
تیۆری ئاژاوەی داهێنەرانە.. ئەکرەم سەعید
تیۆری ئاژاوەی داهێنەرانە – الفوضى الخلاقة creative chaos theory
“دوژمنەکەت بناسە”حیکمەتێکی دێرینە؛ لەم وتارەدا هەوڵ دەدەین بیروباوەڕی چینی بۆرژوازی سەردەم بناسین.
هیچ سه‌رده‌مێک مرۆڤه‌کان بێ ئوستووڕەی سیسته‌مه‌که نه‌ژیاوون. به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داری دڕنده‌دا گه‌لێ ئوستووڕەی جۆراوجۆر داهێنراوه بۆ گه‌مژه‌کردنی خه‌ڵکی و بۆ ڕه‌واپێدان به شه‌رعیه‌تی مانه‌وه‌و کاره‌کانی سیسته‌مه‌که. یه‌کێک له‌و ئوستووڕانەی ساڵانێکه ڕه‌واجی هه‌یه: ئاژاوەی داهێنەرانە – الفوضى الخلاقة – Creative chaos یه. مانای سیاسی ئوستووڕەکە ئه‌مه‌یه:”حاڵه‌تێکی کۆنترۆڵکراو دیسانه‌وه بنیاتده‌نرێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی ئه‌نقست به فه‌وزاێک، ڕمێنرا و تێک‌وپێک درا”- واتە{سەرەتا داڕمان و دوایی بنیاتنانەوە}بە گوێرەی پلان و بەرژەوەندی ئەمەریکا.”مایکل لیدن”بەداڕێژه‌ری ئه‌م تیۆره حیساب ده‌کرێ. مایکل یه‌کێکه له ئه‌ندامه پایه به‌رزه‌کانی”په‌یمانگای ئینتربرایز”که قه‌ڵای کۆنسه‌رڤاتیڤه نوێکانی ئه‌مه‌ریکایه. مایکل تیۆریه‌که‌ی خۆی له پرۆژه‌که‌ی له‌ژێر ناونیشانی”گۆڕانی سه‌رتاپای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست”داڕشتووه. دیاره ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی مایکل که کۆنسه‌رڤاتیڤه نوێکان له‌سه‌رده‌می”جۆرج بۆشی دووه‌م”دا ته‌به‌نیان کرد، له‌سه‌ر بناغه‌ی تێڕوانینی هه‌ریه‌ک له”فۆکۆیاما بۆ کۆتای مێژوو و سامۆئیل هینتیغتون بۆ جه‌نگی شارستانیه‌کان”دامه‌زراوه، که دوو ئوستووڕەی تری کۆنسه‌رڤاتیڤه‌کانن که واقیعی مێژووی سه‌رده‌می ئێمه ئه‌م ئه‌فسانانه به درۆ ده‌خاته‌وه.
گرنگ نیه سه‌رچاوه‌ی”تیۆری فه‌وزا”له کوێوه هاتووه‌و کێ یه‌که‌م جار باسی کردووه. ده‌کرێ دوای پشکنین هه‌ندێ ده‌ربڕین ده‌رباره‌ی فه‌وزا لای”میکاڤیلی”بدۆزینه‌وه، یان لەنێو دیالکتیکی هیگڵ”گۆڕانی چەندایەتی بۆ چۆنایەتی و یاسای نه‌فی”دا، یان لای فرێدریک ئه‌نگلس لەکتێبی”دیالکتیکی سروشت”دا، یان لای جوزيف شومپيتری ئابووریناسی برجوازی کاتێ باسی لەگه‌شه‌ی تەکنەلۆژیا کرد، کەناوه‌ڕۆکی ده‌ربڕینه‌که‌ی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لماند کەگه‌شه‌ی کاوه‌خۆیی لەنێو کاڵاکاندا ورده‌ورده فۆرمی نوێ له‌نێو فۆرمی کۆندا په‌یدا ده‌بێت کەفۆرمی پێشووی خۆی تێک‌وپێک ده‌شکێنێ، بۆ نموونه:(گه‌شه‌ی ته‌له‌فیزیون وه‌ک فۆرم و سیسته‌مێکی نوێ لەگه‌شه‌ی فۆرمی ڕادیۆوه).
گرنگ ئه‌م تیۆریه‌ی کەسه‌رچاوه‌که‌ی زانسته سروشتیه‌کان و ئابووری و سیاسیه، کۆنسه‌رڤاتیڤه نوێکان لەچه‌ند ده‌ربڕینی جیاواز‌و شێواوی سیاسی‌دا بەکاری ده‌هێنن بۆ تیۆرێزه‌کردنی پرۆژه کۆنه‌په‌رسته فاشیزمه‌که‌یان بەئامانجی هه‌یمه‌نه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی ئه‌مه‌ریکا بەسه‌ر جیهانه‌وه. ئه‌م تیۆریه ئه‌مرۆکه بەنێوی”زانستی فیزیا و سیاسه‌ت”ناسراوه.
