دوو تێكستی دی له ( فازڵ عه‌ززاوی)ـه‌وه… و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
• ئاهه‌نگ
كه‌س دوا نه‌كه‌وتبوو
قابیل له ئاشپه‌زخانه‌دا
چه‌قۆكه‌ی تیژ ده‌كرده‌وه
(نووح)یش له هۆڵه‌كه‌دا چاودێری ده‌كا
بڵاوكراوه‌ی كه‌ش و هه‌وایش له ته‌له‌ڤزیۆن .
هه‌موویان به ئۆتۆمبیله‌كانی خۆیان گه‌یشتن
پاشان له كۆڵانی درێژووكانیدا ون بوون
ده‌چوونه ئاهه‌نگه‌كه .
له‌وێدا
ژنێكی جوانمان بینی
سه‌مای له مه‌یدانێدا ده‌كرد و
شۆخی خۆی
له‌و دیو
كراسی ڕووبه‌ده‌رییه‌وه
پێشان ده‌داین
له‌گه‌ڵ میوانان دانیشتین
پیاڵه‌مان تا كه‌یل بوون هه‌ڵدا .
شه‌وێ گه‌ڕاینه‌وه ماڵه‌كانمان
گۆچانه بزربووه‌كه‌یمان
بۆ كوێره‌كه گه‌ڕانده‌وه
ته‌وری خوێناویشمان بۆ بكوژ ..
ڕاستیی ئاهه‌نگێك بوو
وه‌ك هه‌ر ئاهه‌نگێكی دی .
• كه دواجار به‌ربه‌ره‌كان گه‌یشتن
له نێوان شه‌و و ڕۆژێكدا
جیهان له بارێكه‌وه بۆ بارێكی دی گۆڕا :
ناكاو پاشای تۆقیو به ناو تاریكاییدا هه‌ڵات
پێستی خاراوی ده‌رباز بكا
حه‌كیمه‌كان
نووسراوه دێرینه پیرۆزه‌كانییان
له ژێر قه‌دی دره‌ختی باخچان شارده‌وه
سیاسییه‌كان كۆنه بزگوڕیان پۆشی و
له‌ناو خه‌ڵكیدا ون بوون
قوماربازه‌كان له مه‌یدانی شارن .
فه‌رمانده‌ی سوپا
شمشێری زێڕینی
به داگیركاری نوێ به‌خشی
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس
سێداره‌كانی له مه‌یدانه گشتییه‌كاندا
بۆ ئاژاوه‌گێڕه بێكاره‌كان هه‌ڵخستن
شاعیران
قه‌سیده‌ی درێژی پیاهه‌ڵدانیان هۆنییه‌وه
به پیتی زێڕین نه‌خشاندیان
به په‌رده‌ی كابه‌یان هه‌ڵواسی
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی به خۆی
وتاری پێشوازی ئاماده كرد .
له نێوان شه‌و و ڕۆژێكدا
جیهان
له بارێكه‌وه بۆ بارێكی دی گۆڕا :
به‌یداخی ڕه‌شی بتپه‌رستانیان
له‌سه‌ر مناره و ماڵان هه‌ڵكرد
كاهینه‌كان
خواوه‌نده شێردراوه‌كانی ژێر تاریكایی سه‌رده‌مه‌كان
له حه‌شارگه‌ی ئه‌شكه‌وتان له چیاكاندا
هێنایه ده‌ر
له كاتێكدا بڵندگۆكان
به سڵاوات و لاوانه‌وه
بۆ( لات ) و (عززی) و (مه‌نات) ی
سێیه‌كه‌ی دی
له‌سه‌ر قو‌لله‌كان ده‌نگی ده‌دایه‌وه ..
دواجار
پاش هه‌زار ساڵ چاوه‌ڕوانی
به‌ربه‌ره‌كان گه‌یشتن .
(*) ئه‌م دوو تێكسته له‌م دوو ماڵپه‌ڕه‌ی خواره‌وه كراون به كوردی .
بڕوانه :
https://albaleegh.com/poet/%D9%81%D8%A7%D8%B6%D9%84_%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B2%D8%A7%D9%88%D9%8A/poem/%D8%A7%D9%84%D8%AD%D9%81%D9%84%D8%A9
هه‌روه‌ها :
https://archive.alsharekh.org/Articles/194/20548/466320