چه‌مكی شیعرییه‌ت له ئه‌زموونی شیعریی “ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د”دا … ئه‌دیب نادر
ئه‌مه ئه‌و ساته‌یه كه پێویسته له‌سه‌رت چامه‌یه‌ك بنووسی و
به شێوه‌یه‌كی جیاواز, جیاواز, ته‌واو جیاواز بیڵێیت.. ڤلادیمێر هۆڵان
ته‌قریبه‌ن هه‌موو شتێكی جیددی سه‌خته, هه‌موو شتێكیش جیددییه.. ڕێلكه
*پێشه‌كی
له نامه‌یه‌كی كراوه‌دا, عه‌بدوڵڵا په‌شێو, سه‌ركۆنه‌ی”ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د” و ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی شاعیرانی ئه‌و سه‌رو به‌نده‌ی ساڵانی حهفتاكانمان ده‌كات و له ناسنامه‌ی شاعیرێتیی بێبه‌شیان ده‌كات! ئه‌گه‌رچی”ئه‌نوه‌ر”ناوهڕۆك و ستایه‌ڵا و به‌رهه‌ستیی ئه‌زموونه شیعرییه‌كه‌ی له‌وانه‌ی هاوسه‌رده‌مه‌كانی خۆی جیاوازه و وه‌كو هه‌موو داهێنه‌رێكی دنیا سیحرێك له هه‌ناوی تێكسته‌كانیدا قه‌تیس ده‌كات و ئه‌م سیحره ئه‌فسانه‌ییه‌یش, كه به‌تایبه‌تی كۆشیعری “زریان”له خۆیدا مه‌ڵاسی ده‌دا و”ع. په‌شێو”بۆچوونی نه‌گه‌تیڤ و پێچه‌وانه‌ی له‌باره‌وه هه‌یه, ته‌مومژێكی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ به‌گژ خوێنه‌ردا ده‌كات و وه‌كو جووڵه‌یه‌كی سه‌یر و سه‌مه‌ره بۆ ناخی هه‌سته‌كانی ده‌یگوازێته‌وه و به‌ر سه‌رسامییه‌كانی ده‌كه‌وێت و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی تێدا به‌رقه‌رار ده‌كات. دیاره ئه‌و ده‌قانه‌ی ناو دووتوێی كۆشیعری ناوبراو, ده‌قگه‌لێكی دژوار و تاڕاده‌یه‌ك ئاڵۆزن و مه‌عریفه‌ی ئه‌ده‌بییانه‌ی ڕووكه‌ش ناتوانێ هه‌رسیان بكات و پێی قبووڵا بن, بۆیه له‌و نامه‌یه‌دا, كه له پاشكۆی عێراقی ژماره”25″دا بڵاوكراوه‌ته‌وه په‌شێو ده‌ڵێت:
(خوێندنه‌وه‌ی چه‌شنه بێگارێك بوو, تا من جارێك ئه‌وم ته‌واو كرد, ئه‌و هه‌زارجار منی ته‌واو كرد!) كه‌چی هه‌ر ئه‌م كۆشیعره سه‌رده‌می نووسینی ئه‌م نامه كراوه‌یه و ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین له دنیای شیعرماندا وه‌كو كتێبێكی دانسقه و بێهاوتا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه و تائێستایش له‌گه‌ڵیدا ده‌كرێت, ئه‌گه‌ر بۆ كه‌سانی تریش وانه‌بێ, ئه‌وا لانیكه‌م بۆ نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته و زۆریش له‌وانه‌ی سه‌رده‌مانێكی زوو گڕوگاڵی شیعری‌یان ده‌كرد و ده‌یانویست تیایدا گه‌وره بن, هه‌روه‌ها گه‌لێك له‌وانه‌ی ناوبانگی شیعرییشیان په‌یدا كردبوو, ئه‌م دیوانه شیعره سه‌رمه‌شقێكی بێوێنه بوو, “ئه‌نوه‌ر”یش مامۆستا بوو, مامۆستایه‌كی هاكه‌زایی نا, به‌ڵكو مامۆستایه‌كی ژیانگۆڕ و بینۆگه‌گۆڕ و چێژ و هه‌ستی جوانیی گۆڕ بوو, چونكه خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌كانی ئه‌م كۆشیعره ئه‌و خوێندنه‌وه ئاساییه نه‌بوو, به‌و تێگه‌یه‌ی كه زۆربه بۆی چوونه, نه‌خێر! ژیانكردن بوو له‌ناو داهێنانێكی جیاوازدا, چونكه ڕه‌وتێكی جیای به‌رهه‌م هێنا, ستایه‌ڵا و زمان و بابه‌ته‌كانیشی تێكه‌ڵا به ئه‌زموونه‌كانی دوای خۆی بوون, ژیانكردنیش بوو له‌ناو كتێبێكی ناوازه و گه‌ڕانیش بوو به‌دوای قووڵایی شته‌كاندا هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی”ڕێلكه”بۆی چووه, پێبهپێی ئه‌وه‌ی سروشتی كاری داهێنه‌رانه‌یش قووڵێتییهكهی و ئه‌به‌دێتیی بوونه‌كه‌یه‌تی, بێگومان خاوه‌نی قووڵاییگهلێكی زۆر سه‌خیی بوون. له‌ڕاستییدا ئه‌و نامه‌یه‌ی”ع. په‌شێو”وه‌ك بڵێی سرووشی له مانیفێستی فیووچهریستهكانی ڕووس وه‌رگرتبێ, كه له ساڵی 1912دا بڵاویان كردبۆوه و تیایدا به‌یانی ئه‌وه‌یان كردبوو پووشكین و دۆستۆیڤسكی و تۆڵستۆی و…تاد له كه‌شتیی مۆدێرنه فڕێ بدرێنه ده‌ره‌وه و بخرێنه ده‌ریاوه..! پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م باڵا ئه‌ده‌بییه زۆر بڵندانه‌ی نه‌ك هه‌ر ئه‌ده‌بی ڕووسیی بگره ئه‌ده‌بی جیهانییش له كه‌شتیی مۆدێرنه فڕێ بدرێنه ده‌ره‌وه و فه‌رامۆش بكرێن, ئیدی ئه‌و كه‌شتییه چی لێ ده‌مێنێته‌وه؟
ئایا مایاكۆفیسكی فیووچه‌ریست و هاوڕێكانی لێ ده‌مێنێته‌وه؟ یان هه‌تاهه‌تایه هه‌ر ناوبراوانی پێشوو ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه‌ی ئاسمانی ئه‌و ئه‌ده‌به‌ن و فیووچهریستهكانیش نه‌یزه‌كی تێپه‌ڕن و وێڵی ناو ئه‌و ئاسمانه‌ن, یاخود ده‌مێكه به‌ربوونه‌ته‌وه؟ به‌ڵێ, جیهانێتیی ئه‌مانه ڕاستییه‌كه كه‌س ناتوانێ نكووڵی لێبكات و به قسه‌ی مایاكۆفیسكییهك – سه‌رباری ناسراویی و به‌رجه‌سته‌یی داهێنانه له نكووڵیی بهدهرهكانیشی – ئه‌و ناوه دره‌وشاوانه له ئه‌ده‌بی ڕووسیی ئه‌فه‌رۆز بكات و ئه‌و سێ زاته نه‌مره بمرێنێت و ئه‌و ئه‌ده‌به سه‌رئاسا و نایابه ئینسانییه‌یان پشتگوێ بخات و بۆ ئه‌به‌د وه‌لایان بنێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕاستییه‌كانیش ناشاردرێنه‌وه و هه‌ر كه‌سێكیش یاد زیندوو بیهێڵێته‌وه له جێی شایسته‌ی خۆی داده‌نرێت و هه‌میشه به زیندووییش ده‌مێنێته‌وه.
دیاره ئه‌مه له‌گه‌ڵا ئه‌زموونی”ئه‌نوه‌ر”یش هه‌ر ڕێكدێتهوه, چونكه به‌ڕاستیی له حه‌فتاكاندا له سه‌ر ده‌ستی چه‌ند شاعیرێك – كه یه‌كێكیان بێچه‌ند و چوون ئه‌نوه‌ره – ئاڕاسته‌ی ترادیسیۆنیی شیعرمان بۆ هه‌میشه گۆڕرا و بوو به‌و دنیا تازه‌یه‌ی نه به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی وێنای ده‌ره‌وه خۆی ده‌كات, وه‌كو ئه‌وه‌ی”دكتۆر فاتیح عه‌لاڤ” بۆی چووه, نه جه‌ختیش له خستنه‌ڕووی ده‌ره‌وه ده‌كات, به‌ڵكو بینۆگه‌یه‌كی نوێی له‌باره‌ی ئه‌و ده‌ره‌وه‌یه هه‌یه, یاخود دنیابینییه‌كی تازه‌یه, هۆش و هزر و تێگه‌یشتنی شاعیر به‌رانبه‌ر پرسی ژیان و هونه‌ر و بوون نمایش ده‌كات و گوتاری شیعریی ده‌كات به ئه‌ركێكی مرۆیی ترانسێندێنتاڵا. جا له درێژه‌ی ئه‌مه‌دا, ئه‌گه‌ر نامه‌كه‌ی”په‌شێو” بكه‌ینه سه‌رپشكی بڕیاره‌كانی خۆمان و ئه‌نوه‌ر و شێركۆ و له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و كێ و كێی تریش كه خوێندنه‌وه‌یان چه‌شنه بێگارێك بێت و فڕێیان بده‌ینه كیشوه‌ره‌كانی بیرچوونه‌وه و پشتگوێ خستنه‌وه, ئایا ئیتر شیعری نوێی ئێمه چی تێدا ده‌مێنێته‌وه؟
به‌شی یه‌كه‌م
(1)
بێگومان دوای خوێندنه‌وه‌ی”ئه‌نوه‌ر”, چه‌ندین پرسیار یه‌خه‌ی هزر و ئه‌ندێشه ده‌گرێت, دیاره وه‌ڵامه‌كان, هه‌روه‌كو “مایكڵا شمیدت”له شوێنێكدا ده‌ڵێت, وه‌ك ئار‌گومێنت ده‌رناكه‌ون, به‌ڵكو وه‌كو فۆرمی زمان ده‌رده‌كه‌ون و بۆ هه‌موو وهڵامێكیشمان ده‌بێ بۆ ده‌ق و زمانه‌كه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه.
به‌هه‌رحاڵا, یه‌كێك له‌و پرسیارانه ئه‌وه‌یه: بۆچی ئه‌م شاعیره به‌و سیحره حه‌په‌سێنه‌ر و ته‌لیسماوییه جیاكار و تایبه‌تمه‌نده؟ ئه‌مه ده‌مانخاته سه‌ر كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌ی بزانین كه ئه‌ده‌بی داهێنه‌رانه,”تۆدۆرۆڤ”گوته‌نی, هه‌ر له‌ناو بۆشاییدا بنیادنانرێت, یاخود له بۆشاییه‌وه نایه‌ت تاكو خاڵیی بێت له ئه‌فسوون و ڕه‌گه‌زه‌كانی سهرنجڕكێشان, بۆیه پێویسته به‌دوای ڕه‌گه‌زه پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌ده‌به‌كه‌یدا بگه‌ڕێین, به هه‌ردوو دیویدا قووڵبینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیمان بده‌ن به شێوه‌یه‌كی به‌جێتر له ئینسان و جیهان تێبگه‌ین, هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌ندیی بوونه‌كه‌ی خۆمان بدۆزینه‌وه و یارمه‌تی ئه‌وه‌مان بدات به شێوه‌یه‌كی باشتر له خۆمان تێبگه‌ین, كه ئه‌مه‌یش دواجار بێسێودوو وه‌كو بوونه‌وه‌ری ده‌وڵه‌مه‌ندتر نمایشمان ده‌كات و ههستهوهرییهكی ئه‌وتۆمان پێده‌به‌خشێ جیهانی ڕاسته‌قینه به‌رینتر و بارگاوی تر و ڕه‌ونه‌قدارتر و جوانتر ببینین, ئه‌م پرۆسه‌یه‌یش بێچه‌ندوچوون به بهركهماڵمان بگه‌یه‌نێ.
“ئه‌نوه‌ر”به گوزاره‌یه‌كی ساده شاعیرێكی ئاسایی نییه, تازهكهرهوهی دنیابینییه, دنیابینیی شیعریی. یان شیعری ئه‌و دنیابینیی نوێی به ئێمه به‌خشیی تاكو واقیعه‌كه‌ی خۆمان به شێوه‌یه‌كی جیاواز ببینین. ئه‌و, دیارده‌یه, نه‌ك هه‌ر ئه‌وه, به‌ڵكو ئه‌فسانه‌ی حهفتاكانمانه, ئه‌زموونێكی دووباره‌نه‌بووه‌وه‌ی ناو ڕه‌وت و دیمه‌نی شیعرییمانه.
