
ژیان ده‌مێكه ته‌واو بووه! … وریا مه‌عروف
Closed
ده‌مێك ته‌نیایی ڕاو ده‌نێت و
ده‌مێكیش لێی ڕاده‌كه‌ی
له‌ده‌ستی ڕزگارت نابێت
دواجار ته‌مه‌ن ڕاو ده‌نێیت
ژیان ده‌مێكه ته‌واو بووه
هه‌ناسه‌كان لێدانی دڵ قورس ده‌كه‌ن.
كه‌س لێت تێناگا
وه‌ك غه‌ریبه‌یه‌ك هه‌زار ڕێگا
هه‌زار كۆڵان
هه‌زار مه‌مله‌كه‌ت ده‌بڕی و
ده‌ره‌قه‌تی ته‌نیایت نایه‌ی
جگه له خۆ سه‌رقاڵكردن
چیترت به‌ده‌سته‌وه نامێنێته‌وه.
خودایه
ئه‌و هه‌موو ئازاره‌ی چه‌شتوومانه
به‌چه‌ند به‌هه‌شت قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه!
بیانووه‌كانمان بۆ ژیان زۆر ساده‌ن
به‌ڵام هه‌موو شتێك دووره .. دوور
ژیان ده‌مێكه ته‌واو بووه
وریا مه‌عروف