كاركردنی ڕاگه‌یاندكاران و سیسته‌می كارگێڕی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان له كتێبێكدا
ڕانانی/سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
له‌دوای ساڵانی دووهه‌زاره‌وه،ڕاگه‌یاندنی كوردی به تایبه‌تیش میدیای بینراو،پێنگاڤێكی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی ئه‌ویش له ڕێی كردنه‌وه‌ی چه‌ندین كه‌ناڵی ئاسمانی كه كوردستان تیڤی یه‌كه‌میانه و زۆرجار به‌دایكی كه‌ناڵه‌كان ناو ده‌برێت.بێگومان كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ناڵانه، قۆناغێكی دیكه‌ی له كاری ڕاگه‌یاندن و ڕووماڵكردنی هه‌واڵ هێنا ئاراوه كه به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی فه‌رهه‌نگی ڕۆژنامه‌وانیشی ده‌گرته‌وه. چونكه ئه‌گه‌ر تا ئه‌و كات هه‌واڵ ته‌نها بۆ بینه‌ری نێوخۆی وڵات جێگه‌ی بایه‌خ و بینین بووبێت، ئه‌وا له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان، هه‌واڵ و ڕوومالكردنی ڕووداوه‌كان بۆ دنیای ده‌ره‌وه بوو. كه سه‌دان هه‌زار بینه‌ری ده‌گرته‌وه. ئه‌م واقیعه نوێیه‌ی كاری ڕاگه‌یاندن، به‌رپرسیاریه‌تی و میتۆدی نوێی كاركردنی هێنا ئاراوه.
بۆیه زۆر گرنگه له ڕوانگه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و له ژێر ڕۆشنایی كاری ڕۆژنامه‌نووسییه‌وه، له بایه‌خی ئه‌و كه‌ناڵانه و ڕۆڵیان له كایه‌ی ڕاگه‌یاندنی كوردی بكۆڵدرێته‌وه.له‌و ڕوانگه‌یه‌وه كتێبی(په‌یوه‌ندی نێوان سیسته‌می كارگێڕی له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان وكاركردنی ڕاگه‌یاندكاران)*یه‌كێكه له‌و سه‌رچاوانه‌ی به شێوه‌یه‌كی شیكاریی و ئه‌كادیمی، له به‌شێكی كاری ئه‌و كه‌ناڵانه ده‌دوێت. ئه‌م كتێبه كه(دلشاد باڵه‌كی)نووسیویه‌تی، له بنه‌ڕه‌تدا نامه‌یه‌كی ماسته‌ره و وه‌ك به‌شێك له پێداویستییه‌كانی وه‌رگرتنی ئه‌و بڕوانامه‌یه،پێشكه‌شی به‌شی ڕاگه‌یاندنی كۆلیژی ئه‌ده‌بیات له زانكۆی سه‌لاحه‌ددین كراوه. ئه‌م كتێبه به‌گشتی له سێ پاژی سه‌ره‌كی پێكهاتووه، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌و به‌شانه،چه‌ندین بابه‌ت و ناونیشانی دیكه‌ی جۆراوجۆری لێده‌كه‌وێته‌وه كه دواجار هه‌موویان له كاری كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان یه‌كده‌گرنه‌وه. له‌ڕاستیدا، ڕه‌نگه نه‌توانین هه‌موو بابه‌ته‌كانی ئه‌و كتێبه به‌خوێنه‌رانی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێری خۆشه‌ویست بناسێنین، چونكه ئه‌مه هه‌م كاتی زیاتر‌و هه‌میش هه‌ڵسه‌نگاندنی زۆرتری ده‌وێت، وه‌لێ ده‌كرێ ناوه‌ڕۆكی ئه‌و باسه ئه‌كادیمییه له چه‌ند خاڵێكی گرنگ چڕبكه‌ینه‌وه، كه ڕه‌نگه بۆ خوێنه‌ران و ڕاگه‌یاندكارانیش به‌گشتی، بایه‌خی خۆی هه‌بێت.