به پێگه‌یشتوویی هاتۆته ناو كایه‌ی نووسینه‌وه بۆیه هیچ زیاده‌ڕۆییه‌ك له به‌كارهێنانی وشه له نووسینیدا په‌ی پێنابرێت, به پێی پێویستیی زمان به‌كارده‌هێنێ, هیچ تێئاخنرانێك له شیعره‌كانیدا به‌رچاو ناكه‌ون و ته‌نانه‌ت وێنه‌یه‌ك, ده‌سته‌واژه‌یه‌ك, یان هه‌تا دێڕێكیش وه‌زیفه‌ی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و له ده‌قه‌كانیدا دووباره نابنه‌وه. ئێستایش, پاش نزیكه‌ی نیوسه‌ده‌یه, تێكسته‌كانی هه‌ر به هه‌مان شێوه نائاسایین و ڕه‌نگه بۆ خوێنه‌ری كه‌م ئه‌زموون وابنوێنن كه هه‌ر له پێناوی شیعردا نووسراون, به‌ڵام له‌ڕاستییدا ئه‌وه شیعره له پێناوی شته گرنگه‌كانی دی‌دا نووسراوه و ئه‌و نووسیوونی, چونكه له باكگراوه‌ندێكی هزریی و خه‌یاڵیی قووڵا و خوێندنه‌وه و ڕۆشنبیرییه‌كی بێتانوپۆوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه, بۆیه كاریگه‌ر و پڕ بایه‌خن و ئه‌ركێكی دیار و مرۆییش به‌دی ده‌هێنن, هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌رووره‌تیش هێناویانێتییهدی وامان لێده‌كه‌ن ڕه‌هه‌نده نادیاره‌كانی دنیا بدۆزینه‌وه و بێگومان بۆ بیر كردنه‌وه‌یه‌كی جیددییش هانمان ده‌ده‌ن و ڕامان ده‌چه‌نێنن و دنه‌ی ئه‌وه‌مان ده‌ده‌ن بیر له ڕێگای دیكه بكه‌ینه‌وه بۆ وێناكردن و ڕێكخستنی ئه‌و ڕه‌هه‌ندانه.
ئه‌و, هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و شێوازه تاككهوتووه مۆركێتی كه”ڕێلكه”بۆ شیعر به گرنگ و بایه‌خدار ناوی ده‌بات. بێ شك تێكه‌ڵنه‌بوونی ستایه‌ڵا و ئه‌تمۆسفیر و هاوبابه‌تنه‌بوون و گشتیینهبوونی ئه‌زموونه‌كان و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو خودی خۆ و كه‌شفكردنی ئه‌و قووڵاییانه‌ی ژیان تیایاندا به جۆش‌وخرۆش ده‌كه‌وێت و ده‌ڕسكێت, وایان كردووه شاعیرێكی ڕه‌سه‌ن بێت و هاوتا بابه‌تییه‌كه‌ی ژیان بۆ ئه‌و نووسین بێت, نووسینیش وه‌فادارانه لایه‌نه شاراوه‌كانی ژیان و ئه‌زموون و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و له خۆ بگرن, بۆیه به هیچ كلۆجێك هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نه‌داوه نه‌یكات به خه‌می پله یه‌ك له ژیانی خۆیدا.
واته ڕه‌نگه له ژیانی نووسه‌ردا یه‌كه‌مین پرسیارێك كه به‌ر له هه‌ڵبژاردنی نووسین ڕووبه‌ڕووی خۆی بكاته‌وه ئه‌وه بێ: ئایا نووسین پرسێكی ژیانییه, یان نا؟ ئه‌گه‌ر پرسێكی ژیانییه بۆی و هه‌ر ئه‌ویش به‌سه‌ریدا ده‌یسه‌پێنێ, ئه‌وا ژیانی سه‌رپشك نییه له ده‌ستبه‌رداربوون لێی. ئه‌مه‌یش چی ده‌گه‌یه‌نێت, خودی ژیانی نووسه‌ر پێویستبوون و پێداویستبوونی نووسین ده‌سه‌پێنێ و به پێداگرییه‌وه فه‌رزی ده‌كات به‌سه‌ریدا و ئه‌وسایش ده‌ست هه‌ڵگرتن لێی, ده‌ست هه‌ڵگرتنه له خودی ژیان خۆی, بۆیه نووسه‌ر ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر پرسیاری ئه‌وه‌ی: ئایا ده‌توانێت وه‌كو هه‌بوویه‌ك, بوونی خۆی له نووسین ئافه‌رۆز بكات و جه‌وهه‌رێك له ژیانی خۆی وه‌ده‌رنێت؟ بۆ ئه‌مه‌یش ته‌نها یه‌ك وه‌ڵامی هه‌یه: ئه‌ویش نه‌خێره. چونكه نووسین, بۆ ئه‌و, هاوتایه‌كی بابه‌تییانه له‌گه‌ڵا خودی ژیان پێك ده‌هێنێ, ئه‌گینا به‌های نابێت و نابێته داهێنان.
(2)
قسه‌كردن سه‌باره‌ت به”ئه‌نوه‌ر”ژیاندنه‌وه‌ی ئه‌زموونه دانسقه دیارهكهیهتی, یانی زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاعیرێتییهی هه‌ر به ڕوواڵه‌تی شته‌كان كارتێكراو و سه‌رسام نییه, به‌ڵكو ئامانجی سه‌ره‌كیی كه‌شفكردنی جه‌وهه‌ری شته‌كانیشه و هه‌رده‌م به‌دوای ئه‌و هۆكارانه‌شه‌وه‌یه كه دنه‌ی نووسین ده‌ده‌ن و له‌لایه‌ن زۆرێكه‌وه به ئه‌نقه‌ست پشتگوێ خراون, هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌زموونه‌شی پشتگوێ خراوه, كه یه‌كێكه له ئه‌زموونه شیعرییه ڕه‌سه‌نه‌كان و شه‌قڵا به‌خشێكی دیكه‌یه به‌و ڕه‌سه‌نێتییه. به‌های ئێستێتیكییش له جه‌سته‌ی ڕۆشنبیریی و كولتووریی و كۆمهڵایهتیمانهوه دزه ده‌كاته ناو ده‌قه‌كانی و تیایاندا ده‌ڕسكێت, چونكه ده‌قی ئه‌و ته‌نها له ههیكهلێكهوه به‌ركه‌ماڵیی خۆی وه‌رناگرێت, به‌ڵكو پێكهاته‌گه‌لێكی زۆری پێویسته تاوه‌كو به كه‌ماڵا بگات. ڕاسته ئه‌و دنیا شیعرییه‌كه‌ی خۆی به‌ر له هه‌موو شته‌كانی دی به زمان بنیات ناوه و زمانیش لای ئه‌و له كۆمه‌ڵێ شتی كۆنكریت پێكهاتووه وه‌كو ئه‌وه‌ی”ئیزرا پاوه‌ند” بۆی چووه, كه‌ره‌سته‌یه‌كی گرنگ و بێهاوتای نووسینیشه و ده‌یكات به بۆته‌یه‌ك بۆ له خۆگرتنی سه‌رجه‌م چه‌مكه شیعرییه‌كانی و هه‌ر به ڕاستییش ده‌یكات به ئه‌سڵی شته‌كان هه‌روه‌كو له كتێبی ئینجیلیشدا هاتووه كه – زمان, وشه – یش ژیانی تێدایه و ڕووناكیی به‌گژ تاریكاییه‌كه‌ی دنیادا ده‌كات و تاریكییش ناتوانێ بیكوژێنێته‌وه.
“ئه‌نوه‌ر”یش وه‌كو “بایرۆن”ه, هه‌ر به ویست شیعری نه‌نووسیووه, شیعر لای ئه‌و هونه‌رێكی ڕه‌سه‌نه, هه‌ر وه‌ك خۆیشی له شوێنێكدا ده‌ڵێت: زاده‌ی فیكرێكی خه‌ست و چڕی مرۆڤێكی به‌ئاگایه له دنیای ڕۆشنبیریی…دیاره هه‌ست و سۆز و هه‌ڵچوونیشه خراوه‌ته ناو پێوه‌ر و پێودانگه‌وه, به ده‌ربڕینی”تۆماس هاردی”یش, هه‌ست و سۆز و هه‌ڵچوونه‌كه ده‌بێ سروشتییانه هه‌ڵبقووڵێت, به‌ڵام پێوه‌ر و پێودانگه‌كه ده‌كرێ به هونه‌ر به‌ده‌ست بهێنرێت. شیعریش له ڕاستییدا ئه‌و ژانره‌یه كه له هه‌موو ژانره‌كانی دی زیاتر مشت‌ومڕ هه‌ڵده‌گرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به درێژایی سه‌رده‌مه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه دژی سنوور و به‌ربه‌ست و كۆت و پێوه‌نده, هه‌روه‌كو”دكتۆر عه‌بدوڵڵا حه‌ممادی”ڕه‌خنه‌گر له كۆنتێكستێكدا ئاماژه‌ی پێداوه.
به‌مه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و, شاعیرێكه پێگه‌یشتن و كامڵبوونی دوو ڕووداوی ناوهكییانهن, یانی له‌ناو خودی خۆیدا ڕوویان داوه و دوو پڕۆسه‌ی ده‌ره‌كییانه, یاخود یارییه‌كی زمانه‌وانییانه نین و زۆر ئاگامه‌ندانه ده‌ڕوانێته هونه‌ره‌كه‌ی و گۆڕانكارییه‌كانی سه‌روبه‌نده‌كه‌ی, چونكه ئه‌ویش”سه‌رگۆن پۆڵس”ئاسا ده‌زانێت:”نووسه‌ر شایه‌دحاڵه به‌سه‌ر سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیه‌وه و پێویستیشه له تانوپۆی ئا ئه‌و هه‌موو هه‌راوزه‌نا و شێتیی و جه‌نگ و كوشتوبڕانهدا هۆشیار بێت و ته‌نانه‌ت د‌رك به‌و ده‌نگه كزانهیش بكات كه سه‌باره‌ت به ڕابردوو بۆمان ده‌دوێن”و بۆ ئه‌و, وه‌كو پێشتریش گوتمان هاوتای بابه‌تییانه‌ی ژیان و بوونه, یانی پڕۆژه‌یه‌كه بۆ چوونه ناو ئایینده‌وه نه‌ك قه‌تیس بوون له هه‌نووكه‌دا و مانه‌وه له‌و هه‌نووكه‌یه‌ی زۆر نابات ده‌بێته ڕابردوو و به شێوه‌یه‌كیش له شێوه‌كان بیرده‌چێته‌وه.
شیعر, بۆ ئه‌و, ده‌كرێ بوترێ گه‌شتكردنه به ڕه‌هه‌نده‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه, كه‌شفكردنی شته‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌یشه, تایبه‌تانه‌تریش بڵێین گه‌شتكردن و كه‌شفكردنی ناوه‌وه‌یه, چونكه ئه‌و به‌ر له ده‌ستكردن به نووسین گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو ناخی خۆی و په‌ی به‌و شتانه بردووه كه ده‌بێ ئاشكرا بكرێن. كه‌واته ئه‌و پتر ئاشكراكه‌ری ناوه‌وه‌یه, ناوه‌وه‌یش جه‌وهه‌ره و ناوه‌ڕۆكه, چونكه بۆ ئه‌و ئه‌وه‌ی له نووسیندا جه‌وهه‌رییه, ناوه‌وه‌یه, قووڵاییهكانه, بێگومان له‌به‌ر ئاوێنه‌ی ده‌ره‌وه‌دا, نه‌وه‌ك وه‌ستان له ده‌ره‌وه‌ی شته‌كاندا, یان هه‌ر له نزیك ڕووكه‌شه‌وه ڕووانین و نه‌بینینی ئه‌و ده‌لاله‌تانه‌ی ده‌كه‌ونه ژێر ناوه‌ڕۆكه‌وه:
كه‌ی چاوی مه‌یووی ئاسمان
كڕێوه‌ی به‌فرێكی تینوو
بۆ ژه‌نگی سه‌ر شه‌قامه‌كان ئه‌بارێنێ؟!
كه‌ی ئاگری مه‌شخه‌ڵه‌كان
سنووره‌كانی ده‌روونمان ئه‌پچڕێنێ؟! (پشكۆكانی ناخم- زریان)
ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه له‌ڕاستییدا هیچ ده‌ربڕینێك نییه بێ ئاماژه بێت, یانی زمانێك نییه پێی بنووسرێت و ئاماژه به شتی دیاریكراو نه‌دات. یان ده‌ربڕین, وه‌كو ئه‌وه‌ی”ڕۆبه‌رت فرۆست”وتوویه‌تی: شتێك ده‌ڵێت و مه‌به‌ستی شتێكی تره.
(3)
“ئه‌نوه‌ر”, ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی”سانت بووڤ”وه‌ربگرین كه ده‌ڵێت:”كاره‌كانی شاعیر نه‌خشه‌ی كه‌سایه‌تی ئه‌ون” ئه‌وا شاعیرێكه شه‌قڵا به‌خۆ به‌خش و خۆڕسكێنهره, له خۆی تێده‌گات و ئاشنای بیر و هزری خۆیه‌تی, خۆی شێوه به بیركردنه‌وه‌ی خۆی ده‌دات, دنیای خۆی له دنیای هاوبه‌شی ئه‌وانی تر جیاده‌كاته‌وه و به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ڕادێت و ئه‌و ناوه‌نده شیعرییه‌ی كه دنیای حازربه‌ده‌ست و بیركردنه‌وه و كه‌شوهه‌وای حازربه‌ده‌ستی تێدایه خۆی لێ داده‌بڕێت و دنیای خۆی و بیركردنه‌وه و گۆشه‌نیگا و كه‌شوهه‌وا و ڕه‌گه‌زه تایبه‌ته‌كانی خۆی به‌رجه‌سته ده‌كات و ئاوێته‌یان ناكات له‌گه‌ڵا ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خۆی, یانی سه‌ره‌نجام پڕۆسه‌ی د‌رك و تێگه‌یشتن, هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی”دكتۆر كه‌مال ئه‌بو دیب”ده‌ڵێت, ده‌بێته هاوتای پڕۆسه‌ی داهێنان و ئافراندن.
