
(ململانێی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه له ڕۆمانی پیاوێكی تێكشكاودا) … سه‌دیق سه‌عیدڕواندزی
ژان ژاك ڕۆسۆده‌ڵێت:مرۆڤ كه‌له‌دایك ده‌بێت، وه‌ك په‌ڕه‌یه‌كی سپی وایه كه‌هیچی لێ تۆمارنه‌كرابێت. ئیدی ئه‌وه كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وروبه‌ره، مرۆڤ فێری دڵڕه‌قی و دڕنده‌یی و په‌روه‌رده‌ی نا ته‌ندروست ده‌كات. بێگومان هه‌موومان ده‌زانین مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی كۆمهڵایهتییهوله میانه‌ی ئاوێته بوونی له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه و ده‌وروبه‌رو ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه‌كان دیكه، فێری چه‌ندین دیارده‌ی نه‌شیاو، نادروست و نامرۆیی ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش به‌هۆی كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ریه‌تی كلتووری ئه‌وانی دیكه به شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ، یان نێگه‌تیڤ. ده‌شێ مرۆڤ له‌سه‌ره‌تادا خاوه‌نی چه‌ندین به‌هاو پره‌نسیپی مرۆیی و ئه‌خڵاقی بێت و له ژێركاریگه‌ریه‌تی هیچ فشارێكه‌وه، ده‌ستبه‌رداریان نه‌بێت. به‌ڵام زۆرجاریش له ململانێی نێوان تاك و كۆدا، مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌دا، په‌روه‌رده‌ی دروست و نادروست، ئهقڵو سۆزدا، به‌شێكی زۆرلهمرۆڤهكان ناتوانن تاسه‌ر شه‌ڕی ئه‌و به‌هایانه بكه‌ن و به‌داخه‌وه ده‌دۆڕێن. وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕۆمانی (پیاوێكی تێكشكاو)ده‌یبینین .ئه‌و ڕۆمانه، باسی كۆمه‌ڵگه‌ی مهراكیشمان له سه‌رده‌می پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی ڕۆمانه‌كه كه‌ناوی(موراد)ه بۆ ده‌كات. ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ڕۆمانه، سه‌رگوزشته‌ی ژیانی فه‌رمانبه‌رێكی ده‌وڵه‌تمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه كه‌تیایدا گه‌نده‌ڵی و به‌رتیلخۆری و مشه‌خۆری، وه‌ك ته‌ونی جاڵجاڵۆكه ده‌وریان داوه و پڕكێشی نێوخۆی ده‌كه‌ن. تا دواجاریش به‌داخه‌وه له‌وشه‌ڕه‌دا ده‌دۆڕێت و ده‌چێته سه‌ر هه‌مان ڕێچكه‌ی حاجی حه‌میدی كاره‌كته‌ره‌كه‌ی تری ڕۆمانه‌كه.
موراد كه پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه‌یه، ده‌رچووی كۆلیژی ئه‌ندازیارییه و دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌ندازیارێك له وه‌زاره‌تی نیشته‌جێكردن داده‌مه‌زرێت، ئیدی ده‌بێته به‌رپرسی به‌شی مۆڵه‌تدانی دروستكردنی باڵه‌خانه و خانوو. كهههمووشمان ده‌زانین ئه‌وبه‌شه چ ده‌روازه‌یه‌كه بۆ گه‌نده‌ڵی وبه‌رتیل و ڕه‌شوه.موراد خاوه‌نی كه‌سایه‌تی و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌موو ئه‌و به‌ها و پره‌نسیپه ئه‌خلاقیانه‌یه، كه‌مرۆڤ تاكونهبۆته گه‌نده‌ڵكار،پێی ده‌ناسرێته‌وه.به‌رده‌وام به‌وپه‌ڕی پاكی،ڕاستگۆیی، یاساییانه، كاره‌كانی ده‌كات و له‌به‌رامبه‌ریشدا چه‌ند درهه‌مێك وه‌رده‌گرێت. مووچه‌كه‌ی به شی بژێوی خێزان و دوومنداڵه‌كه‌ی ناكات و ژیانێكی مه‌مره و مه‌ژی ده‌ژێت.
