Skip to Content

داهاتوو،به‌ردێك له‌ رابردوو گرتمه‌ ژیان …   دانا ئه‌حمه‌د

داهاتوو،به‌ردێك له‌ رابردوو گرتمه‌ ژیان … دانا ئه‌حمه‌د

Closed
by ئه‌یلول 28, 2019 General, Poems

مرۆڤ به‌ زۆری باسی ئه‌و شتانه‌ ده‌كات كه‌ نیه‌تی
مردن شتێكه‌ هه‌یه‌،
بۆیه‌ من له‌م دێرانه‌دا
باسی ژیان ده‌كه‌م…

به‌دوای ده‌رمانێكدا ده‌گه‌رێم
رابردووم تیمار بكات،
رابردوویه‌كی باش
داهاتویه‌كی باشه‌…

رۆژانه‌،
جانتای ژیان
پرده‌كه‌م له‌ مه‌راق و
هه‌نگاوه‌ ره‌نگاوره‌نگه‌كانی ته‌مه‌ن
له‌ شه‌قامه‌ ره‌شه‌كاندا ده‌نێم…

له‌ پاڵه‌وانی فیلمێك ئه‌چم،
هه‌موو شتێكم له‌ ده‌ست دابێت
رۆحم نه‌ بێت.
رقم له‌و دێره‌یه‌ كه‌ پێكه‌نینێكی شكاوه‌ ده‌ڵێت
سه‌ركه‌وتن واتا قوربانیدان!

زه‌وی پڕبوو له‌ شه‌قام،
شه‌قامه‌كان پر بوون له‌و هێمایانه‌ی كه‌ رێگان نیشان ده‌دات.
سیزیفانه‌، ناچار ملی رێگایه‌ك ده‌گرم
كه‌ له‌ زه‌مین نامباته‌ ده‌ره‌وه‌!

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next