 
	وا ڕۆژهەڵات … ڕۆستەم خامۆش
Closed							
	
						
						
					چـەنـد جــوانـە وا ڕۆژھەڵات
ڕۆشــەن بـــوو خــاکـی وڵات
نــەمــا کـاتـی پشــووی شــەو
منیـش ھـەڵـســاوم لــە خــەو
دەم و چــاوم جـوان دەشــۆم
نــانـــی بـــەیــــانــی دەخــۆم
جـلـی خـــاوێـــن دەپــۆشـــم
زیــرەکــم خـــاوەن ھــۆشـــم
دەڕۆم بـــــۆ قــوتــابــخـــانــە
کـــە بـــــۆ ژیــــن چــراخـانــە
بـــۆ ھیـوای گـــەش و ڕوونـم
بــە دڵ شــەیدای فێـربـوونـم


 
			 
			 
			