سیاسه‌ت و تیۆری شێواوی – chaos theory in politics
پارادایمی بیرکردنه‌وه‌ی ئیمپراتۆرییه‌ته‌کان له‌خولی لاوازیبوون و ئاوابوونی خۆریاندا، بریتیه له نانه‌وه‌ی پشێوی له ده‌وروپشتی خۆیاندا. ئه‌مه حاڵی ئه‌مڕۆی بیرکردنه‌وه‌و ڕه‌فتاری وڵاته یه‌گکرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه. ساڵانێکه کۆنسه‌رڤاتی نوێ که لە ئه‌مه‌ریکاوه ته‌شه‌نه‌ی کردووه، به‌پشت به‌ستن بەبیردۆزه‌کانی فیزیایی چه‌ندایه‌تی “کوانتی”پلاتفۆرمێکی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی داڕشتووه، کە بۆته به‌رنامه‌ی کاری زۆرێک له سیاسه‌تمه‌دارانی ڕۆژئاوا. ئه‌توانین بڵین زۆرێک لەڕوداوه‌کانی ئه‌م خوله‌ی جیهانی ئێمه”هه‌ر له جه‌نگی ئه‌فگانستان و عێراقه‌وه تا سوریا و دیارده‌ی داعش” ئه‌نجامی په‌یره‌وکردنی ئه‌و پلاتفۆرمه فه‌لسه‌فییه سیاسیه‌یه که ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رمایه‌داری له به‌رامبه‌ر قه‌یرانه‌کاندا په‌یره‌وی لێده‌که‌ن.
سه‌رخه‌تی ئه‌و پلاتفۆرمه فه‌لسه‌فی سیاسیه‌یه به‌کورتی بریتیه له:
۱/ شتێک نیه ناوی حه‌قیقه‌ت بێت. حه‌قیقه‌تێک نییه تا مرۆڤ هه‌وڵ بدات بیناسێ. له‌وانه‌یه له دواجاردا چه‌ند حه‌قیقه‌تێکی جیاواز و دژ به‌یه‌ک هه‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه که یه‌قین نییه.
۲/ مادام حه‌قیقه‌ت نییه که‌واته بێ هوده‌یه به”میتودی ئیستقرائی”؛ واته لێکۆلینه‌وه له دیارده‌کانه‌وه بۆ زانینی جه‌وهه‌ری شته‌کان هه‌وڵ بده‌ین خوێندنه‌وه‌مان و پێشبینیمان بۆ پاشه‌ڕۆژ هه‌بێ، چونکه بۆ پاشهرۆژ ده‌کرێ چه‌نده‌ها ئه‌گه‌ری بێ شوماری دژبه‌یه‌ک هه‌بێ.
۳/ دونیا/ گه‌ردوون و بوون بریتیه له فه‌وزا/ ئاژاوە/کاوس chaos، هه‌موو دیارده‌ێک و شتێک له‌م گه‌ردوونه‌دا له نێو فهوزادایه. هه‌موو دیارده‌ێک به ڕووکه‌شی ده‌ره‌وه‌ی رێکوپێکه به‌ڵام لەڕاستیدا لەناخیدا لهفهوزادا ده‌ژی. مێژووی کۆن و ئێستا و ئایندهی جیهان بریتیه له فه‌وزا. که‌واته گێلیه‌تیه و هه‌ڵه‌یه ئێمه بەرێکوپک کردنیه‌وه خۆمان خه‌ریک که‌ین. به‌درێژای مێژوو مرۆڤه‌کان له جه‌نگدا بوون دژی یه‌کتری و کوشتاری یه‌کتیریان کردووه. مێژووی مرۆڤایه‌تی پڕیه‌تی له داستانی کۆکوژی، که‌واته ئێمه بۆ ئه‌بێ بچین به دژی ئه‌م لۆژێکه‌ی مێژوو کار بکه‌ین و جه‌نگه‌کان بووه‌ستێنین. مرۆڤ تا ئه‌و ساته‌ی له‌سکی دایکیایه‌تی له‌حاڵه‌تێکی ئاسایی و جێگیردایه، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لەدایک بوو تووشی فه‌وزا ده‌بێت؛ ڤایرۆس و میکرۆبه‌کان هێرشی بۆ ده‌هێنن، نه‌خۆش ده‌که‌وێت، گه‌ر نه‌مرێ ئه‌وا که گه‌وره بوو ده‌شێ له کاره‌ساتێکی سه‌یاره یان له شه‌ڕێکدا یان به نه‌خۆشیک ده‌مرێ. مرۆڤ چاره‌نووسی هه‌ر مردنه که‌واته ئێمه بۆ ده‌بێت خۆمان سه‌غڵه‌ت که‌ین بەهۆی مردنی یان کوژرانی مرۆڤه‌کانه‌وه. دیارده‌ی داعش شتێکی چاوه‌ڕوانکراوەو ئاساییه بۆ ئه‌و ناوچانه، ئیدی بۆ ده‌بێ ئێمه بەهێزی خۆمان له‌به‌ینی به‌رین. ئێمه هه‌ر سنووری وڵاته‌که‌ی خۆمان ده‌پارێزین گه‌ر کارێکیش بکه‌ین به کاوه‌خۆی و بێ زیان به ئابووری و سه‌ربازی خۆمان ده‌یکه‌ین.
