دڵۆپێك ( با) رهنگم دهكا … ستار ئهحمهد
Closed
ئهو رۆحەی من
ماكی ژانێكی شەوانە
عەشقێك بەناخیا رۆچووە
چەندین ساڵە
بەسەر شانی سەرابەوە
رەنگی چاوت و
بەرامەی هەناسەی ساردی
تۆی گرتووە
لەگەڵ وردە نمەی
رۆخی خەما
بەشاباڵی زریانەوە
بەرەو جەستەت دەتوێتەوە
بۆیە كەئەشكم ورد دەبێت
چرۆی زوڵفت دەكرێتەوە
من دەبمە شەوبای مەرگ و
تۆ هەناسەی چڵی دارێك
لەجەستەی خۆما درز دەبەم
هێور ..هێور
دڵۆپێك با رەنگم دەكا
لەسەر تاڵێك
قژی لوولت دەنیشمەوە
بۆ شەو هەیە ..؟
لەگەڵ مەرگی ئەسكڵێكا
ئاوڕ لەنووری چاوانت نەدەمەوە
ستار ئهحمهد