واته ئه‌و وه‌كو قه‌قنه‌س نییه له خۆڵه‌مێشی شاعیرانی پێش خۆیه‌وه زیندوو بووبێته‌وه و ڕۆحێكی شیعرییانه‌ی تێگه‌ڕابێت, به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی شیعرییانه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خۆی ڕسكاندووه و وه‌كو بوونێكی شیعریی سه‌ربه‌خۆ خۆی ئافراندووه و ئه‌زموونێكی ڕه‌سه‌ن و تاكڕه‌وانه هانی نووسینی داوه, ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده ڕه‌سه‌نیش نه‌بێت, ئه‌وا ڕۆحی ناچێته به‌ر ئه‌زموونی هه‌ندێ له هاوسه‌رده‌مه‌كانی خۆی و دوای ئه‌وانیش نابێت به نموونه‌یه‌كی باڵا بۆ سه‌رمه‌شق كردن. به‌ڵام هزری ئه‌و به سه‌رمه‌شق بوونه‌وه قاڵا نییه, به‌ڵكو ئه‌و خاوه‌نی بوونێكی نیگه‌رانه و هه‌میشه بیری لای كامڵكردنی خۆیه‌تی, به جۆرێكی تر بڵێین, كامڵبوون بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌كی شیعرییانه‌ی هه‌رده‌مییه ژیان به‌سه‌ریدا ده‌یسه‌پێنێ, هه‌ر ئه‌م نیگه‌رانییه‌شه ده‌یكات به خاوه‌نی ئامانجێكی دیار كه ئه‌ویش ژیانی هه‌میشه‌ییه له ئایینده‌دا.
ده‌ڵێن هه‌ر كه تاریك دایه‌ت,
كاروانی ته‌م, ته‌مێكی ئاڵا له شاخه‌وه به‌ره‌و شار دێ و
مه‌ل ده‌نیشێ..
دڵه‌ڕاوكه وه‌ك دڕكهزی ده‌ئاڵێته ده‌وری دڵت,
به‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌ت به‌ر ناده‌یت,
ده‌ڕوانیته گشت ڕێگاكان,
وه‌ك بووبێتم به باڵنده,
ده‌ڕوانیته هه‌موو ئاسمان… (چه‌ند هۆنراوه‌یه‌ك بۆ دایكم- زایه‌ڵه)
بێگومان به به‌رده‌وامیی له ئایینده‌دا ژیان بۆ شاعیر پڕۆژه‌یه‌كی زۆر گرنگه, به‌ڵام ئه‌م پڕۆژه‌یه چۆن دێته‌دی؟ بێ شك ئه‌م پڕۆژه‌یه داهێنان ده‌یهێنێته‌دی و ئه‌و جێگایه به شاعیر ده‌به‌خشێ تا له‌ناو ئایینده‌دا بژیت, ئه‌م نیگه‌رانییه یش هۆكاره بنچینه‌ییه‌كه‌ی له‌وه‌وه‌یه كه هه‌میشه داهێنه‌ر په‌ی به‌وه ده‌بات بوونێكی ناته‌واوی هه‌یه و پێویسته كامڵی بكات, ته‌نها به داهێنانیش كامڵا ده‌بێت نه‌ك به شتێكی تر, بۆیه تاقه خه‌می ئه‌و خه‌می داهێنانه كه هه‌ر ته‌نها ئه‌ویشه وای لێده‌كات جیاوازیی خۆی به‌رجه‌سته بكات. ئه‌م قسه‌یه وامان لێده‌كات بڵێین”ئه‌نوه‌ر”, خاوه‌نی پڕۆژه‌یه‌كی ئۆنتۆڵۆژییه, یانی شیعر پڕۆژه‌یه‌كی ئۆنتۆڵۆژییه, ئۆنتۆڵۆژیی به مانای هه‌ستكردنێكی قووڵا به ناكامڵیی, یان ناتهواوكۆیی و هه‌وڵدان بۆ خۆ ته‌واو كردن به مانا داهێنه‌رانه‌كه‌ی. واته داهێنان گرنگترین پێش مه‌رجییه له‌لای شاعیری جیاواز بۆ به‌دی هێنانی ئه‌و تهواوكۆییه.
ئه‌م هه‌وڵدانه بۆ كامڵێتییهیش هه‌وڵدانه بۆ به‌خشینی ناوه‌ڕۆكێكی تایبه‌تمه‌ند به خۆ و جیابوونه‌وه له یه‌كڕه‌نگیی و بوون به خاوه‌نی ڕه‌نگی تایبه‌تمه‌ند و تاكڕه‌و. كه‌واته بوون بۆ مرۆڤی جیاواز یانی داهێنان, داهێنانیش هاوتای بابه‌تییانه‌ی بوونی شاعیره و شیعریش نیشتیمانێتی. شیعر, یان ده‌ق هێلانه‌یه, ماڵه, نیشتیمانه, وه‌كو ئه‌وه‌ی هایدیگه‌ر ده‌یڵێت, ته‌نانه‌ت له‌وه‌دا هاوبۆچوونه له‌گه‌ڵا”ڕێلكه”دا كه ئه‌گه‌ر داهێنان ئه‌نجام بدات ئه‌وا به‌رجه‌سته‌یه, ڕاستییه, پێبهپێی ئه‌م ڕاستییه‌یش هێز و توانا ده‌سته‌به‌ر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی وه‌كو ده‌قێكی بێڕاده هونه‌ریی و بێڕاده شیعریی بونیاد بنێت.
هه‌تا چاو هه‌ڵخه‌ی ئاسۆ بێ بنه
پۆل ڕۆپسن ئه‌گری و ده‌نگی هه‌ڵئه‌بڕێ
بۆ پۆلی مه‌لی ماندووی شه‌وانی
كڕێوه‌ی زستان…
بۆ بێزراوانی ئه‌م سه‌رزه‌مینه
گۆرانی ئه‌ڵێ…
ئه‌سپی كه‌حێله‌ی هۆنراوه‌كانی
به‌سته‌ی وشكهڕۆی ئه‌م شاعیرانه به‌جێ ئه‌هێڵێ
له كاسكێته‌كه‌ی, له بناری دڵیا,
له بری ناونیشان
وێنه‌ی ڕووباری سیروان نه‌خش ئه‌كا
سیروانیش وه‌كو ڕووخساری دایكی
مات و خه‌مناكه…
سیروانیش وه‌كو فرمێسكی دایكی
به‌سه‌ر ڕوومه‌تی توونكه توونكهكهی”باوه‌عه‌مره”دا
دێته خواره‌وه و به بێ سه‌روشوێن هه‌ر له كۆچدایه
ئای ئه‌ی پۆل ڕۆپسن!
بۆچی یاره‌كه‌ت سهمهندهرێكه
له دارستانی برووسكه و گڕا هێلانه ئه‌كا؟! (پۆل ڕۆپسن ئه‌م ئێواره‌یه كۆچ ئه‌كات- زریان)
داهێنان به گوته‌ی”ئه‌دۆنیس”هه‌میشه نوێیه, بۆیه شاعیری داهێنه‌ر كه ده‌نووسێ, له ده‌ره‌وه‌ی زه‌مه‌ندایه, به‌و واتایه‌ی ئه‌و هه‌میشه له نازه‌مه‌ندا ده‌ژێت و ئه‌ستێره‌یه‌كه هه‌رگیز ناكوژێته‌وه, چونكه ئه‌م زه‌مه‌نه دیاریكراوه جێگای كه‌سانی تره كه داهێنه‌ر نین و هه‌میشه ده‌بێته ڕابردوو, ئه‌گه‌ر شتی گرنگیشی تێدا ڕووینه‌دابێ ئه‌وا هه‌ر زووبه‌زوو له‌بیر ده‌چێته‌وه و ده‌ڕه‌وێته‌وه. ژیانی بێ داهێنانیش له‌ڕاستییدا وه‌كو حاڵه‌تی ئه‌منیژیا وایه, یانی هه‌موو شتێكی له لهبیرچوونهوهیهكی بێكۆتاییدا خولده‌خوات و خاوه‌نی هیچ ناسنامه‌یه‌ك نییه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو یاده‌وه‌رییه‌كی له‌ده‌ستداوه, یان باشتر بیڵێین بێ یاده‌وه‌رییه. به‌ڵام ئاڕاسته‌ی زه‌مه‌نی داهێنه‌ر هه‌رده‌م ڕوو له پێشه‌وه‌یه, چونكه ئه‌زموونه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده ڕه‌سه‌نه, ئه‌وه‌نده تاكمه‌نده, له خۆی به‌ولاوه كه‌س له‌ناو ئه‌و ئه‌زموونه‌دا بوونی نییه, كاتی ئه‌و هه‌ر له ده‌ستپێكه‌وه كاتی ئایینده‌یه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌هه‌ندی كات هه‌میشه به‌ده‌ست داهێنانه وه‌یه و هه‌میشه‌یش یه‌ك ئاڕاسته‌ی هه‌یه, ئه‌ویش سه‌قامگیربوونێكی هه‌میشه‌ییه له‌ناو ئایینده‌دا و هه‌ر ئه‌م ئه‌زموونه‌یشه شیعرگه‌لێكی ئه‌وتۆی هێناوه‌ته ئاراوه له فه‌زای ئایینده‌دا نه‌بێ له هیچ فه‌زایه‌كی تردا به‌رقه‌رار نابن. واته شیعر له‌م ئه‌زموونه ڕه‌سه‌نه‌دا شاعیر هه‌ڵده‌گرێ و له ده‌رباری ئایینده‌دا جێگای شایسته‌ی خۆی پێده‌به‌خشێ.
مه‌ل له دره‌خت دڵگیر نابێ
ئه‌و له شه‌قام
شه‌قام له ته‌نیایی شه‌وان
من له دڵم..دڵم له تۆ دڵگیر نابێ
“چراش خامۆش بێ..دڵا خامۆش نابێ” (خاك و زریان و خۆشه‌ویستی- زریان)
(4)
ئه‌م ئه‌زموونه شیعرییه هه‌ر كه ده‌ڕسكێت, یه‌كسه‌ر چه‌مكه شیعرییه‌كان له قاڵبی خۆی ده‌دات و ئه‌و ڕه‌گه‌زانه سه‌رله‌نوێ بنیات ده‌نێته‌وه كه لێیان پێكدێت. له‌وانه: زمان, فیكر, هه‌ست و سۆز, وێنه, ڕیتم, بابه‌ت, فه‌زا…تاد. به‌رجه‌سته‌بوونی ئه‌م ڕه‌گه‌ز و چه‌مكه شیعرییانه‌یش له تێكستدا هۆكاره بۆ هاتنه‌كایه‌ی داهێنانێكی ئه‌وتۆی له ئایینده‌دا سه‌قامگرتوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌یش ئه‌م ئه‌زموونه, ئه‌زموونێكی تاكمه‌نده, چه‌مكه‌كانیش ئه‌و تاكمهندییهی ئه‌زموون ده‌گونجێنن, یان ده‌یانگۆڕن له باو و نه‌ریتگه‌راوه ده‌یانكه‌ن به ناباو و نانه‌ریتگه‌را, یان شته ئاساییه‌كان, هه‌ر وه‌كو وردزوێرس ده‌ڵێت, به شێوه‌یه‌كی نائاسایی پێشكه‌ش به هزر و یاد ده‌كرێت. چه‌مكه‌كانیش به‌ر له هه‌موویان زمان(فۆرم), بابه‌ت(بیرۆكه‌ی شیعریی و ناوهڕۆك), ئه‌زموون(تایبه‌تمه‌ندێتی تاكڕه‌وانه), هه‌ست و سۆز (په‌یوه‌ندیی ڕۆحیی), خه‌یاڵا(فه‌زای گشتیی سێنتهمێنتاڵیی), ئه‌مانه هه‌موو له كه‌شوهه‌وایه‌كی هارمۆنییدا به‌رجه‌سته ده‌بن و كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندی تازه دروست ده‌كه‌ن و سه‌ره‌نجام ده‌ق پێكده‌هێنن, به‌ڵام ئه‌م ده‌قه ته‌نها بریتی نییه له‌م په‌یوه‌ندییانه, به‌ڵكو نهوتراوێكی تێدایه – ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌مكه له”تێری ئیگڵتن”ه‌وه وه‌ربگرین – یانی په‌یوه‌ندییه‌كی تریشی هه‌یه, ئه‌ویش په‌یوه‌ندی ده‌قه به ده‌ره‌وه‌ی خۆی, واته واقیع, چونكه هه‌رگیز ده‌قێكی كامڵا پێكنایه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و خود بابه‌ت نه‌كات به سه‌رچاوه‌ی كامڵییهكانی خۆی, چونكه خود هه‌میشه ناته‌واوه و پێداویستیی به ته‌واوكه‌ر هه‌یه, ئه‌ویش دواجار دنیابینییه‌كه‌ی شاعیری لێ پێكدێت, ئه‌گینا نه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی بابه‌تییانه ده‌ق له گرنگترین چه‌مك بێبه‌ریی ده‌كات, كه ئه‌ویش چه‌مكی دنیابینییه, چونكه ده‌لاله‌ته ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ناپۆشێته‌به‌ر, وه‌كو ئه‌وه‌ی”لووسیان گۆڵدمان” بۆی چووه, ته‌نیا و ته‌نیا به‌وه نه‌بێ كه تێكه‌ڵا بێت به ڕه‌وتی ژیان و له‌گه‌ڵیدا بگونجێ و هاوڕێك بێت.