٤/ شتێک نیه ناوی ڕێزی سه‌روه‌ری و شکۆ و سنووری ده‌وڵه‌ته‌کان بێت. هه‌ر وڵاتێک ویستی به‌ره‌نگاریمان کات، کافیه بۆ ڕماندنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی و نانه‌وه‌ی فه‌وزا تێیدا، بەئاسانی بەلێدانێک له‌ڕووکه‌شی ده‌ره‌وه‌ی که خۆگرتوو و ڕێکوپێک دێته پێشچاو، برینداری بکه‌ین تا له فه‌وزاو جه‌نگی ناوخۆی هه‌موو دژی هه‌موو ده‌گلێت، ئه‌و ده‌مه زۆر به‌خێرایی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته دابه‌ش ده‌بن بۆ گرووپی دژ به‌یه‌ک، و له جه‌نگێکی چه‌ند ساڵه‌وه ده‌گلێن و له خوێنی یه‌کترا ده‌گه‌وزێن، دواتر ئێمه زۆر سانا هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتی خۆمان ده‌سه‌پێنین به سه‌ریاندا. کوێمان بووێ به ئاسانی ده‌توانین له پاشاگه‌ردانی و فه‌وزادا غه‌رقی که‌ین.
٥/ به‌پێی داله‌ی گاوس یان چه‌ماوه‌ی گاوس”Gauss curve” زیاد له‌سه‌دا هه‌شتای مرۆڤه‌کان، هۆشێک و هۆشیارێکی دیاریکراویان هه‌یه، بەزمانێکی تر یانی گه‌وج و گه‌مژه‌ن. ئه‌م بڕه زۆره‌ی به‌شه‌ر ده‌توانین به بیروباوه‌ڕی ئایینی و ئه‌فسانه‌کان و خورافات هه‌ژموونی خۆمانی به سه‌ریاندا فه‌رزکه‌ین. بۆیه بڵاوکردنه‌وه‌ی بیری ئایینی هه‌ر له(پیرۆزی مانگای هیندۆسیه‌کانه‌وه، تا ده‌گاته خورافاتی دنیای پڕ له دادپه‌روه‌ری و ئاشتی سه‌رده‌می خه‌لافه‌ته‌کانی ئیسلامیه‌کان، یان ئه‌فسانه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سیح و جه‌نگی هرمجدون، جیاوازی تائیفی نێوان شیعه و سونه یان کاتولیک و پروتستانت،، هتد)به بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌فیونانه جه‌نگ و فه‌وزای سه‌د ساڵ مسۆگه‌ر ده‌که‌ین له دونیادا. چونکه ئاشتی و هاڕمۆنی و پێکه‌وه گونجان، حاڵه‌تێکی کاتی و تێپه‌ڕه، به‌ڵام جه‌نگ و ئاشووب و ململانێ و په‌رته‌وازه بوون، حاڵه‌تێکی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وامی مرۆڤه‌کانه.
٦/ فره قه‌یرانی شێوازی هه‌ره سه‌رکه‌تووه بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنان بخه‌یته بازنه‌یه‌کی داخراوه‌وەو نه‌توانێ لێی ده‌رباز بێت، به ده‌ردێکی ده‌به‌ین که له ژان و کێشه‌یه‌که‌وه بۆ ژان و کێشه‌یه‌کی دی ته‌پاوتل بخوا، و سه‌ری نه‌په‌رژێته ئه‌وه‌ی هێز کۆکاته‌وه‌و به‌ره‌نگاری ئێمه کات.
