 
	چەند دیمەنەک لە لاس ڤێگەس … جەلال بەرزنجی
 1
دوای ئەوەی حسابی هوتێل (ترەمپ)م دا
هاتمە
Strip* 
لە ژێر ئاسمانێکی شین،
دوو ژن مەمکیان دابووە بەر با..
هەندێک لەولاتر،
لەبەردەرگای قومارخانەیەک،
لە ناو ئەو هەموو شتە حەرامانە
ئافرەتێک لە ناو بورقە ، 
لە گەڵ پیاوێک، 
نازانم, 
نە بۆ دۆزینەوەی قومارخانەکی حەلال،
یان شاهیدی لێرەن ؟ 
2
قەیسەر لە لاس ڤێگەسە
شۆێن گۆڕین گرفت نییە
ئەگەر خۆت بیت.
3
بۆنی مەروانە* لە ناو هەوایە،
خەڵکە دەڵێی دەفڕن
ئێستا دەزانم،
هەندێک کەس،
بؤ هەوای دەوروبەریان  بۆندار دەکەن!
٢٠١٨
لاس ڤێگەس/ ئەمەریکا
!————————————-
لشارێکی گەشتیارییە لە ئەمەریکا. –
ـ  * شەقامێکە درێژیەکەی پێنج کیلۆمەتر دەبێت. ئەوبەرو ئەوبەری .قومارخانە،یانەی  شەوان، مەیخانە.ساڵەی نمایش و کونسێرت و هوتێلە .                                                                                
هوتێل و پەیکەری، قەیسەر بە هەمان شێوازی  بینا سازی رۆما دروست کراوە.                                                                          
مەروانە: حەشیشە


 
			 
			 
			