
ئۆپۆزیسیۆنی ناته‌ندروست … ئاری زێندینی
(ئۆپۆزیسیۆن) له گروپێك و رێكخراووحیزبێك پێك هاتووه‌وئاماده‌یه دژ به ده‌سه‌ڵات هه‌ندێك جار وه‌ك لیستێك بۆ هه‌ڵبژاردن خۆی كۆده‌كاته‌وه‌وهه‌ڵوێست وكرداروقسه‌ی خۆی ده‌بێت و به‌ره‌ی ناڕازی و یاخی دروستده‌كات وه‌ك (ئۆپۆزیسیۆن) بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگاوهاوڵاتی جاربه‌جاریش بۆ ڕاسته‌ڕێكردنی ده‌سه‌ڵاتداران له گه‌نده‌ڵی وچاكسازی بنه‌ره‌ِتی له دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت گه‌ر بوونی هه‌بێت یانیش ئۆپۆزیسیۆن و به‌ره‌ی ناڕازی ته‌نها ئامانجی گه‌یشتنه به ده‌سه‌ڵات هیچیتر!ئۆپۆزیسیۆنی ڕاسته‌قینه كرداره نه‌وه‌ك ته‌نها بیردۆزه‌وقسه‌ووه‌عزدان بۆ خه‌ڵكه‌كه فوو بكه‌نه خه‌ڵك ده‌بێت ئۆپۆزیسیۆن و ئه‌وه‌ی پێشه‌نگی ئۆپۆزیسیۆنه ببێته قوربانی یه‌كه‌می گۆڕانكاریه‌كان و پێشهاته‌كان وباروودۆخه‌كه جا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك خۆی رێكبخات به‌شداربێت له چالاكیه سیاسیه‌كان وه‌ك ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان و بایكۆت گه‌ر به هه‌موو پێوه‌رێك ڕاستگۆودرووست بێت به‌رنامه‌وپڕۆژه‌وداواكاریه‌كانیان له چوارچێوه‌ی یاسا‌و دوور بێت له ئاژاوه‌و زیاده‌ڕه‌وه‌ی له داواكانیان یانیش هه‌ڵ قۆستنه‌وه‌ی باروودۆخێكی گشتی كه حكومه‌ت تووشی هاتووه‌و لێی به‌رپرسیارنیه ئه‌وه‌نده‌ش په‌له‌په‌ل و خێرا نه‌بێت بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات!
ئۆپۆزیسیۆن وئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ببن به ئۆپۆزیسیۆن و ئۆپۆزیسیۆن ئاسا ڕه‌فتار ده‌كه‌ن ده‌بێت ده‌ست وپێ سپی نه‌بن وبه جورئه‌ته‌وه‌وبه‌كردار به‌رنامه‌وپڕۆژه‌كانی خۆیان بخه‌نه ڕوو چاونه‌ترسانه ڕووبه‌ڕوویی دۆخه‌كه‌وه‌ببنه‌وه ببنه قوربانیده‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئۆپۆزیسیۆن ده‌كه‌ن نه‌وه‌ك هاوڵاتی و خه‌ڵكه بكه‌نه قه‌ڵغان و مه‌نجه‌نیق بۆ پاراستنی خۆیان كاكی ئۆپۆزیسیۆن خه‌ریكی بازرگانی و ئۆپۆزیسیۆن بوون بكاته كاسبی ماڵ و منداڵی!
