دیدارێک لەگەڵ هونه‌رمه‌ند شاهین نه‌جمه‌دین.. ئامادەکردنی: كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
هونه‌رمه‌ند شاهین نه‌جمه‌دین: شانۆ ئێستا له‌كوردستان وا به‌ره و نه‌مان و فه‌نا ده‌چێت
هونه‌رمه‌ند شاهین نه‌جمه‌دین: ده‌بێ ره‌خنه به‌شێك بیت له‌پێشكه‌وتنی به‌رهه‌مه شانۆییه‌كان
هونه‌رمه‌ند (شاهین نه‌جمه‌دین)یه‌كێكه له شانۆكارانی كوردستان خاوه‌ن ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌نده له‌وبواره‌دا،ئه‌و له ساڵی 1963 له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڕه‌كی ته‌عجیل له‌دایكبووه ،ساڵی 1985-1986 په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی به‌پله‌ی زۆرباشه ته‌واو كرددوه ،ساڵی 1978 بۆیه‌كه‌مجار هاتۆته سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ.. تاوه‌كو ئێستا له‌هه‌ولێرو له‌سلێمانی وه‌ك نواندن به‌شداری له 76 شانۆگه‌ری كردووه ، به‌شداری له 7 كورته فیلمی سینه‌مایی‌و فیلمی درێژ كردووه، ده‌یان شانۆی بوكۆڵه‌ی بۆ منداڵان ده‌رهێناوه كه زۆربه‌یان له‌نووسینی خۆیه‌تی، چه‌ند شانۆگه‌ریه‌كی منداڵانی ده‌رهێناوه و كاری نواندنی تیاكردووه، ده‌یان خولی بۆ شانۆی بوكۆڵه له‌رێكخراوی یونیسێف ورێكخراوی منداڵپارێزانی به‌ریتانی، له‌وڵاتی لوبنان و توركیا خولی كاركردنی له‌ته‌له‌فزیۆن بینیوه، له‌ساڵی 2005 له‌وڵاتی ئه‌رده‌ن بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ خولی ئه‌نیمه‌یشنی بینیوه خاوه‌نی چه‌ندین ده‌قی شانۆیی منداڵانه خاوه‌نی ده‌یان سوپاسنامه‌و خه‌ڵاتی رێزلێنانیێنه.
به‌باشمان زانی به چه‌ند پرسیارێك له نزیكه‌وه به‌سه‌ری بكه‌ینه‌وه.
هه‌ڤپه‌یڤین- كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
- سه‌ره‌تا بابزانین شاهین نه‌جمه‌دین چۆن ئاشنای هونه‌ری شانۆی بوو؟
- كه‌منداڵبووم له‌كۆڵانه‌كه‌ی ئێمه ته‌نها ماڵێك ته‌له‌فزیۆنێكی گه‌وره‌ی ره‌ش و سپیان هه‌بوو زۆربه‌ی شه‌وان ماڵه‌دراوسێكان تادره‌نگانی شه‌و ده‌چوونه سه‌یری ته‌له‌فزیۆن، كه‌یه‌كه‌مجار له‌ته‌له‌فزیۆن مر‌ۆڤم دیت زۆرم لاسه‌یر بوو.. ئیتر هه‌ر پرسیارم له‌خاوه‌ن ماڵه‌كه ده‌كرد ئه‌ویش وه‌ڵامی ده‌دامه‌وه.. ده‌مگوت ئه‌وانه چۆن چوونه‌ته ناو ئه‌وسه‌ندوقه بچووكه كه‌ی ده‌ردێن؟ توخوا ئه‌گه‌ر هاتنه ده‌رێ حه‌ز ده‌كه‌م بیانبینم.. زۆر به‌وردی سه‌یری دیمه‌نه‌كانم ده‌كرد هه‌ستان‌و دانیشتن و هه‌ڵس وكه‌وت و جوڵانه‌وه‌یان ئیتر ئه‌وحه‌زه تا پۆلی دووی ناوه‌ندی ئه‌وكاته هه‌ر له‌گه‌ڵم مایه‌وه. من زیاتر حه‌زم له‌سینه‌ما ده‌كرد وه‌ك له‌شانۆ.. ئه‌وه‌بوو ساڵی 1978 له‌قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی قه‌ندیل مامۆستا (حه‌مه‌كه‌ریم هه‌ورامی و مامۆستا یاسین مسته‌فاو وه‌لید مه‌عروف جارۆو صباح عبدالرحمن) وه‌ك ئه‌كته‌ر هه‌ڵیانبژاردم له‌شانۆگه‌ریه‌ك به‌ناوی (په‌یامێكی نوێ) له‌چالاكی قوتابخانه‌كان.. دوای ئه‌وه‌ی سێی ناوه‌ندیم ته‌واو كرد چوومه به‌غدا بۆئه‌وه‌ی له‌په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان به‌شی سینه‌ما بخوێنم.. به‌ڵام وه‌ریان نه‌گرتم.. گوتیان له‌سلێمانی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان كراوه‌ته‌وه بڕۆ له‌وێ بخوێنه.. ئه‌وه‌بوو چوومه سلێمانی له‌وێ له‌به‌شی شانۆ وه‌رگیرام به‌داخه‌وه به‌شی سینه‌ما نه‌بوو.. ئیتر به‌و شێوه‌یه هاتمه بواری شانۆ‌و ده‌ستم به‌كاری شانۆیی كرد.
