نامه‌كانی ئیشق, هه‌موو به‌یانییه‌ك …2… سه‌ردار جاف
4- به‌یانییه و له ژوورێكی سیغناخی نامۆیی نوێ‌دا ژێی میلۆدی نیشتیمانم زه‌نگی بیركردنه‌وه‌ی ساته شیرینه‌كانی تۆم بۆ لێ ده‌دا، ئه‌و ساته‌ی هه‌نگوینی وه‌لا ده‌نا و بۆ خۆی شیرین‌ترین شێوه ده‌رده‌كه‌وتن، خۆر له‌م وڵاته یه‌خسیری تاریكه سه‌ڵایه هه‌نگوین ساتیمان رۆمانسی تر ده‌نوێنێ، تۆ خۆر و ڕۆشناییه هه‌میشه به شهوقهكهی پایته‌ختی شه‌خته‌ی ، پایته‌خت به له‌نجه‌كانی تۆوه خۆی با ده‌دا و جوانی ده‌نوێنێ، به خه‌نده و قریوهكانتهوه ڕشبه‌ڵه‌ك داده‌به‌ستێ و كۆنسێرته‌كانی به جۆش و خرۆشتر ده‌كا، به سهماكانتهوه گۆرانی ده‌چڕێ، بێ بوونی تۆ ، پایته‌ختی به‌فر كاوڵاشێكه له رۆمانه‌كه‌ی عه‌بدوڵلا سه‌ڕاج ده‌چێ، دڵم بۆته وڵاتێك و ته‌نها جێی باڵا و نیگاكانتی تێ ده‌بێته‌وه، چۆن ئینجانه بێ گوڵ كه‌ره‌سته‌یه‌كی ڕق و ته‌قی بێ مانایه، ناخی من و پایته‌خته‌كه‌ی تۆ هه‌مان ئه‌رزشی هه‌یه گوڵه‌كه‌م، نه‌ك چرا تۆ گزنگی هه‌موو ڕۆژێكی منی، له‌گول گوڵتر هه‌ر تۆی خانمه‌كه‌م .
5 – ئه‌م به‌یانییه هێشتان خۆر ده‌ستی له ملی ماچی ڕۆشنایی نه‌كردووه، هه‌نگاوه‌كانم خۆیان خێران و من پێموایه سست و خاون و ناجوڵێن، ڤینۆسهكهم تۆ ده‌زانی من شه‌ڵتانی ئیشقت بوویم و شیله‌ی ترۆپكم لێ ده‌چۆڕێ ، هۆكارگهلێ له ته‌ك هه‌نگاوه‌كانم خاون خاو، نازانم من په‌له‌مه یا ئه‌وان ناڕۆن، ، دیقه‌تی سروشت ده‌ده‌م خۆی له ته‌داره‌ك داوه‌و ڕازاوه‌ته‌وه ئیدی لام سه‌یره نازانم من جوانی ده‌بینم یا بۆ من و تۆ خۆی له باڵایی دوندی جوانی ناوه، ئه‌م سپێده ڕۆژێكه له‌و ڕۆژانه‌ی به ئاوی زێڕ ده‌ینووسینه‌وه، ڕۆژێكه خه‌رمانی گوڵ هه‌ڵدراوه و تۆ له تێكرای جوانتری، ڕۆژێكه هه‌ردووكمان نازانین چۆن ناخی پڕ ئاه و كرووزانهوهمان بۆ یه‌كدی ده‌ربڕین، ڕۆژێكه خه‌و تاره لێمان، بولێڵی سبه‌ینان به شه‌به‌قی نه‌ورۆزی ده‌بینین، مه‌یلمان لێیه گۆرانی سوتان بۆ یه‌ك بڵێین، حه‌ز ده‌كه‌ین تێرتێر یه‌ك له باوه‌ش بگرین، بشێ كه‌ی ئه‌و ئامێزه‌مان به سینگی یه‌كتر تینوێتی یه‌ك بشكێنن و گه‌رم بنه‌وه، ده‌زانم دڵم بێ تۆ ناسره‌وێ ده‌زانی بۆ ….؟ چونكه ناخ و رووخسارت پاك و جوانن، له گوڵ گوڵترن.
ئه‌ڵمانیا
21 و 23 / 2 / 2019