ئەنتەرنێت …. مەولود ئیبراهیم حەسەن
خۆشەویستیی..
-١-
ئەنتەرنێت..
پێم دەڵێ :
هه موو خەڵک ڕقیان لێتە
تەنیا یەک کەس
تۆی خۆش دوێ ؛
چ خۆشە ..
ئەو کەسە ش تۆ بیت .
***
هه واڵ..
-٢-
ئەنتەرنێت ..
پێم دەڵێ :
ڕۆژێک پاش هه واڵێکی خۆش
تۆ دەمرێ !
چ خۆشە ..
ئەو هه واڵە
هاتنی تۆ بێت !
***-
دەرمان..
-٣-
ئەنتەرنێت پێم دەڵێ :
هه موو نەخۆشیەکانت
دەرمانیان هه یە ،
تەنیا یەک نەخۆشی نەبێت !
چ خۆشە ..
ئەو نەخۆشیە
خۆشەویستی تۆ بی .
***
وەبیرهێنانەو..
-٤-
چ خۆشە ..
ئەنتەرنیت هه ر ڕۆژەو
برادەرێکم وەبیر دێنێنتەوە،
چ خۆشتر بوو..
هه موو بەیانیەکیش تۆ .
***
پێشبینیی..
-٥-
هه موو بەیانیەک ..
ئەنتەرنێت پێم دەڵێ:
ڕووی با لە کام لایە
بەفرچەند دەبارێ
پلەی گەرماچەندە
مەودای بینین چۆنە،
چ خۆشە..
چاوی تۆش پێم دەڵێ:
تامی ژیان لە چیدایە .
***
لەدایکبوون..
-٦-
هه موو ساڵێ جارێک
ئەنتەرنیت
ڕۆژی لە دایکبوونم
وەبیر دێنێتەوە ،
هه موو ترپەیەکی دڵیشم
ڕۆژی خۆشەویستیی تۆ .
***
نوێ بوونەوە..
-٧-
لە گەڵ هه موو
ئادێکی نوێ
برادەرێک زیادەکەم،
لەگەڵ هه موو
یادێکی تۆش
ژیان نوێ دەبێتەوە .
***
ئاد
-٨-
لەوەتەی هه م
ئاد دەنیرم..
بەردەوام
ڕیپۆرت دەکرێم ،
تا ئێستا
کەس وەری نەگرتووم !
تۆ یەکجار
قبوولم کە
ژیان لێرەوە دەست پێدەکات .
***
هه ولێر – ١/١٢/٢٠١٨