به‌ڵام ویژدانی ئاسووده‌یه و سه‌ربه‌رزو خاوه‌ن شكۆیه.له‌به‌رامبه‌ریشدا چهندكارهكتهرێكی دیكه‌ی نێو فه‌رمانگه‌كه‌ی وه‌ك حاجی حه‌مید، كه‌سێكه له به‌رامبه‌ر ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هه‌ر هاووڵاتییه‌ك،بڕێك پاره‌وه‌رده‌گرێت و كه‌سێكی به‌رتیل خۆره. ئه‌و ژیانی جیاواتره له‌موراد و به شێوه‌یه‌كی شاهانه ده‌ژیت. به‌ڵام ویژدان و شكۆی وه‌ك موراد نییه. موراد هه‌رچۆنێك بێت به‌و ژیانه‌ی خۆی ڕازییه.وه‌لێ له ژینگه و ده‌وروبه‌رێك ده‌ژیت نموونه‌ی كه‌سانی وه‌ك ئه‌وی تێدا نییه.بۆیه له‌لایه‌كه‌وه به هۆی فشاری حه‌لیمه‌ی خێزانی كهبهردهوام سه‌رزه‌نشتی ده‌كات كه ئه‌و پیاو نییه و ناتوانێ وه‌كو كه‌سانی تر ژیانی ماڵ و منداڵی دابین بكات، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی حاجی حه‌مید له فه‌رمانگه‌كه‌ی، ده‌كه‌وێته نێوان ئه‌و دوو به‌رداشه ودهیهاڕن. به‌م جۆرهلهنێوان ململانێی له گه‌ڵ خود و ویژدانی خۆی له‌لایه‌ك و حه‌لیمه و حاجی حه‌مید له‌لایه‌كی تره‌وه،ده‌كه‌وێته شهر.ِتاكو دواجار به‌داخه‌وه ئه‌میش فێری هه‌مان ڕه‌فتاری ئه‌وانی تر ده‌بێت و سه‌ره‌نجام ده‌بێته به‌رتیل خۆرودهبێته ئه‌و پیاوه تێكشكاوه‌ی كه‌خۆی ناوی ناوه.
ئه‌گه‌ر پێشتر مورادله ژێر فشاری خێزان و هاوپیشه گه‌نده‌ڵه‌كانی دابێت، ئه‌وا له‌مه‌ودوا ده‌كه‌وێته ژێر فشاری ویژدان و ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه كردوویه‌تی. به‌رده‌وام هه‌ست ده‌كات كهتاوانێكی كردووه و ئیدی ئه‌و كه‌سێكی دیكه‌ی جیاوازه له‌وه‌ی پێشووتر. ئه‌و چه‌ند درهه‌مێك زۆرتر له مووچه‌كه‌ی به‌هۆی ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییانه‌وه ده‌باته‌وه. به‌ڵام تاههتایهویژدان، كه‌سیه‌تی، شكۆی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئازادی و سه‌ربه‌ستی خۆی ده‌دۆڕێنێت. هه‌روه‌ك خۆشی له ڕۆمانه‌كه‌دا ده‌ڵێت: (كه‌سانی گه‌نده‌ڵ ئازادی و سه‌ربه‌ستیان له كوێ بوو؟) موراددهكهوێته بارودۆخێكی ده‌روونی ڕوخاوه‌وه. به‌رده‌وام هه‌ست ده‌كات تاوانێكی گه‌وره‌ی كردووه. بۆیه ژیانی به‌ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕێت.به‌رده‌وام له دڵه‌ڕاوكێ و ترس ده‌ژیت.
دیاره ئه‌مه‌ش چاره‌نووسی هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه ده‌ست بۆ گه‌نده‌ڵی ده‌بن. به‌وه‌ی كه ڕۆژێك دادێت، ده‌كه‌ونه لێپرسینه‌وه. بۆیه هه‌میشه به دوودڵییه‌وه چاوه‌ڕوانی ههرلیژنهیهك ده‌كه‌ن كه‌به‌مه‌به‌ستی هه‌ژماردن و به‌دواداچوونی كه‌ل و په‌له‌كان،یاخود هه‌ر كارێكی تر سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كه ده‌كه‌ن. بێگومان كاتێ گه‌نده‌ڵی ده‌بێته دیارده له فه‌رمانگه‌كان و ده‌بێته به‌شێك له تایبه‌تمه‌ندی په‌روه‌رده‌ی ناته‌ندروستی تاكه‌كان، ئیدی هه‌وڵده‌ده‌ن مۆركێكی یاسایی به‌و كاره بده‌ن. ده‌یانه‌وێت ڕه‌وایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌به‌ردا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه لای خۆیان و ئه‌وانی تریش دروست بكه‌ن، كه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن كارێكی ئاساییه.
