له دولكانه‌وه بۆ حاحی مامه‌ند.. ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
وانه‌كانی ژیان :
له سه‌ره‌تای ساڵی 1983 به هاتنی هاورێیانی نوێ له ده‌ره‌وه‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانی بادینان و هه‌ولێر ژماره‌مان له هه‌ڵكشان بوو بۆیه بریاردرا باره‌گای حزبی شیوعی عێراق له دولكان بگوێزرێته‌وه بۆ باره‌گای مه‌لبه‌ندی سلێمانی ــ كركوكی حزب له دێی حاجی مامه‌ندو له گه‌ڵ هاورێ ابراهیمی سۆفی محمود ( بابی تارا) كه هێشتا له به‌ر ئازاری برینه‌كانی كه له شه‌ری سنه تووشی بوو بوو ئه‌یناڵاند چۆنێتی رویشتنمان باسكرد‌و هاورێ جه‌لالی عه‌لی ده‌وڵه‌ت { شێرزاد} پێشمه‌رگه‌ی ئازا‌و گورجوگؤل ده‌ستنیشاكرا بۆ یارمه‌تیدانمان.
به‌یانی زوو رژی 4/1/1983 هاورێیان ( ژماره‌یه‌كی زۆر ژنان) بوون ئاماده بوون و چوار هێستر باركران و به‌ناو به‌فرو شه‌خته‌و سه‌هۆڵبه‌ندان و سه‌رماو سۆڵه‌و به‌ناو خاكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رێكه‌وتین وكزه بایه‌كی سارد گڤه ئه‌هات و مرۆڤی هه‌راسان ئه‌كردو كه گه‌یشتینه دێی خه‌جه‌ك ( خه‌رجك) شاخی گمۆی ماوه‌ت ده‌ركه‌وت و فرۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌دام حوسه‌ێنی دیكتاتۆر و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی له بۆمبارانی شاره‌كانی ئێران و كوردستان ئه‌گه‌رانه‌وه‌و، هیلاكی به ده‌موچاوی هاورێیان دیاربوو بۆ لای ئێواره گه‌یشتینه دێ نێوران سه‌ر به شاری بانه.
براده‌رانی حزبی دیموكراتی كوردستان ـ ئێران ( حدكا) به گه‌رمییه‌وه پێشوازییان لێكردین و زوربه‌یان هاورێ بابی تارایان ئه‌ناسی باره‌كانمان له لای ماڵێك داگرت و، هاورێیان دابه‌ش بوون به سه‌ر ماڵه‌كان بۆ نانخواردن و. من وبابی تارا بووینه میوانی به‌رێز هاشم كه‌ریمی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ( حدكا) و شه‌وێكی خۆشمان به سه‌ربرد.
له رۆژی داهاتووداو له پاش قاوه‌ڵتی خواردن هێستره‌كان بار كران و كه‌وتینه‌رێ و، رێگاكه بوو بوو به سه‌هۆڵبه‌ندان و هه‌ندێ له هاورێیان به‌م لاو ئه‌ولا ئه‌كه‌وتن و گه‌یشتینه جێیه‌كی زۆر لێژو ترسناك و ئامۆژگاری هاورێیانمان كرد زۆر وریا بن و له‌و كاتانه‌دا هێسترێك به باره‌وه خه‌لیسكاو له به‌رزی شه‌ش و حه‌وت مه‌تی كه‌وته خواره‌وه‌و زوو له گه‌ڵ چه‌ند هاورێیه‌ك فه‌ریا كه‌وتین و هێستره‌كه زیانی پێگه‌یشتبوو ناچار بووین باره‌كه‌ی به سه‌رخۆماندا دابه‌ش بكه‌ێن و هه‌رچۆنێك بوو گه‌یشتینه دێی چه‌مپاراو له مزگه‌وت باری هێستره‌كانمان داگرت و له سه‌ر ماڵان دابه‌ش بووین و بۆ نوستن سه‌رو به‌تانیمان له ماڵان وه‌رگرت.
به‌فر زۆر بوو رێگای شاخی سوره‌بانی بریبوو هاتوچو له نێوان چه‌مپاراو چاڵه خه‌زێنه نه‌مابوو چوار رۆژ ماینه‌وه به‌یانی و نیوه‌رۆو ئێواره‌و سێ ژم خواردن بارقورسی بوو بۆ دانیشتانی دێ بۆیه له گه‌ڵ هاورێیان بابی تاراو شێرزاد باسی دێی چه‌مپاراومان كرد‌و به هؤی ئه‌وه‌ی ئه‌كه‌وێته سه‌ر سنووری هه‌ردوو وڵات عێراق وئێران دوور نییه دوژمی هه‌ردوولا كاسه‌لێسی خۆیان خزاندبێته ناو دێكه‌و باشتروایه هه‌وڵ بده‌ین لێره ده‌ربچین و، رێكه‌وتین به‌یانی زوو هاوری شێرزاد له گه‌ڵ هاورێیه‌كدا برۆن بو چاڵه خه‌زێنه و هێسترێك به كری بگرن و بێنه‌وه بۆ سه‌رشاخ و ئێمه‌ش چه‌ند كه‌سێكی شاره‌زا له دێكه به كرێ ئه‌گرێن و یارمه‌تیمان بده‌ن تا سه‌ر شاخ و خه‌می سه‌ره‌كیمان بابی تارا بوو چۆن بگاته سه‌ر شاخ.
له رۆژی پێنجمدا هاورێ شیرزاد و هاورێیه‌كی تر چون و ئێمه‌ش به یارمه‌تی كه‌سانی ناو دێ هێستره‌كانمان بار كرد‌و كه‌وتینه‌رێ و بابی تارا زۆر ئازایانه تا سه‌ر شاخ به پیاده هات و له‌وێ هاورێ شیرزاد هێسترێكی هێنابوو له سوره‌بان به‌ره‌و خوار شۆر بووینه‌وه‌و زۆر ناخۆش بوو گه‌یشتینه دێی چناره‌و له‌وێ ماینه‌وه بۆ رؤژی داهاتوو گه‌یشتینه باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و كه‌ركوكی حزب له دێی حاجی مامه‌ندو شایانی ئاماژه‌یه مه‌ڵبیندی یه‌كی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان له هه‌مان دێ بوو..
9/3/2021