
گه‌لی دڵسۆز و سه‌ركرده‌ی بێخه‌م … ڕه‌سوڵ بۆسكێنی
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌وه‌یه، خه‌ڵكی كورد سه‌ركرده‌كانی خۆیان خۆش ده‌وێ، ڕێزیان لێ ده‌گرن و به‌دڵسۆزی و شانازیه‌وه شوێنیان ده‌كه‌ون، له‌پێناوی سه‌رۆكی خۆیاندا گیانی خۆیان فیدا ده‌كه‌ن، هێنده دڵسۆزی سه‌رۆك و به‌رپرسه‌كانی خۆیانن تاڕاده‌ی مردن خۆی له‌پێناوی دا به‌خت ده‌كات، چه‌ندین جار ئه‌وه‌مان بیستووه و بینیومانه، سه‌ره‌ڕای مه‌ترسی و نه‌هامه‌تیه‌كان، بۆ سه‌رۆكه‌كانیان خۆیان به‌ره‌و ڕووی مه‌رگ كردۆته‌وه، له‌و باره‌یه‌وه شه‌ره‌فخانی بدلیسی ده‌ڵێت: كورد له‌چاو دراوسێكانی هه‌ژار و نه‌دارن، هه‌رگیز گازه‌نده له‌به‌ختی خۆیان ناكه‌ن، له‌پێناوی سه‌ردار و مه‌زنی خۆیان دا به‌گیان و دڵ گیانبازن و به‌تێكڕایی هه‌موویان له قاره‌مانی و ئازایه‌تی و به‌جه‌رگی دا له‌لای ژوورووی هه‌موو كهسێكهوهن، كورده‌كان ئاكارێكی ناپه‌سندیان كهههبێ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه كه‌سیان سه‌ر بۆكه‌س ناچه‌مێنێ و هه‌روه‌ك تاكه تاكه بیر له سه‌ربه‌رزی خۆی ده‌كاته‌وه، تێكرا بیر له سه‌ربڵندی تێكڕایی ناكه‌ن و پشتی یه‌ك ناكرن و نابنه یه‌ك.
ده‌رباره‌ی دڵسۆزی كورده‌كان بۆ سه‌رۆكه‌كانیان ڕیچ له گه‌شتنامه‌كه‌ی دا ده‌ڵێت: له ڕاستی دا پابه‌ندی كورده‌كان بهسهرۆكهكانیانهوه شتێكی زۆر به‌هێزه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كانیان له حاڵێكدا ده‌بن ته‌واو ده‌ستبه‌رداری خۆیان ده‌بن، تاڵترین ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر و هه‌موو نه‌بوونی و كوێرهوهریهك ده‌چێژن، به‌بێ ئه‌وه‌ی وهرتهیهك له ده‌میانه‌وه بێت، ئه‌مانه به‌وه ناسراون له‌ته‌نگانه‌دا به‌كۆڵ هه‌ڵگری و ئاوكێشی پاره په‌یدا ده‌كه‌ن، و ده‌یده‌ن به‌سه‌رۆك و سه‌رداره‌كانیان تا پێی بژین، به‌ڕاده‌یه‌ك به سه‌رۆكه‌كانیانه‌وه پابه‌ندن سامی ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری نایان ترسێنێ، به‌رگه‌ری هه‌رچی هه‌ژاری و نهبوونیهك ده‌گرن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاخ و ئۆفێك ده‌رببڕن.
چیرۆك و په‌یامی خۆش و به‌پێز لای ڕه‌فیق حیلمیه بۆ هاتنه‌وه‌ی شێخ مه‌حمودی نه‌مر له به‌ندیخانه‌ی ئینگلیزه‌كان له هیندستان، مه‌گه‌ر هه‌ر مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی وێنه‌ی بكێشێ كه‌چۆن، له‌هه‌موو لایه‌كی كوردستانه‌وه پۆل پۆل و ده‌سته ده‌سته ئه‌هالی و عه‌شایه‌ر به‌پێیان و به‌سواری ڕێیان گرتبووه‌به‌ر ڕووه و به‌غدا ده‌چوون تا ده‌وری كفری و هه‌ندێكیشیان تا نزیك به‌غدا ڕۆیشتوون، ڕێگاوبان بهعهشایهری پڕ چه‌ك و سیلاح ڕازابۆوه، ده‌گێڕنه‌وه بیست هه‌زار سواری كورد ڕژابوونه ئه‌و ده‌شته‌وه، وه‌كو مانگی جه‌ژن بۆ شێخ مه‌حمودیان ده‌ڕوانی، كاتێك شێخ‌یش گه‌یشته‌وه ناو شاری سلێمانی له‌لایه‌ك گریانی خۆشی و هه‌لهه‌له‌ی شۆڕه‌ژنانی مێخه‌ك بهندلهمل و هه‌یاسه له‌پشت، له‌لایه‌كی تر گوڵباران و قریوه‌ی كچۆڵه خنجیلانه و ئێسك سوكه‌كانی په‌نجه خه‌ناوی فرمێسكی شادی بهچاوانا ده‌هێنایه خواره‌وه، هه‌زاران پیاو و ژن به‌چه‌پڵه‌ڕێزان و ده‌نگی هه‌ربژی، هه‌زاران قوتابی كوڕ و كچ سروودی به‌خێرهاتنه‌وه‌ی ده‌خوێنده‌وه، ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێك بوو سلێمانی ببوه مه‌حشه‌ر.