بۆیه ده‌بینین له ڕۆمانه‌كه‌دا زۆرتر له جارێك حاجی حه‌مید به موراد ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یكه‌ین، ئاساییه. چونكه له هه‌موو شوێنه‌كانی وڵات به‌م شێوه‌یه كاره‌كان ده‌كرێن. به‌داخه‌وه ئه‌مه‌یه‌كێكه له‌گرفته‌كانی به شێكی هه‌ره زۆری كۆمه‌لگا دواكه‌وتووه‌كان، كه هوشیاری تاكه‌كان له‌ئاستێكی نزمدایه. تاكه‌كان له وجۆره كۆمه‌لگایانه، له بری ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری دیارده قێزه‌وه‌نه‌كان ببنه‌وه، ده‌بینین خۆشیان ده‌بن به به‌شێك له‌و كلتووره‌ی هه‌یه.
به‌ومانایه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵی ده‌كات، ئه‌ویتر بۆ نه‌یكات. لێره‌وه‌ش حاجی حه‌میدی هاوڕێی موراد به‌رده‌وام مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌و هه‌سته لای موراد دروست بكات، كه ئهوكهسیهتییهكی دیكه‌ی جیاوازه له‌وان. كه‌سێكی نامۆیهبه فه‌رمانگه و به خودی كۆمه‌ڵگه‌ش. تا دواجار ئه‌میش فێری گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن. به‌ڵام موراد كاتێ فێری هه‌مان ئه‌و خوونهریتهی حاجی حه‌مید و ئه‌وانیتر ده‌بێت، كه ئه‌ویش به‌رتیلخۆری و وه‌رگرتنی پاره‌یه له بهرامبهرجێبهجێكردنی ئیشی هاووڵاتییان، ئیدی ده‌بێته مورادێكی دیكه. ده‌بێته ئه‌و مرۆڤه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌هاو پره‌نسیپه مرۆیی و مۆڕاڵیانه له ده‌ست ده‌دات، كه پێشتر هه‌یبوون له ژیانیدا.
تا دواجار ده‌بێته پیاوێكی تێكشكاو كه به‌رده‌وام ویژدانی ئازار ده‌چێژێت.خوێنه‌ر كه ئه‌و ڕۆمانه ده‌خوێنێته‌وه،واهه‌ست ده‌كات تاهیر بن جه‌للون باسی كوردستان ده‌كات نه‌ك مه‌راكیش! چونكه گه‌نده‌ڵی و گه‌لێك دیارده‌ی تریش كه‌له‌و ڕۆمانه‌دا باسكراون، له‌كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه بوونیان هه‌یه. ئه‌و ڕۆمانه خوێندنه‌وه‌ی گرنگه به‌تایبه‌تیش بۆ گه‌نده‌ڵكاران. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان بیزانین گه‌نده‌ڵكاران، چ جۆره كهسیهتییهك، شكۆ‌و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان له نێوكۆمه‌ڵگه هه‌یه. من كاتێ له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆمانه بوومه‌وه ئه‌وپرسیاره‌م لادروست بوو كه بۆچی موراد هه‌مان كه‌سه پاكه‌كه‌ی پێشووتر نه‌مایه‌وه ولهوشهڕهدا به‌داخه‌وه دۆڕاو و بووه پیاوێكی تێكشكاو؟ به‌ڵام ئاخۆ هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ شه‌ڕی پاره بكات و ته‌سلیم نه‌بێت؟ بێگومان مه‌حاڵه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه ببوایه، ئێستا گه‌نده‌ڵچی و به‌رتیلخۆران له كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌ئه‌بوون.
په‌راوێز/پیاوێكی تێكشكاو/ڕۆمان نووسینی(تاهیربن جه‌للون) وه‌رگێڕانی/ ئازاد به‌رزنجی/ بڵاوكراوه‌ی ناوه‌ندی ئه‌ندێشه 2016..
تێبینی/ ئه‌م بابه‌ته له ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردستانی نوێ ژماره(1029)ی ڕۆژی 23_2-2018بڵاوكراوه‌ته‌وه…