, ئۆپۆزیسیۆن نابێت داوا له خه‌ڵك و هاوڵاتی و چاوه‌ڕێی هاوڵاتی و خه‌ڵك بێت شتێكی بۆ بكات ده‌بێت ئۆپۆزیسیۆن شتێك بۆ هاوڵاتی و خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكات.چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك و حیزبێك له هه‌رێمی كوردستان له حكومه‌تی هه‌رێم به‌شدارن به‌ڵام به‌تام و كه‌ش و هه‌وایی ئۆپۆزیسیۆن قسه‌و ڕه‌فتارده‌كه‌ن! ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتی ئێمه كه هه‌بوون و بۆ ماوه‌یه‌ك دواتر به‌شداربوون له حكومه‌ت ناڕازی بوون له حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵام هه‌روه‌ك ئۆپۆزیسیۆنی ڕاسته‌قینه خۆی نه‌ناساندوهه‌ڵسوكه‌وتی نه‌كرد تاكو ئێستاش چه‌ند به‌ره‌یه‌ك ولایه‌نێك خۆیان وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن ناناسێنن به‌ڵام له هه‌موو كارێكی حكومه‌تی هه‌رێم ناڕازین به‌به‌ره‌ی ناڕازی ناویان ده‌ركردووه خه‌ڵك و هاوڵاتی له ده‌وری خۆی كۆده‌كاته‌وه ئۆپۆزیسیۆن ئاسا ڕه‌فتار ده‌كه‌ن! ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه و به‌ره‌ی ناڕازیه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه‌وهه‌یه ده‌یه‌وێ ئۆپۆزیسیۆنانه ڕه‌فتاربكات قاچێكی له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت و قاچێكی له ناو حكومه‌ت زۆریش حه‌ز به‌ده‌سه‌ڵاتن كه‌چی مه‌علوومه‌ودیاره تووشی قه‌یرانی سیاسی و قه‌یرانی بێ جه‌ماوه‌ری قه‌یرانی نه‌بوونی پاڵپشتی خه‌ڵك به تایبه‌ت روون وئاشكرا ده‌ركه‌وت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2018ی په‌رله‌مانی عێڕاق كۆپی 99% ئۆپۆزیسیۆنی هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه بوو!
ئۆپۆزیسیۆن و به‌ره‌ی ناڕازی له هه‌رێمی كوردستان رۆژێك ناڕازی له حكومه‌تی هه‌رێم و رۆژێك ناڕازی له حكومه‌تی ناوه‌ندو رۆژێك مووچه ده‌كاته به‌هانه رۆژێك له هه‌ڵبژاردن ناڕازیه رۆژێك داوایی گۆڕینی سیسته‌می سیاسی ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان یانیش ئه‌وخۆپیشاندان و هاتنه سه‌ر شه‌قامی خه‌ڵك ئۆپۆزیسیۆن و به‌ره‌ی ناڕازی كه به‌به‌ره‌ی داكۆكیكار له مافی خه‌ڵك چ ڕۆلی كاریگه‌ری هه‌بوو, كاكی ئۆپۆزیسیۆن و كاكی به‌ره‌ی ناڕازی ئاماده نه‌بوو په‌نجه‌ی به‌خوێن بێت له هه‌مووشی سه‌یرتروسه‌مه‌ره‌تر ئۆپۆزیسیۆن و حیزبی ناڕازی هێشتا نه‌خه‌مڵیوه‌و به نیوه چڵی كه‌چی له ناوخۆی كێشه‌وململانێی هه‌بێت و ئه‌ندام و كادیره‌كانی جێی متمانه نه‌بن ئه‌و حیزب و حیزب بكه‌ن !, ئه‌مانه هه‌مووی وای پیشانده‌ده‌ن ئۆپۆزیسیۆن و به‌ره‌ی ناڕازی له هه‌رێمی كوردستان ناته‌ندروست و ناكامه خوێندنه‌وه‌ی چه‌وت و هه‌ڵه‌یان بۆ دۆخی هه‌رێم هه‌بووه‌و هه‌یه له ئاست داواكاری وهه‌ڵقوڵاوی هاوڵاتی وخه‌ڵك نین خوێندنه‌وه‌ی ته‌واویان بۆ تێگه‌یشتنی خه‌ڵكه‌كه نه‌كردووه كه خه‌ڵك له چی ناڕازیه دروشم و بانگه‌شه‌كانیان له گه‌ڵ شه‌قام یه‌كناگرێته‌وه به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌كی نادیار هه‌نگاو ده‌نێت ئاڕاسته‌وئامانجێكی ڕوون و دیاریكراوی نییه نه بۆ خوودی خۆیان نه بۆ داواكاری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر به‌ڵكو زیاتر بۆ مه‌رامی سیاسی و مه‌به‌ستیتر دروسبوون ودروستكراون كه مه‌علومه له هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵك كێشه‌ی بڕینی مووچه‌یه‌وبه‌س بۆ مووچه هاتۆته سه‌ر شه‌قام ئه‌مه‌ش هۆكاری حكومه‌تی ناوه‌نده به پله‌ی یه‌ك و سه‌ره‌كی, ئۆپۆزیسیۆن له هه‌رێمی كوردستان به‌و شێوه‌یه ته‌ندروست نیه شتێكی وای نه‌كردووه تاكو هاوڵاتی په‌نجه‌ی بۆ مۆربكات له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان , په‌نجه‌ش بۆ ئه‌وانه مۆر ناكرێت دوو رۆژه‌ودوومانگه هاتوونه‌ته سه‌رته‌له‌ڤزیۆن وسه‌ر شه‌قام وبه‌كورسیه‌ك و كورسیه‌ك ونیوخه‌ڵك چه‌واشه‌بكه‌ن به قۆستنه‌وه‌ی باروودۆخێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو كه‌له ده‌سه‌ڵاتی كه‌سدا نییه, تێبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ئۆپۆزیسیۆن و ئه‌و به‌ره‌ی ناڕازیه كه له هه‌رێمی كوردستان له‌و پێنج شه‌ش ساڵه‌ی درووسبوونه یان دروستكراون بوونه‌ته مایه‌ی ڕووسیمایی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ناشرین بكه‌ن و كاروپیشه‌یان ئه‌وه‌یه مێش بكه‌نه گامێش!
ئه‌وانه‌ی به‌ره‌ی ناڕازینه خۆیان به داكۆكی مافی خه‌ڵك ده‌زانن بۆ قووتی خه‌ڵك و بڕینی مووچه‌ی خه‌ڵك كارێكی وایان نه‌كرد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا یان له‌گه‌ڵ وڵاتێكی زلهێز یان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكه‌ن له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێڕاق كه‌چی بۆ هه‌ڵبژاردن و ئه‌و ده‌نگه كه‌مه‌ی هێناویانه له هه‌ڵبژاردنه‌كان به هه‌موو توانایه‌كیان له به‌غداوله نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سكاڵا تۆمارده‌كه‌ن بۆ ئه‌م بابه‌ته چونكه له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی لیست و حیزبه‌كه‌ی خۆیانه نه‌وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌ران, به‌كوردی و به كورتی ئه‌وانه‌ی خۆیان به ئۆپۆزیسیۆن داده‌نێن و به‌ره‌ی ناڕازینه نه‌بوونه‌ته جێی متمانه‌وباوه‌ڕپێكراولای خه‌ڵك ئه‌مه‌ش ڕوویی ڕاسته‌قینه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی پیشاندا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێڕاق 2018سه‌لمێنرا ئۆپۆزیسیۆن له هه‌رێمی كوردستان هیچ سه‌نگ و ڕه‌نگ وده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نیین و خه‌لك پێویستی به ئۆپۆزیسیۆن نییه خه‌ڵك خۆی چ نووقسانی و داواكاریی هه‌بێت ده‌یگه‌یه‌نێته حكومه‌ت وجێبه‌جێده‌كرێت ئاسایه ڕیگایی شه‌قام و خۆپیشاندان بگرێته‌به‌ر مافێكی سروشتی ویاسایه وحكومه‌تی هه‌رێمیش نیه‌ت پاكی و ڕاستگۆیی خۆی نیشاندا بۆ داواكانی خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ودیموكراسیانه له چوارچێوه‌ی یاسا ئه‌و دۆخه‌ش كه دروستبووه له هه‌رێمی كوردستان كاتییه نه‌وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن و به‌ره‌یه‌كی ناڕازی دروستكراو هه‌وڵی ئاژاوه‌وداواكاری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك به‌ره‌وه ئاقارێكیتر ببات بێ ئاڕه‌قه ڕشتنی نێو چه‌وان ببێت به ده‌سه‌ڵاتدارێكی مۆدێرنی چه‌واشه‌كار !