 
	ڕۆژێکی جیاواز … نەوزاد بەندی
Closed							
	
						
						
					دڵم خۆشە..و
لە خۆش زیاتر ..
بۆچی نەتھێشت
شەڕێ بکەم ..
کە لە پڕ  ئاوەدانت کرد ،
دڵێک لە تەنیا تەنیاتر ..؟؟
دڵم خۆشە و 
بڕایەوە ..
بۆچی نەتھێشت 
شەڕێ بکەم ..
کە لە پڕ چی ڕەنگی  خۆرە
لە شەودا ڕەنگی دایەوە ..؟؟
ئیتر 
دڵم  خۆشە و 
تەواو ..
بۆچی نەتھێشت  
شەڕێ بکەم ..
کە بێ شەڕ خوێن بووم و خوێناو  ..؟؟


 
			 
			 
			