پێکی خیانەت… جەمال ئەحمەد ئیسماعیل
دەمێکە ڕەخنەگران وشەی خیانەت و گەندەڵی بەکاردێنن، بەڵام ئەم وشانە هێندە سوواون و کاڵبونەوە، کاریگەرییان نەماوە. یاخود ئەوەیە تاکی کورد هێندە لەگەڵ گەندەڵی و خیانەت ڕاهاتووە کە لای ئەو جگە لەوە، بەدیلێکیتر نییە. لێ لەڕاستیدا ئەمە ئەو کارەساتەیە کە بینە قاقای ئێستا‌و داهاتووی میللەتی ئێمەی گرتووە. چونکە ئەمە کارەساتە کە هاوڵاتییانی وڵاتی ئێمە خیانەت و گەندەڵییان بەلاوە ئاسایی بێت. چونکە گەندەڵی و خیانەت دەبێت ببێتە هەوێنی شۆڕشێکی مەدەنیی و سیستەمی حوکم بگۆڕێت. وە لە مێژووی دەیان وڵات‌دا ناعەدالەتی و گەندەڵی خیانەتی دەسەڵاتداران، پاڵنەری هەموو شۆڕشەکان بووە. بۆنمونە گەورەترین شۆڕش لەفەڕەنسا لەسەر تەنها یەک قسە هەڵگیرسا. کاتێک بە شاژنی فەڕەنسا دەڵێن میللەت زۆر برسییەو خەڵک نانی نییە بیخوات. کەچی ئەو بە گاڵتەپێکردنەوە دەڵێ، ئێ کە خەڵک نانی نییە، با پسکیت بخۆن! ئیتر تەنها ئەم قسەیە بویە سەرهەڵدانی شۆڕشێکی گەورەو تەواوی سیستەمی حوکمڕانی ئەوسای گۆڕی.
بەڵام تێناگەم بۆچی میللەتی ئێمە شۆڕشێکی هاوشێوە ناکات و سیستەمی حوکم ناگۆڕێت. لەکاتێکدا میللەتی ئێمە نان و پسکیتی نییە بیخوات. نەوت‌و غاز‌و هەموو سامانێکی سەر زەوی و ژێر زەوی بەتاڵان دەبرێت. هیچ خزمەتگوزارییەک نییە، دەیان جۆری زەریبە لەهاوڵاتیان وەردەگیرێت، ئازادی نییە، مافی مرۆڤ نییە، کەڕامەتی مرۆڤ پارێزراو نییەو حوکمێکی دیکتاتۆری و مافیایی میللەت دەچەوسێنێتەوە. کەچی خەڵک هەر بێدەنگە.
من پێموایە کە دەسەڵاتدارانی کوردستان هێندە قێزەونن و خاوەنی پاشخانێکی هێندە دزێو‌و ناشیرینن وە هیچ شتێک نەماوە نەیکەن لە دزی، فەسادی، بەدئەخلاقی، تیرۆر، مافیایی، سەرانەوەرگرتن و تەنانەت دەستدرێژی سێکسیش بۆسەردایکو خوشکانی ئێمەومانان. بۆیە بەبڕوای من دەبێت لەناو فەرهەنگی کوردی‌دا بگەڕێین بەشوێن وشەیەکی کاریگەرترو قێزەونتر کە شایستەی پاشخانی پیس و ڕووی ڕەشی دەسەڵاتداران بێت.
من پێموایە هەموو حیزبەکانی کوردی تەمسیلێکی زۆر خراپی حوکمڕانی دەکەن و نموزەجێکی بێئەندازە ناشیرین نیشانی جیهان دەدەن، بەڵام هەرکامێکیان هەرچەندە زیاتر دەسەڵاتی فراوانتر دەبێت زیاتر کاری کوشتن، فڕاندن، دزی لەسەروەت و سامانی وڵات دەکەن.
