
دوو بابەتی وەرگێڕدراو بۆ منداڵان ….. له ئینگلیزیه‌وه/ ئازاد ته‌ها عه‌لی
حه‌زم له كتێبه
نووسینی/ ئه‌نتۆنی بڕاون
…………..
من حه‌زم له كتێبه
كتێبی خۆشی و پێكه‌نیناوی ………….
وه كتێبی ترسناك و ترسێنه‌ر.
چیرۆكی فریشته‌و ئه‌فسانه‌یی…………
وه هۆنراوه‌ی دایه‌نگه‌و منداڵان
كتێبی هه‌زه‌لی و گاڵته…………
وه كتێبی ڕه‌نگكردن.
كتێبی قه‌ڵه‌و (ئه‌ستوور)……….
وه كتێبی لاواز (ته‌نك)
كتێب ده‌رباره‌ی داینه‌سۆره‌كان……..
وه كتێب ده‌رباره‌ی دڕنده‌كان.
كتێبی ژماردن (بیركاری) …………
وه كتێبی ئه‌لفبێ.
كتێب ده‌رباره‌ی بۆشایی ئاسمان……..
وه كتێب ده‌رباره‌ی چه‌ته و جه‌رده‌كان.
كتێبی گۆرانی ………………..
وه كتێبی نامۆ و بیانی .
به‌ڵێ,من به‌ڕاستی زۆر حه‌زم له كتێبه.
…………………………كۆتایی…………………..
بێچووه كه‌روێشكه‌كان
Bunnies
سهمپه Thumper
چۆنن!من ناوم( سهمپهیه).من فه‌رووی ڕه‌ساسی,چاوی قاوه‌ی,لووتی په‌مه‌یم هه‌یه,له‌گه‌ڵ گوێچكه‌ی پان و نه‌رمۆڵه.هه‌ركاتێك خۆشحاڵ ده‌بم یان بیر له شتێكی گرنگ ده‌كه‌مه‌وه,قاچم ده‌كێشم به‌زه‌ویدا-له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه پێم ده‌ڵێن سهمپه!(واتا ئه‌و كه‌سه‌ی قاچی به تووندی ده‌كێشێ به زه‌ویدا)من و خێزانه‌كه‌م له‌دارستانێكی گه‌وره‌دا ده‌ژین,وه من و خوشكه‌كانم هه‌موو ڕۆژێك ده‌چین بۆ گه‌ڕان.
دارستان هه‌روه‌ها ماڵی ئه‌و هاوڕێ یانهمانن كه له‌ناو دره‌خت یان له‌سه‌ر دره‌خت ده‌ژین. سوێسكه خان و بێچووه‌كانی لێ یه,ئهپۆسم خان وخێزانه‌كه‌ی,سمۆره‌كان,سمۆره پشت خهتخهتهكان,سهگڵاوهكان,باڵنده شینه‌كان ,په‌پووله‌كان,مراویه‌كان, هه‌روه‌ها بۆقه‌كان.
ئێمه حه‌زمان له كات به‌سه‌ربردنه له‌گه‌ڵ هه‌موویاندا.
من وخوشكه بچكۆله‌كه‌م(تێسی) زۆرجار سه‌ردانی هاوڕێ ئهپۆسمهكانمان ده‌كه‌ین.
من بێچووه كه‌روێشكێكی ته‌واو نه گریس ونهگبهتم( زیانبهخشم به‌خۆم) و هه‌موو ووزه‌م له‌ده‌ست چووه.زۆربه‌ی رۆژه‌كانم به یاری كردن له‌گه‌ڵ چوار خوشكه بچووكه‌كانم به‌سه‌ر بردووه.من هه‌میشه چاودیری یان ئه‌كه‌م چوونكه من براگهورهیانم.هه‌ندێكجار,لهگهڵئهمهشدا,من حه‌زده‌كه‌م به‌بازبازێن دووربكه‌ومه‌وه وسهركهشی و نهێنی تایبه‌تی خۆمم هه‌بێت.
ناوی خوشكه‌كانم ئه‌مانه‌یه:تریكسی,ده‌یزی,ڕایا له‌گه‌ڵ تێسی.