له ده‌سپێكی ئه‌و كتێبه‌دا، توێژه‌ر له ژێر ڕۆشنایی چه‌ندین سه‌رچاوه پێناسه‌ی(ڕاگه‌یاندكار) ده‌كات و له ڕوانگه‌ی ئه‌و(كه‌خۆشی ڕۆژنامه‌نووسه) ڕاگه‌یاندكار هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه له ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن كارده‌كه‌ن به پیشه و ئه‌ركی جیاوازی وه‌ك:(بێژه‌رهه‌واڵسازوێنه‌گرپێشكه‌شكار).به بۆچوونی خۆم وه‌ك خوێنه‌رێك، ڕه‌نگه گونجاو نه‌بێت شوناسی(ڕاگه‌یاندكار) به هه‌موو كارمه‌ندانی نێو ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن بده‌ین، به‌ڵكو پۆَڵینیان بكه‌ین دروستتره. چونكه نابێ ئه‌وه‌مان بیر بچێت كه ڕاگه‌یاندكار له ڕاگه‌یاندنه‌وه هاتووه.واته گه‌یاندنی هه‌واڵێك یان ڕووداوێك،بێگومان كاری گه‌یاندنی هه‌واڵ و ڕووداوێكیش،په‌یوه‌ندیدار نییه به هه‌موو كارمه‌ندێكه‌وه، بۆنموونه: كارمه‌ندێكی به‌شی مۆنتاژ، یان ڕێكخه‌ری به‌رنامه‌كان،كاری گه‌یاندنی هه‌واڵێك نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی مه‌یدانییه‌ن ڕووداوه‌كه ڕووماڵ ده‌كات و ده‌یگه‌یه‌نێت، ئه‌وه ڕاگه‌یاندكاره كه ڕۆژنامه‌نووسان به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گرێته‌وه، بۆیه ده‌كرێت ئه‌و كارمه‌ندانه هه‌ریه‌كه‌یان به پیشه‌ی كاری خۆیانه‌وه بناسرێن وه‌ك:(مۆنتێرده‌رهێنه‌رسیناریستبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵداڕێژه‌ری هه‌واڵكۆنترۆلكامێرامان) و گه‌لێك كاری دیكه‌ش. هه‌رله درێژه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌دا، نووسه‌ر باس له‌و فشار‌و كاریگه‌ریانه ده‌كات كه ده‌خرێنه سه‌ر ڕاگه‌یاندكاران و به چه‌ند جۆره فشارێك دیاری‌یان ده‌كات. ئه‌وانیش:( فشاری ده‌روونییاساییژووری هه‌واڵكارگێڕی_ كۆمه‌ڵایه‌تی_ئابووری و سیاسی).بۆهه‌ریه‌ك له‌و فشارانه‌ش، به‌شێوه‌یه‌كی شیكاری دواوه‌و ڕایگه‌یاندووه كه ڕاگه‌یاندكارانیش وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی دیكه‌ی ئاسایی، ده‌كه‌ونه ژێر فشاره‌جۆراوجۆره‌كان و زۆرترین جۆری ئه‌و فشارانه‌ش، فشاری ژووری هه‌واڵه‌كانه.
له‌باسێكی دیكه‌ی نێو كتێبه‌كه‌دا، نووسه‌ر باس له په‌یكه‌ری كارگێڕی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان و شێوازی به‌ڕێوه‌بردن و باربۆ كاركردنیان ده‌كات. نووسه‌ر جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌بردنێكی سه‌ركه‌وتوو وپڕۆفیشناڵانه هه‌بێت،پێویسته ڕه‌چاوی سێ بنه‌مای سه‌ره‌كی له كاركردن و به‌ڕێوه‌بردندا بكرێت كه ئه‌وانیش:(پلاندانان و ڕێكخستن و به‌دواداچوون)ه. پلاندانان، نه‌خشه ڕێگه‌ی كاركردنی ئه‌و ده‌زگایانه به ئاراسته‌یه‌كی به‌ڕێوه‌بردنێكی سه‌ركه‌وتووانه ده‌بات، چونكه له ژێر ڕۆشنایی ئه‌و پلانه‌وه، میتۆدی هه‌ڵبژاردن و كاركردن دا ئه‌نرێت. بێگومان هه‌ر كاركردنێكیش به پلان نه‌بێت، ئه‌وا جۆرێك له بێ به‌رنامه‌یی و ناكارگێڕی تێده‌كه‌وێت و سه‌ره‌نجام ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی كاركردنی ده‌زگاكان نابێت.به‌ڵام به‌دواداچوون، له هه‌ر دوو بنه‌ماكانی دیكه پێویسترو گرنگتره. چونكه به‌دواداچوون ده‌بێته هۆی ڕاستكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كان و ده‌رخستنی كێشه و كێماسییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووتر پێشه‌كه‌ش بكرێت.
