هەر پەیوەندییەک بە سێکس دەست پێ بکات بە بۆشایی کۆتایی دێت.. زکریا نمر.. و. لە عەرەبیەوە: یاسین لەتیف
لە زۆرێک لە پەیوەندییە سۆزدارییەکاندا، سێکس چیتر بابەتێکی تایبەت نییە لە نێوان دوو کەسدا، بەڵکو بووەتە پێوەرێک کە هێزی پەیوەندییەکە و ڕاستگۆیی هەستەکانی پێ دەپێورێت. بەهۆی بڵاوبوونەوەی ناوەڕۆکی بازرگانی و ڕیکلامی و کلتووری بەکاربردن، سەرنجڕاکێشیی سێکسی وەک بەشێکی سەرەکی لە بەهای مرۆڤ نیشان دەدرێت، تا ئەو ڕادەیەی جەستە زۆرجار ئامادەیی زیاترە لە کەسایەتی، و ئارەزوو کاریگەرترە لە گفتوگۆ، و چێژ خێراترە لە بنیادنانی متمانە.کێشەکە لە دانپێدانان بەوەدا نییە کە سێکس بەشێکە لە سروشتی مرۆڤ، چونکە ئەمەبابەتێکە پێویستی بە نکۆڵیکردن یان گەورەکردن نییە. کێشەکە لەوێوە دەست پێ دەکات کەپەیوەندییە سۆزدارییەکە کورت دەکرێتەوە تەنها لە ئارەزووی سێکسیدا، و کاتێک جەستە دەبێتە تاقە زمانێک کە هەردوولا بتوانن لە ڕێگەیەوە گوزارشت لە خۆشەویستی بکەن.ئەوکات پەیوەندییەکە وردە وردە لە فەزایەک بۆ تێگەیشتن و ڕێزگرتنەوە دەگۆڕێت بۆ پەیوەندییەک کە لەسەر بنەمای بەکاربردنی یەکتر (ئیستهلاکی متبادل)وەستاوە.هەروەها تێگەیشتنێکی هەڵەی باویش هەیە بۆ مانای پەیوەندیی گەرموگوڕ (حەمیمی).هەندێک کەس وا لە سێکس دەڕوانن کە بەڵگەی کۆتایی بێت بۆ خۆشەویستی؛ ئەگەرلایەنێکیان ڕەتی کردەوە، مانای وایە خۆشی ناوێت، و ئەگەر ڕازی بوو، مانای وایە دڵسۆزە.
ئەم هاوکێشەیە مەترسیدارە چونکە ئارەزوو دەکاتە ئامرازێکی گوشاری دەروونی، و لایەنێکیان ناچار دەکات شتێک پێشکەش بکات کە نایەوێت، تەنها لەبەر ترسی لە دەستدانی ئەوی تر.لە پەیوەندییە پێگەیشتووەکاندا، نابێت جەستە ببێتە باجی خۆشەویستی، و نابێت ئارەزووئامرازێک بێت بۆ سەلماندنی وەفا. ئەو خۆشەویستییەی هەمیشە پێویستی بە سەلماندنی جەستەیی هەبێت بۆ ئەوەی بەردەوام بێت، زیاتر دەری دەخات کە بنەمای پەیوەندییەکەلەرزۆکە، نەک ئەوەی هەستەکان بەهێزن. کێشەیەکی تر ئەوەیە کە کلتووری “خێرایی” چۆتەناو پەیوەندییە سۆزدارییەکانیشەوە. وەک چۆن مرۆڤی ئەمڕۆ هەموو شتێکی بە خێرایی دەوێت، هەندێک کەس پەیوەندیی خێرا، متمانەی خێرا و حەمیمییەتی خێرایان دەوێت، پاشان دواتر درک بەوە دەکەن کە بنیادنانی پەیوەندییەکی مرۆیی بەو خێراییە نابێت.