تریكسی گه‌وره‌ترینی هه‌موویانه وكلكێكی زۆر ئه‌ستووری هه‌یه .وه كو من,هه‌ندێكجار ده‌ڕوات بۆ سه‌ركه‌شی تایبه‌تی خۆی.
جارێكیان,تریكسی گاڵته‌یه‌كی خۆشی به ئێمه‌كرد .له‌ژێر كۆته‌ره دارێك خۆی حه‌شاردا,وكاتێك ئێمه به‌وێدا تێپه‌ڕین خۆی هه‌ڵدایه ده‌ره‌وه,.هه‌موومان زۆر ترساین!خوشكه‌كان هه‌ندێكجار دڵشكاو و بێزار ده‌بن!
ده‌یزی دووه‌م دانه یه له خوشكه‌كانم و هه‌میشه پێده‌كه‌نێت.كاتێك ده‌یزی دڵخۆش ده‌بێت ,به چنگه‌كانی چه‌پڵه لێده‌دات و به جۆش وخرۆشه‌وه هه‌ڵبه‌زودابه‌ز ده‌كات .
ده‌یزی حه‌زده‌كات گوڵێكی ده‌یزی زه‌رد(چاوه‌پشیله)بخاته نێوان گوێچكه پان ونهرمۆلهكانیهوه.ئه‌و هه‌میشه گوڵی ڕه‌نگاوڕه‌نگ لێده‌كاته‌وه,به‌تایبه‌تی كاتی به‌هاران كاتێك دارستان ده‌گه‌شێته‌وه و پڕده‌بێت له ڕه‌نگ وبۆ.
خوشكی سێیه‌مم,ڕایا,به‌ڕاستی بیچووه كه‌روێشكێكی زیره‌كه.پینه‌یه‌كی له فه‌روو دروستبووی سپی به‌سه‌ر پشتیه‌وه‌یه‌تی.
ڕایا ئه‌وه‌نده زیره‌كه كه ناوی تاكه‌تاكه‌ی دره‌خته‌كان وگوڵهكان وئه‌و ڕووه‌كانه‌ی له‌دارستاندا ده‌ژین ده‌زانێت.هه‌ندێكجار حه‌زده‌كات به‌بێده‌نگی و به ته‌نیایی دابنیشێت,سه‌یری ئه‌وشتانه بكات كه‌له ده‌وروبه‌ریدا رووده‌ده‌ن.
له‌به‌رئه‌مه‌یه كه ئه‌و هه‌موو شته ده‌زانێت.
دوواین,خوشكم,تێسیه بچكۆله‌یه,ئه‌ویش كه گه‌نجترین بێچووه كه‌روێشكه.كاتێ ئێمه له ده‌ره‌وه‌ین له‌دارستانه‌كه,حه‌زی له كۆكردنه‌وه‌ی تووتڕكه.
تێسی وه‌ك سێبه‌ری من وایه,چونكه بۆهه‌رشوێنێك بچم به‌دوامه‌وه‌یه.
بێگومان,من هه‌ریه‌كێك له خوشكهكانمم خۆشده‌وێت(هه‌موویانم خۆشده‌وێت),
به‌ڵام هه‌میشه بۆ تێسیه چكۆل ده‌گه‌ڕێم كاتێك له دارستان یاری ده‌كه‌ین
دایه و بابه دایك وباوكی ئێمه‌ن.دایه هه‌میشه بیرمانده‌خاته‌وه كه میهره‌بان بین له‌گه‌ڵ یه‌كتری. هه‌موو ڕۆژێك , دایه ده‌ڵێت,:(ئێوه‌م خۆشده‌وێت, ڕۆڵه‌كانم) كه وامان لێده‌كات هه‌ستبكه‌ین ئێمه زۆر تایبه‌تین.
باوكه كه‌روێشك ئامۆژگاری زۆرمان ده‌كات.یه‌كێك له له وانه هه‌ره گرنگه‌كانی ئه‌وه‌یه كه :(ئه‌گه‌ر نه‌ت توانی ووته‌یه‌كی جوان بڵێیت,ئه‌واهه‌رگیز هیچ شتێك مه‌ڵێ.).
