Skip to Content

بــه‌فـر …. فه‌رهادئه‌حمه‌دبه‌رزنجی

بــه‌فـر …. فه‌رهادئه‌حمه‌دبه‌رزنجی

Closed
by شوبات 14, 2018 General, Kids Literature

بـه‌فـر شـاری سـپـی كـرد
دڵـی مـنـداڵـی خـۆشـكرد
به‌تاك تاك و به‌كۆمـه‌ڵ
ده‌یكه‌ین به‌شه‌ڕه‌ تۆپه‌ڵ
وابـۆئـه‌م بـه‌فـره‌ جـوانه‌
خـه‌نـده‌لـه‌سـه‌رلـێومانه‌
بـه‌پـاڵـتـۆ وجـلی گـه‌رم
له‌گه‌ڵ ده‌ستكێشی چه‌رم
مــلـپـێـچ و پــووزه‌وانـه‌
كـه‌هـێـمـای كـوردیمانه‌
زۆرجوان خۆمان پـۆشیوه‌
له‌شمان سه‌رمای نه‌دیوه‌
چـه‌نـدڕۆژێـكـی شـیرینه‌!!
ده‌یكه‌ین شێره‌به‌فـرینه‌
لـه‌بـه‌فرپه‌یكه‌رده‌كه‌ین
ده‌ست وقاچی بۆده‌كه‌ین
ده‌م ودووچاوله‌گه‌ڵ لووت
ده‌یكه‌ینه‌پێی جوتێك پووت
وه‌ك شــێــوه‌كـاری وریـا
دێـیـن و ده‌چـین به‌ده‌وریا
بـه‌چـه‌پـڵـه‌وبـه‌گـۆرانـی
ده‌رده‌بـڕیـن كـامـه‌رانـی.

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next