![به‌یانی باش خودایه ! — فازڵ عه‌ززاوی … و : نه‌ژاد عزیز سورمێ به‌یانی باش خودایه ! — فازڵ عه‌ززاوی … و : نه‌ژاد عزیز سورمێ](https://dengekan.info/wp-content/uploads/2018/04/fazlAlazawi.jpg)
به‌یانی باش خودایه ! — فازڵ عه‌ززاوی … و : نه‌ژاد عزیز سورمێ
به‌یانی باش خودایه !
بێگومان جه‌نابت باش ده‌مناسی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر یه‌كدیمان نه‌دیوه ..
جه‌نابت هه‌مووان به ناو ،
یه‌ك یه‌ك ده‌ناسی
باش و خراپ ..
به ڕاستی
ده‌مویست سه‌ردانت بكه‌م
تا دڵسۆزی و گوێڕایه‌ڵی خۆمتان عه‌رز بكه‌م .
به‌ڵام من ناونیشانتان له ئاسمان نازانم
له ونگه‌ی ئه‌ستێره و كه‌شكه‌شان ..
كه‌شتیوانی بۆشایش نیم
ته‌نانه‌ت كه‌شتییه‌كیشم نییه
بمگه‌ێنێته حزوری جه‌نابت .
ده‌زانم زۆر سه‌رقاڵن
له ڕاستیدا له‌م ڕۆژانه‌دا گشتمان سه‌رقاڵین
هه‌رچه‌نده من له‌وه‌ته‌ی هه‌م بێكارم
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش
تكات لێ ده‌كه‌م گوێم لێ بگری ،
بیرێك له‌و بۆچوونانه‌م بكه‌نه‌وه
كه ده‌مه‌وێ
له‌باره‌ی هه‌موو شتێك بیانڵێم :
ماده‌م دروستتان كردم و
به ته‌نیا فڕێتان دامه سه‌ر
ئه‌و ئه‌ستێره له‌عنه‌تییه ..
هه‌میشه
زۆرم له‌باره‌ی جه‌نابتانه‌وه بیستووه
ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ی له دایك بم ،
هه‌موویان
به ترسه‌وه باست ده‌كه‌ن .
به‌ڵام به نیه‌تی خراپ ..
له‌و باوه‌ڕه‌دام
مه‌راییت ده‌كه‌ن گه‌وره‌م
له ترسی ئه‌وه‌ی ،
نه‌بادا به بارهه‌ڵگری داخراو
بیانێریه دۆزه‌خ .
یان بۆ حه‌زی ئه‌وه‌ی
باڵه‌خانه‌یه‌كی ڕاخراویان
له به‌هه‌شت پێ بده‌ی ..
گومانی تێدا نییه
جه‌نابت ئه‌وه له‌من باشتر ده‌زانی
به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه
بۆ من ،
به چ ده‌ردێك ده‌خوا ؟
ماده‌م ده‌مه‌وێ وه‌ك براده‌ر
له‌گه‌ڵ جه‌نابتان بدوێم
كه قازانج و زیانی به‌لاوه گرینگ نییه
ماده‌م ده‌مه‌وێ ، وه‌ك ده‌ڵێن
له دڵه‌وه بۆ دڵ له‌گه‌ڵتان بئاخڤێم ..
بیرم له‌وه كرده‌وه
ته‌له‌فۆنێكتان بۆ بكه‌م ،
به‌ڵام ناوی جه‌نابتانم
له ده‌فته‌ری ته‌له‌فۆنان نه‌دۆزییه‌وه .
بۆیه ،
زۆر خۆشحاڵ ده‌بم
لوتف بكه‌ن
جه‌نابتان په‌یوه‌ندیم پێوه بكه‌ن
پشتم بگرن .
ئه‌گه‌ر به شۆخییه‌وه‌یش لێم ده‌پرسن :
فازڵ ،
له‌م دونیا دوابڕاوه‌دا چۆنی ؟
جه‌نابت ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی من ده‌زانی
هه‌ر وه‌ختێ بۆتان لوا
په‌یوه‌ندیم پێوه بكه‌ن ،
شه‌و .. ڕۆژ
من گشت كاتم له ماڵه‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌م
ده‌خوێنمه‌وه یا سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌م ..
هه‌ندێ جاریش وه‌نه‌وزێك ده‌مباته‌وه ..
بیر له چاره‌نووسی دونیا ده‌كه‌مه‌وه ..
ئه‌مر بكه‌ن
با ڕۆژێك پێك بگه‌ین .
جه‌نابیشتان پێویستیتان به حه‌سانه‌وه‌یه
زۆرم پێیه عه‌رزی بكه‌م .. زۆر
پێشتر به كه‌سم نه‌گوتووه .. زۆر
كه ناكرێ له جه‌نابت به‌ده‌ر
به كه‌سی بڵێم .
ئه‌گه‌ر پێشتان خۆش بێ
دوا قه‌سیده‌ی خۆمتان بۆ ده‌خوێنمه‌وه
تا جه‌نابتان به ڕاشكاوی
ڕای له‌باره‌وه بده‌ن ..
یان ڕه‌نگه باسی
ئاده‌مزایه‌تیش بكه‌ین
ته‌نانه‌ت چاره‌نووسی گه‌ردوون
له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی فینجانێك قاوه ..
بیرۆكه و نه‌خشه‌ی زۆرم پێیه
له‌و باوه‌ڕه‌دام پێت باش بن .
پێم باشتره
له ماڵه‌وه پێك بگه‌ین .
به هه‌ر حاڵ جه‌نابت
ناونیشانم ده‌زانی ،
ناوم له‌سه‌ر ده‌رگا نووسراوه
ئه‌وه‌نده به‌سه
یه‌ك جار له زه‌نگ بده‌ن كه گوێتان لێم ده‌بێ
له هۆڵه‌كه‌وه هاوار ده‌كه‌م ،
ده‌رگا كراوه‌یه
فه‌رموو خودایه
ته‌شریف بێننه ژووره‌وه
زۆرم چاوه‌ڕوان كردی .
——————–
ئاماژه
له ( فاضل العزاوی – الاعمال الشعریه – به‌شی دووه‌م – بڵاوكردنه‌وه‌ی دار الجمل 2007 ) كراوه به كوردی .