ئه‌م پرنسیپانه‌ی کۆنسه‌رڤاتیه نوێکان بخەرە به‌رچاوی خۆت و ته‌ماشای حاڵی عێراق و سوریا بکه، جه‌نگی پیرۆز‌و تیرۆر به ناوی ئایینه‌کان و موقه‌ده‌ساته‌وه، له کێشه‌کانی باکووری ئه‌فه‌ریکا بڕوانه و بیرێک له قه‌یرانی په‌ناهه‌نده‌یی بکه‌ره‌وه له ئه‌وروپا، سه‌رنجتداوه ڕۆژ نا ڕۆژێک جۆره نه‌خۆشیه‌کی ترسناک پروپاگانده‌ی بۆ ده‌کرێ؟! یان ترس له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م. نانه‌وه‌ی فه‌وزا له دونیادا بۆ ئه‌وه‌ی دواتر ده‌سه‌ڵاتی خۆت فه‌رزکه‌یت به سه‌ریا، سیاسه‌تی نوێی باڵی موحافیزکاری بۆرژوازی جیهانییه. له سه‌رده‌می تێکه‌ولێکه و ترازانی په‌یوه‌ندیه‌کان و شته‌کان، سه‌رده‌می سڕینه‌وه‌ی سنووره‌کان، سه‌رده‌می مردنی موقه‌ده‌س و سه‌رهه‌ڵدانی موقه‌ده‌سی نوێ، سه‌رده‌می فره قه‌یران و مردنی مۆڕاڵ و ئینسان، مردنی شکۆ و ڕوخان، ئێمه چۆن و به چ بیروباوه‌ڕێکه‌وه ده‌توانین ڕووبه‌ڕووی دونیای مته‌وه‌حشی سه‌رمایه‌داری ببینه‌وه؟!. ئه‌م تیۆریه کۆنسه‌رڤاتیڤه ساڵانێکه سیاسیه‌کانی بۆرژوازی کاری پێده‌که‌ن و فه‌وزاو داڕمانی ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگه‌ی”ئێراق، لیبیا، سوریا، یه‌مه‌ن،، هتد”به‌رئه‌نجامی پراکتێزه‌کرنی ئه‌م تیۆریه وه‌حشیه‌ی سه‌رمایه‌دارانی سه‌رده‌می ئێمه.
قەیران و جەنگ و شێواوی
(لە شاری سلێمانی هێزەکانی سەر بە پاڤێڵ هێرشیان کردە سه‌ر لاله‌زاره/ هێزەکانی سەر بە جۆلانی پەلاماری دێرەزۆر دەدەن/ هێزەکانی زیلینسکی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر وێستگەی ئەتۆمی کورسکی ڕووسیا و ئاگری لێکەوتەوە/ گەمارۆدانی ڤەنزوێلا لەلایەن هێزی دەریایی ئەمریکا کۆکردنەوەی سەربازی بەرفراوانی لێکەوتەوە – قەیرانی کاریبی/ جوڵاندنی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و باسی مووشەکی نوێی ئێران باسێکە بۆ ئامادەکردنی ناوچەکە بۆ خولێکی نوێی جەنگ لە نێوان ئەو دوو لایەنەدا)- ئەوانە کورتەی چەند هەواڵێکی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردووە.
جیهانی سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆ بەهۆی قه‌یرانی ئابووری و کێشمەکێشی دەوڵەتەکان و ئەحزابەکان لەسەر دەسەڵات و سامان، وەک گۆمێکی لیخنی بۆگەنی لێهاتووە کە پڕە لە تیمساح و پەلاماری یەکتر دەدەن.
له سیاسه‌ت و فکردا چه‌نده‌ها پرۆژەو ڕه‌وت گوزارش لەم قەیران و پشێویە ده‌کات. ئه‌مڕۆکه بوونی موئامهرات و تیۆری فه‌وزای خه‌لاقه و ئیداره‌ی ته‌وه‌حش، و ده‌رکه‌وتنی ڕه‌وت و بزووتنه‌وه کۆنه‌په‌رسته‌کان و فاشیزمه‌کان، داڕمانی ده‌وڵه‌تان و کۆمه‌ڵگه‌کان و بوونی ده‌وڵه‌تی فاشل، کارەساتی کۆچ و په‌نابه‌ری، پارچه‌پارچه‌کرنی وڵاتان و دابه‌شکرنیان له‌سه‌ر بناغه‌ی شوناسی تائفی و قه‌ومی،، هتد، هه‌موویان له‌م خوله مێژووییه‌دا بەرئەنجامی قه‌یران و فه‌وزای نێو به‌رهه‌م هێنانی سه‌رمایه‌دارین.