دیاره ئه‌وه‌ی به وردیی هه‌ر سێ كۆشیعره‌كه‌ی”ئه‌نوه‌ر”یش بخوێنێته‌وه ده‌زانێ هه‌ر كۆشیعرێكی قۆناغێكه له ئه‌زموونه شیعرییه‌كه‌ی ئه‌و – به‌ڵام قۆناغێكی ناهاوئاسته له‌گه‌ڵا قۆناغی یه‌كه‌مدا – و جگه له‌وه به‌ئاسانیش هه‌ست به‌وه ده‌كات كه شێواز, زمان, ئه‌تمۆسفیر, بابه‌ت, وێنه, مامه‌ڵه‌ی هونه‌ریی له هه‌ر قۆناغێكدا گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه و ته‌واو جیاوازن. هه‌ر كۆشیعرێك له‌مانه پڕۆژه‌یه‌كی جیاوازه و پارێزگاریی له تایبه‌تمه‌ندێتی قۆناغه هزریی و هه‌ستیی و تاكڕه‌وییه‌كه‌ی خۆی ده‌كات و به‌ڕاده‌یه‌ك له هه‌ر یه‌كێكیاندا ئه‌زموون پۆشاكێكی دیكه ده‌پۆشێته‌به‌ر و دوڕیانێك له‌گه‌ڵا ئه‌وی پێش خۆیدا به‌رقه‌رار ده‌كات و له كۆمه‌ڵێك خاڵدا لێی جیاده‌بێته‌وه و تایبه‌تمه‌ندێتی تر ده‌گرێته خۆی, تایبه‌تمه‌ندێتی جیاوازییه‌كانی خۆی ده‌ڕسكێنێ و پارێزگاری‌یان لێده‌كات..ده‌توانین بڵێین هه‌ر كۆشیعرێكی تایبه‌تمه‌ند و جودایه, یان ئاستێكی دیكه‌ی جیاوازی ئه‌زموونه شیعرییه‌كه‌یه‌تی, بۆیه له كاتی خوێندنه‌وه‌یاندا هه‌ست به به‌یه‌كداچوونی ستایه‌ڵا, بابه‌ت, زمان, تێكه‌ڵبوونی ئه‌تمۆسفیر و..تاد ناكه‌ین. بۆیه ده‌توانین بڵێین:
زریان: پێگه‌یشتنی دیدی تاكڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌كیی شاعیره. تێكه‌ڵه‌یه‌كه له ڕه‌هه‌نده گشتیی و تاكڕه‌وه‌كان و ئاڕاسته‌ی نووسینیش له ناوه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌یه. بوونیش تیایدا تهفسیرێكی فێنۆمێنۆڵۆژییانه هه‌ڵده‌گرێت. هه‌وڵێكیشه بۆ جێگیر كردنی ڕیتم- هارمۆنیا- له فۆرمدا, یانی دال, جگه له‌وه‌ی مه‌دلوول به‌رهه‌م ده‌هێنێ, ڕووبهرێكیشه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ڕیتم و ئیقاع.
زایه‌ڵه: پێگه‌یشتنی دیدی تاكڕه‌وانه‌ی ناوه‌كییانه‌یه. دنیابینییه‌كی نیمچه سۆفییانه‌ی نامیتافیزیكییانه به‌رانبه‌ر به ده‌ره‌وه‌ی خود – جیهان – ده‌گرێته‌خۆ و ئاڕاسته‌ی نووسینیش تیایدا له ده‌ره‌وه‌وه بۆ ناوه‌وه‌یه. بوونیش تێیدا تهفسیرێكی فینۆمینۆڵۆژییانه هه‌ڵناگرێت. ڕیتمیش ڕه‌گه‌زێكی ناوه‌كییانه‌یه له تانوپۆیدا, یانی زیاتر مه‌دلوول به‌رهه‌می ده‌هێنێت و سه‌رچاوه‌یه‌تی.
زنار: پێگه‌یشتنی دیدی تاكڕه‌وانه‌ی ناوه‌كییه دیسانه‌وه. دنیابینییه‌كی سۆفییانه‌ی نامیتافیزیكییانه به‌رانبه‌ر به خود ده‌گرێته‌خۆ و ئاڕاسته‌ی نووسینیش له ده‌ره‌وه‌وه بۆ ناوه‌وه‌یه. لێره‌یشدا بوون تێیدا تهفسیرێكی فێنۆمێنۆڵۆژییا نه هه‌ڵناگرێت. ڕیتمیش له په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌دلووله‌وه دێته ئارا.
له زریان‌دا, خود خۆی له دنیایه‌كی به‌رینتردا ده‌بینێته‌وه, له زۆر شوێندا له‌گه‌ڵا ڕه‌هه‌ندی گشتیی‌دا تێكه‌ڵا ده‌بێت, له هه‌ندێ شوێنیش‌دا له خۆی جیاده‌بێته‌وه, به‌ڵام له زایه‌ڵه‌دا هێدی هێدی ئه‌م خوده خۆی له دنیایه‌كی دیاریكراودا ده‌بینێته‌وه كه ئه‌ویش زۆر و كه‌م دنیای نۆستاڵژیایه و هه‌وڵی خۆنمایش كردن ده‌دات. له زناریشدا, ئه‌م خوده زیاتر به‌خۆدا ده‌چێته‌وه و لێناگه‌ڕێ دنیا تێكه‌ڵی بێت, به‌ڵام سێبه‌ری دۆخه مرۆییه تاكڕهوهكه هه‌ر به‌سه‌ریدا زاڵا ده‌بێت و لێی جیانابێته‌وه. كه زریان ده‌خوێنینه‌وه, ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه پڕۆژه‌یه‌ك بێت له پڕۆژه‌كانی داهێنان, ئه‌وا ناتوانین هه‌وراز و نشێوه‌كانی به‌ئاسانی تێپه‌ڕێنین و ته‌واوی بكه‌ین, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له قووڵاییدا شتگه‌لێك ڕامانده‌كێشن و ئیدی جاروبار بۆ هه‌ناسه‌دان, پشوویه‌كی فیكریی و خه‌یاڵییش وه‌رده‌گرین و سه‌رله‌نوێ تێهه‌ڵده‌چینه‌وه, دواجاریش كه له قووڵاییه‌كانه‌وه, كه له‌ودیوی ده‌لاله‌ته‌كانه‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه,”نیتشه”وته‌نی: په‌ی به‌وه ده‌به‌ین كه چیدی هیچ شتێك ئاسایی و مه‌ئلووف نییه له ده‌وروبه‌رماندا..چونكه له كاتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر چامهیهكیدا, هه‌ست به‌وه ناكه‌ین دوای چه‌ند دێڕێك بارگه شیعرییه‌كان ده‌كوژێنه‌وه, به پێچه‌وانه‌وه تا دوادێڕ ئه‌و بارگه شیعرییانه هه‌ر ده‌مێنن و بوونێكی پێ‌داگر و بێڕاده زیندوویان هه‌یه و پارێزگارییه‌كی سه‌رسه‌ختانه له مانه‌وه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن.
(5)
“ئه‌نوه‌ر”به چه‌مكی په‌یگیری زمان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵا جیهاندا به‌رقه‌رار ده‌كات, به‌واتا له‌گه‌ڵا مانادا په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستێ و دنیابینییه‌كی قووڵی سه‌باره‌ت به كرۆكی شیعر هه‌یه و به قووڵیی له بارودۆخ و پێداویستییه‌كانی سه‌روبه‌نده‌كه‌ی تێگه‌یشتووه و ده‌زانێت پێویستیی به‌چی هه‌یه, پێگه‌یشتوویی ئه‌زموونه‌كه‌شی هه‌ر له‌م تێگه‌یشتنه‌وه هه‌ڵده‌قووڵێت, هه‌روه‌ها له تێگه‌یشتنه‌وه بۆ چه‌مكه شیعرییه‌كان دێت و به‌رزه‌فتیان ده‌كات و به‌سه‌ریاندا زاڵا ده‌بێت. جگه له‌وه ده‌زانێت به په‌یڕه‌و كردنی نووسینی شیعری باو ناتوانێ گوزاره له سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی بكات, بۆیه شیعری خۆی به ڕێچكه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نددا ده‌بات و شێوازێكی تاكڕه‌وانه‌ی ئه‌وتۆ و ڕهسهنێتییهكی ڕاسته‌قینه‌ش ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی گره‌و له زه‌مه‌ن به‌رێته‌وه و موماره‌سه‌ی كاریگه‌رییه‌كی به‌رده‌وام له‌سه‌ر ڕه‌وتی ئه‌وسا و تاڕاده‌یه‌ك ئێستای شیعریشدا هه‌بێت. چونكه شیعره‌كانی,”به‌یاتی” گوته‌نی: وه‌كو دامهزراندنێكی نوێ ده‌رده‌كه‌ون له هونه‌ری شیعردا. ده‌یشتوانین ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی پێشوو به سه‌رده‌می”ئه‌نوه‌ر”ناوبه‌رین, ئه‌مه‌یش بێگومان به پشتبه‌ستن به هه‌قیقه‌ته شیعرییه به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌كان و ڕامان له ڕووبه‌ره شیعرییه‌كانی زۆربه‌ی شاعیرانی ئه‌و ده‌یه‌یه و په‌ی بردن به‌وه‌ی كه له چ پاڵتۆیه‌كی شیعرییه‌وه هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه.
ئه‌ڕۆی ئه‌گریا, دڵی ئاوێنه‌ی ته‌ماویی و لێڵا بوو,
ئاسمانێ بوو دووایی نه‌هاتوو, ئه‌سپی سه‌ركه‌ش و
تینووی ئاره‌زووی هه‌ر ئه‌یحیلاند و چه‌پۆكانی بوو…
له‌سه‌ر دره‌ختی ماتی ته‌نیایی, پۆلێ باڵنده‌ی لانه‌شێواو و
وێڵا هه‌ڵئه‌نیشتن…ئه‌ڕۆی هاواری (خانیی)له كه‌ژی
نه‌بڕاوه‌ی بیریا…ده‌نگی ئه‌دایه‌وه (ئێوه ئه‌و بایه‌ن كێ‌و له‌بن دێنن- زریان)
ئه‌وه‌ی له‌م ئه‌زموونه‌دا جێبایه‌خه, نیشته‌جێبوونی شاعیره له نیشتیمانی شیعردا, به پێچه‌وانه‌ی زۆربه كه شیعریان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و نیشتیمانه‌دا نووسیووه و هه‌رگیزیش نه‌یانتوانیووه له تانوپۆیدا نیشته‌جێ بن, چونكه كورت و پوخت ئه‌و نیشتیمانی شیعر له سه‌رووی هه‌موو نیشتیمانێكه‌وه ده‌بینێ و یه‌كه‌م كێشه‌ی ئه‌وه كه ته‌واوی بوون له قاڵبی شیعر بدات, ته‌واوی ژیان به شیعر زه‌ڕكه‌فت بكات, ته‌واوی دنیا له یۆتۆپیای شیعردا جێبكاته‌وه, بۆیه شیعر لای ئه‌و خاوه‌نی به‌هایه‌كی دیكه‌یه, هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كان له خۆیدا كۆده‌كاته‌وه, هه‌موو ڕێگاكان ده‌هێنێته‌وه ناو شیعر و تیایدا یه‌كانگیریان ده‌كات, هه‌موو جۆگه‌له‌كان ده‌ڕژێنێته ناوییه‌وه, هه‌موو هه‌وره‌كانی تیادا ده‌بارێنێت, گه‌ڵاكانی تیادا هه‌ڵده‌وه‌رێنێت, ئه‌ستێره‌كانی تیادا ده‌بریسكێنێته‌وه, گشت په‌لكه‌زێڕینه‌كان وێنه‌ی تاج ده‌خاته سه‌ر ئاسۆكانی ناوی, خۆر و مانگ له‌وێدا هه‌ڵده‌هێنێت, یانی قورساییه‌كی تر به ده‌قی شیعریی ده‌دا, به‌های ڕاسته‌قینه‌ی بۆ ده‌گێڕێته‌وه و ده‌یكاته ڕووبه‌رێك بۆ كۆمه‌ڵێك چه‌مكی جوان داڕێژراو و سه‌ره‌نجام بێجگه له چه‌مكه گرنگه‌كان, هونه‌رێكی باڵایش ده‌بێته باكگراوه‌ند بۆ شیعری ئه‌و و ئه‌مانه‌یش له زمانێكی ترانسێندێنتاڵدا دێنه‌دی , كه دواجار ئه‌ركه بنچینه‌ییه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات ئه‌ویش سه‌رسووڕمان به‌خشین و چێژدان و هه‌ڵبژاردنی زمانێكی باڵا و سه‌رئاسا بۆ پهیوهستكاریی تاكڕهوانهمان و ئینجا ژیان به شێوه‌یه‌كی ویژدانمه‌ندانه و شتی تریش..ئه‌مه‌یش مانیفێستی شیعریی ئه‌وه و ده‌یخاته ناو دنیای چه‌قبه‌ستووی شیعری ئێمه‌وه.
