Skip to Content

ئاخ چ شێتێکی خوێن شیرینم … تاهیر مەهابادی

ئاخ چ شێتێکی خوێن شیرینم … تاهیر مەهابادی

Closed
by ئایار 13, 2018 General, Poems

ئەودەمەی ئاگر فێرە ئەوینم دەکات
خۆ لە هەتاو دەشارمەوە
ئەودەمەی
خەرمانی خوێنم
بە گێژەڵووکەی مێژوو دادەکەم

…>>>>>>>>

ئاچ چ شێتێکی خوێن شیرینم
ئەودەمەی لە سەر بەرزاێکان
چاوم دەکەم بە چرای بیر چاوڵەبۆکانی دەشتایی
ئەودەمەی
لە شێوەردی غەریبان
گەزیزان دەچێنم
هەر ئەودەمە
دەبمە شەوچەلەی بیسەرانی هەڵوەدایی

<<>>>؟؟؟<<<< ئاخ ...چ ....ش ..خ ...ش ئەودەمەی لە ئەشکەوتان زەخمی تەشەنای دڵم بە دڵۆپەی ورە سارێژ دەکەم ئەودەمەی خوڕە خوڕی کانێکان دەکەم بە موسیقا قاسپەقاسپی خاسەکەوان بە ئاوازی رازی دابڕانم ////...<<<..>>>>

ئاخ چ…. ش خ …ش
ئەودەمەی
ئاسمان لە لیفەییم بێزارە و
زەوی لە رایەخیم وەرەز
ئەودەمەی
گاشەبەردەکانیش لە سەنیریم رادەکەن

….////////

ئاخ …چ،،،،ش…..خ….ش،،،،،،
ئەودەمەی ڕمبەڕمبی دەبابان
دەکەم بە دەهۆڵ
قرمەقرم و ویزەویزی گوللان
بە چەپڵەرێزان
رەشبەڵەکی گوللەو خوێن و ژان لە جەستەم
بۆ گۆرانی ژین
چاوەڕوانی دابەزینی بووکی ئاواتم
ئەرێ چ شێتێکی خوێن شیرینم

….<<<<،،،>>>>

ئاخ چ شێتێکی خوێن شیرینم
ئەودەمەی
لە گرمەگرمی گەرمای ئەوین
تەزووی خەزانێکی ناوەخت
چڵی باڵام دەئەنگێوێ
ئەو دەمەی لە شەڕی هەتاوان …… ریش سپیمە و
سوڵحی خوێنی سیاوەش دەکەم
ئەودەمەی
لە ئاسمانی ئارەزوو تریفە دەفڕێ
ئەودەمەی
بووکی ئاوات لە ماڵی باوان دەمرێ
تاهیر مەهابادی
٢٠٠٥
<<<. شاروێران ................................................... شێعر تیڤی ١

لە تیڤی چاوەکانت پەخشم کەوە بە دنیا دا
سەربەخۆ بە
لە سانسۆڕی سەمای پرچت
لە شیکاری پەنجەکانم
دابەشم کە لە شاشەت دا
بەسەر نۆتەی لەنجەکانت
بمناسێنە لە موسیقای هەناسە دا
بە کارەبای نازەکانت
هەر چۆنێک بێ دەتدزمەوە
لە زەینی شاعیرانی زڕڕ
لە جەنگەڵی دەفتەریان دا
لە جێگای تۆ کەو و کۆتر و کارمامز
نە خەڵەفێی خاتوون ئەو شێعرە دوو روویە
دەتکەم بە وێنەگۆهێز …….مانگی دەستکردم بە
بە کابڵی کەرامەت …..هەڵتدەدەم
بە ئاسمانی شێعر و شعوور و شەرافەت دا
لە فرەکانسی پارازێتی نازەکانت
کەناڵێکم ……پێ ببەخشە
لە شەوکەتی شاشەی شەنگت
ناوی دەنێم …….
شێعر
تی
ڤی

………………………………………………..