ئه‌وه حه‌قیقه‌تێکی به‌رچاوه که سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له قه‌یران و پشێویدایه، که‌س نکوڵی له‌وه ناکات که سیسته‌مه‌که ئه‌گه‌ری هه‌یه به چه‌ند سینارێوی ترسناکدا بڕوات، چونکه سیسته‌مه‌که له‌نیو قه‌یرانی وجودی و کینونه‌ی خۆیدا ده‌ژی؛ ساڵ به ساڵ قه‌یران و جه‌نگ و بڵاوبوونه‌وه‌ی پشێوی زیاد دەکات، جه‌نگێک ته‌واو نه‌بووه سیناریۆی جه‌نگێکی تر داده‌ڕێژرێ، به سوریایی بوون و به لیبیایی بوونی وڵاتانی دی، جه‌نگ له ئوکرانیا یان له ده‌ریای چین، پشێوی و تیرۆر له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا،، هتد، له زیادبوونه و پانتایی تازه داگیر ده‌کات، گه‌ر ساڵه‌کانی نه‌وه‌ده‌کان ئه‌فگانستان و عێراق و سۆمال بوو، ئه‌مڕۆکه کێشه‌ی زیاد له نیوه‌ی جیهانه. بۆیه تاکه ئه‌گه‌ر بۆ ئایندهی نزیک یان ئه‌گه‌ری سه‌ره‌کی بوونی نییه، به‌ڵکه چه‌نده‌ها ئه‌گه‌ر و گریمانه هه‌ڵده‌گرێ، و ده‌شێ هه‌ر گریمانه‌ێک و ئه‌گه‌رێک به ئه‌ندازه‌ێک دروست بێ.
بۆیه هیچ هێزێکی جیهانی و ناوچەیی ناتوانی سه‌قامگیری بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سیسته‌مه‌که، هیچ ڕێکه‌وتنێک و کۆبوونه‌وه‌ێکی سەرکردەی وڵاتە زل هێزه‌کان(شی و بایدن لە کۆبوونەوەی واشنتۆن – ترەمپ و پۆتین لە کۆبوونەوەی ئالاسکا)له قه‌ره‌ی چاره‌سه‌ری ده‌ردی دنیای سه‌رمایه‌داری نایه‌ت، که‌س نه‌توانا، نه‌ڕێگا چاره، نه نه‌خشه‌ڕێگای ده‌ربازبوون له قه‌یران و فه‌وزای پێ نییه، چونکه هێزو ڕه‌وتی تێکدان له کێشه‌ی کینونه‌ت و ناکۆکیەکانی ناوخۆی سه‌رماییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئه‌و قه‌یرانه بنیه‌وی و فه‌وزایه‌ی سه‌رمایه، بوونه‌ته پاڵنه‌رێک و ماتۆڕێک، بوونه‌ته هێزێکی دینامیکی بۆ جه‌نگ و تیرۆر که قاتووقڕی و کوشتار ساڵ بە ساڵ زیاد ده‌کات، تازه وه‌ک بڵێیت ئه‌م مه‌یل و ڕه‌وته تێکده‌ره لە نێو ڕەحمی سیستەمی سەرمایەداری هاتوونه‌ته‌ده‌ر، دوێنێ تارمایێک بوون بەڵام ئەمڕۆکە بوونەتە بەرجەستە و واقیع.
ئێمه ڕۆژانه له‌گه‌ڵ کێشەی”جه‌نگ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌کان و دهوڵهتەکان و لێکترازان و برسیه‌تی و کۆچ”دا ده‌ژین، ئەوکێشانە بوونه‌ته هەواڵی ڕۆژانه و به‌چاوی خۆمان ده‌یان بینین.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م واقیعه تاڵه پیلان و نه‌خشه‌ی ستراتیژی و به‌رئه‌نجامی به گژاچوون و ململانێی هێزه‌کان و دهوڵهتەکان زیاتر قوڕه‌که خه‌ستر ده‌کاته‌وه، به‌ڵام هیچ کام له‌و هێز و لایه‌نانه، نه‌ویست و نه‌توانای چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵ و ئاقاری وێران بوونه‌ی بۆ ناکرێت، وهه‌ندێ ده‌وڵه‌ت و هێزیش بەپێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان کار له‌سه‌ر فه‌وزای دونیا ده‌که‌ن.
تازه کار له کار ترازاوه، چاو هه‌ته‌ر ناکا،
ئێمه رێمان ون کردووه.
شه‌یتانه‌کان بوونه‌ته ڕێبه‌رمان
تا بۆ هه‌میشه چه‌واشه‌مان بکه‌ن.
ئه‌وان زۆرن
ئاخۆ به‌ره‌و کوێمان ده‌به‌ن؟
ئاخۆ به سرودی ماته‌مبار چی ده‌بێژن؟
ئه‌وه جنۆکه‌یه‌ک به خاک ده‌سپێرن؟
یان ئاهه‌نگی زه‌ماوه‌ندی عیفریته‌یه‌ک ده‌گێڕن؟- پۆشــــــــــــــــــــــکین -.