تینویه‌تیی من وه‌كو ده‌ستی زریان وایه
له‌گه‌ڵا پڕی دایه مه‌مكی سپی به‌فر
نه‌ك هه‌ر به‌فر
په‌نجه‌ی زریانیش ئه‌یبه‌ستێ
تینویه‌تیی من ده‌فته‌رێكه
چاوی گه‌شی كچێكی شه‌نگ, نیوه شه‌وێ
لێی بێزار بوو, فڕێی دایه گه‌رد و تۆزی
كتێبخانه‌ی بیرچوونه‌وه… (ساماڵا- زریان)
پرسی سه‌ره‌كیی “ئه‌نوه‌ر”, پرسی شیعره و پێشكه‌ش كردنی ده‌قێكه له ده‌قه‌كانی قۆناغه‌كه, ده‌قێكه جیاوازه و كواڵیتییه‌كی ئێستێتیكییانه‌ی به‌رزی هه‌یه. وه‌كو چۆن هه‌ر له ده‌ستپێكه‌وه له‌و ترادیسیۆنه شیعرییه لایدا و له‌و ناوكۆییه نه‌ریتگه‌رایه نه‌مایه‌وه كه شیعری كوردی تیایدا قه‌تیس ببوو, ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه ئه‌زموونێكی به‌و ئاسته هونه‌رییه‌ی نه‌ده‌هێنایه‌دی, چونكه شیعر, شیعری ڕاسته‌قینه, شیعری داهێنه‌ر, به هه‌موو مانایه‌كی وشه‌وه هونه‌ره بۆ ئه‌و و لادانیشی كرده‌یه‌كه بۆ به‌پیتیی و گه‌شه‌كردن و دواجاریش هه‌وڵێكه له‌پێناوی داهێنانی به‌رده‌وامدا. ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ی له تانوپۆی به‌رهه‌مه‌كانیشیدا په‌یان پێ ده‌برێت هه‌ر له خۆڕا و به ڕێكه‌وت نه‌هاتوونه‌ته‌دی, به‌ڵكو به هۆی تێگه‌یشتنێكی قووڵا له سه‌رده‌مه‌كه و پێداویستییه‌كانی و قووڵبوونه‌وه و خوێندنه‌وه‌یه‌كی جیددی بۆ قۆناغه مێژووییه‌كه و ئاگاداربوون له داهێنانه‌كانی دنیا و كرانه‌وه و گوشادبوونی فیكریی سه‌باره‌ت به خودی ژیان خۆی و درككردن به پێداویستییه‌كانی بوونه‌ته ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر, جگه له‌وه به هه‌رسكردنی ڕابردوویش هاتۆته‌دی, چونكه ڕابردوو, هه‌روه‌كو”جه‌برا ئیبراهیم جه‌برا”بۆی چووه: له‌لای تازهگهرهكاندا ده‌بێته هێزی ده‌رپه‌ڕین و به‌رز بوونه‌وه و ڕه‌گوڕیشه و قهدێكیشه زمان وزه‌ی خۆی لێیه‌وه هه‌ڵده‌هێنجێ. جا شیعر هه‌ر به سروشت و خه‌سڵه‌تی خۆی ده‌بێ دنیا هه‌رس بكات تاكو دنیایه‌كی تر بخوڵقێنێ, ده‌بێ شۆڕش به‌رپا بكات, هیچ نه‌بێ له‌ناو خۆیدا و هه‌میشه‌یش پێویسته له‌گه‌ڵا گۆڕانكارییدا بێت و شانبه‌شانی بووه‌ستێت وه‌كو ئه‌وه‌ی “ئه‌دۆنیس”ئاماژه‌ی پێداوه, یانی به قبووڵكردنی ئه‌و واقیعه شیعرییه‌ی پێش خۆی و سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیشی به‌رهه‌می خۆی له هه‌موو شیعرییه‌تێك بێبه‌ریی ده‌كات.
بێگومان له دوای قۆناغی زریانه‌وه گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تیی به‌سه‌ر ئه‌زموونه‌كه‌یدا هاتووه, ڕاسته ئه‌و له زریان‌دا شیعری پێش خۆی و سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیشی تێده‌په‌ڕێنێ, به‌ڵام دواجار وه‌كو ئه‌وه‌ی پێویسته زریان تێناپه‌ڕێنێ, یانی, به ده‌ربڕینی”دكتۆره خالیده سه‌عید”, خۆی تێناپه‌ڕێنێ, كه له ڕاستییدا تێپه‌ڕاندنی خۆ پێویسته له ژیانی شاعیردا به‌رده‌وام بێت. ئه‌گه‌رچی گۆڕانكاریی به‌سه‌ر شیعریشیدا دێت, به‌ڵام به‌راوورد به “زریان” گۆڕانكاریی پۆزه‌تیڤ نین, ئه‌گه‌ر ئه‌و بیروڕایانه‌ی له یادوه‌رییه شیعرییه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به قۆناغه‌كانی پاش زریان هاتوون له‌به‌رچاو نه‌گرین.
هێدی..هێدی, به‌فره‌بارێ,
كۆتره‌كانیش به خه‌مباری هه‌ڵنیشتوون,
ئه‌و گڵۆپه شیرییانه‌ش,
وه‌ك عاشقێ له تاریكی‌دا ده‌سووتێن,
په‌نجه‌ره‌ی ماتی ژووره‌كه‌م,
ڕووخساریشم, ده‌ڕواننه شه‌قامی چۆڵی نیوه‌شه‌و
ده‌ڕواننه دارستانی سپی و خامۆش
سه‌راسیمه‌ن, تێی كردووه و هه‌ر ده‌بارێ,
ئاسمانی ئه‌م شاره شه‌نگه‌ش,
هه‌ر له چاوی دایكم ده‌چێ,… (زه‌نگڵه‌ی یاد- زایه‌ڵه)
دۆزینه‌وه‌ی هاوچوونییه سۆزداریی و هزریی و ئاسۆییه‌كانی چاوه‌ڕوانیی ده‌قه‌كانی له وه‌رگر نزیكتر خستۆته‌وه و چڕوپڕیی به ئه‌زموونه‌كه‌شی به‌خشیووه.
ده‌شته‌كان ته‌م دایپۆشیون,
داران گه‌ڵایان وه‌ریوه,
شه‌و له هه‌ساره‌ی زامم جمه‌ی دێ,
چراوگی دڵا,
شه‌وه‌زه‌نگ بینی گرتووه…
نه دۆستێ دێ, به‌م ناوه‌دا ڕاببوورێ و
چۆڵه چراوێ هه‌ڵبكا…
نه یارێ دێ دوگمه‌ی سینه‌ی بترازێنێ و
پڕ به دنیا:
بۆی به‌هار و
ڕۆشنایی به‌یان بهێنێ…. (ته‌م و…- زنار)
ئه‌گه‌رچی ئه‌و بۆ ئه‌زموونه‌كه‌ی چه‌مكه شیعرییه‌كانی خۆی ده‌دۆزێته‌وه و ده‌یانكات به به‌ریدا و هه‌میشه‌یش ده‌یان خوڵقێنێته‌وه و كاژیان پێ فڕێده‌دات و به شێوه‌یه‌كی تر تازه ده‌بێته‌وه – هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی گۆڕانی بارودۆخه‌كه‌ی – ئه‌زموونه شیعرییه‌كه‌شی شه‌قڵێكی دیكه وه‌رده‌گرێ. شوێن گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت, نیشتیمان هه‌ست و سۆزێكی نۆستاڵژییانه ده‌یپێچێته‌وه, په‌یوه‌ستبوون”ئینتیما”له دووره‌وه, له تاراوگه‌وه ڕه‌هه‌ندێكی قووڵتر له‌خۆ ده‌گرێت. نامۆییش هه‌ست و سۆزێكی جیاوازی له‌لادا ده‌هێنێته كایه‌وه. ئه‌مانه هه‌موو به شێوه‌یه‌كی تر ئه‌زموونه‌كه‌یان ڕه‌نگڕێژ كردووه وه‌ك بڵێی شه‌یداییه‌كی سۆفییانه‌یان پێبه‌خشیبێت. به مانایه‌كی تر ئه‌گه‌ر “زریان” ئاستێك بووبێت له ته‌جره‌به‌ی نووسین له‌لای ئه‌ودا, ئه‌وا”زایه‌ڵه”و”زنار”ئاستی جیاوازی هه‌مان ته‌جره‌به بوونه, به‌ڵام به مانا پۆزه‌تیڤه‌كه‌ی تێپه‌ڕاندن نه‌بوونه, به وردبوونه‌وه‌یش له چه‌مكه شیعرییه‌كان ئه‌م ڕاستییه‌مان بۆ ساغده‌بێته‌وه, ئه‌گه‌رچیش به قووڵاییه‌كاندا شۆڕده‌بێته‌وه و گره‌و له‌سه‌ر ڕووكاری ده‌ره‌وه‌ی شته‌كان ناكات, به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تینتر له‌گه‌ڵا ناوه‌وه‌ی شته‌كاندا به‌رقه‌رار ده‌كات و به‌هاكان و ڕه‌هه‌نده‌كان گۆڕانكاریی جیددی‌یان به‌سه‌ردا دێت.
(6)
“شه‌یمه‌س هینیی”له كۆنتێكستێكدا ده‌ڵێت: نووسه‌ری مه‌زنی ناو هه‌ر كولتوورێك هه‌موو شتێك ده‌گۆڕێت. یانی ئه‌گه‌ر به پێی ئه‌م وته‌یه له شیعر و ئه‌ده‌به‌كه‌مان بڕوانین ئه‌وا ڕاستیی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه دوای”گۆران”زمان و شیعر و دنیابینیی شیعرییمان گۆڕا, پاش “گۆران”یش ئه‌وه‌ی له‌ناو كولتووری شیعرییماندا جارێكی تر ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامدا به پله‌ی یه‌كه‌م “ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د”بوو, كه هه‌ر به سروشتی خۆی له‌ناو ئه‌م كایه‌یه‌دا یاخی و سه‌رپێچ بوو, هه‌میشه‌یش ڕووبه‌ری نووسین بۆ ئه‌و گه‌ڕان بوو به‌دوای شێوازی تر و دیدێكی تیژ و قووڵا و به‌ربڵاویشی هه‌بوو سه‌باره‌ت به شیعری خۆی و ئه‌مه‌یش بوو به هه‌وێنی ده‌وڵه‌مه‌ندییه شیعرییه‌كه‌ی. له‌ویشه‌وه ئیتر هیچ شتێكمان – مه‌به‌ست زمان و شیعر و دنیابینیی شیعرییمانه – وه‌كو خۆی نه‌ما و خوێنه‌ریش خۆی هه‌ر وه‌كو خۆی نابینێ و جیاواز په‌ی به خۆی ده‌بات. چونكه ئه‌و ڕه‌تكردنه‌وه, یان تێكدانه‌ی هایدیگه‌ر لێی دواوه, چركه‌ساتی بونیادنانێكی تازه بوو لای ئه‌و و ده‌بوایه خوێنه‌ریش پێبهپێی ئه‌وه خۆی بونیادبنێته‌وه و به شێوه‌یه‌كی تر له ئه‌زموونی تازه‌ی ده‌ق تێبگات, به‌و پێیه‌ی نووسین دایه‌ڵۆگێكی دیالێكتیكییه له نێوان نووسه‌ر و خوێنه‌ردا و تێگه‌یشتنیش له كاری ئه‌ده‌بیی- تێگه‌یشتنی هونه‌رییانه – له خودی تێكست خۆیه‌وه هه‌ڵده‌قووڵێ, وه‌كو ئه‌وه‌ی”دكتۆر عه‌نناد غه‌زوان”ئاماژه‌ی پێداوه.
ئه‌وی ڕاستیی بێت بۆ”ئه‌نوه‌ر”شیعر شه‌قڵی حازربه‌ده‌ست و پێشوه‌ختی نییه, چونكه لای ئه‌و پێناسه‌یه‌كی دیاریكراوی نییه, ئه‌و له دنیایه‌كدا گه‌شونما ده‌كات, به ده‌ربڕینی”تۆدۆرۆڤ”, لێوانلێوه له وشه‌كانی ئه‌وانی تر و ئه‌ویش له ناویاندا به‌دوای ڕێگاكه‌ی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت, یانی به هیچ شتێكی ده‌ره‌كییانه قایل نییه, ئه‌وه‌تا خۆی له شوێنێكدا ده‌ڵێت: هه‌میشه له شیعر نووسیندا ده‌بێ بچیت به‌گژ مه‌نتیقی وشكوبرینگی یاسا و ڕێساكانی ژیاندا.. كه‌واته بۆ ئه‌و نووسینی شیعر هه‌میشه ململانێیه له‌گه‌ڵا شته‌كانی ژیان, به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵا زماندا, چونكه زمان هه‌میشه ناتوانێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یه‌وێ به‌وی دی بگه‌یه‌نێ, یانی زۆرجار سرك و به‌له‌سه‌یه و نابێته قاڵبێكی ڕاستگۆ بۆ گرتنه‌خۆ و به‌رجه‌سته‌كردنی بیر و ئه‌ندێشه, به‌مه‌یش ئه‌وه له هزری خوێنه‌ر ئاماده ناكات كه ئه‌وی شاعیر مه‌به‌ستێتی. بۆیه ده‌قه‌كانی نه‌ك هه‌ر شیعری نه‌وه‌كه‌ی خۆی, به‌ڵكو بۆ شیعری نه‌وه‌كه‌ی دوای خۆیشی ئاوێنه‌ن و ڕهنگدانهوهیانی تێدا به‌ئاشكرا دیاره, شیعرێكیش نییه دوای”زریان”نووسرابێ و سه‌دای ئه‌و شێواز و ده‌لاله‌ت, یان ئه‌و زمان و فه‌زا و چه‌مكانه‌ی تێدا نه‌بێ كه تیایدا به‌كاربراون, یانی به‌وه ده‌چێ شیعره‌كان, هه‌روه‌كو”نیڵا ئاستلی”ده‌ڵێ:
قسه له‌گه‌ڵا یه‌كدا بكه‌ن, هامانا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تین و تاو له نێوانیاندا به‌رقه‌راره. ئه‌گه‌ریش ئه‌و, شیعر له پێناسه‌یه‌كی نه‌گۆڕدا له قاڵب بدات, ئه‌وا به‌رانبه‌ر به چامه و به‌رانبه‌ر به پره‌نسیپی نووسینی شیعریش, به‌پێی ده‌ربڕینی”دكتۆره خالیده سه‌عید”ناپاكی ده‌كات, سه‌رباری بوونی كه‌له‌پوور و بۆماوه‌یه‌كی شیعریی دوورودرێژ و هه‌ست نه‌كردنیش به دابڕان له‌گه‌ڵیدا. به‌ڵام “ئه‌نوه‌ر”به پێناسه و بونیاد و په‌یكه‌ره‌یه‌كی ته‌واو جیاواز و كۆمه‌ڵێ چه‌مكی شیعریی جیاكاره‌وه تێهه‌ڵچووه و دابڕانیشی له‌گه‌ڵا پێش خۆی نه‌كردووه, لێی ڕاماوه, ئه‌گه‌ر كێشه‌شی له‌گه‌ڵدا هه‌بووبێ كێشه‌ی ئه‌وه بووه كه چۆن نووسراوه و چی نووسراوه؟ یانی چی نووسراوه و چۆن نووسراوه؟ لێره‌وه, له‌م ده‌ستپێكه گرنگه‌وه تێهه‌ڵده‌چێت و گۆڕانكارییه‌كانی خۆی به‌دی ده‌هێنێت و گۆڕانكارییش له چی نووسین و چۆن نووسین ده‌هێنێته كایه‌وه..ئه‌مه‌یش هه‌موو هاوكێشه شیعرییه‌كانی پێشووی بۆ شیته‌ڵا ده‌كاته‌وه و هاوكێشه‌ی نوێی بۆ داده‌هێنێ, چونكه كاری ئه‌ده‌بیی هه‌رده‌م ده‌ربڕی شتێكه و ئامانجی خوێندنه‌وه‌یش بێگومان گه‌یشتنه به‌و شته, بۆیه ڕووبه‌ری ئه‌م نووسینه هه‌وڵێكه بۆ ئاشكرا كردنی ئه‌و هاوكێشه”ئه‌نوه‌ر”ییانه‌ی ته‌نیا و ته‌نیا تایبه‌تن به خۆی و ئه‌زموونه‌كه‌ی.