دواتریش نووسه‌ر باس له دووجۆری شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كه‌ناڵانه ده‌كات، كه ئه‌وانیش به‌ڕێوه‌بردنی(ناوه‌ندی)و(ناناوه‌ندی)یه. له به‌ڕێوه‌بردنی سێنترالیزمیدا، هه‌موو بڕیار‌و ڕاسپارده‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگاكه ده‌گه‌ڕێته‌وه وبڕیار لای ئه‌وه، له‌م جۆره به‌ڕێوه‌بردنه‌دا، ڕه‌نگه ڕۆژنامه‌نووسان وڕاگه‌یاندكاران نه‌توانن وه‌ك پێویست به سه‌ربه‌ستانه گوتار‌و په‌یامه‌كانیان بگه‌یه‌نن. به‌و مانایه‌ی ڕاده‌سپێردرێن كه په‌یوه‌ست بن به به‌رنامه‌و نه‌خشه ڕێگه‌ی كاركردنی كه‌ناڵه‌كه. به‌ڵام دیوی ئه‌رێنی ئه‌و كاركردنه له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، كه ڕێگه به‌هیچ جۆره فه‌وزا و ده‌رچوونێك نادات له‌و گوتاره‌ی كه‌ناڵه‌كه ئاراسته‌ی ده‌كات.
به تایبه‌تیش ئێمه نابێ ئه‌وه‌مان بیربچێت كه به‌شێك له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان، گوزارشت له گوتاری سیاسی حزبێك و ڕێكخراوێك ده‌كه‌ن و ڕه‌نگه هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك و پێشێلكارییه‌ك، كاریگه‌ریه‌تی نه‌رێنی بكاته سه‌ر پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی وگوتاری سیاسی ئه‌و حزبه.به‌ڵام دێوێكی دیكه‌ی نه‌گونجاوی ئه‌و كاركردنه كه هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له ناوندێتی كۆده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه، كه‌زۆرجار خراپ سوود له‌و به‌ڕێوه‌بردنه وه‌رده‌گیرێت و بۆ مه‌رامی تایبه‌تی و كه‌سی به‌كارده‌هێنرێت. بۆنموونه: به شێك له كارمه‌نده‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه زۆرینه‌ی كاته‌كان له‌و كه‌ناڵانه به‌رپرسی به‌شه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڕێیه‌تی و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌سی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رپه‌رشتیاری كه‌ناڵه‌كه دائه‌نرێن.
دیاره لێره‌دا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌م و كۆتایی له‌ده‌ست به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كان نه‌بێت و ئه‌نجوومه‌نێكی به‌ڕێوه‌بردن به‌و دیاریكردنه ڕابسپێردرێت، ئه‌وا كه‌سه‌كان له سه‌ر بنه‌مای كارامه‌یی و پیشه‌یی و پرۆفیشناڵی دائه‌نرێن. باسی سێیه‌می ئه‌و كتێبه، خستنه‌ڕووی چه‌ند ئامارێكه كه‌پێشتر به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی و له‌ڕێی ڕاپرسییه‌وه له باره‌ی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان توێژه‌ر ئه‌نجامی داوه. ئه‌م به‌شه‌ی كتێبه‌كه به بڕوای من وه‌ك خوێنه‌رێك، گرنگترین به‌شی ئه‌و توێژینه‌وه ئه‌كادیمیه‌یه، چونكه چه‌ندین زانیاری له باره‌ی په‌یكه‌ری كارگێڕی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان و ڕێژه و جۆری كارمه‌ندانی له چه‌ندین ڕووه‌وه تێدایه.
له‌و به‌شه‌دا، نووسه‌ر به‌خشته ژماره‌ی كارمه‌ندان و ڕه‌گه‌زو ته‌مه‌ن و چه‌ند سیمایه‌كی دیكه‌شیان دیاری ده‌كات.به پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و كتێبه بێت، زۆرترین كارمه‌ندی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان له ڕه‌گه‌زی نێرن به‌ڕێژه‌ی 87%،هه‌روه‌ها له‌ڕووی نێوه‌ندی ته‌مه‌نه‌وه، زۆرترین كارمه‌ندی ئه‌و كه‌ناڵانه كه سامپڵیان وه‌رگیراوه، ته‌مه‌نیان له نێوان 26بۆ 32 ساڵیدایه به ڕێژه‌ی 46%، كه ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات وزه و توانای ئه‌و كه‌ناڵانه، زۆربه‌یان له توێژی گه‌نجانن. له‌خشته‌یه‌كی دیكه‌دا، بڕوانامه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌و كه‌ناڵانه كارده‌كه‌ن ده‌ست نیشان ده‌كات، كه زۆرترینییان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دبلۆمن به ڕێژه‌ی 35%.هیچ كامێكییان خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرانین. له‌خشته‌یه‌كی دیكه‌دا، تێكرای كاتژمێری كاركردنی كارمه‌نده‌كان له‌و كه‌ناڵانه ده‌خاته ڕوو كه ماوه‌ی كاركردنیان له نێوان 7بۆ 11كاتژمێره به‌ڕێژه‌ی 73%.