عێراق لە داڕمانی دەوڵەتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگە
ئەو باسە لە نێو مەلەفی{ستراتیژی ئاژاوەی داهێنەرانەی ئەمەریکی بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست}دا تاوتوێ دەکرێ، چونکە عێراق یەکەم وڵات بوو کە ئەمەریکا لە ساڵی ۱۹۹۱وە پلانی ئاژاوەی داهێنەرانەی تێدا پەیڕەو کرد، بە لێدانی سوپا و دەوڵەتی عێراق لە(گەردەلولی بیابان بەناوی ئازادکردنی کووەیت)، و بەهۆی گەمارۆی ئابووری و ناوچەی دژە فڕین لەلایەن ھێزەکانی ھاوپەیمان بە مەرامی پاراستنی باکوور و باشووری عێراق دروستکرا؛ و کوردەکان بوونە خاوەنی مافی ئۆتۆنۆمی بەڕێوبەری خۆسەری ژێر دەسەڵاتەکانیان؛ و شیعەکانی سەر بە ئێران هێزیان بەرفراوانتر بوو، لەو کاتەوە بونیادی دەوڵەتی عێراق بە فعلی داڕما و نابوتکرا. بەتایبەتی دوای لێدانی ساڵی ۲۰۰۳ ئیدی لە عێراقدا دەزگاکانی دەوڵەت لەوانە بۆ نموونە{سوپا، دادگا، دەزگاکانی باج کۆکردنەوە،، ھتد}وەک بوونێکی مادی ڕاستەقینە نەما، بەڵکە عێراق تەنها ناوێک بوو یان وەک سیمبۆل لەسەر نەخشە و هۆڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان وێنەێکی بێناوەڕۆک بوو.
لە عێراقدا هاوکات و بە موازی پرۆسەی داڕمانی دەوڵەت پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگە دەستی پێکردووە، کە ئەمەی دوایی لەوەی یەکەم ترسناکترە؛ چونکە لە(پلانی ستراتیژی ئاژاوەی داهێنەرانەی ئەمەریکی)دا پرۆسەی داڕمانی دەوڵەتەکان لە(عێراق، لیبیا، سوریا، سودان،، هتد)دەبێتە مایەی دەوڵەتی فاشل و گرگن کە میلیشیاکان دەسەڵاتییان هەیە نەک دەزگاکانی دەوڵەت، ئەما پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگە دەبێتە لیکترازانی پێکهاتی چینایەتی کۆمەڵگە و گۆڕینی بۆ پێکهاتی تائیفی و ئیسنی، لێرەوە دۆخ و ژینگەێکی کۆنەپەرستی زاڵدەبێ کە هاوکاری و پیشتوانی مرۆڤەکان بۆ یەکتر نامێنێ، و کۆمەڵگە دەبێتە جەنگەڵستانێکی پڕ لە گروپی دڕندە کە(دۆزەخی جەنگی هەمووان دژی هەمووان – جەنگی ناوخۆیی)تێیدا بەرقەرار دەبێ؛ یانی بە واقیعی و فیعلی لەتەک بوونی دیاردەی تەکنەلۆژی لە چەک و ئامرازەکانی پەیوەندیگرتن، بەڵام عێراق گەڕاوەتەوە بۆ سەردەمی پێش مۆدێرنێتە – بۆ سەردەمی تاریکی چەرخی ناوەڕاست.
ئەمرۆکە دەوڵەت و کۆمەڵگەی عێراق نزیکەی ۳٥ ساڵە لەنێو دۆزەخی(ئاژاوەی داهێنەرانە)دا دەژی، و لە ڕاستیدا سیما و بونیادی دەوڵەت و کۆمەڵگەی نۆڕماڵی لەدەستداوە، چونکە عێراق هەر بەو پلانە خرایە ژیر بەرداشی کێبڕکێکی دەوڵەتەکان(ئەمەریکا و ئێران -هەروەها تورکیا، سعودیە، ڕوسیا و چین)، لێرەوە کێشمەکێشی هێزەکانی(شیعەکان، حیزبی بەعس، سونەکان، ناسیۆنالیستە عەرەبەکان و کوردەکان و تورکەکان،، هتد)هەم لە بەرژەوەندی بەرتەسکی گورپەکانی ناوخۆ وهەم پەیوەند بە بەرژەوەندی دەوڵەتە زل هێزەکانی جیهانی و ناوچەیی، دیمەنی عێراقێکی خاوەن دەوڵەتی فاشل و گەندەڵ و کۆمەڵگەێکی هەڵوەشاوە نمایش دەکەن.
ئەم دیمەنی هەڵوەشاندنەوەی(پەیمانی کۆمەڵایەتی ڕۆسۆ و لاوازی ڕۆڵی پێکهاتی چینایەتی و ململانێی چینایەتی لە کۆمەڵگەدا)ئەنجامی ڕاستەوخۆی پرۆسەی(ئاژاوەی داهێنەرانە – الفوضى الخلاقة)ئەمەریکا پێی وایە بۆ داڕمانی دەوڵەت و هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگەکان؛ بەتایبەتی لەم سەردەمەشدا بەهۆی بە بنبەست گەیشتنی ئەزموونەکانی مارکسیسم و ئەحزابەکانی، خودی بزووتنەوەی کرێکاری و سۆسیالیستی لە هەژاری فکری و لاوازی کاری شۆڕشگێریدا دەژین.