- باشه له ئێستادا شانۆی له كوردستان چۆن ده‌بینیت؟
- شانۆ ئێستا له‌كوردستان وا به‌ره و نه‌مان و فه‌نا ده‌چێ.. كێشه‌ی تازه و ئاسته‌نگی زۆری بۆ په‌یدابووه.. له‌سه‌رووی هه‌مویانه‌وه نه‌بوونی بودجه‌یه، نه‌بوونی هۆڵێكی ستانداردی شانۆ نه‌ماوه نمایشی تێدا بكرێ، له‌لایه‌كیتره‌وه خودی هه‌ندێ شانۆكار ئاستی رۆشنبیری و ئه‌و توانایه‌ی نیه وه‌كو جاران به‌گوڕو تینه‌وه به‌رده‌وام په‌ره به‌پێشوه‌چوونی خۆی بدات و له‌كاروانه‌كه دانه‌بڕێ. نه‌بوونی ده‌قی باشی كوردی و نه‌بوونی ئامێری هونه‌ری ته‌كنیكی شانۆ‌و یه‌كنه‌بوونی شانۆكاران چونكه زۆربه‌یان دابه‌شی سه‌ر حیزبه‌كان بوون و حیزبایه‌تیان تێكه‌ڵی شانۆ كردووه، به‌داخه‌وه نه‌ده‌بوو هونه‌رمه‌ند به‌حیزبی بكرێ.. چونكه په‌یامی شانۆ په‌یامی مرۆڤایه‌تیه.. ئه‌مه‌و زۆر كێشه‌یتر وایكردوه شانۆ له‌كوردستان به‌ره و فه‌نابوون بچێت..
- هه‌ندێ له شانۆكاران ده‌ڵێن درامای ته‌له‌فزیۆنی بینه‌رانی له شانۆدا دوورخستۆته‌وه تۆ ده‌ڵێت چی؟
- به‌ڕای من ئه‌و بۆچوونه وانیه.. چونكه بینه‌ری درامای تیڤی جیاوازه له‌بینه‌ری شانۆ.. هه‌ردووكیان دوو هونه‌ری جیاوازن له‌شێوه‌ی كاركردن تیایدا.. كاری شانۆیی زه‌حمه‌ت و قورستره وه‌ك له‌ته‌له‌فزیۆن.. له‌شانۆدا توانای راسته‌قینه‌ی ئه‌كته‌ر به‌دیار ده‌كه‌وێت،چونكه ئه‌كته‌ر راسته‌وخۆ به‌رامبه‌ر بینه‌ر رۆڵی كاراكته‌ره‌كه ده‌بینێ.. به‌ڵام له‌شاشه‌ی تیڤیه‌كاندا بوار هه‌یه چه‌ند جارێك جوڵانه‌وه‌یه‌ك یان دیالۆژێك ده‌یانجار دووباره بكرێته‌وه تائه‌وكاته‌ی ده‌رهێنه‌ر قبوڵی ده‌بێت.. پاشان كه‌ره‌سته‌و پێداویستیه‌كانی دراما به‌رده‌ستتره وه‌ك له‌شانۆدا.. خاڵێكیتری زۆر گرنگ درامای تیڤپه‌كان زۆربه‌یان وه‌ك پێویست كاری هونه‌ری تێدا نه‌كراوه واته زنجیره دراماكانیش زۆربه‌یان لاواز‌و له‌وئاسته‌نین بینه‌ران پێشوازی لێبكه‌ن..
*ئێوه له شانۆی منداڵان چ له بواری نووسین بێت یان ده‌رهێنان بێت خاوه‌ن ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌ندن، تاچه‌ند له كوردستان گرنگی به شانۆی منداڵان دراوه؟ - زۆرم پێ سه‌یره تاوه‌كو ئێستا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌فه‌رمی دانیان به‌وه نه‌ناوه كه‌هونه‌رێكی گرنگ ئه‌ویش هونه‌ری منداڵانه فه‌رامۆشیان كردووه و خه‌می لێ ناخۆن!! كاتی خۆی دوو سێ پرۆژه‌و به‌رنامه‌ی خوێندنم پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كرد گوتیان زۆر چاكه ئێمه دیراسه‌ی ده‌كه‌ین و وه‌ڵامت ده‌ده‌ینه‌وه.. كه‌چی تا خانه‌نشینیش بووم هه‌ر وه‌ڵامیان نه‌دامه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش به‌هه‌مان شێوه.. كێشه‌كه ئه‌وه‌یه گرنگی ئه‌و هونه‌ره به‌هه‌ند هه‌ڵناگیرێ، له‌كاتێكدا له‌و رێیه‌وه ده‌كرا به‌هره‌ی ده‌یان منداڵی به‌توانا بدۆزرێته‌وه چونكه منداڵ مافی خۆیه‌تی له‌قوتابخانه به‌شداری له‌كاری هونه‌ری بكات.. ئه‌مه یه‌كێكه له‌به‌نده‌كانی مافی منداڵان.. حكومه‌تی هه‌رێم: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌دوو كاتی جیاوازدا منداڵانیان به‌بیر دێته‌وه یه‌كه‌میان له مانگی یازده به‌بۆنه‌ی جاڕی مافی منداڵان دووه‌میشیان له1/6 هه‌موو ساڵێك كه‌پێی ده‌ڵێن جه‌ژنی جیهانی منداڵان.. له‌كاتیكدا ده‌بوو چالاكی قوتابخانه‌كان مانگانه به‌رده‌وام كاری شانۆیی بۆ منداڵان بكه‌ن‌و قوتابیانی قوتابخانه‌كان ببه‌ن بۆ بینیی ئه‌و شانۆگه‌ریانه.. له‌باخچه‌ی ساوایاندا گرنگترین وانه پێویسته هه‌بێت ئه‌ویش شانۆی بوكۆڵه‌یه كه‌چی باخچه‌یه‌كی ساوایان نیه شانۆی بوكۆڵه بۆ منداڵان ئه‌نجام بده‌ن.. ئه‌وانه گه‌وره‌ترین كه‌مته‌ر خه‌میه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمن.. لێره‌وله‌وێ تیپی شانۆی منداڵان هه‌یه به‌ڵام داخه‌كه‌م ئه‌وانیش له‌رووی بودجه‌وه ده‌ستكورت وهه‌ژارن، شانۆی منداڵان پێویستی به‌پاره‌یه‌كی زۆره له‌رووی جل‌و به‌رگ و دیكۆر و گواستنه‌وه‌ی منداڵان و هتد..
- هه‌ندێك له شانۆكاران زۆری په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان به‌كارێكی نه‌رێنی ده‌بینن روانگه‌ی تۆ له‌م بارییه‌وه چییه؟
- سه‌ره‌تای دروستبوونی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان چه‌ند قوتابیه‌كی زیره‌ك و به‌هره‌مه‌ند تیایدا ده‌رچوون و تائه‌مڕۆش هونه‌رمه‌ندی چاكیان لێ ده‌رچوو.. به‌ڵام دوای ئه‌وان په‌یمانگا بۆ هه‌ندێ قوتابی بووه شوێنی به‌زووترین كات به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌و دامه‌زراندنیان له‌قوتابخانه دووره ده‌سته‌كان ئه‌مه وایكرد به‌لێشاو قوتابی به‌هۆی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌خاترانه وه‌ربگیرێن.. له‌كۆتاییدا له‌جیاتی ببنه هونه‌رمه‌ند بوونه مامۆستای هونه‌ری له‌قوتابخانه‌كان.. بۆیه ئێستاش من پێم باشه په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان بكرێته په‌یمانگای ئاماده‌كردنی مامۆستای هونه‌ر.. چونكه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان به‌چاوی قوتابخانه ده‌بینێ نه‌ك په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان.. دڵنیام په‌یمانگای ئێستا ئه‌وانیش ده‌یان كێشه‌یان هه‌یه بۆ خوێندن‌و رێنیشانده‌ری قوتابیه‌كانیان..
- نمایشی باش ره‌خنه‌گری باش ده‌رده‌كه‌وێت چۆن ده‌ڕوانیته ئاستی ڕه‌خنه له كوردستان؟
- ره‌خنه‌گرو شانۆكار دوو هێڵی هاو ته‌ریبن وه‌ك یه‌ك به‌یه‌ك رێگادا ده‌ڕۆن.. به‌رای من ده‌بێ ره‌خنه به‌شێك بیت له‌پێشكه‌وتنی به‌رهه‌مه شانۆییه‌كه، ئێستا ره‌خنه‌گریش به‌شێكه له‌كێشه‌كانی شانۆمان.. ئه‌وانیش پسپۆریان نیه له‌وبواره.. ته‌نیا چه‌ند ره‌خنه‌گرێكن ئاره‌زوومه‌ندانه هاتوونه‌ته مه‌یدانه‌كه‌و كاری ره‌خنه‌یی ده‌كه‌ن.. من پێموایه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌پرۆڤه‌كردنی شانۆگه‌ریه‌ك پێویسته ره‌خنه‌گره‌كه‌ش ئاماده‌ی رۆژانی پرۆڤه‌كه بێت تارۆژی نمایش.. پاشان ره‌خنه له‌شانۆگه‌ریه‌كه بگرێت جا چ به‌ئه‌رێنی یا نه‌رێنی بێت.. به‌ڵام ره‌خنه‌گر لای ئێمه هه‌ندێجار به‌هه‌واو هه‌وه‌سی خۆی ده‌نووسێت.. له‌كۆتاییدا پێموایه ره‌خنه بۆچوونی ره‌خنه‌گر خۆیه‌تی، هه‌موو ده‌رهێنه‌رێكیش مافی خۆیه‌تی پابه‌ندی بۆچوون‌و ره‌خنه‌كه نه‌بێت، هه‌روه‌ك یه‌كێك له‌بینه‌ران ئه‌وانیش ره‌خنه‌یان ده‌بێت.. له‌هونه‌ردا هیچ یاسایه‌ك نیه هونه‌رمه‌ند پێیه‌وه پابه‌ندبێ.. چونكه كاره شانۆییه‌كه كاری هه‌ست و بۆچوونه هه‌ر كه‌سێك له‌دیدی خۆیه‌وه هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێ..
- سازدانی فیستیڤاڵی شانۆیی نێوده‌وڵه‌تی له كوردستان تا چه‌ند به‌گرنگی ده‌زانیت؟
- به‌رای من سازدانی فێستیڤاڵ كارێكی زۆرباشه.. چونكه فێستیڤاڵ هونه‌رمه‌نده بیانیه‌كان به‌یه‌كتر ئاشنا ده‌كات بۆ كاری هونه‌ری یا گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا هه‌روه‌ها شاره‌زابوون به هونه‌ری وڵاتان.. ساڵانێكه فێستیڤاڵی شانۆی نێوده‌وڵه‌تی له‌هه‌ولێر ساز ده‌كرێت كه‌چی له‌وفێستیڤاڵه‌دا شانۆكارانی هه‌ولێر به‌رهه‌مێكی شانۆگه‌ریان نیه.. ئه‌وه كارێكی باش نیه ناكرێت تۆ فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام بده‌یت كه‌چی خۆت تیایدا به‌شدار نه‌بیت.. كێشه‌كانیش زۆربه‌یان په‌یوه‌ندیان به‌نه‌بوونی بودجه‌وه هه‌یه..