فریام کەون لە فڕینم

لە کەلی هەڵاواردنەوە هەڵدێ……..مانگێک
هەڵیدێنجم لە هێڵنجی شەداد،،،،،،،،،لە خەونی دا گەشاوە
کە تریفەی لە تکای تاریکی تکاوە
دەیچۆڕێنمەوە ناو جریوەم
کۆبن لە کەلاوەم دا….،،،،،، کە رۆحییان کڕاندووین
لە کەڵکەڵەی کۆڵەوار…..شێلگیر
لە پەلیمان حازرە………بزرە لە دەورمان
کە رۆمانی روو رنینی روانەوەی ،،،،،،،،،،،رژایە مێژوو
بە زڕی دا ………بە سێبەری دا
تێکەڵ بنەوە بە سۆمای بارانم………………..لە هاوار
لە سەر سەمفۆنیای سێڵاو
کە وشەم خرۆشا…….شایەک
لە کەوشەنی شەمزاو………فەوتا بە فیتی بەفر
کاتیک هەتاوێتی بە فیڕۆ دا
کۆلکەزێڕینەم بە روومەتی لکاوی تەنیایی
تووتی نابم لە توانەوەی تاریکی……..،،،،،……من
رەنگاڵەی هاوارم ……. بەکاتی برینگانەوەی زرینگە
دەستەخرۆی مەزمەعیلی برووسکەن
کەوبەداری لە خۆبایتان
گرمەیە بە گەرووی ئازارم
چۆلەواریم حازرە……بزرە لە ئاوازم…….ئاوەدان
فریام کەون لە فڕینم
ئاسمانم نیسێی سڕە
خووساوی فریوە ………..باڵم
شەڵاڵی ڵاڵی بڕکی هەڵوەشاوم
دەزێتەوە بە ئامێزی زریان ……دەروونم
ئێستا دەریایەکین هەڵگەڕاو
لە گڕامافۆنی فەوتان
بە ماسیگرەیەک ناوێرین
ئێستا دەریایەکین ………وەرگەڕاو
بەڕووخانی
شەپۆلی یاغی فێرین
شین دەبمەوە لە رەشایی
لە گەوزی کازێوە ……..زێڕەوشان
دێمەوە ناو خەونی زڕڕاوتان…………..بە زرینگە
کە چرکەتان چڕژاوە…………………………بەچڕۆی رووناکی
بڵاوبن هاوڕێیان
وەک کەوانەی کەرامەت
تا،،،،،، بشڵەقێ
قەوارەی خەیانەت

……………………………………………………………….

سوڵتانی سەرهەڵدانم

رێزانی زریوەم
لە هەڕەتی کازێوە رێزانم
دێمەدەر لە کالانت ………..توانەوە
نەرمەسووکێک
سێڵاوم لە تۆرەمەدا
بە پڕۆشەی تیشک و
بە پەیژەی رووبارم
چاوەرێتر لە چۆڕانەوەت …سووڕانەوەی لاویم
بەسەر نەکوڵاوی
لە کاڵیت دا نارژێمە شێوازت
بە نزگرەی زەریایەک پەشمینەم
لە چڕۆی چرکەدا
لە کات هاڵاوم
سووڵتانی سەرهەڵدانم
شەبەقتان لانەوازە
نابریسکێتەوە لە چڕۆم دا
کە سێبەر دایخستووم
لە رۆچنەی چرا دا
سووڵتانی سەرهەڵدانم
سبەینێ وەرە نا پرێسکەی رۆحم
لە کەلاوەی کوێرەوەریم
کە بە کۆڵمەوە دەکولێتەوە
پڕیشکەی ئێشی پێشەنگی هەتاوی
زەویم لە زەریاتان بۆ من
شەپۆلم لە شەکانەوەتان بۆ من
من بۆ شەکانەوەتان لە شەپۆلم
لە باڵی پەڕاوی پەڕینەوەتان
لە سەر شێتی رووبارم
کوا شێلەگە…………
ئیتر نابمە بەراوتان
سەرپیتەتان لە جۆگەی ئەستێورە …..وەک پێنووسم
تیژ باڵی لاڵی شەپۆلتان
نایگاتێ
برووسکەی سۆمام
گەواڵ گەواڵ بووە
گەورەییتان
لە گەرمەی گرمە گرمی….دارەدارەم
کە مەشقی هەڵەسوونە …..لە شەو بەراوم دایە
کۆلکەزێڕینەم ئاڵوودارە و
پێکەنینم چرایە
بپەڕنەوە لە سەر شێتی رووبارم
رووبارم ……..شێتی سەر پەڕینەوەتان
لە غوباری غروور…….کە خەرمانەیە
لە غوڕڕابی خەیاڵم
وەرنە سەر خەرمانی خەیالم
بە زرینگەی زریان ……..نا ………
لە هەڕەتی کازێوە رێزانم

تاهیر مەهابادی

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish
Powered by TranslatePress