جەستە دەتوانێت لە ساتێکدا مەوداکان کورت بکاتەوە، بەڵام ناتوانێت بە تەنها متمانەیەک بنیاد بنێت کە بنیادنانی مانگ یان ساڵانی خایاندووە. پڕکێشەتر ئەوەیە کە هەندێک پەیوەندی لە ڕاکێشانی جەستەییەوە دەست پێ دەکەن و هەرلەوێشدا کۆتاییان دێت. پرسیارەکە دەبێتە ئەوەی: ئایا هێشتا خوازراوم؟ ئایا هێشتاسەرنجڕاکێشم؟ ئایا هێشتا لایەنی بەرامبەر منی دەوێت؟ لەگەڵ کاتدا، پەیوەندییەکە دەگۆڕێت بۆ تاقیکردنەوەیەکی بەردەوامی سەرنجڕاکێشی، و ترسی لەدەستدانی ئارەزوو بەهێزتر دەبێت لە ئارەزووی تێگەیشتن لە خودی مرۆڤەکە.ئەمە بەو مانایە نییە کە سێکس دوژمنی خۆشەویستییە یان پەیوەندیی حەمیمی بێبایەخە.سێکس لە ناو پەیوەندی هاوسەریدا دەکرێت گوزارشت بێت لە میهرەبانی و نزیکی و متمانە،بەڵام بەشێکی زۆری ماناکەی لەدەست دەدات کاتێک دەبێتە کاڵایەک یان ئامرازێک بۆ کۆنترۆڵکردن یان تاکە پێوەر بۆ خۆشەویستی. هەروەها جیاوازیی هەڵوێست بەرامبەر سێکس پێش هاوسەرگیری، دەبێت بە هۆشیارییەکی ئایینی، کلتووری و ئەخلاقییەوە باس بکرێت، نەک تەنها لە ڕێگەی ترساندن یان وێناکردنی ئازادیی سێکسی وەک ڕزگارییەکی تەواو لە هەموو بەرپرسیارێتییەک.کێشە ڕاستەقینەکە ئەوە نییە کە مرۆڤ خاوەنی ئارەزووی سێکسییە، بەڵکو ئەوەیە کە ئارەزوو ببێتە هێزێک کە بە تەنها بڕیار لەسەر شێوازی پەیوەندییەکە و چارەنووسی بدات. ئەو پەیوەندییەی نەتوانێت بێ سێکس بژی، کەموکوڕی لە تێگەیشتنی بۆ خۆشەویستی دەردەخات، هەروەها ئەو پەیوەندییەی کە لایەنی جەستەیی بە تەواوی نکۆڵی لێ دەکات،
دەکەوێتە ناو نکۆڵیکردن لە لایەنێکی سروشتیی مرۆڤ.ئەوەی مرۆڤ لە پەیوەندییەکی سۆزداریدا پێویستییەتی، جەستەیەکی بەردەست نییە بەقەد
ئەوەی پێویستی بە کەسێکە کە هەستی ئارامی و ڕێز و توانای گفتوگۆکردنی لەگەڵدا هەبێت بەبێ ترس. سێکس دەکرێت بەشێک بێت لە پەیوەندییەکە، بەڵام ناتوانێت ببێتە جێگرەوەی دۆستایەتی، متمانە، پابەندبوون و گفتوگۆ.بۆیە گرنگترین پرسیار ئەوە نییە کە ئایا پەیوەندییەکی سێکسی هەیە یان نا؟ بەڵکو ئەوەیە کە: چی لە پەیوەندییەکە دەمێنێتەوە کاتێک سێکس نامێنێت؟ ئەگەر ڕێز، گفتوگۆ، متمانە و ئارەزووی بەردەوامبوون نەما، ئەوا ڕەنگە پەیوەندییەکە هەر لە سەرەتاوە لەسەر بنەمای خۆشەویستی نەبووبێت، بەڵکو لەسەر بنەمای پێویستی و ئارەزوو و ترسی تەنیایی بووبێت.کاتێک سێکس دەبێتە تاقە زمانی پەیوەندییەکە، خۆشەویستی زمانەکانی تری خۆی لەدەست دەدات.

