 
	به بۆچونی من سیاسه‌تی په‌یه‌ده له به‌شداری کردنی هێڕشی گرتنه‌وه‌ی ‘ ڕه‌قه ‘ دا هه‌ڵه‌یه … زاهیر باهیر
وه‌ك چۆن پێشتر له گرتنی  ‘ مه‌نبه‌ج’  پێشبینی هه‌ڵه‌ی به‌شداریکردنی په‌یه‌ده‌م کرد ، ئێستاش پێشبینی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی په‌یه‌ده له گرتنه‌وه‌ی ‘ ڕه‌قه ‘ دا ده‌که‌م.  به‌ڕای من شه‌ڕڤانانی ڕۆژاوا نابێت به‌شداری له هێڕشی گرتنه‌وه‌ی ‘ ڕه‌قه ‘ دا،  له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه، بکه‌ن:
•	ده‌بێته هۆی  قوربانیدانێکی زۆر و شه‌ڕیش  له پێناوی ” شهر دژی داعش ” ( که قسه‌ی صاڵه‌ح موسلیم له ستۆکهۆڵم )  هه‌ڵه‌یه ، که له کاتێکدا کردنی شه‌ڕی داعش له ئێستادا بۆ ئێمه ، زه‌روور نییه.
•	له ئێستادا هێزه‌کانی ڕؤژاو ده‌بێت کار له‌سه‌ر به‌هیزکردنی خۆسه‌رییه‌کانی ناوخۆ بکه‌ن ، به‌تایبه‌ت کارکردن له بواری بیناکردنه‌وه‌ی کۆبانی و هه‌ره‌وه‌زییه ئابورییه‌کاندا، تاکو گه‌شه به ئابوری ڕۆژاوا بدرێت و که‌متر ببێته پاشکۆی وڵاتانی  ده‌وروبه‌ر و ئه‌وروپا.
•	شه‌ڕ به گشتی  و شه‌ڕی داعش‌یش به‌تایبه‌تی پێداویستییه‌کی  یه‌کجار زۆری ده‌وێت، که ئه‌مه‌ش له توانای هێزه‌کانی ڕۆژاوادا نییه و ده‌بێت ئه‌مریکا و ” وڵاتانی هاوپه‌یمان” بۆیان دابین بکه‌ن .  ئه‌مه‌ش یانی نزیکخستنه‌وه‌ی زیاتریان له ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیان ، که لێره‌شدا زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن وه‌ك له‌وه‌ی سوودبه‌خش،  بن .
•	به‌رده‌وامبونیان له شه‌ڕدا ده‌بێته هۆی لاوازبوونیان ، که ئه‌مه‌ش ئامانجی سه‌ره‌کی تورکیا و ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیان ، ده‌هێنێته‌دی .  وه‌کو زانراوه و تێبینی کراوه ، لاوازبوون ده‌تخاته بارێکی خراپ و ناهه‌مواره‌وه تا ڕاده‌ی قایلبونت  به مه‌رج و به‌نده‌کانی دوژمن و ناحه‌زانت.
•	هێڕشکردنه سه‌ر  ‘ ڕه‌قه ‘ له کاتێکدا که هێشتا موسڵ نه‌گیراوه‌ته‌وه ، له تاکتیکی جه‌نگدا کارێکی سه‌رکه‌وتوانه‌یه به‌وه‌ی که به‌ره‌یه‌کی دیکه‌ی جه‌نگ له دووژمنت ده‌که‌یته‌وه تاکو هێز و توانای دوژمن، که‌رت که‌یت.  به‌ڵام ئه‌م تاکتیکه سه‌ره‌نجام به زیان له‌سه‌ر ڕۆژاوا ده‌گه‌ڕیته‌وه.  ئه‌وه‌ی که له ئێستادا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وه‌یه که تورکیا و بارزانی و هه‌تا ئه‌مه‌ریکاو ڕه‌نگه عێراق و ئێرانیش بیانه‌وێت ، ئه‌وه‌ی که له هێزی داعش ده‌مێنێته‌وه و له‌ناو ناچێت بیانکه‌نه‌وه به سوریادا، به‌تایبه‌ت به‌شه کوردستانییه‌که‌ی .  ئا له‌م حاڵه‌ته‌دا کاتێك که به‌شێکی زۆری شه‌ڕڤانان به شه‌ڕی ڕه‌قه‌وه هیلاك و سه‌رقاڵن، بۆ هێزه په‌رته‌وازه‌کانی داعش ئاسانه که ئه‌وه‌ی بۆیان پلانکراوه له ڕۆژاوادا ، بیکه‌ن .
•	ئاشکرایه که ئه‌مه‌ریکا نه ڕه‌چاوی کێشه‌ی کورد له ڕۆژاوا ده‌کات و نه نێتی باشیشی سه‌باره‌ت به‌و پرسه هه‌یه .  ئه‌مه‌ریکا که له ئێستادا ده‌یه‌وێت شه‌ڕ دژی داعش بکات  هیچ هێزێکی  باشتر و کارامه‌تری له شه‌ڕڤانان، له سوریادا، بۆ ئه‌م کاره  ده‌ستناکه‌وێت .  هه‌ر ئه‌مه‌شه که ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ تورکیادا سازشبکات تاکو ئه‌و هێزانه به‌شداری شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی ‘ ڕه‌قه ‘ بکه‌ن .  ئه‌مه‌ریکا هیچ وه‌خت پشتی تورکیا و عێراق و هه‌تا ئێرانیش بۆ کورد نادات له زه‌وی .  دوای گرتنه‌وه‌ی ‘ ڕه‌قه’ گریمانێکی زۆر هه‌یه که نۆره‌ی شه‌ڕی دژ به شه‌ڕڤانان بێت ، ئا له‌م حاڵه‌ته‌شدا بارودۆخه‌که زۆر خراپ ده‌بێت و تاکه ڕێگایه‌ك که بمێنێته‌وه له‌به‌رده‌م په‌یه‌ده‌دا، بۆ مانه‌وه ، سازشکردنه له‌ته‌ك ئه‌مه‌ریکاو و بارزانیدا، داخوازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و بارزانیش له‌سه‌ر داوای توکیایه .  ڕودانی ئه‌م گریمانه‌ش  دژ به هزر و ستراتیجییه‌تی ئۆجه‌لان و که‌مینه‌یه‌کی که‌می نێو په‌که‌که‌یه.
•	دوژمنایه‌تی نێوانی خێڵه سونییه عه‌ره‌به‌کان و کورد به گشتی و شه‌رڤانانی ڕۆژاوا خه‌ستتر ده‌بێته‌وه، که ئه‌مه‌ش ته‌نها به قازانجی ناحه‌زان و دوژمنانی ڕۆژاوا ده‌گه‌ڕیته‌وه ، نه‌ك خودی ڕۆژاوا خۆی .      
       زاهیر باهیر – له‌نده‌ن 
      09/11/2016


 
			 
			 
			