بەختی ئابوری عیراق لەساڵی نوێدا … چالاك ئاغجەلەری
کۆماری فیدراڵی عێراق یەکێکە لەو ووڵاتانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە درێژبوونەوە لە تەمەنی دروست بوونیەوە زۆرترین کێشمەکێشیسیاسی و عسکری بەرۆکی گرتوە، ئەمەش بەهۆی خەسڵەتی دروستکردنیەوە لە کاتێکدا داڕێژەرانی ئەم ئایکۆنە سیاسیە لە ناوچەکەداهیندەی لە هەوڵی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆیاندا ئەم نەخشە سیاسییەیان کردە پێویستیەک بۆ هەرچی گەیشتن بە مەرامە ئابوریەکانیان،زۆر کەمتر هەڵوێستەیان لەسەر داهاتویی جیوپۆڵەتیکی و جیوسیاسی ئایکۆنەکە کردەوە، هەر بۆیە نا جێگیری ڕەوشی سیاسی هەردەممۆتەکە ئاسا ئامادەیی بەرچاوی هەبووە و دەشیبێت بۆ سبەی ڕۆژی ئەم ووڵاتە، جەنگ و گرژییە سیاسیەکان لە پێشەوەی هەرە گریمانەچاوەڕوانکراوەکان، دەکرێت کۆتایی پەرەگرافی پردێکتەکان(پێشبینی) لە سوچێکدا چەند ووشەیەک بچێتە نێو کاتەگۆری بوژانەوەی ئابوریئەم ووڵاتەوە.
ئەوەی من لێرەدا مەبەستمە وەستانە لەسەر ئەو چەند ووشەیە لە پەیوەند بە ئابوری عێراق بۆ ئەمساڵ (٢٠١٩)، کە تاچەند ئەم ووڵاتەچانسی ئابوری یاوەری دەبێت لەمەڕ گەشەی ئابوری
لە چوارچێوەی ئابوری جیهاندا. پێشبینیەکان بۆ گەشەی ئابوری جیهان فرە ڕەهەندە ، دیارە بە پشت بەستن بە ڕووداوە ئابوری وسیاسیەکانی ساڵی ٢٠١٨شڕۆڤەکارانی ئابوریناس پێشبینیەکانیان بە جۆرێک ئەرێنیە بەهێندەی ئەوەی قسەیەک لەسەر هەڵئاوسانەکەیبکرێت، هەرچەندە گریمانەی داڕووخانی ئابوری هەمیشە وەکو دەرگایەکی دانەدخراو بەجێدەهێڵن بۆ میس پۆڵەسیە نەخوازراوەکان.
بە گەڕانەوە بۆ گەشەی ئابوری عێراق لە ساڵی ٢٠١٩دا ، بەجۆڕێک کە داهاتی نەوەت بڕبڕەی سەقامگیری و بە پێوە وەستانی ووڵاتەکەدیاری دەکات ، لە کاتیکدا نەوتی ئەم جوگرافیا سیاسیە لەسەدا ١٠ی هەموو جیهان پێکدەهێنێت. هەروەها پرێدکتەکان چاوەڕوانی هەڵکشانییەک بەمیل نەوتی خاو بۆ ٧٠ دۆلار دەخەمڵێنن، ئەمەش بە هۆکاری کەمکردنەوەی ئاساتی بەرهەم هێنانی نەوت ووڵاتانی ئؤپیک لە مانگی١٢ی ٢٠١٨ ووڵاتانی ئەندام لە ڤییەنا بڕی کەمکردنەوەی نەوتیان بۆ ١٢٠٠٠٠٠ لە ڕۆژێکدا بڕیاردا کە بە جۆرێک نرخی نەوت بەرەوهەڵکشان دەبات، هاوکات سزاکانی سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە جوڵە بەم بەرزبوونەوەیە دەکات ، بەدوای ئـەم بڕیارەدا کەمکردنەوەیناردنی نەوەتی سعودیە بە ڕێژی ٤٠٠٠٠٠بەرمیل لە ڕۆژیکدا لە ھەمان مانگدا و ئـەم مانگەش ٤٠٠٠٠٠ تری کەمکردوە ، کۆی٨٠٠٠٠٠ بەرمیل بوستێکی بەهێزە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوەت کە سعودیە چاوی بڕیوەتە ٨٠دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک تاوەکو کۆتاییساڵی ٢٠١٩.
ووڵاتی عێراق جیاواز هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوکات لەلایەن ئەمریکاوە چۆتە ڕیزی ئەو ووڵاتانەوە کە تاوەکو مانگیپێنج ئازادە لە مامەڵەکردنی ئابوری لەگەڵ ئێراندا، بۆ خۆی ئێران یەکەم ووڵاتە کە زۆرترین ئاڵوگؤڕی ئابوری هەیە لەگەڵ عێراقدا.هۆکارێکی دی کە پشتیوانی بەختی بوژانەوەی ووڵاتەکەیە ئەویش کۆتایی هاتنی شەڕی داعش و گەڕانەوەی ئارامی بە شێوەک لە شێوەکانهەروەها ئەگەری دروست بوونی کابینەکەی عادل عبدولمەهدی بە بێ کێشە هەنگاوێکی ئەرێنی ترە لە بوژانەوەی ئابوری ووڵاتەکە، دواخاڵیش دۆزینەی میکانیزمێک بۆ شل بوونەوەی بەستەڵەکی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی فیدراڵ هۆکارێکی تر دەبێت بە ئاراستەیسەقامگیری ووڵات .
بە شێوەکی گشتی ئەم خاڵانەی لەسەری هەڵوێستەم کرد و هاوکات پەیوەندەیە سیاسی دیبلۆماسیەکان بۆ ووڵاتانی ناوچەکە و دونیا ئەکرێتعێراق بە گشتی چاوەڕوانی بەختێکی باشی لێبکرێت بۆ بەدەستهێنانی ئابورییەکی گەش و تۆکمە تر لە ساڵی ٢٠١٩دا.