حاڵی حازر ئەوەی پشکی شێری بەردەکەوێت لەدزی، تاڵانی و سکانداڵە سیاسییەکان ئەوا بەتایبەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (بنەماڵەی حوکمڕانی تاڵەبانی)و پارتی دیموکڕاتی کوردستان (بنەماڵەی حوکمڕانی بارزانین) وە زۆر بەدیاریکراوی و تایبەتیتر پارتییە. بەحوکمی ئەوەی پارتی خاوەنی دەسەڵاتی موتڵەقەو تەواوی جومگە سیاسیی، ئابوری و سەربازییەکانی بەدەستە، بۆیە زۆرترین بەرپرسیارێتی بەردەکەوێت. هەرچەندە یەکێتی و پارتی دووانەیەکی خاوەن قێزەونترین ڕابردون و هێندەی وڵاتانی دوژمن، کوردی‌یان کوشتووە. بەڵام لەزۆر شتیشدا جیاوازییان هەیە، بۆنمونە پارتی بەحوکمی ئەوەی بنەماڵەیەکی خێڵەکی و عەشائیر ڕێبەرایەتی دەکات، بۆیە هەستی دیکتارۆری و پاوانخوازی دەسەڵات لای ئەوان زیاترە، پارتی و سەرکردە بارزانییەکان هاوشێوەی دیکتاتۆرەکانی جیهان باوەڕیان بەچەمکەکانی ئازادی، دیموکڕاسی و مافەکانی مرۆڤ نییە، وە بەلایانەوە ئاساییە کە لەسەر تەنها نوسینێک مرۆڤ بکوژن. هەروەک چۆن پێشتریش دەیانی وەکو سەردەشت عوسمان و کاوە گەرمیانی و سۆرانی مامە حەمەو هتد ییان بەشاراوەیی کوشت و ئێستاش دەیان چالاکوانی سیاسیی و مەدەنیی لەزیندانەکانی پارتین بەبێ تاوان و کۆمەڵێک تۆمەتی بێبنەماییان بۆهەڵبەستوون و بەشێکیشیان لەژێر ئەشکەنجەدانێکی سەختدا ئیعتیڕافیان پێکراوە لەسەر تاوانێک کەهەرگیز نەیان کردووە.
وشه‌یه‌ك نییە قێزه‌ونتر بێت له ووشه‌ی (خیانه‌ت)، خیانه‌ت به‌مانای نه‌بوونی ئاكارو ئه‌خلاق دێت، پشتكردنه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتیمان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان، خیانه‌تكاران داماڵراون له‌به‌ها مرۆیی و ئه‌خلاقییه‌كان. .
ئه‌گه‌ر له‌مێژووی پارتی و یه‌كێتی، وردبینه‌وه، كه خۆیان به نوێنه‌ری كوردایه‌تی ده‌زانن، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌زۆر وێستگه‌دا خیانه‌تی گه‌وره‌ی نیشـتیمانیان به‌رامبه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، چه‌ندین شـه‌ڕی ناوخۆییان كردووه، هه‌زاران ڕۆڵه‌ی بێگوناحی كوردیان به‌كوشت داوه، هه‌زاران خانوویان رووخاندووەو سه‌دان ڕه‌زو باخی هاوڵاتیانیان سوتاندووه، ئه‌م دوو هێزه شوێنێك نه‌ماوه به‌شـه‌ڕی ناوخۆ‌و هێنانی سـوپای ئێران و توركیا و عیراق وێرانیان نه‌كردبێت، جگه له‌وه ده‌ستی سوپای داگیركه‌رانیان واڵا كردووه كه ته‌سفیه‌ی نه‌یارانی خۆیان بكه‌ن له‌هه‌رێمداو خه‌باتكارانی كوردی پارچه‌كانی تر شه‌هید بكه‌ن، ئه‌مانه خیانه‌ت له‌دوای خیانه‌ت پیشـه‌یانه، نه‌ك شـۆڕشگێرو قاره‌مـان نین به‌ڵكو ڕێویه‌كی ترسنۆكن به‌رامبه‌ر شــێخ و ئاغــا و سـوڵتانه‌كانیان، له‌كاتێكدا به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌یان له‌پێسـتی شـێردا خۆیان ده‌نوێنن. ..
