
من و كه‌ژاڵ له دیداری كریسمسدا … چنوور نامق
هۆ خانم خاس
تۆ خه‌ریكی چنینه‌وه‌ی پیته جێماوه‌كانی شیعرت به‌و
هه‌ندێ زهنگیانهگلهییش
له‌قسه نه‌كراوه‌كانی كریسمس
بۆ روحی ته‌نیام جێبێڵه خانم خاس گیان…..
تۆ به ئاسوده‌یی بڕۆ و
چی زهردهخهمی قه‌تیسی لێوه‌كانته بۆ روومه‌تی لیمۆیی من….
ئه‌مڕۆ دڵم به‌تاڵه به‌تاڵه به‌تاڵ
هیچم نه‌ماوه بۆ وتن
ئه‌مه‌وێ روح لهسهبوری جێههنگاوه دوورهكانت پڕكهمهوه
به‌ڵام ئه‌سه‌ف
سه‌رگه‌رمانه تۆ سه‌رقاڵی رۆینیت
پایزیانه بزه ئه‌كه‌یت
ئه‌مه‌وێ رۆح به قسه نیوه‌چڵه‌كانی كریسمس ژیركهمهوه
كه‌چی زه‌ینم زۆر ناپاكیم له‌گه‌ڵ ئه‌كا هۆ خانم خاس!!
من له قدومی دوودڵی كریسمسدا بۆت ئه‌گه‌ڕێم
هۆ خانم خاس چیتر متمانه‌م نییه به ژیان !
ئاوێنه‌كه‌م پرٍه له تۆ و
كێكی كریسمس بێ مۆمه
دڵم بووه‌ته ئه‌شكه‌وت و ده‌نگدانه‌وه‌ی قسه‌كانمان
به‌هه‌ڵه ره‌شكردنی چاومان
هه‌ڵبژاردنی ره‌نگی لێو و
كراسی دوا ساته‌كانی ساڵ
پێكهكهم بیر ئه‌باته‌وه….
هۆ خانم خاس
من بیر له‌تۆ ئه‌كه‌مه‌وه و تۆ سه‌رگه‌رمی رێگای دووری
ئیتر دڵم به‌تاڵه به‌تاڵه به‌تاڵ
تۆ خه‌ریكی رۆینت به و
چی زهردهخهمی قه‌تیسی لێوه‌كانته بۆ روومه‌تی لیمۆیی من!
2-5-2018