له‌ڕاستیدا، ئه‌مه پێشێلكردنی مافی كارمه‌نده‌كانه. چونكه به‌پێی یاسا نابێ هیچ كرێكارێك له هه‌شت كاتژمێر زیاتر كاربكات، بێگومان ئه‌و ڕاگه‌یاندكارانه‌شی كه كار له‌و ده‌زگایانه ده‌كه‌ن ، به دڵنیاییه‌وه له ڕووی ده‌روونی و هزری و جه‌سته‌ییه‌وه ماندوو شه‌كه‌ت ده‌بن، بۆیه نابێ به‌ده‌ر له‌ماوه‌ی دیاریكراوی خۆیان كاربكه‌ن، مه‌گه‌ر هه‌ژماری كاری زیاتریان بۆ بكرێت.له ڕووی ژماره‌ی كارمه‌نده‌وه، زۆرترین كارمه‌ندی ئه‌و كه‌ناڵانه هه‌واڵسازن به ڕێژه‌ی 26%. واته به پێی خشته‌كه ئه‌وانه‌ی هه‌واڵ ئاماده ده‌كه‌ن زۆرترین كه‌سی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ن. سه‌یر له‌وه‌دایه، وێرای ئه‌و هه‌موو هه‌واڵسازه، كه‌چی زۆربه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانی ئێمه له ڕووی هه‌واڵه‌وه وێرانه‌ن. چ له ڕووی زمان و ڕێنووسه‌وه بێت، چ له ڕووی ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌وه بێت.
هه‌رچی له ڕووی پیشه‌ییه‌وه بێت، زۆرترین ئه‌وانه‌ی كاریش له‌و كه‌ناڵانه ده‌كه‌ن، له توێژی هونه‌رمه‌ندانن به ڕێژه‌ی 36%. زۆرگرنگ بوو توێژه‌ر له په‌راوێزی ئه‌و ئامارانه‌وه، ئه‌وه‌شی نیشانبدابا كه ئه‌و كارمه‌ندانه به‌گشتی چه‌ندییان پسپۆڕایه‌تییان بواری ڕاگه‌یاندنه‌و ده‌رچووی ئه‌و به‌شانه‌ن. چونكه هه‌موومان ده‌زانین كاری ڕاگه‌یاندن، پسپۆڕایه‌تییه و پێویستی به پاشخانێكی ڕۆشنبیری گه‌وره هه‌یه. ئه‌وانه‌ی له‌بواره‌كه‌دا كارده‌كه‌ن، ده‌بێ له ڕووی زمان و ڕۆشنبیری گشتی و گه‌یاندن و بگره زمانی جه‌سته‌و ده‌ربڕینیش، كه‌سانی به‌توانا بن. به‌گشتی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، زانیاری وردی تێدایه كه بۆ ڕۆژنامه‌نووسان به‌تایبه‌تی پێویستن. چونكه جۆری كاركردنی ئه‌و كه‌ناڵانه و شێوازی كاری ڕاگه‌یاندكاران وئاماری وردی له باره‌ی سیسته‌می كارگێڕی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان تێدایه. به‌تایبه‌تی زۆربه‌ی ڕاگه‌یاندكارو ڕۆژنامه‌نووسانی ئێمه، كاری ڕاگه‌یاندن له سه‌ر بنه‌مای حه‌زو خولیا ده‌كه‌ن، نه‌ك به شێوه‌یه‌كی زانستییانه و پرۆفیشناڵانه، بۆیه ئه‌م جۆره سه‌رچاوانه گرنگن بۆ كایه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی ئێمه و ده‌ستخۆشانه له‌توێژه‌ر ده‌كه‌م…
*ناوی كتێب(په‌یوه‌ندی نێوان سیسته‌می كارگێڕی له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان و شێوازی كاری ڕاگه‌یاندكاران)نووسینی(دلشاد مسته‌فا سلێمان)_ هه‌ولێر 2019..