بێگومان ئه‌و, به‌تایبه‌تی له”زریان”دا, به‌رده‌وام تاسه‌ی شتێكی پێوه دیاره, ئه‌ویش خۆتێپه‌ڕاندنه كه جه‌سته‌ی ئه‌زموونه‌كه‌ی ده‌ته‌نێته‌وه, چامه‌كانیش, به‌ڵگه‌نه‌ویستانه گه‌واهیده‌ری ئه‌م قسه‌یه‌ن, چونكه هه‌ر یه‌كه‌یان ئاستێكی جیاوازه له دنیای ئه‌زموونه‌كه‌ی و ئه‌گه‌ر لێكنزیكیی, یان لێكچوونێكی كه‌میش له نێوانیاندا به‌دی بكرێت ئه‌وا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه له‌و قه‌ڵه‌مه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه كه هه‌مان ئه‌زموون به‌رجه‌سته ده‌كات و هه‌مان ئه‌و چه‌مكه شیعرییانه به‌كارده‌هێنێ كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شاعیرێكی داهێنه‌ر هه‌ڵده‌گرن.
جووتێ ڕه‌شماری ئاشقه و ماشقه‌ی شێت
له بن دارێكدان یه‌كتر ئه‌گه‌زن
دوو كۆتری سپیی به ده‌می یه‌كدا ئه‌ڕشێنه‌وه
دیوار ئه‌ڕووخێ..سنوور ئه‌سووتێ
له كووره‌ی جوانیی و نه‌مریی تۆدا ئه‌توێته‌وه
من ئه‌بم به تۆ, تۆ ئه‌بی به من
دره‌خت خۆی ئه‌سوێ له كۆشی ئاسمان
ڕووبار له ده‌ریا, هه‌رچی شت هه‌یه
ئه‌سووڕێته‌وه.. (ئێوه ئه‌و بایه‌ن كێ‌و له بن دێنن- زریان)
ئه‌و, وه‌كو وتمان, له‌گه‌ڵا كه‌له‌پوور و میراتی شیعرییمان دابڕانی دروست نه‌كردووه, وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بڕێك له لاوه‌كان ده‌یكه‌ن, ئه‌و وه‌كو ئه‌مانه‌یش نه‌كه‌وته لاسایی كردنه‌وه‌ی شیعری فارسیی – بۆ نموونه – به‌ڵكو خوێندنه‌وه كانی كرد به به‌شێك له ئه‌زموونه شیعرییه‌كه‌ی خۆی و سوودی له‌و كاریگه‌رییه‌یان وه‌رگرت و بونیادی شیعری خۆی له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ڵچنی و په‌ره‌ی پێدا. شیعریش ئه‌گه‌رچی ئه‌زموونێكی تاكڕه‌وانه‌یه بۆ ئه‌و, به‌ڵام ئه‌زموونێكی مرۆییشه, بۆیه ده‌لاله‌تێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی مرۆییش هه‌ڵده‌گرێت و ده‌ق به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی مرۆیی پانوبه‌رینتر ده‌بات, ئه‌مه‌یش وزه‌كانی ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌دیار ده‌خات و فه‌زای تر بۆ ده‌لاله ده‌دۆزێته‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی تریش گه‌شه‌ی ناوه‌كییانه‌ی شیعر به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات و دووری ده‌خاته‌وه له ڕووكه‌شیی و ڕاسته‌وخۆیی و نزیكیشی ده‌خاته‌وه له ئیشكردنێكی جیددییانه‌تر له بونیادی ده‌لالیی جیاواز.
كاكه ده‌ڵێن: سواری گلاو ڕاست بۆته‌وه و
ئه‌مجاره‌یان ئه‌سپی ژێری,
باهۆزێكه له گڕی سوور,
كاكه! نه شار ئه‌ستێره‌كه‌ی
له هه‌وری خوێندا نوقووم بووی
جاران و میری به‌به‌یه و
نه تۆش خوواپهرستی بێ خووا و
نه من غه‌ریبی تاهه‌تا.. (كاكه- زایه‌ڵه)
یان له شوێنێكی تردا ده‌ڵێت:
دایه نه تۆ و نه كۆتر و نه شمشاڵیش ئیتر مه‌گرین
دوێنێ خۆم دیم, ئه‌رخه‌وان بوو بڕیبووشیان
به‌سه‌ر شه‌قامدا ڕای ئه‌كرد..لاوكیه وت (بمده‌ره ده‌س سه‌رما و سۆڵه- زریان)
به‌شی دووه‌م
(7)
شتێك كه له ئه‌زموونه چۆنایهتییهكهی”ئه‌نوه‌ر”دا زۆر سه‌رنجڕاكێشه – به‌ركه‌ماڵه هونه‌رییه‌كه‌ی له‌و لاوه بووه‌ستێ, كه هه‌ر ته‌نها هه‌وڵگه‌لێكی ئێستێتیكییانه نین, به‌ڵكو چڕوپڕكردنهوه و به‌خشینی وزه‌یه‌كی سه‌رئاساشه به ده‌ق و كردنێتی به منداڵدانێك بۆ هه‌ڵگرتنی جوانییه‌ك, جوانییه‌كی جیاواز, كه ده‌كرێ ناوی مانای لێ بنێین – شیعرییه‌ته چڕهكهیهتی, كه سه‌ره‌نجام ئه‌م شیعرییه‌ته‌ی له پاڵا چه‌مكه پێكهێنه‌ره‌كانی دیكه‌ی چامه‌دا به‌های ئێستێتیكییانه‌ی شیعره‌كانی به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن, كه سه‌رنجڕاكێشترین لایه‌نه له دنیا شیعرییه‌كه‌یدا. ده‌ركه‌وتنی ئه‌م چه‌مكه‌یش له ناوكۆی ده‌قه‌كانیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای ڕسكانی ئه‌و وه‌كو شاعیرێك و ئاماده‌ییه‌كه‌ی له‌ناو ئه‌زموونه شیعرییه‌كه‌ی كه نهێنی جوانییه‌كانی ده‌ق له ڕێیه‌وه له لای ئه‌ودا ده‌رده‌كه‌ون. لێره‌دا مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه پێناسه‌ی شیعرییه‌ت بكه‌ین, چونكه شیعرییه‌ت به گوته‌ی”دكتۆر به‌شیر تاوریریت”, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ملكه‌چی دنیای گۆڕانه بۆیه دژواره پێناسه بكرێت. زمانی شیعرییش- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جێگا و فه‌زای ده‌ركه‌وتنی شیعرییه‌ته- پڕاوپڕه له شه‌هوه‌تی ڕه‌تكردنه‌وه و له‌ڕاستییدا داهێنان, پڕاوپڕه له شه‌هوه‌تی جووڵانه‌وه و گه‌ڕان و تێپه‌ڕاندن و جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر تاقه ده‌سه‌ڵاتێك كه ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی شیعره, وه‌كو ئه‌وه‌ی”دكتۆره خالیده سه‌عید”بۆی چووه. زمانێكیشه له‌ناو زماندا, به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی”پۆل ڤالیری”ده‌ڵێت, یانی زمانێكه له‌ناو زمانێكی تردا.
واته زمانێكی تایبه‌تمه‌نده له‌ناو زمانێكی گشتیی‌دا. یانی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندانه له‌گه‌ڵا زمانی گشتیی‌دا مامه‌ڵه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی زمانییانه‌ی جیاكار به‌دی بهێنێت كه خود تیایدا به‌رجه‌سته بێت نه‌ك بابه‌ت, یانی قسه‌كه‌ر خود بێت نه‌ك ئه‌وی دی سووننهت و كه‌له‌پوور و كولتوور..چونكه زمانی شیعریی ئافراندن و داهێنانه نه‌ك به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌یه‌كی ساده‌ی سووننهت و كه‌له‌پوور و كولتوور. ده‌قیش, وه‌كو ئه‌وه‌ی”ده‌بلیوو. ئیزه‌ر”وه‌سفی ده‌كات, بریتییه له دوو جه‌مسه‌ر, یه‌كه‌م جه‌مسه‌ری هونه‌ریی, كه ئه‌مه‌یان په‌یوه‌سته به نووسه‌ره‌كه‌یه‌وه, دووه‌میش جه‌مسه‌ری ئێستێتیكیی, كه ئه‌مه‌یشیان په‌یوه‌سته به وه‌رگره‌وه, پێبهپێی ئه‌مه كاری ئه‌ده‌بیی له نێوان ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره‌دا سه‌قامگیره. لایه‌نه هونه‌رییه‌كه‌ی بگرین, ئه‌وا – شاعیر – پێیكراوه تیایدا به‌ره‌و پێش چوونێكی به‌رچاو و له ڕاده‌به‌ده‌ر به‌ده‌ست بهێنێ, ئه‌م به‌ركه‌ماڵه هونه‌رییه‌یش وای كردووه بۆ وه‌رگر تێكسته‌كانی ڕه‌زامه‌ندبه‌خش بن و چێژ و له‌زه‌تیان لێ وه‌ربگرێت. ئه‌مه‌یش به‌دی هێنانی هاوسه‌نگییه‌كه ئه‌و شیعرییه‌ته‌ی لێ كه‌وتۆته‌وه كه هه‌موو ئه‌زموونێكی شیعریی ئامانجێتی پێی بگات, به‌ڵام هه‌موو ئه‌زموونێك به‌ده‌ستی ناهێنێت. شیعرییه‌تیش, بێگومان, بابه‌تێكه مشت‌ومڕ هه‌ڵگر و به شێوه‌ی جیاجیا له زۆربه‌ی زمانه‌كانی دنیادا به تێروته‌سه‌لی ئاووڕی لێدراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی تیۆریی و پراكتیكیشی له مه‌ڕه‌وه ئه‌نجامدراوه, له‌لای ئێمه‌یش نه‌ختێك بایه‌خی پێدراوه و له‌ملاو له‌ولا شتی له‌سه‌ر نووسراوه و هه‌وڵدراوه له ڕێگایه‌وه كه‌شفی به‌رهه‌مه ئێستێتیكییه‌كان بكرێت و چێژه دانسقه و تایبه‌تمه‌نده‌كانیان دیاری بكرێت.
