانا و ئامانج دەکات، ڕەنگە دەنگدانەوەی ئەو توڕەییە وجودييه بێت له شیعره‌كه‌دا هه‌یه:
له شه‌ڕدا نازانن منداڵ چییه
له شه‌ڕدا نازانن ژن چییه
ته‌نیا ده‌زانن مرۆڤ بكوژن
مرۆڤ نابێت بكوژرێت، دڵی هه‌یه.
- چەمکی “ئیرادەی دەسەڵات”ی نیتشە دەتوانێ لە ڕۆحی ته‌وه‌ره‌كانی ناو ” مه‌شه‌ك”دا ڕەنگ بداتەوە کە جەخت لەسەر خۆڕاگری و ئیرادە ده‌كه‌نه‌وه و پاڵنەرن بۆ زاڵبوون بەسەر ناخۆشییه‌كان. ئه‌م شیعره، دەست ده‌خاتە سەر بابەتەکانی خۆڕاگری و توانای ڕۆحی مرۆڤ بۆ بەرگەگرتن، ئەمەش خاڵێك بۆ جەختکردنەوە له‌سه‌ر گۆشه فەلسەفییەکانی نیتشە دابین ده‌کات.
-برينی ئه‌م ده‌قه كه ڕەگ و ڕیشەی لە کو‌لتوور و زمانی کوردی‌دا هەیە، ڕوانگەیەکی ناوازە بۆ شوناس و تەوەرە وجودیەکان پێشکەش دەکات. فەلسەفەی نیتشە، جەخت لەسەر ڕۆڵی تاک دەکاتەوە لە دروستکردنی شوناس و بەهاکانی خۆیدا. “موشه‌ك” دەتوانێت وەک گەڕانێکی دژه مۆدێرنه بۆ ئەم بابەتانە ده‌ربكه‌وێ، ناسنامەی کولتووری لەگەڵ پرسیارە وجودییەکان تێکەڵ ده‌كات:
ئه‌و ده‌یه‌وێت گه‌وره بێت و بچێته زانكۆ و
ببێته ئه‌ندازیار و
نه‌خشه‌یه‌كی نوێ بهێنێت و
بینایه‌ك دروست بكات،
تا هه‌ست بكات زیندووه.
ئه‌م شیعره، تێڕوانینێک پێشکەش دەکات کە چۆن فۆرمە جیاوازەکانی دەربڕین تاقی بكه‌ینه‌وه بۆ گوزارشت كردن وه‌ك چۆن باس لە تەوەرە گشتگیرەکانی بوون، شوناس و بارودۆخی مرۆڤ دەکا, تیشک دەخاتە سەر پەیوەندییە بەردەوامەکانی خود له ئه‌ستانه‌ی ژیان و سته‌می جیاوازی ئينساندا.
بە لێکۆڵینەوە لە تێما و مۆتیڤەکانی ناو شیعری (ته‌یب) و بیرۆکە فەلسەفیەکانی نیتشە، دەتوانین تێگەیشتنێکی قووڵتر لە پرسیارە وجودييه‌كان كه په‌یوه‌ندیدارن به شوناسەوە بەدەست بهێنین, كه‌واته ده‌قه‌كه بە گەڕان بەدوای تەوەرە وجودیەکان و شوناس و بارودۆخی مرۆڤ دەناسرێتەوە:
ئه‌و ده‌یه‌وێت ته‌نیا ببێت به دایك
ئه‌و ده‌یه‌وێت ته‌نیا ببێت به باوك
بەکارهێنانی هێما و وێنە و مێتافۆر، دیمەنێکی دەوڵەمەند و ئاڵۆز دروست دەکات کە خوێنەران بانگهێشت دەکات بۆ ئەوەی بیر لە بوون و شوێنی خۆیان بکەنەوە لە جیهاندا, تاک هاندەدرێت بۆ تێپەڕاندنی سنوورەکانی خۆی و هەوڵدان بۆ گەورەیی ئاسمانى, ئەم تەوەرە لە خواستی خود بۆ زاڵبوون بەسەر ناخۆشییەکان و گەیشتن بە ئامانجەکانی ڕەنگ دەداتەوە, دەتوانرێت گەشتی خود وەک پرۆسەیەکی داهێنەرانە سەیر بکرێت، کە دەبێت به خيابانى ئاڵۆزییەکانی بووندا بڕوات و به مانای خۆی بگات. ئەنجام: ئەم شيعره تیشک دەخاتە سه‌ر په‌یوه‌ندییه كۆنه‌كانی مرۆڤ و ئازار, له‌و سیاقه (ئه‌ده‌بی_ فیكری)یه، دەتوانین تێگەیشتنێکی قووڵتر لە وجود و شوناس بەدەست بهێنین کە لە “موشةك”دا خراونەتەڕوو, هاوكات بەهای ئينسان و توانای مانه‌وه‌ی ئه‌و ئینسانه و سته‌می ئینسان ده‌رحه‌ق به ئینسان، به‌یان ده‌كا، پێمان ده‌ڵێ كه زه‌مین پڕه له تاوان مه‌گه‌ر خه‌یاڵی جوانییه‌كانی ئاسمان ئارامی بێت.
سه‌رچاوه:
موشه‌ك، ته‌یب قادر، سایتی (ته‌م)، 2025
در امدى بر جامعە شناسى ادبیات: لوکاج، ادورنو، گلدمن، گرامشى، مترجم: محمد جعفر پویندە، نشر چشمە، تهران، ١٣٨٠.
المدخل الى الفلسفة، جون لویس، ترجمة: د. انور عبدالملک.