من و خوشكه‌كانم ڕۆژانیكی زۆر سه‌رقاڵمان هه‌یه ,پڕه له خۆشی و سه‌ركه‌شی.
هه‌موو به‌یانیه‌ك هه‌ڵده‌ستین له‌خه‌و له‌ناو باوه‌شێكی گه‌وره و به‌هێزی دایه و بابه.پاشان وورگهكانمان پڕده‌كه‌ین به نانی به‌یانی جۆراوجۆر,حه‌زمان له كرمه‌كرم و مڵچه‌مڵچی گه‌ڵا ی دره‌خت و سێپهڕهیه*,به م هۆیه‌وه ووزه‌ی زۆرمان تێدایه بۆ یاری كردن به درێژایی ڕۆژگار.
*سێپه‌ڕه : ڕووه‌كێكی گه‌ڵاپانه كه كه‌روێشك ومانگا زۆریان حهزلێیهتی
پاش ئه‌وه‌ی نانی به‌یانیمان خوارد,هه‌ر پێنجمان ده‌ستی خواحافیزی ڕاده‌وه‌شێنین بۆ دایه‌وبابه,وبه بازبازێن ده‌چینه ناو كێڵگه‌كه‌وه بۆ یاری كردن.تریكسی په‌پووله‌كان ڕاوده‌نێت, ده‌یزی گوڵه كێویله‌كان لێده‌كاته‌وه,ڕایا سه‌یری هه‌موو ڕووه‌ك و دره‌خته‌كان ده‌كات,تێسی به‌دوای منه‌وه‌یه‌و له‌گه‌ڵمدایه.ئێمه ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵین كه عاده‌ته‌ن دوانیوه‌ڕوان له‌ژێر سێبه‌ری دره‌ختێكدا سه‌رخه‌وێك ده‌شكێنین * .بوون به بێچووه كه‌روێشك له‌وانه‌یه هیلاكی و ناڕه‌حه‌تی بێت!
*سه‌رخه‌وشكاندن : كه كهروێشكهخهویشی پێده‌وترێت واتا خه‌وێكی ماوه‌كه‌م وسه‌رپێی له‌وكاتانه‌ی زۆر ماندووین
كاتێك له سهرخهوشكاندنهكهمان هه‌ڵده‌ستین ,هه‌ندێكجار تووتڕك لێده‌كه‌ینه‌وه و ده‌یكه‌ین به به‌ركوڵێكی* خۆش.پاشان به بازبازێن ده‌چین بۆلای گۆمه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به مراوییه‌كان بڵێین چۆنن.,زۆر خۆشه سه‌یریان بكه‌یت كاتێك به قواق قواق شڵپه شڵپ به ئاوه‌كه ده‌كه‌ن!له نزیك ئه‌وانیش باڵنده‌كان له‌سه‌ر دره‌خته‌كان ده‌جریوێنن,به‌مه هه‌موومان هه‌ست به خۆشی ده‌كه‌ین.بینینی هاوڕێیانی دارستانهكهمان دڵخۆشم ده‌كات,له‌به‌رئه‌وه به‌تووندی قاچم ده‌ده‌م به زه‌ویدا!
*بهركوڵ یان سووكه ژه‌م ئه‌و خواردنه‌یه كه چێشته‌نگاو یان عه‌سران ده‌خورێت وشتێكی كه‌م وسووكه.
له كۆتایی ڕۆژدا ,به‌بازبازێن ده‌ڕۆینه‌وه ماڵه‌وه بۆ نانی ئێواره.باسی سهركهشییهكانمان بۆ دایك وباوكمان ده‌كه‌ین ,ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ ناخایه‌نێت كه ئاماده ده‌بین بۆ خه‌وتن.ئێمه بێچووه كه‌روێشكی بچكۆلانه‌ی ماندووین .له‌به‌رئه‌وه ئێمه باوه‌شێكی گه‌وره دروست ده‌كه‌ین(باوه‌ش ده‌كه‌ین به یه‌كتریدا) و ده‌ڵێین(شه‌وشاد!
………… كۆتایی………………………..