دەشێ ئەو قسانەی سەرەوە بۆ زۆرێک لە خەڵک نوێ نەبێ، و خەڵکی زیاتر بە دوای ڕێگاچارە و ئەڵتەرناتیڤەوەیە. بەڕای من لە خولی قەیرانی ئابووری و دڕندەیی سەرمایەداری ئەمڕۆکەدا، کە کۆنەپەرستی و جەنگ و پشێوی ناوچەیی و جیهانی دیاردەێکی زاڵە، ئەو بیروباوەڕ و ئەحزابانەی ئێستاکە هەن بە هەرچ بەرنامە و ئیدعاێکەوە کە هەیانە، توانای دەربازکردنی مرۆڤایەتیان نە لە عێراق و نە لە هیچ ناوچەێکی دی‌دا نییە، چونکە ئەوانە خۆیان هەڵگری ڤایرۆس و سینتۆمی خولی دڕندەیی سەرمایەدارین، و ئەنجامی کارەکانیان بە هەرچ نیازپاکی و دڵسۆزییەکەوە کە هەیان بێ، لە خولانەوە لە بازنەی داخراوی سیستەمی سەرمایەداری دڕندە زیاتر دەنا هیچی دی ئەنجامی نابێ.
کۆمەڵگەی عێراق وەک شوتیێک بە چەقۆ قاش قاش کرابێ، بەوجۆرە ئەویش بۆ فرەنەتەوە و ئیتنیك و ئایینزای جیاواز دابەشکراوە، لێرەوە ئەرکی یەکەم گەڕانەوەی شوناس و هۆشیاری ئینسانییە بۆ خەڵکی و گەڕانەوەی دەسەڵاتە بۆ دەستی ئەو خەڵکە، ئەوەش بەبێ تووڕدانی(ئەمەریکا و ئیران)بۆ دەرەوەی عێراق، و دادگایی و سزادانی تاوانباران و گەندەڵکاران مەیسەر نابێ. ئیدی باسی سودانی چی دەکات بۆ داماڵینی چەکی حشد و کوردەکان چی دەڵێن دەربارەی مووچە و نەوت و پەیوەندی هەرێم و ناوەند، یان هەڵبژاردن ئەنجامی چییە، و ئەمەریکا و ئێران لەم ڕۆژانەدا چۆن هەوڵی قایمکردنی نفوزی خۆیانن، و پارتی چۆن سەرکوت دەکات، و پاڤێل چۆن دەیەوێ سلێمانی پاککاتەوە لە نەیارانی دەسەڵاتی یەکیەتی،، هتد، ئەوە هەمووی تەفاسیلە.
ئەفسانەی باڵندەی سیمرخ
من دوای ئەوەی بڕوام بە هیچ کام لەو بیروباوەڕ و ئەحزابانەی ئەمڕۆکە هەن نەما، دەمتوانی بێدەنگی هەڵبژێرم، وەک بڕێک لە سۆسیالیستەکان کە وازیان هێناو بێدەنگ بوون و بەئەسپایی خۆیان لە نووسین دوورخستەوە، بەڵام من پێم باشە لانیکەم ڕای خۆم بنووسم بەهیوای ئەوەی سوودی هەبێ.
دوای ئەوەی خەڵکی(ناحیەی وەرتێ)لەدژی بێکارەبایی هاتنە سەرشەقام و هێزەکانی ئاسایش بەشێوەیەکی دڕندانە و هەڕەمەکیانە کەوتنە لێدان و دواتر تەقەکردن لە خۆپیشاندەران، بەڕێزێک نووسیبووی:(درەنگ یان زوو ئەبێ دەسەڵاتی بنیاتنراو لەسەر بەشداری و دەخاڵەتی ڕاستەوخۆی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش لەڕێگەی شورا و ڕێکخراوەکانی خۆیەوە جێگەی ئەمان بگرێتەوە.). منیش ساڵانێک ئەو ئومێدە جوانەی سەرەوەی ئەو بەڕێزەم هەبووە، بەڵام ئێستا ڕام وایە کە ئەوە ئومێدێکی زۆر خەیاڵییە؛ ئاخر چۆن لە هەرێمێکی گچکەی وەک کوردستان کە چواردەووری بە دوژمن گیراوە(شورا و ڕێکخراوەکانی جەماوەری کرێکار دەسەڵات دەگرنە دەست)؟ ئایا چارەنووسی دەسەڵاتی ئەو شورایە لە کۆمۆنەی پاریس باشتر دەبێ؟. من ڕام وایە لەم سەردەمەی سەرمایەداری دڕندەدا(ئەگەر شۆڕش بە ڕێکەوت لە ئەنجامی تەقینەوەی تووڕەیی جەماوەر بێ، و شۆڕشێکی بێ پشتیوانی هێزی مەزنی شۆڕشگێڕان لەجیهاندا بێ)ئاکامەکەی کارەسات و تراجیدیایە.
