ته‌نیایی .. ستار ئه‌حمه‌د
له‌شه‌وبۆی ئه‌و كه‌نارانه ده‌چی
به‌هاران
به‌سه‌ر زستان و هاوینا بهشت ده‌كه‌ن
له‌نێوانی خۆر‌و خاكا
سه‌مات ژاكان و وه‌رینه
نه‌زریان ده‌هێڵێ
ده‌نكه بارانێك
له‌دیده‌تا بشاریته‌وه
نه ره‌شه‌باش
ئاڵی دڵت
به‌گه‌واڵه ده‌سڕێته‌وه
ته‌مه‌نت بهكاتا ناگا
گه‌ڵایه‌ك شك نابه‌ی
له سایه‌یدا
باوه‌شێنی رۆحت بكه‌ی
دڵێك نییه
له سووچێكی
خهونهكانیا هه‌ڵتگرێ
ده‌ستێك
گه‌ردنت ماچ ناكا
نیگایه‌ك له‌دووت هه‌ڵناوه‌رێ
ره‌گ و قه‌دت
دوو سروشتی
هاوته‌ریبن
دوو دورگه‌ی شاجوانی عه‌شقن
بهناونیشانت غه‌ریبن
ته‌نیای وه‌ك من
نامۆیی ده‌تباته رۆخی
هه‌وارێكی خاڵی له‌خۆت
پڕ له ئه‌شكی ماڵاوایی
سێبه‌رێك له‌دووت ناكشێ
ده‌ستێك په‌نجه‌ی ئومێدی
بۆ خه‌ڵوه‌تت راناكێشێ
شهوبۆیهكی
مه‌گه‌ر ته‌نها په‌پووله‌یه‌ك
بۆ چه‌ند رۆژێك
بۆ مژینی گهڵایهكت
له‌سه‌ر شیله‌ی خه‌ونه‌كانت رابكشێ
ته‌نهای وه‌ك شیعر‌و
شاعیر‌و
حێژوانم
ته نیای چوون
خامه‌ی بێزاری نێو گیرفانم