هه‌ڵبه‌تا شیعرییه‌تی هه‌ر شاعیر, یاخود هه‌ر ئه‌زموونێكیش, خه‌سڵه‌ت و جیاكاریی خۆی هه‌یه – نابێ ئه‌وه‌یش له یاد بكه‌ین كه هه‌موو ئه‌زموونێك خاوه‌نی شیعرییه‌ت نییه – و په‌یوه‌ندی به مامه‌ڵه كردنی شاعیره‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵا زمان, بابه‌ت, وێنه, ڕیتم و ئه‌و فه‌زایه‌ی ئه‌م ڕه‌گه‌زانه ده‌یخوڵقێنن و هه‌روه‌ها چۆنێتیی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵا ئه‌و كۆنتێكستانه‌ی وشه به‌شداریی له دامه‌زراندنیان ده‌كات و ده‌بنه هۆی داهێنانی ده‌قی داهێنه‌رانه. شیعرییه‌تیش چه‌مكێك نییه ته‌نها له شیعردا په‌ی پێ ببرێت, به‌ڵكو له ژانره‌كانی تریشدا بوونی به‌رچاوی هه‌یه, به‌ڵام ئه‌وی ڕاستیی بێ ته‌نها له شیعردا بوونێكی چڕ‌وپڕ و ده‌وڵه‌مه‌ند له‌خۆ ده‌گرێت و ئه‌و مامه‌ڵه جیاكاره ده‌یهێنێته كایه‌وه كه له‌گه‌ڵا ڕه‌گه‌زه‌كانی تێكستدا ده‌كرێت و ده‌خرێنه ناو كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندییه‌كی جیاوازه‌وه و په‌یوه‌ندی تازه‌یان له نێواندا دروست ده‌كرێت و سه‌رله‌نوێ شیعر وه‌كو فۆرمێكی تر, یان وه‌كو ژانرێكی تر داده‌هێنێته‌وه و پێكهاته نه‌گونجاوه‌كان له‌ناو بونیادێكی زمانییانه‌ی گونجاو‌دا داده‌نێت و به‌م شێوه‌یه‌یش ئه‌وه‌ی به‌رقه‌رار ده‌بێت شیعرییه‌ته, چونكه سه‌ره‌نجام شاعیر گونجانێكی گشتگر له نێوان شته‌كاندا دروست ده‌كات.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه جیاوازانه‌یش له كاتی شرۆڤه كردن و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و وشانه و په‌یوه‌ندییه‌كانیاندا بۆمان ڕوونده‌بنه‌وه, كه ده‌ق پێكده‌هێنن. هه‌روه‌ها ده‌شێ شیعرییه‌ت ئه‌ركێك بێت له ئه‌ركه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان بونیادی قووڵا و بونیادی ڕووكه‌ش, ئه‌م ئه‌ركه‌یش له په‌یوه‌ندییه‌كانی هاوتابوونی ڕه‌ها, یاخود هاوتابوونی ڕێژه‌یی له نێوان ئه‌م دوو بونیاده‌دا ده‌رده‌كه‌وێت, ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌مكه‌ی”ناعووم چۆمسكیی”وه‌ربگرین, چونكه كاتێ هاوتابوون ڕه‌ها بێت ئه‌وا پله‌ی شیعرییه‌ت نزم ده‌بێته‌وه, یان هه‌ر نامێنێ, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمان كۆكه‌ره‌وه‌ی هاودژ نییه تیایاندا – ئه‌م لایه‌نه پتر له هه‌ردوو كۆشیعری زایه‌ڵه و زناردا به‌رجه‌سته ده‌بێت – كاتێكیش له نێوان دوو بونیادهكهدا جیاوازیی و ناهاوسه‌نگیی گه‌شه بكات, ئه‌وا شیعرییه‌ت له ده‌قدا هه‌ڵده‌قووڵێت و ته‌قینه‌وه به خۆیه‌وه ده‌بینێ, هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی”دكتۆركه‌مال ئه‌بو دیب”ئاماژه‌ی پێداوه- ئه‌مه‌یش به چڕیی له زریان‌دا ده‌رده‌كه‌وێت-. یان ده‌توانین به جۆرێكی تر بڵێین په‌یوه‌ندییه زمانییه‌كان بڕیار له‌سه‌ر شیعرییه‌تی ده‌ق ده‌ده‌ن و بارودۆخه سروشتییه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك شیعرییه‌ت به‌رهه‌م ناهێنن, وه‌كو ئه‌وه‌ی”دكتۆر كه‌ریم حه‌سه‌ن ئه‌للامیی”بۆی چووه, به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ده‌هێنێت ده‌ركردنی وشه‌كانه له سروشته چه‌قبه‌ستوو, یان جێگیره‌كانی خۆیان و خستنه ناو, یاخود به‌خشینی سروشتێكی تازه پێیان ئه‌و شیعرییه‌ته به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه چاوه‌ڕوانكراوه,
ئه‌مه”دكتۆر كه‌مال ئه‌بو دیب”یش له كتێبه گرنگه‌كه‌ی خۆیدا – له‌باره‌ی شیعرییه‌ته‌وه – ئاماژه‌ی پێداوه و ده‌ڵێت: به‌كار هێنانی وشه‌كان به بێ ده‌ركردنیان له سروشته جێگیر و فه‌رهه‌نگییه‌كه‌ی خۆیان شیعرییه‌ت به‌رهه‌م ناهێنێت, چونكه ئه‌م پڕۆسه‌یه مه‌ودایه‌ك له نێوانی زمانی جێگیر و له نێوانی زمانی داهێنراودا, به پێی تیۆره‌كه‌ی خودی”دوكتۆر ئه‌بو دیب”, تیۆریی كه‌لێن:
یاخود مه‌ودای پشێویی, یان گرژیی شیعرییه‌ت داده‌هێنێ و هه‌رچه‌نده ڕاده و توند و تیژیی پشێویی و گرژییش زیاد بكات ئه‌وا كاریگه‌رییه شیعرییه‌كه‌ی پتر ده‌بێت و گه‌شه‌ی زیاتر به خۆیه‌وه ده‌بینێ. ده‌یشكرێ بڵێین شیعرییه‌ت ئه‌ركێكه له ئه‌ركه‌كانی ئه‌م كه‌لێنه‌ی كه بێگومان ئه‌ركه‌كانی هه‌مه‌جۆرن, مه‌به‌ستیش ئه‌وه نییه ئه‌م تیۆرییه‌ی(كه‌لێن: یاخود مه‌ودای پشێویی), كه وه‌كو چه‌مكێك بۆ دیاریكردنی سنووره‌كانی شیعرییه‌ت و ڕسكاندنی تێگه‌یشتنێكی گشتیی له‌باره‌یه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت و له‌گه‌ڵا ئه‌م ئه‌زموونه‌دا ده‌گونجێت و ڕه‌نگه باشترین شتیش بێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی پرسه‌كه‌ی, كه بێچه‌ندوچوون ده‌مانباته‌وه سه‌ر چه‌مكی(لادان, یان ترازان)ی جان كۆهین, مه‌به‌ستیش له لادان, ده‌رچوون نییه له بنه‌ماكانی زمان, هه‌روه‌كو”دكتۆر كه‌ریم حه‌سه‌ن ئه‌للامیی” ئاماژه‌ی پێداوه, به‌ڵكو هونه‌رمه‌ندێتییه له داڕشتنی زمانه‌وانیی بۆ گه‌یشتن به شیعرییه‌ت, كه به خه‌سڵه‌تێكی جه‌وهه‌ریی ده‌ق داده‌نرێت. به ده‌ربڕینێكی دیكه ترازانی پێكهاته‌یی زمانه‌وانییه, ترازانی پێكهاته‌یی زمانه‌وانییش جۆرێكه له جۆره‌كانی ترازانی كۆنتێكستیی, كه ئه‌ویش به تێكشكاندنی سه‌مت و ڕێكوپێكیی ئاستی زمان نمایش ده‌كرێ, یانی پێشخستن و دواخستنی یه‌كه زمانه‌وانییه‌كان له شیعردا, واته به تێكدانی ڕیزبه‌ندیی و ته‌رتیبی زمانه‌وانیی شیعر بێگومان له ڕێگای گۆڕینی پێكهاته سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌ق له‌ناو كۆنتێكستدا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌لاله‌ت له شیعرییه‌ت بكات, هه‌ر وه‌كو”دكتۆر به‌شیر تاوریریت” ده‌ڵێت و ببێته تاقه پێوه‌رێك بۆ دیاریكردنی ئه‌م چه‌مكه, به‌ڵكو ئه‌مه یه‌كێكه له كۆمه‌ڵێك میكانیزم بۆ گه‌یشتن به‌و چێژه‌ی شیعرییه‌ت ده‌یبه‌خشێت و له سایه‌یه‌وه ده‌بینه خاوه‌نی و یۆتۆپیایهكیشه بۆ خوێنه‌ر, ئه‌وه‌تا”ئه‌نوه‌ر”خۆی له بڕگه‌یه‌كی یاده‌وه‌رییه شیعرییه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت:
مرۆڤ بێ یۆتۆپیا ناتوانێ بژی..! ئێمه‌یش ده‌كرێ بڵێین ده‌قه شیعرییه‌كانی باشترین یۆتۆپیان كه ئه‌و خوڵقاندوونی و ساته‌وه‌ختانه‌یش بووبێت به خوێندنه‌وه‌یان بووینه‌ته هاوڵاتی ئه‌مه‌كداری ئه‌و شاره جوانه‌ی قه‌ت له‌یاد ناچێت. له تاوتوێ كردنی ئه‌م ئه‌زموونه دیاره‌یش, ئامانج ئه‌وه‌یه بزانین ئه‌زموونی نووسینی”ئه‌نوه‌ر”چیمان پێده‌ڵێت و سه‌ره‌نجام چیمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت, ئایا وامان لێده‌كات خودی دنیا خۆی به شێوه‌یه‌كی جیاواز ببینین, وه‌كو ئه‌وه‌ی”واڵاس فاوڵی”بۆی چووه, ئایا وه‌ڵامه‌كه شیعرییهتێكه بۆ هه‌میشه به خۆیه‌وه گرێمان ده‌دات و وه‌كو یه‌كێك له لووتكه به‌رزه‌كانی دنیای شیعرییمان سه‌ركه‌ش ده‌مێنێته‌وه؟
(8)
با هه‌ندێ تیشك بخه‌ینه سه‌ر چه‌مكی(كه‌لێن: مه‌ودای پشێویی)كه بێگومان له”دكتۆر كه‌مال ئه‌بو دیب”ه‌وه خواستوومانه و ئامانجی سه‌ره‌كیش لێی گه‌یشتنه له ڕێگایه‌وه به چه‌مكی شیعرییه‌ت. دیاره شیعرییه‌ت, به‌گوته‌ی خودی”دكتۆر ئه‌بو دیب” ناشێ وه‌سف بكرێت, ته‌نها ئه‌و كاته نه‌بێت كه له‌ناو بونیادێكی گشتگیردا شه‌قڵده‌گرێت و ده‌ڕسكێت, ئه‌م چه‌مكی”كه‌لێن”هیش ڕێك به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و بونیاده گشتگیره‌یه. چه‌مكی(كه‌لێن: یاخود مه‌ودای پشێویی) له بونیادی زمانه‌وانییانه‌ی ده‌ق – واته بونیادی زمانه‌وانییانه‌ی تاكڕه‌و و جیاوازییه‌كانی له‌گه‌ڵا بونیادی زمانه‌وانییانه‌ی گشتیی – و ئه‌و دنیابینیی و هه‌ڵوێستانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه په‌یوه‌ندی ده‌ق به دنیاوه به‌رجه‌سته‌یان ده‌كات. ئه‌م كه‌لێنه‌یش هه‌میشه له نێوانی”من”و”ئه‌وی دی”دا دروستده‌بێ, مه‌به‌ست منی شیعریی و ئه‌وی دی خوێنه‌ره, به دیوێكی تردا, گونجان یان نه‌گونجانی ده‌ق و خوێنه‌ره, بێگومان به‌هۆی دوانه هاودژهكانهوه , به‌ڵام له‌گه‌ڵا هاودژبوونیشیاندا ته‌واوكه‌ری یه‌كترین و له په‌یوه‌ندییاندا مانای بهشهكییانهی ده‌ق بونیاد ده‌نێن و سه‌ره‌نجامیش ده‌لاله‌ی گشتیی ده‌ق پێك ده‌هێنن و به‌ركه‌ماڵا به ده‌ربڕین ده‌ده‌ن. له بنه‌ڕه‌تیشدا له‌مانه پێك دێت: دانانی شتی نه‌گونجاو..و دروست كردنی په‌یوه‌ندی ناكۆك و شتی چاوه‌ڕوان نه‌كراو..و دانانی دوو كۆمه‌ڵه شت كه به شێوه‌یه‌كی ده‌لالییانه ناشێ پێكه‌وه یه‌كانگیریان بكه‌یت, هه‌روه‌ها دانانی هاودژی كاتییانه و هاودژی شوێنییانه‌یش پێكه‌وه, یانی پاڕادۆكس, پاڕادۆكسیش واته ده‌ق – شیعرییه‌تی خۆی:
یه‌ك: له جه‌سته‌ی ده‌سته‌واژه‌یه‌ك هه‌ڵده‌هێنجێ.
دوو: له نێوانی ده‌سته‌واژه‌یه‌ك و ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تردا هه‌ڵده‌هێنجێ.
سێ: له نێوانی دوو ئاستدا:
ئهلف – زمانی پاڕادۆكس.
بێ – زمانی تاكڕه‌هه‌ند.