ئه‌وه‌شمان بیستووه له‌كاتی هاتنی سكۆی شكاك بۆ سلێمانی چۆن و به چ شكۆ و ڕێزێكه‌وه پێشوازی لێ كراوه، هه‌ندێكیشمان هێشتا ئاواره‌یی خه‌ڵكی كوردمان له‌بیره له‌كاتی كۆتایی شۆڕشی ئه‌یلول دا بۆ ئێران و ئۆردوگاكانی پڕ مه‌ینه‌ت و ده‌رده‌سه‌ری ئاواره بوون و تووشی چ سه‌رگه‌ردانیه‌ك بوون، مه‌گه‌ر هه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو بینوسێته‌وه، كه‌چی خه‌ڵك گازنده‌یان له سه‌رۆكه‌كانیان نه‌كرد، به‌ڵكو نه‌فره‌تیان له سیاسه‌تی نه‌گریس و چه‌په‌ڵی دوژمنان ده‌كرد، زۆربه‌شمان پێشوازی هاتنه‌وه‌ی ته‌رمی خوالێ خۆش بووان مه‌لا مسته‌فا بارزانی و ئیدریس بارزانیمان له‌بیره كه چ قه‌ره‌باڵغی و ئاپۆرای خه‌ڵك ڕاخزی بوو، نه‌ك هه‌ر ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی و بارزانی، به‌ڵكو له‌ژێر ڕێنمایی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی(ی.ن. ك) و له‌ژێر گوشار و پێداگری به‌ڕێز مام جه‌لالی حه‌كیم و ئه‌ندازیاری ئاشتی دا، ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی له ده‌روازه‌ی پێنجوێنه‌وه به‌زنجیره وه‌ستا بوون، به‌شێوه‌یه‌ك نه ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی و نه‌بنه‌ماڵه‌ی بارزانیش بیریان له‌وه‌ها پێشهاتێك نه‌ده‌كرده‌وه. دیمه‌نه تراژیدیه‌كانی شۆڕشی نوێ (ی.ن.ك)ش چه‌ندان چیرۆكی سه‌رنج ڕاكێشی تێدایه، ئه‌مانه و سه‌دان تابلۆی له‌م شێوه‌یه هه‌مووی خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ری كورده بۆ سه‌رۆك و به‌رپرسه‌كانی، له‌لایه‌كی تریش كورد هێنده تینوی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداری بووه، له‌مێژووی كورد دا ڕووی نه‌داوه له‌نێو نه‌ته‌وه‌ی كوردا له‌هیچ سه‌رده‌مێكدا، كورد له سه‌رۆك و ده‌سه‌ڵاتی خۆی ڕاپه‌ڕی بێت، به‌سه‌ركرده سته‌مكار و چاوچنۆكهكانیشهوه، كورد ڕه‌خنه و گازهندهكهی هێنده گه‌وره بووبێت، میرنشین یا ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی كوردی ڕووخاندبێت، ئه‌دی چۆنه ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی كورد ئه‌وه‌نده له‌سه‌رۆك و به‌رپرسه‌كانی نیگه‌رانه و سه‌رۆك و به‌رپرسه‌كانیش هێنده بێ خه‌م و نهكاران، گوێ بهنیگهرانیهكانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان ناده‌ن، ئایا ئه‌م هه‌موو دڵسۆزی و لهخۆبووردووییهی جه‌ماوه‌ری كورد بۆ سه‌رۆك و به‌پرسه‌كان بۆ ئه‌وه ناشێت به‌خشش و پاداشتێكی هه‌بێت. سه‌رۆك و به‌رپرسه‌كان ده‌بێ ئه‌وه بزانن جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان ئه‌وه‌نده نیگه‌رانه هیچ دوورنیه به‌رده‌وامی ئه‌م دۆخه تووشی كاری هه‌ڵه‌یان بكات، پێویسته به‌ده‌نگیانه‌وه بێن و گوێ له‌داواكانیان بگرن، واز له‌ناكۆكی و ململانێ بێنن، سوپای بێگانه بكه‌نه ده‌ره‌وه و ده‌ستی بێگانه له‌م وڵاته ببڕن، خوێندن گه‌شه پێ بده‌ن و وڵات پێش بخه‌ن، موڵك و ماڵی خۆیان بفرۆشن هه‌تا مووچه و پێداویستی جه‌ماوه‌ر دابین بكه‌ن، هه‌روه‌كو ئه‌و وه‌زیره بیانیه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌وه‌ی كرد، گه‌وره‌ترین شه‌رمه‌زاریه بۆ سه‌رۆك و به‌پرسه‌كانی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئه‌مڕۆ خۆی بخاته ئه‌و بواره‌وه، ئه‌وان یه‌كه‌م سه‌رۆك و به‌رپرس بن جه‌ماوه‌ری كوردستان له‌جیاتی پاراستنیان هێنده لێیان نیگه‌ران بن، له‌دژیان ڕاپه‌ڕن، یان هه‌رنه‌بێت هاوكاری دوژمنه‌كانیان بكه‌ن بۆ ڕووخاندنیان، ئایا سه‌ركرده‌كانی كورد خۆیان شه‌رمه‌زاری مێژوو ده‌كه‌ن؟!.
10-10-2016