مرۆڤایەتی چۆن لە کۆیلایەتی ڕزگاری دەبێت؟ ویستی مرۆڤایەتی بۆ گەیشتن بە ئازادی و یەکسانی کۆتایی نییە، لەتەک ئەوەی هەرجارەی لە هەوڵ و ڕاپەریندا بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە شکستی خواردبێ، جارێکی دی بە وزەو تەقەلاێکی نوێ هەوڵی داوەتەوە تابگات بە ئامانجەکانی، بۆیە مرۆڤایەتی هاوشێوەی باڵندەی سیمرخە. هەڵبەتە لە کۆمەڵگەی(کۆیلایەتی، دەرەبەگایەتی، سەرمایەداریدا)مرۆڤە چەوساوەکان چەندجار خەباتیان کردووە تا بە ئازادی و یەکسانی بگەن، بەڵام شکستیان هێناوە، و هەموو بیروباوەڕەکان بە مارکسیشمەوە لە کۆتاییدا بوونەتە ئایدۆلۆژییاێک*، و لەبری ئەوەی کۆمەک بە مرۆڤایەتی بکەن بۆ گەیشتن بە خەونەکانی، بە پێچەوانەوە بوونەتە وەهێک و مرۆڤایەتییان لە بازنەێکی داخراوی سیستەمی چەوسانەوەدا هێشتووەتەوە.
بۆ دەربازبوون لەو بازنە داخراوەو تێکشکاندنی سیستەمی چەوسانەوە، مرۆڤایەتی ڕێگاچارەی نییە جگە لەبوون بە هاوشێوەی باڵندەی سیمرخ؛ واتە لەنێو بڵێسەی ئاگری سووتاندنی هێلانە کۆنەکەی، دەداتە شەقەی باڵ و بڵنددەبێتەوە؛ یانی تەواوی بیروباوەڕەکان و ئەحزابەکانی ئێستا بداتە بەر ڕەخنە و بیری نوێ و ڕێگای نوێ دابهێنێ بۆ ڕماندنی سیستەمی سەرمایەداری دڕندە. تەنها بە لەدایکبوونی بیروباوەڕ و هێزێکی نوێ کە سەرجەم ئەم جەنگەڵستانە بسوتێنێ و تێیپەڕێنێ، ئومێد بە ڕزگاربوون و قوتاربوون لە دۆزەخی سەرمایەداری هەیە. ئێمە ئەمڕۆکە لە ساتەکانی ژانی لە دایکبوونی ئەو بیروباوەڕ و هێزە دادپەروەر و یەکسانی خوازەداین لە جیهاندا، و هیوادارین ئەو لە دایکبوونە زۆر نەخاێنێ.
- أسطورة طائر فينيق /ئوستووڕەی باڵندەی سیمرخ / The legend of the Phoenix: چیرۆکێکی ئەفسانەییە دەربارەی باڵندەیەکی نەمر کە لەڕێگەی مردن و لەدایکبوونەوە خۆی نوێ دەکاتەوە. سیمرخ بە زۆری وەک باڵندەیەکی جوان و بەهێز وێنا دەکرێت، کە هێمای نەمری و نوێبوونەوە و هیوایە. لەم ئەفسانەیەدا کاتێک باڵندەی فینیکس لە مردن نزیک دەبێتەوە، هێلانەیەک لە گیا و لق و پۆپی بۆنخۆش بۆ خۆی دروست دەکات و ئاگری تێبەردەدات، و لەو خۆڵەمێشەوە باڵندەیەکی نوێ هەڵدەستێت بۆ ئەوەی جێگەی بگرێتەوە.
** یەکەم کەس کە گووتی بیروباوەڕی مارکس کراوە بە ئایدۆلۆژیا”کاڕڵ کۆرش”بوو:(ئەم داڕمانەی مەزهەبی/دکتۆرینی بیروباوەڕی مارکسی و بوونی بە تەنها پاساوێکی ئایدۆلۆژی بۆ دەوڵەتێکی سەرمایەدار کە لەسەر بناغەی سەرکوتی بزووتنەوەی چینی کرێکارانی شۆڕشگێر دامەزراوە، ئەمە قۆناغی یەکەمی پێکهاتنی ئایدۆلۆژیای مارکسی بوو لە ڕوسیا.)./کاڕڵ کۆرش/ ئایدۆلۆژیای مارکسی لە روسیا/ لە ساڵی ۱۹۳۸ نووسراوە/ سەرچاوە ئەرشیفی مارکسیسم بە زمانی ئینگلیزی.