زمانی دایکم … عوسمان محەممەد هەورامی
Closed
دایەی بەسۆز و خۆشبۆ
ئـۆخـەی ، زمانەکـەی تۆ
لە نوقڵی ترش و شیرین
بــەچێـژتـر و خـۆشــتـرە
لە خونچەی گوڵزاری ژین
بـۆنخـۆشـتر و گـەشـترە ،
کـە بـەزمـانی تـۆ ئەدوێم
گــەشـــەئەکـەم و ئەڵێم :
ئـەمـە زمــانــی کوردییە
پڕ لـە گــەشـــە و شادییە ،
دایــــە گیـان ، بـەم زمانە
گــەزبـەگـــەز بـاڵائـەکـەم
دیارییەگـەشــەی ئاسمانە
عوسمان محەممەد هەورامی