ئه‌گه‌ر له‌خیانه‌تی (31) ئاب بڕوانین، ئه‌وه تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ”مەسعود بارزانی” ته‌نها له‌پێناو مانه‌وه‌ی حوكمی بنامه‌ڵه‌كه‌یدا حكومه‌تی ئەوسای عێڕاق ده‌هێنێته هه‌وڵێر بۆ ده‌ركردنی یه‌كێتی و قه‌تڵ و عام كردنی لاوی ئه‌و شارەو شكاندنی سومعه‌ی كورد‌و سوككردنی دۆزه ڕه‌واكه‌ی، ئه‌م خیانه‌ته په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش و قێزه‌ونه به‌نێوچه‌وانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌وه.
به‌هه‌مان شـێوه له 16 ئوكتۆبه‌ردا باڵێكی سه‌ربه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی ته‌نهـا له‌پێناو مانه‌وه‌ی حوكمی بنامه‌ڵه‌كه‌یان له‌و شاره‌دا، حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراقی ده‌هێننه سه‌ر كه‌ركوك، بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی پارتی و داگیركردنی ئه‌و شارەو ده‌ركردنی پێشمه‌رگه، به‌مه‌ش په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش و قێزه‌ون ده‌كه‌نه نێوچه‌وانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان.. .
سـه‌رانی كوردایه‌تی له‌دوای خیانه‌تی 31 ئاب و 16 ئوكتۆبه‌ره‌وه، خه‌ڵكی كوردستانیان دەستەمۆو بێدەنگ کردووە به‌زه‌بری هـێزو تیرۆر‌و تۆقاندن، له‌لایه‌ن شه‌لاتی و جه‌لاده‌كانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌وه. به‌ڵام له‌ژێر باڵی ئه‌و بێ ده‌نگییه‌دا شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی توڕه‌یی بوونی هه‌یه، كه پێویستی به ڕێكخستێكی تۆكمه‌ی نهـێنی هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی له‌كات و سـاتی خۆیدا بته‌قێنرێته‌وەو ئه‌م هه‌رێمه لە هه‌ردوو بنه‌ماڵه پاك بكرێنه‌وەو ژینگه‌یه‌كی دیموكراسی ڕاسته‌قینه بهێنرێته كایه‌وه تا مرۆڤه‌كان له‌م به‌شه‌ی كوردستان به‌سه‌ربه‌رزی و ئازادییه‌وه بژین، دڵنیابن ڕۆژێك ئه‌مه هه‌ر ڕووده‌دات خۆتان و بنه‌ماڵه‌كانتان، سامان و ده‌سه‌ڵاتتان ده‌كه‌ونه‌به‌ر سزای گه‌ل و نیشتیمان..
ئەگەر بمانەوێت خیانەتەکەتانی یەکێتی و پارتی بژمێرین، ئەوا کتێبێکی هەزار لاپەڕەیی پڕ دەبێتەوە. بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی ڕێککەوتنی فرۆشتنی خۆشیان کردووە، ئەوان خۆشیان فرۆشتووە بە ئێران و تورکیا. ئەوان ڕێککەوتنی فرۆشتنی نەوت و غازی کوردستانیان کردووە لەگەڵ تورکیا بۆ ماوەی پەنجا ساڵ کە داهاتەکەی دیار نییەو بەشاراوەیی دەچێتە گیرفانی خۆیان. ئەم دوو بنەماڵە خائینە ڕێککەوتنی فرۆشتنی ئیرادەی میللەتی کوردی‌یان لەگەڵ ئێران و تورکیا کردووە، بەو مانایەی کە ئەرکی یەکێتی و پارتی ئەوەیە کە ئیرادەی میللەتی خۆیان بشکێنن و سەرکوتییان بکەن بۆئەوەی تاکی کورد هەستی خۆشویستنی نیشتیمان و ئینتیمای نەتەوەیی نەمێنێت. ئەوەی لەحەقیقەتدا لەکوردستان حوکم دەکات ئێران و تورکیان. ئێران بە ماسکی یەکێتی لەسلێمانی حوکم دەکات. تورکیاش بە جامانەی سوری بارزانییەکان و ماسکی پارتی لە هەولێرو دهۆک حوکم دەکات.