 
	وڵاتی بێ ھاوڵاتی … نەوزاد بەندی
Closed							
	
						
						
					حەقە 
مناڵبون قەدەغە بکرێ
بەکاری چی دێ مناڵێ ،
نان و ڕزقی لێرە نەبێ ..؟
کە ھاواریش کا :برسیمە.. 
بیکوژن و
پێی بڵێن  گێرە شێوێنە ..؟
ئەم  وڵاتە
وێستگەی ووزەی  مافیاکانە ،
خەڵکەکەی  ڕۆژ بە ڕۆژ  زیاتر
بێ ڕێز و دەستەمۆ ئەکرێن..
بە ھەزار و یەک ڕێگا
قەڵاچۆ ئەکرێن ..
ئەم وڵاتە
وڵاتێکە بێ ھاوڵاتی ..
دانشتووانی    وەکو
بزن و مەڕ و سابرێن
لەلایەن کۆمەڵێ گورگ و چەقەڵەوە
(بە حیساب) بەڕێوە ئەبرێن ..
لە نەھاتیەوە بۆ نەھاتی..
 ئەرێ ئێوە
 وڵاتتان دیوە
 بێ حوکمەت و ھاوڵاتی ؟!!!
نەوزاد بەندی


 
			 
			 
			