Skip to Content

مرۆڤ چ بەڵایەکە … دانا ئەحمەد

مرۆڤ چ بەڵایەکە … دانا ئەحمەد

Closed
by ئازار 19, 2019 General, Poems

هیچ شتێ وەک خۆی نیە
منداڵیمان لە گەرەکە گۆراوەکانی شاردا ون بوو
گەورەبوون درۆیەک بوو تەمەن پێی کردین
پێکەنیەکان هی دلخوشی نین
ئەوەندەی گلەیین لە ڕۆژگار٫
گریان بێدەنگیەکی پر هاوارە٫

لێرە هەواش عەتر لە خۆی دەدات
تا بۆگەنی خوی بشارێتەوە٫
مانگ خەریکی میکیاژە
تا لە سیلفیەکاندا جوان دەرکەوێ٫
خۆر بۆ موجامەلە هەڵدێ و
دەرگای هیچ ئاسوێیەکمان نیشان نادات٫
گوێ لە یەکتری ناگرین و
قسەی دلمان بۆ ئاوێنە دەکەین٫

بەر پەنجەرەکانمان گۆڕییەوە بە بەر شاشەکان
تاقەتی مرۆڤ بوون نەما و
لە وێنەکاندا خۆمان دەکەین بە سەگ و پشیلە٫
بە دەم ناردنی گوڵی ئیمۆجی بو یەکێ لە دۆستەکامان
سەیرکردنی گولەباخەکانمان لە بیر کرد

گوێ بە شکانی دڵەکان نادەین و بەدیار شوشەیەکی شکاوەوە دنیایەک ئەسەف دەخۆین٫
لە نێو هەزاران لاشەی خومان
چاوی کامێراکەمان دەخەینە سەر کەلاکی سەگێک و
نەفرەت لە دڕندەیی مرۆڤ دەکەین
وێنەیەک دەگرین و لە فەیسبووک بڵاوی دەکەینەوە
لە سەری دەنووسین
مرۆڤ چ بەڵایەکە تووشی زەوی بووە

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish