پیاوێک بە چراوە … گۆڕینی: محەمەد بەرزی
   منداڵە زیرەکەکان :  ڕۆژێک لە ڕۆژان لە گوندێکی پچکۆلەی ئاوەداندا ، پیاوێک  بە تەنها دەژیا ، بەڵام  بە داخەوە  ئەم پیاوە نەیدەتوانی هیچ شتێک ببینێت ، چونکە هەردوو چــاوەکــانی  کـوێـربـوون .  جا  هەر کاتێک بەشەو بهاتایەتە دەرەوە ، چرایەکی ڕووناکی  لەگەڵ خۆیدا دەگێڕا . شەوێکیان ، کە زۆر تاریکبوو  لە میوانی خێزانێک  دەگەڕایەوە بۆ ماڵی خۆیان ، بە لای چەند گەنجێکدا تێپەڕی .  کاتێک گەنجەکان چراکەیان بە دەست ئەم پیاوە نابینایەوە بینی ، کەوتنە پێکەنیین و گاڵتە پێکردن پێی .  یەکێکیان وتی : (  ئەرێ مامە گیان ، خۆ تۆ لای خۆت کوێریت و هیچ نابینێت ، جا توخوا پێم ناڵێیت ئەو چرایەت بۆ هەڵگرتووە ؟ ) . پیاوەکەش لە وەڵامدا وتی :  ( بەڵی ڕاستە من کوێرم و هیچ شتێک نابینم ، بەڵام ئەوی ڕاستی بێت ، ئەم چرا ڕووناکەم بۆ کەسانی  بێ ئاگاو و نەزانی  وەک تۆ  هەڵگرتووە ، کە لەوانەیە بە دوو چاوی ساخەوە  کەسێکی نابینای وەک من نەبینی و خۆتم پێدا بکێشیت و تووشی زیان و ئازارم بکەیت ، جا ئێستا تێگەیشتیت بــۆچــی ئـــەم چــرایــەم هــەڵــگرتووە ؟ ) . 
پیاوە نابیناکە بەم وەڵامە زۆر جوانەی ، هەموو گەنجەکانی  تەریقکردەوە و  دەستبەجێ چوون داوای لێبوردنییان لێکرد . 
جا منداڵە ئازیزەکان : پەندی ئەم چیرۆکە لە وەدایە ، ئێمە نابێ بەر لە تێگەیشتنی ڕاستییەکان بڕیابدەین . بۆیە پێویستە فێربین بە دواداچوون بۆ ڕاستییەکان بکەین و ئنجا بڕیاری خۆمان بدەین .
تێبینی : ئەم چیرۆکە لە ئینگلیزییەوە کراوە بە کوردی و ناوی نووسەری لەسەر نییە .


 
			 
			 
			