
دوو شیعری ستار ئەحمەد
سێ گوڵه هۆنراوه
شیعرێك گوڵ نه‌گرێته ئامێز
زاری ره‌ش‌و رووتان نه‌بێ
خۆزگه‌ی شاعیر نایه‌ته‌دی
شیعر چی یه؟ نه‌بێته سه‌نگه‌ری چیا‌و
ئاڵای عه‌شقێكی ئه‌به‌دی
من ده‌مویست هۆنراوه‌یه‌كی روو گه‌شبم
بۆ پاشه‌ڕۆژ بیرێكی نوێ بنیات بنێم
بڕیارێكه ئه‌م هه‌نگاوه پاشگه‌زیش نیم
ئه‌مڕۆش نه‌بێ.. رۆژێك هه‌ردێ
وه‌كو گزنگی سه‌ربه‌رزی
له ئاسۆی ته‌ماوی هه‌ڵبێم
شاعیر تووڕه بوون نازانێ
شه‌و له ته‌می هه‌ور وه‌ڕس بێ
رووی ئه‌ستێره‌كان ماچده‌كا
شاعیر ئه‌گه‌ر ده‌ستێكی شووم رایبژه‌نێ
وه‌ك ئه‌رخه‌وان چڵه‌كانی چرۆی هۆنراوه ده‌رده‌كا
نه‌وره‌سێكی زامدار
بارگه‌ی خه‌می من پیرۆزه‌و
پیرۆزی تۆ له كۆڵمایه
من به‌م باره‌وه سه‌نگینم
له توێی خه‌ونی كه‌سك‌و سوورا
نیگای ئاڵی تۆ ده‌بینم
من نه‌وره‌سێكی زامدارم
باران خوێنی زامه‌كانمه
خۆر هێلانه‌ی هیواكانم
ته‌ریوی لوتكه‌ی خه‌مێكم
خاك‌و خۆڵی ئه‌م زه‌مینه
ده‌خه‌مه سه‌ر چرۆی گیانم
ئای كه له ئه‌شكی خۆما ده‌خنكێم
نازانم بۆ هه‌ر تینووم‌و
ده‌سته‌و دامێنی چیایه‌كم بۆ ووچانم
كانی سووتاو گه‌رووی حه‌زێتی‌و
په‌لكی وه‌ریوی دار هه‌نار برۆكانی
ئه‌ی پێم نه‌وتی!
له زاری خۆزگه‌و عه‌شقی تاڵ تێ ناگه‌یت‌و
به ژانی سه‌ختم نازانی
تۆ ته‌ماشاكه كه ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌كوژێته‌وه
تاریكی.. ده‌بێته به‌رگی برسیه‌كان
مانگ.. وورشه‌ی گواره‌ی نه‌وبووكێكه
لوتكه.. ئه‌سپی حه‌زو تاسه‌ی
خۆر.. ده‌بێته نانێكی وون
كه بارگه‌ی خه‌م ده‌كه‌مه‌وه
وه‌كو نه‌وره‌سێكی ته‌ریو
دیسانه‌وه ده‌بیت به من
من‌و تۆ‌و خه‌م‌و هۆنراوه
په‌راوێزی مێژوویه‌كین
له‌سه‌ر سنگی ئه‌م زه‌مینه
وه‌كو چیایه‌كی به ته‌مین
رۆژو مانگمان لێگیراوه
پڕ له كانی ئه‌شك رێژین
خه‌ڵوه‌تگای بڕوا‌و شه‌و نوێژین
به‌ڵام خۆمان خه‌زانێكین
ته‌می هیوامان بارێژه‌یه
زامی ناخمان جۆگه‌ی ژانه
دورگه‌یه‌كی پڕ كێشه‌یه
ستار ئەحمەد
•