بێ تۆیی …. بێوار
Closed							
	
						
						
					بێ تۆ .
لەو عاشقە دەچم
هه موو ڕۆژێک
 تادوا هەمین فارگۆنەکانی
 شەمەندەفەرێک ئەگەڕێت و
ئەوەی دەیهەوێت نایبینێت 
لە و مردوانە ئەچم
 ئێوارەیەکی پێنج شەمە
 منداڵێک بەسەر سنگیاندا باز دەدات
تا دەگاتە سەر گۆڕەکەی  باوکی 
لەو بارانە ئەچم
کە  با لولی ئەدات و ئەیکات بەهەیوانی
 پیرە مێردێکی مەلولدا
لە و پیرەژنە بیرکۆڵە دەچم
هەمو شتێکی بیر چۆتەوە
  ناوی کوڕە دیلەکەی نەبێ
لە وئازارە ئەچم کەهیچ  دکتۆرێک بۆی ناشکێ
من بێ تۆ
چیم بەکەڵکی ژیان دێت..!؟
بێوار

 
			 
			 
			