نامه‌كانی ئیشق … 12 …سه‌ردار جاف
هه‌موو به‌یانییه‌ك
27 – به‌یانیه‌ك به جوڵه‌ی شنه ته‌نگبوونی دڵم هه‌ڵوه‌رێنه، خه‌نده و بزه‌یه‌ك به دیاری ڕه‌اون بكه با كه‌نه‌فتی دوو ڕۆژی بووریم له هه‌گبه‌ی سه‌فه‌ری بێ گه‌ڕانه‌وه بنێم ، جارێكی دی ئه‌و مۆته‌كه سپڵه و وه‌یشوومه نه‌ك ده‌رگای ناخمان گوزه‌ری هاموشۆی ئه‌وینداریشمان په‌ی پێ نه‌با، ئه‌مڕۆ به باوه‌شێك بۆخچه‌ی پڕ موژده‌وه بگه‌ڕێوه، خانمه ئه‌وینداره‌كه‌ی سه‌ر به‌ڕه‌ی ئیشقی كه‌مانجه‌ژه‌نینم ئه‌م دوو ڕۆژه قه‌ڵه‌می سڕم ته‌زیوی زویر بوون نییه وا نامه‌كانی ئیشقی بۆ به‌ر كۆڵانی به‌ر نیگاكانت نه‌نوسیوه، ئه‌زیزه‌كه‌م وه‌ك هه‌ر پشوویه‌ك هه‌فتانه دوو فرسخه رێ دێڕه‌كانم ده‌بنه ڕچینی به‌ر مه‌رقه‌ده‌كانی حه‌وانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیمان خۆی له هه‌گبه ده‌خزێنێ و زه‌نگی مۆبیله‌كه‌م به نامه‌ی تۆ وه‌ئاگام دێنێ ، هێشتان شڕه‌وشاتاڵی پێخه‌فمان نه‌پێچاوه‌ته‌وه له ئامێزن و ده‌نگه‌كانمان ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ین، هه‌سته‌كانی یه‌ك له نامه‌ی به‌یانیانمان جوانتر ده‌كه‌ین، نه‌ورۆز به جوانتر ده‌بینین، دۆراندۆرمان ده‌كه‌ین به گوڵ گوڵه‌كه‌م له گوڵ گوڵتر….25 / 3
28 – به نێو كارێزی سپێده‌ما هه‌نگاو بنێ جه‌سته‌م زیغ و چه‌وی ڕه‌نگاوڕه‌نگی بن ئاوه و پێی لێبنێ با ئه‌و تابلۆ جوانه بێ كه هێشتان فڵچه‌ی هیچ هونه‌رمه‌ندێ سكێچی نه‌كێشاوه، وه‌ره و پێم لێبنێ با ئه‌وین فێری گه‌نجان بكه‌ین، ته‌لیسمی كه‌ڵچه‌ڕی نیشتیمان تێك بشكێنین، ئیره‌یی له به‌رده‌رگای ئه‌ویندارانی ئه‌وێ بچنینه‌وه، نه‌سته‌له‌ی شیرینی ڕاستگۆیی ئیشق ببارێنین، هه‌تا به چێژ ه چه‌شه‌ی ئیشقه‌وه وه‌ئاگا بێینه‌وه، تۆ ئه‌و ژنه‌ی وانه‌ی ژیانت بۆ وتمه‌وه، با كیژانی وڵاتم له تۆوه فێر بن په‌یامی جوانی ناخ توێشه‌به‌ره‌ی سه‌فه‌ری ژینیان بێ به‌ر له جوانی ستایل، شكۆمه‌ندی باڵابوونی ژن په‌خش بكا به‌ر له پرچ و بسك ڕووسووری هاوتایی دابێنێ به‌ر له سووركردنی كوڵم و لێو، جوانی مه‌عریفه بێ پاشان فۆرمه‌له‌كردنی جه‌سته وه‌ك ژن ، تۆ ژنێكی له گوڵ گوڵتر … 29 / 3
29 – ئه‌م به‌یانییه هه‌ستی بیستنت بجوڵێنه گوێ بۆ ده‌نگی ده‌ف و ته‌هلیله‌ی ئه‌وینم هه‌ڵخه ، له ئای ئای و قه‌تار ئه‌ڵلا وه‌یسی ئیشقم ڕامێنه، تۆ ئه‌و ژنه ته‌ژیه‌ی له من، منیش كتێبێكی موحیبه‌ت كه تا ئێستا بۆ هیچ ژنێك نه‌نوسراوه و نه‌گوتراوه، تۆ ئه‌و ده‌ریا شین و قووڵه جوانه‌ی تا ئێستێ هیچ پیاوێ نه‌یتوانیوه له ڕۆختا سه‌وڵی كه‌شتی تاو بدا، ئه‌و شه‌پۆله به لرفه‌ی كه‌ناری لماوی ڕاده‌ماڵی و بۆ ئامێزی ئیشقتی په‌لكێش ده‌كه‌ی، زریان و تۆفانی تووڕیی ژنب وونت مرۆڤگه‌لی وڵات شه‌رمنده و خه‌جاڵه‌ت ده‌كا، تۆ ژنێكی كه‌س له ئۆقیانوسی ئیشقت ناگا، ئه‌و كتێبه جه‌نجاڵ و ئاڵۆسكاوییه‌ی هێشتان جگه له من هیچ پیاوێ حه‌رفێكتی نه‌خوێندۆته‌وه، تۆ وشه و ڕسته و نوسینه جوانه‌كانی منی، هه‌ر منیش ده‌زانم چیت ……. ؟ تۆ له له گوڵ گوڵتری.. 28 / 3
ئه‌ڵمانیا.