بۆ خوێندنەوەی ئەم کتێبە کلیکی ئێرەبکەن..
نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد، لە ساڵی 1962 لە شاری کەرکووک لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کەرکووک تەواوکردووە. لە ساڵی 1986-1987 بەشی زمان و ئەدەبی عەرەبی لە کۆلێجی ئەدەبیات لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر تەواوکردووە.
ە ساڵی 2008 بڕوانامەی ماستەری لە بواری ئەدەب و ڕەخنەی نوێدا لە بەشی زمانی عەرەبی کۆلێجی زمانی زانکۆی سلێمانی بەدەست هێناوە. لە ساڵی 2008 بووە بە مامۆستای یاریدەدەر لە کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی.
خاوەنی سى و حەوت پەرتووکی چاپکراوە لە بوارەکانی ئەدەب و وەرگێڕان و بابەتی فیکریدا.
ئێستا (2023) مامۆستایە لە بەشی کاری کۆمەڵایەتی لە کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی.