كتێبی هه‌موو شه‌وێك وه‌ره بۆ لام … ڕانانی/ سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
شیعری جیهانی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵا ژانره‌كانی دیكه‌ی ئه‌ده‌ب وه‌ك چیڕۆك وڕۆمان، كه‌متروه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌رزمانی كوردی. ڕه‌نگه ئه‌مه به‌شێكی په‌یوه‌ست بێت به‌وه‌ی كه‌وه‌رگێڕانی شیعربه‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ژانره‌كانی دیكه، كارێكی قوڕستر بێت. به‌وپێیه‌ی شیعر له‌وێنه‌ی هونه‌ری وڕیتم و شعریه‌ت پێكهاتووه.
جیاوازله‌ڕۆمان وچیڕۆك كه ڕه‌گه‌زی گێڕانه‌وه بینای سه‌ره‌كی ده‌قه‌كه پێكده‌هێنن. بێگومان گێڕانه‌وه‌ش كردارێكه ئاسانتروه‌رده‌گێڕدرێت به‌به‌راوردله‌گه‌ڵ دالێكی شیعری، یاخود ڕه‌مزو وێنه‌یه‌كی هونه‌رییانه‌ی شیعر. بۆیه‌زۆرجار ده‌بینین وه‌رگێڕانی شیعروه‌ك هونه‌رێكی قوڕسی وه‌رگێران وێنا ده‌كرێت.
به‌وه‌ی كه‌ناتوانرێت ناوه‌ڕۆكی شیعرله‌ڕووی هونه‌ریی و ڕیتمی شیعرییه‌وه به‌تایبه‌تیش شیعری ئازاد كهكێش وسه‌روای نییه،وه‌كو خۆی وه‌ربگێڕدرێت و بگه‌ینرێته خوێنه‌ر. لێره‌وه‌ش ده‌بینین كهشیعركهمتروهرگێڕدراوه. ئه‌وه‌شی كهوهرگێڕدراون ده‌قی چهندشاعیرێكی دیاریكراوه. بۆیه‌خوێنه‌ری كورد ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م نه‌رخساوه، كهبهئهزموونی شیعری دیكه‌ی شاعیره ناسراوه‌كانی دنیائاشنا بێت.به‌تایبه‌تیش كه‌خوێنه‌ری كورد به‌گشتی ته‌نها زمانی دایك ده‌زانێت وناتوانێ به‌زمانی نووسراوی ده‌قه‌كان، ده‌قه‌كان بخوێنێته‌وه.لێره‌وه‌ش كاتێ ئه‌زموونی شاعیران ونووسه‌رانی دنیابه‌زمانی كوردی ده‌خوێنینه‌وه، ڕه‌نگه بهرجیاوازییهكی گه‌وره‌و داهێنانێكی
جوانترله‌ئه‌زموونی شیعری شاعیرانی كورد نه‌كه‌وین. من ده‌زانم ڕهنگهكهسانێك سه‌یریان به‌وبۆچوونه‌ی من بێت. به‌ڵام كاتێ دهگهڕٍێنهوه سهردهقهكان وبه‌راوردی یه‌كتریان ده‌كه‌ن، ئه‌وكات ئه‌و گومانه‌یان ده‌بێته‌یه‌قین.كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌ك ته‌نها خاك و جوگرافیا‌و مێژووی داگیر كراوه، به‌ڵكو هه‌وڵی له‌نێوبردنی فه‌رهه‌نگه‌كه‌شی دراوه. بۆیه هه‌لی ئه‌وه‌ی بۆنه‌ڕخساوه ئه‌ده‌به‌كه‌ی خۆی به‌دنیا بناسێنێت.
كه(محمود ده‌روێش) به‌جیهانی ده‌بێت وتا ڕاده‌یه‌ك شێركۆبێكه‌س نا، له‌به‌رئه‌وه‌یه كه‌جیهان هاوسۆزی گه‌لی فه‌له‌ستینه، به‌ڵام هاوسۆزی كوردنا. ده‌روێش وه‌ك شاعیرێكی بێ خاك و ده‌وڵه‌ت ده‌بینن وله‌په‌راوێزی سیاسه‌ته‌وه، ده‌بێته شوناسێكی جیهانی گه‌وره. به‌ڵام ده‌وڵه‌ت به‌كورد ڕه‌وانابینن، بۆیه‌ئه‌زموونی شێركۆ له‌ئاست ئه‌زموونی ده‌روێش شوناسێكی جیهانی وه‌رناگرێت. ئه‌گه‌رناخوێنه‌ر ده‌توانێ شیعره‌كانیان به‌راورد بكات.
كتێبی(هه‌موو شه‌وێك وه‌ره بۆلام) هه‌ڵبژارده‌یه‌كه له‌شیعری جیهانی و وه‌رگێڕی به‌تواناو دیاری كورد( ئازاد به‌رزنجی) وه‌ریگێڕاوه. ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه كۆكراوه‌ی بژارده‌ی شیعری جیهانییه له‌نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی دنیا. كتێبهكهچهندان ده‌قی شیعری جیهانی له‌شیعری نه‌ته‌وه‌كانی عه‌ره‌ب وفارس وفه‌ڕه‌نسی وئهمریكی وڕوسی هی شاعیرانی وه‌ك:(لۆركاژاك برێڤهرواڵت ویتمانئانا ئاخماتۆڤامحمد ماغوت_ ئه‌حمه‌دی شاملۆ_ بهدرشاكرسهیابئیدگارئالان پۆپۆل ئێلوار)و چه‌ند شاعیرێكی دیكه‌ش له‌خۆده‌گرێت. هه‌ریه‌ك له‌وشاعیرانه، چه‌ند نموونه‌یه‌ك لهشیعرهكانییان به‌زمانێكی كوردییانه‌ی جوان وساده، بێ گرێوگۆڵ وه‌رگێڕدراون.
خوێنه‌ركاتێ ئه‌وشیعرانه ده‌خوێنێته‌وه، واهه‌ست ده‌كات ده‌قه‌كان به‌زمانی ڕه‌سه‌نی خۆیان ده‌خوێنێته‌وه. وه‌رگێڕی شیعره‌كان هه‌وڵیداوه مۆركی ده‌قه‌كان وشیعریه‌ت وچێژ و ڕیتمی ده‌قه‌كان، له‌كاتی وه‌رگێڕاندا به‌زمانێكی كوردییانه بگه‌یه‌نێته خوێنه‌ری كورد وتیاشیدا سه‌ركه‌وتووبووه.
شیعره‌كان به‌گشتی بژارده‌ی شیعری جوان وسه‌رنج ڕاكێشن. له‌زماندا ساده‌ن، له‌ناوه‌ڕۆك و ده‌ربڕیندا شیعری ساكارن، به‌ڵام وێنه‌ی شیعرییانه‌ی جوانییان تێدایه. خوێنه‌وه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵه شیعره كه‌پێشتریش چه‌ندان ده‌قی شیعری دیكه‌ی وه‌رگێڕدراوم به‌زمانی كوردی هی هه‌مان وه‌رگێڕخوێندبوونه‌وه، بۆمن جێگه‌ی بایه‌خ و سه‌رنج بوو وه‌ك خوێنه‌رێكی شیعروئه‌ده‌ب دۆستێك.
له‌دووڕوانگه‌وه، ئه‌م شیعرانه بۆمن جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌ن. یه‌كه‌مییان: وه‌ك خوێنه‌رێك ئاشنای شیعری شاعیره ناسراوه‌كانی دنیا كه‌پێشتر نه‌متوانیوه به‌زمانی خۆیان شیعره‌كانییان بخوێنمه‌وه ده‌بم، دووه‌میشیان: بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی شیعری جیهانی وشیعری كوردی وشاعیرانی كوردوجیهان به‌راوردبه یه‌كتری بكه‌م. من كاتێ ئه‌وكۆمه‌ڵه شیعره‌م خوێنده‌وه، گه‌رچی بژارده‌ی شیعری جوانن، به‌ڵام وه‌ك خوێنه‌رێك دركیشم به‌وه‌كردكه شاعیرانی دنیا ئه‌وانه‌ی له‌ئاستی جیهاندا شوناسێكی جیهانییان وه‌رگرتووه،شیعره‌كانییان له‌شیعری شاعیرانی كوردجوانتروهونهریترو بگره پڕماناتریش نییه.
ڕه‌نگه كه‌سانێك ئه‌و بۆچوونه‌ی منیان به‌لاوه سه‌یر بێت،به‌ڵام ده‌توانن شیعره‌كان بخوێننه‌وه‌و به‌راوردی یه‌كتریان بكه‌ن.ئهگهركوردوهك نه‌ته‌وه‌یه‌ك ژێرده‌سته‌وچه‌وساوه نه‌بووایه، خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی بووایه، ئه‌وابێگومانم شیعری شاعیرانی كوردیش له‌ئاستی شیعری شاعیرانی دنیا ده‌بوو. به‌ڵام مرۆڤ كه خاك و نه‌ته‌وه‌ی داگیركرابێت، ئه‌وا فه‌رهه‌نگ و كلتووریشی له‌نێوده‌برێت.
یاخود ڕووبه‌ڕووی سڕینه‌وه‌و توانهوهلهفهرههنگی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست ده‌بێته‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك جارزمانی كوردی به‌لقێكی زمانی فارسی ده‌زانن. له‌شیعری شاعیرانی كورد، هه‌زاران ده‌ربڕین و وێنه‌ی هونه‌ری شیعرییانه‌ی جوان هه‌یه، كه‌زۆر له شیعری شاعیرانی دنیا به‌چێژترو سه‌رنج ڕاكێشترن.وه‌لێ چونكه شیعری كوردی وه‌رنه‌گێڕدراوه‌ته سه‌رزمانی بیانی، یاخود شیعری بیانیمان به‌زمانی كوردی نه‌خوێندۆته‌وه، ئیدی واهه‌ست ده‌كه‌ین شاعیرانی دنیا له‌شاعیرانی كورد داهێنه‌رترن. ئه‌مه‌ڕه‌نگه بۆئه‌زموونی شاعیرانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراویش وه‌ها بێت.
بۆنموونه هه‌رله‌و كۆمه‌ڵه شیعره‌دا، چه‌ندان شیعری شاعیری جواننووسی فارس(بێژه‌ن جه‌لالی) تێدایه. خوێنه‌ركاتێ ئه‌وشیعرانه ده‌خوێنێته‌وه، سه‌رسام ده‌بێت له تواناوئه‌زموونی شیعری ئه‌وشاعیره. ئه‌وكات تێده‌گات كه‌ته‌نها سوهراپ وفروخ له‌ئه‌ده‌بی فارسی‌دا نین كه‌ده‌یان ساڵه به‌شێكی زۆر له‌وه‌رگێڕه‌كانی كورد ده‌یانه‌وێت واپیشانی بده‌ن وله‌خوێنه‌ری بگه‌یه‌نن كهفارس ته‌نها ئه‌و دوو شاعیره‌ی هه‌یه.
به‌پێچه‌وانه‌وه، ده‌شێ شاعیری به‌توانای دیكه‌ش هه‌بن، كه‌له‌به‌رئه‌وه‌ی شیعره‌كانیان وه‌رنه‌گێڕدراوه‌ته سه‌رزمانی كوردی، ئیدی گومناوو نه‌ناسراون.ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ركی وه‌رگێڕه‌كانی كورده كه‌چه‌ند هه‌وڵییانداوه ده‌قی نووسه‌رانی دنیا به‌خوێنه‌ری كوردبناسێنن، ئه‌وه‌نده‌ش هه‌وڵی وه‌رگێڕانی به‌رهه‌می نووسه‌رانی كورد لهشیعرو چیڕۆك وڕۆمان بده‌ن.بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌رانی دنیاش بزانن كه‌كوردیش چه‌ندان شاعیری به‌تواناوجواننوسی هه‌یه كه‌هیچیان له‌شاعیره ناوداره‌كانی دنیاكهمترنییه، وه‌لێ به‌داخه‌وه ئێمه باجی بێ ده‌وڵه‌تی و بێ نیشتمانی ده‌ده‌ین. له‌كۆتاییدا ده‌ست خۆشانه له(ئازاد به‌رزنجی) ده‌كه‌م. هیوادارم یه‌رده‌وام بێت له وه‌گێڕانی ئه‌زموونی نووسه‌رانی دنیا بۆ سه‌ر زمانی كوردی و به پێچه‌وانه‌وه‌ش.
ڕانانی/ سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
—————————————
*په‌راوێز:_
ناوی كتێب(هه‌مووشه‌وێك وه‌ره بۆلام)/بابه‌ت/ هه‌ڵبژارده له‌شیعری جیهانی/ وه‌رگێڕانی(ئازادبه‌رزنجی)/بڵاوكراوه‌ی ده‌زگای سه‌رده‌م 2018..