
فه‌رهادی ڕه‌حمه‌تی : من نازانم له كوێم ! …. ئامادەکردنی: هەژار تەها
” من نازانم له كوێم ” ، ئه‌مه ووته‌ی په‌نابه‌رێكی ئێرانییه به‌ناوی فه‌رهادی ڕه‌حمه‌تی كه له ترسی نه‌بوونی پارێزگاری داوای مافی په‌نابه‌رێتی پێشكه‌ش به دوورگه‌ی پاپانیوگینیا نه‌كردووه كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌و دوورگه‌یه ژیان به‌سه‌رده‌بات.
ڕه‌حمه‌تی ، ده‌ڵێت له پاش گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و په‌نابه‌ره كورده‌ی كه له شوباتی ساڵی 2014 دا گیانی له‌ده‌ستدا ، ئیتر متمانه‌یان نه‌ماوه به‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و دوورگه‌یه‌وه بیان پارێزرێن.
به ووته‌ی ڕه‌حمه‌تی ، هه‌رچه‌نده دواتر كه‌یسی پێشكه‌ش كردووه له ناچاریدا له ساڵی 2016 دا به‌ڵام كه‌یسه‌كه‌ی ڕه‌تكراوه‌ته‌وه و له ئێستادا خاوه‌نی هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مانه‌وه له‌و دوورگه‌یه نییه.
په‌نابه‌رانی دوورگه‌ی پاپانیوگینا و ناورۆ كه به‌شێكیان كوردن ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ویستویانه به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن به‌ڵام له لایه‌ن هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئوسترالیاوه ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كانی ئه‌و دوو دوورگه‌یه كراون و هه‌رگیز له ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن.
ئێستا فه‌رهادی ڕه‌حمه‌تی و چه‌ندین په‌ناخوازی تر نه مافی مانه‌وه‌یان له پاپانیوگینیا نییه و داهاتووشیان نادیاره.
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری هه‌واڵی ئه‌ی بی سی نیوز