
چاكسازیی راسته‌قینه … سه‌باح شێخانی
چاكسازی راسته‌قینه پایه‌كانی حوكمڕانی و هه‌لومه‌رجی ژیانی هێمن و ته‌ندروست له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌ره‌خسێنێ، ده‌توانین راپه‌رینی به‌هاری ساڵی 1991 ی خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك گه‌وره‌ترین چاكسازی سیاسی ئه‌ژماربكه‌ین، چونكه كۆتایی هات به ده‌یان ساڵی ژێرده‌سته‌یی و هه‌ژاری و بێ ناسنامه‌یی، به‌جۆرێك هه‌رێمی كوردستانی گواسته‌وه به‌ره‌و قۆناغی حوكمڕانی یاسایی و دیمۆكراسی، دوای تێپه‌ربونی 27 ساڵ به‌سه‌ر ئازادی و حكومڕانی خۆماڵیدا، به‌ڕه‌چاوكردنی بارودۆخ و گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه، وا ده‌خوازێت پێشكه‌وتنی زیاتر بێته‌كایه‌وه، یه‌كه‌م هه‌نگاویش به‌ره‌و پێشكه‌وتن ده‌ستبردنه بۆ چاكسازی.
چاكسازی به‌نده به ئاستی رۆشنبیری و پێشكه‌تنی كۆمه‌ڵگه‌وه، له هیچ قۆناغێكی مێژوودا، پڕۆسه‌ی چاكسازی بێ گیروگرفت نابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ناره‌وای هه‌ندێ كه‌س ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ئیتر ده‌ست ده‌كه‌ن به ناره‌زایی لابه‌لا، دڵگرانبوونی رێژه‌یه‌كی كه‌می خه‌ڵك، به‌ڵام هه‌ر هه‌نگاوێكی راسته‌قینه به‌ره‌و چاكسازی، یه‌كسان ده‌بێت به به‌رزبوونه‌وه‌ی كێرڤی رازیبوونی جه‌ماوه‌ر و جوانتركردنی ده‌سه‌ڵات.
چاكسازی پێویستی به زه‌مینه‌یه‌كی له بار هه‌یه، هه‌رێمی كوردستان به قۆناغێكی زۆر سه‌خت و دژوار‌دا تێپه‌ڕده‌بێت، وه‌ك هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی ئه‌م جیهانه پێویستی به چاكسازی و پێداچوونه‌وه هه‌یه.
دروستكردنه‌وه‌ی متمانه به‌وه ده‌كرێت كه له بڕیاره‌كانی چاكسازی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و مووچه‌خۆر له سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دیكه‌وه بێت، ده‌ستبكرێت به پرۆسه‌ی سزادانی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر حیسابی سامانی گشتی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، داهاته‌كان شه‌فافتر بكرێن و هه‌موو جۆره نادادیه‌ك له دابه‌شكردنی سامان و پۆست و وه‌زیفه‌ی گشتی پێداچوونه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی پێدا بكرێت، قۆرخكاری نه‌مێنێت، بازرگانی له به‌رپرسه باڵاكان قه‌ده‌غه بكرێت، موڵك و ماڵی هه‌رێم پارێزراو بێت و نه‌هێڵدرێت چیدیكه زێده‌ڕۆیی بكرێته سه‌ر، چاكسازی ده‌ستپێكێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی راشكاوانه په‌نجه بخرێته سه‌ر برینه‌كان.
هیچ كه‌سێك له چاره‌نووس و ئیراده‌ی گه‌ل باڵاتر نییه، میلله‌تیش دادپه‌روه‌ری و نوێبوونه‌وه‌ی ده‌وێت، چاره‌نووسمان به سه‌ركه‌وتنی چاكسازییه‌وه گرێ دراوه، ده‌بێ بڕیاره‌كانی چاكسازی هه‌موو سێكته‌ر و كه‌س و لایه‌نێك بگرێته‌وه، نابێ كه‌س حه‌سانه‌ی هه‌بێت و نابێت هیچ بابه‌تێكیش هێڵی سوور بێت.
چاكسازی پرسی مانه‌وه و زیندووێتی دامه‌زراوه‌كانه، هیچ دامه‌زراوه و ده‌زگایه‌ك به‌بێ چاكسازی توانای به‌رده‌وام بوونی نییه، چه‌نده پرۆسه‌ی چاكسازی دوابخرێت، ده‌رهاویشته نه‌رێنییه‌كانی زیاتر ده‌بێت.