جگه له‌مانه ده‌ق شتێك قیت ده‌كاته‌وه, یان ده‌ربڕینێك داده‌نێ, ئه‌م ده‌ربڕینه مه‌ودایه‌ك دروست ده‌كات, به‌ڵام وشه‌یه‌ك, یان ده‌سته‌واژه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌پاڵدا زه‌قده‌كاته‌وه و به‌و شێوه‌یه‌یش بونیادی چاوه‌ڕوانیی خوێنه‌ر ده‌شێوێنێت و تێكوپێكی ده‌شكێنێت, لێره‌دا ئه‌و كه‌لێنه دێته ئاراوه كه به پشێویی و شپرزه‌ییه‌كی چڕ‌وپڕ ده‌وڵه‌مه‌نده. له بنچینه‌یشدا هاوتهنیشتبوونی كتوپڕییانه له نێوان ئه‌و شتانه‌ی له نێوانی خۆیاندا هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك شكنابه‌ن, هه‌روه‌كو”میشێل فۆكۆ”ده‌ڵێت, شیعرییه‌تی ده‌ربڕین ده‌خوڵقێنن, شیعرییه‌تی ده‌ربڕینیش ئه‌ركێكی تره له ئه‌ركه‌كانی كه‌لێن, جا ئه‌م شیعرییه‌ته, یان كز و ئاست نزم ده‌بێت, یانیش توند و تۆڵا و ئاست به‌رز و ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت. جگه له‌مانه نامۆكردنیش یه‌كێكی تره له سیماكانی ئه‌م چه‌مكه, یانی مه‌ئلووف كردن به نامه‌ئلووف, ئه‌مه‌یش له نێوان دنیا و ده‌قدا ڕووده‌دات. هه‌روه‌ها گۆڕانكاریی كتوپڕ له زماندا:
له ده‌ره‌وه بۆ ناوه‌وه, یانی له وه‌سفه‌وه بۆ ڕاناوی قسه‌كه‌ر و ئینجا گۆڕانی كرداریش”كه‌لێن”دروست ده‌كات, ئه‌مانه و گه‌لێك شتی تریش كه هه‌موو له بونیادێكی زمانییانه‌ی كۆك و گونجاو‌دا ڕێكده‌خرێت, ئه‌وا كاریگه‌رییه‌كه‌ی سه‌رئاسا و هه‌ڵاوێرده ده‌بێت. خوڵاسه له نێوانی شاعیر و دنیا, شاعیر و زمانی بۆماوه – یان گشتیی -, شاعیر و وشه, شاعیر و شیعر, درزێكی بناغه‌یی هه‌یه, به ده‌ربڕینی”دكتۆر ئه‌بو دیب”, به بێ ئه‌و درزه هیچ شیعرییه‌تێك بوونی نابێ. هه‌ندێجار جووڵه‌ی- یان به‌ره‌و پێشچوونی – چامه‌یش, نه‌ك هه‌ر ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی ڕیتمییانه, به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی بونیادی گشتیی چامه‌یش – مه‌ودای پشێویی – ده‌خوڵقێنێ و ئه‌مه‌یش ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وایه‌كی شیعریی ده‌وڵه‌مه‌ند دابمه‌زرێنێ و چوست و چالاكیی و جووڵه‌یه‌كی هارمۆنیی به بونیادی چامه ببه‌خشێت, هه‌روه‌كو له چامه‌ی “شه‌وانی باران”دا باسی ده‌كه‌ین. بێگومان ملكه‌چی پێوه‌رێكی دهرهكییانهشی ناكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له په‌یوه‌ندییه‌كانی بكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵا ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا, به‌ڵكو خودی خۆی ده‌بێته پێوه‌ر بۆی و له په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی ئاگادارمان ده‌كاته‌وه و زانیاریی ته‌واومان پێده‌به‌خشێت.
(9)
وا شه‌و داهات, چراش خامۆش, مه‌ل كۆچی كرد,
به‌فری ناوه‌خت, ده‌شتی دڵی دڵدارێكی سه‌رانسه‌ر گرت,
وا شه‌و داهات… (شه‌وانی باران- زایه‌ڵه)
له‌م شیعره‌دا, كه ڕابردوو بونیاده‌كه‌ی داده‌مه‌زرێنێت, جیهان, یانی ده‌ره‌وه – هێنده‌ی ناوه‌وه – ژینگه و سه‌رچاوه‌ی ئه‌زموونه‌كانی شاعیره نه‌ك هه‌ر به ته‌نها خه‌یاڵێكی قووڵا و به‌پێز, چونكه پێكهاته‌كانی خۆی له واقیع ده‌قۆزێته‌وه و گه‌شونمایان پێده‌دات و واقیعێكی تازه‌یان لێ ده‌ئافرێنێ كه ئه‌ویش واقیعی شیعرییه.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه جووڵه‌ی یه‌كه‌می ناو چامه‌كه‌یه – كه له دێڕی یه‌كه‌مه‌وه تا دێڕی سێیه‌م درێژه ده‌كێشێ – له‌م جووڵه‌یه‌دا, زمان به وزه‌یه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ر بارگاوییه, جیهانێكمان بۆ سكێچ ده‌كات ڕوون و شه‌ففاف, جیهانی هاوپه‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه. ڕاسته هه‌موو هه‌ست و نه‌ستێك,”ئه‌نوه‌ر”گوته‌نی, له فۆرمێكی هونه‌رییدا و به ساكارییش ده‌رنابڕدرێ, به‌ڵام له‌م جووڵه: به‌ره‌وپێشچووه پڕ وزه‌یه‌دا ده‌ربڕدراوه و هاودژییه‌كی له نێوان شه‌و و چرای خامۆش هاتۆته ئاراوه, چونكه چرا له شه‌ودا ده‌بێ دابگیرسێ, ئینجا له نێوان به‌فر و دڵا دا دژوازیی قووتكردۆته‌وه كه ئه‌ویش داكردنی به‌فره به‌سه‌ر ده‌شتی دڵێكدا – كه ئێمه ده‌زانین دڵی دڵدارێكه و زانیارییه‌كه چامه‌كه پێشكه‌شمانی ده‌كات – هه‌روه‌ها له جووڵه‌ی دواتریشدا – كه له دێڕی چواره‌مه‌وه تا دێڕی بیست و دووه‌مه – ده‌ڵێت:
ئه‌و مه‌مكانه‌ت ئا له‌م په‌نجه سووتاوانه‌ی من به‌ولاوه,
نیشتمانێ به‌دی ده‌كه‌ن؟ (شه‌وانی باران- زایه‌ڵه)
ئه‌م وێنه‌یه, كه پرسیاره و به وه‌سفی چڕ‌وپڕ بونیاد نراوه, له ده‌قی(نوقڵانه‌ی خۆشه‌ویستیی و باران)یشدا ئاماده‌یی هه‌یه, به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی جیاواز خۆی ده‌رده‌بڕێت.
وام ئه‌زانی قومری سپی سركی مه‌مكت
چڵی شاشی ده‌س و په‌نجه‌م بۆ خۆی ئه‌كا
به هێلانه… (نوقڵانه‌ی خۆشه‌ویستیی و باران- زریان)
لێره‌یشدا- ده‌لاله‌تی جیاواز به وشه‌كان ده‌دات و په‌یوه‌ندی نوێی نێوان یه‌كه زمانییه‌كان داده‌هێنێ, هه‌ر بۆ نموونه: وشه‌ی نوقڵانه و به‌كارهێنانی بۆ مه‌دلوولێكی ناباو, وشه‌ی خه‌م و چوواندنی به دره‌خت, ته‌م و په‌ڕوباڵا, ئاسمان و مه‌رگ, كڕێوه‌ی ئازار, چه‌م و چاوه‌ڕوانیی و هی تریش.
ئه‌ی وردیلانی دێیه‌كه‌م!
بۆچی په‌نجه‌ی تووڕه‌ییتان
ئه‌خه‌نه ناو چاوی سووری هۆنراوه‌كه‌م؟!
هۆنراوه‌كه‌م به‌فرماڵه,
به‌فری كه‌وتووی سه‌ر كۆختی دڵتان ئه‌ماڵێ
هۆنراوه‌كه‌م مانگی خه‌پله‌ی گه‌رمی گاڵه
له‌ناو شه‌وی سكی وشك و برسیتانا
هه‌وری ئازار ڕائه‌ماڵێ
هۆنراوه‌كه‌م, كڵۆمێكه
ده‌روازه‌ی شاری گریانتان بۆ دائه‌خا
كلیلێكه…ده‌رگای شاری
نان و گوڵا و به‌هارتان بۆ ئه‌كاته‌وه…
وردیله‌ینه!
هۆنراوه‌كه‌م بارانێكه ته‌پ و تۆزی
سه‌ر ڕوومه‌تی دێیه‌كه‌مان ئه‌شواته‌وه (نوقڵانه‌ی خۆشه‌ویستیی و باران- زریان)
بونیادی ئه‌م ده‌قه‌یش – وه‌ك زۆربه‌ی ده‌قه‌كانی تری كۆشیعری”زریان” – له‌سه‌ر نه‌گونجان و هاودژیی نێوان وشه‌كان هه‌ڵچنراوه, یان یه‌كانگیربوونی هاودژ و نه‌گونجاوه‌كان هه‌ڵچنراوه و تیایدا ڕووبه‌ڕووی ترازانی زمانه‌وانیی, یاخود ئه‌و كه‌لێنه ده‌بینه‌وه كه شه‌قڵا به پشێوییه‌كی ئهودیوییانهی زمان ده‌به‌خشێت و شیعرییه‌ت به‌رهه‌م ده‌هێنێت. دیاره ئه‌م چامه‌یه‌یش هه‌روه‌كو ئه‌وانی تر سیخناخه به دوانه هاودژه پێكهێنه‌ره‌كانی كه‌لێن, بۆ نموونه: په‌نجه‌ی تووڕه‌یی – چاوی سووری هۆنراوه, هۆنراوه – بهفرماڵا, به‌فری كه‌وتوو- كۆختی دڵا, هۆنراوه – مانگی خه‌پله, شه‌وی سك – هه‌وری ئازار, هۆنراوه – كڵۆم, ده‌روازه – گریان, هۆنراوه – كلیل, هۆنراوه – باران..دروست ده‌كه‌ن و به‌گوێره‌ی پێكهاته و كۆنتێكستی ڕسته‌كانیش ده‌لاله‌ی ئه‌وتۆ له هه‌ناوی زمانه‌كه‌دا دروست ده‌كه‌ن جگه له‌وه‌ی كه‌لێنێك به‌جێده‌هێڵن كه شیعرییه‌ت ههڵدهقووڵێنێ چه‌ند پێداویستییه‌كیش بۆ په‌ی بردن به‌و شیعرییه‌ته له‌به‌رده‌م وه‌رگردا قوتده‌كه‌نه‌وه كه تێڕامانی قووڵا و هه‌ڵوه‌سته‌كردن به‌رامبه‌ر به‌م ده‌ربڕینه جیاوازانه‌ی لێ ده‌خوازن و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه زیاتر لێخوردبوونه‌وه له بونیاده پێكهێنه‌ره‌كانی چامه‌كه بكات.
به‌ڵام با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌قه‌كه‌ی پێشوو – ده‌قی: شه‌وانی باران – بێگومان له‌م ده‌قه‌دا ڕه‌هه‌ندێكی نوێ به داستانی (محه‌مه‌د و سێوێ)ده‌دات و ده‌یكاته به‌ر ئه‌زموونێكی مۆدێرن, به‌م شێوه‌یه شاعیر ده‌توانێ به بینۆگه و ڕوئیه‌یه‌كی تازه‌وه باسی سهبردهیهكی كۆن بكات, یاخود بابه‌تی ڕابردوو و ته‌نانه‌ت ئه‌فسانه‌یش تاوتوێ بكات و ده‌قی داهێنه‌رانه‌یان لێ به‌رهه‌م بهێنێت – دیسانه‌وه له نێوانی په‌نجه و نیشتیمان‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی ناباو دروست ده‌كات و خه‌یاڵا زۆر كاریگه‌رانه وێنه‌ی ئه‌و جیهانه ڕه‌نگڕێژ ده‌كات كه ئه‌زموون دهیڕسكێنێ. وه‌كو وتمان لێره‌دا هاودژییه‌ك هه‌یه, یانی ئه‌م وێنه‌یه, ئه‌دۆنیس گوته‌نی, دوو خاڵا له نێوان به‌شه هاودژه‌كان پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و هه‌روه‌ها به‌ش و گشتیش پێكه‌وه ده‌لكێنێ, ئیدی كه‌لێنێك دێنێته‌دی. ئه‌گه‌ریش شیعر, ده‌ربڕی هه‌ست و سۆز و نه‌سته دانسقه‌كانی چركه‌ساته نه‌مره‌كانی ژیان بێت, ئه‌وا ئه‌م چامه‌یه پانۆڕامایه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی ته‌واوی چركه‌ساته‌كانی ژیانه, یانی ئه‌م تێكسته ده‌ربڕی هه‌موو شته‌كانی ژیانه نه‌ك هه‌ر به ته‌نها به‌شێكی ناچیزه‌ی.
وا شه‌و داهات, چراش خامۆش,
تاوی باران, به‌فری كه‌وتووی
ده‌شتی دڵی دڵدارێكی كاژوواژ كرد
ڕووباری نوور, چراخانی خسته دنیا,
شه‌پۆل ده‌دات و سۆز ده‌كا.. (شه‌وانی باران- زایه‌ڵه)
ئیتر ئا به‌م جۆره, زمان لای ئه‌و ده‌ستاوێژێكه به‌های شیعریی تازه‌ی پێ داده‌مه‌زرێنێ و بۆ به‌خشینی شیعرییه‌ت, وه‌كو پێشتر وتمان, هونه‌رمه‌ندێتیی له داڕشتنی زماندا ده‌كات و لادان دێنێتهكایهوه, به‌ڵام ئه‌م لادانه ده‌رچوون نییه له نهگۆڕهك و جێگیره‌كانی زمان, به‌ڵكو ڕێكخستنێكی تایبه‌ته به شیعر و پێكهاته‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندیشه, هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گری عێراقی”دكتۆر حاته‌م ئه‌لسه‌گر”ئاماژه‌ی پێداوه و كۆمه‌ڵێك بیر و بابه‌ت ته‌وزیف ده‌كات كه ڕوونییان چێژی هونه‌ریی و ئێستێتیكییمان پێده‌ده‌ن و بونیادی شیعری‌یان له‌و ڕێگایه‌وه ده‌دۆزینه‌وه. ده‌ربڕین و گوزاره هاودژه‌كانی تری ده‌قه‌كه‌یش هه‌ر بۆ نموونه: ماڵی ناو له‌پ, كانی لێو, كانی لێوی”سێوه‌خان” ئاوێنه بوو, لێوێ نه‌بوو تینوێتی لێوی بشكێنێ, لێوی وشكی”حه‌مه”نه‌بێ – كه بێگومان ئێمه له میتافۆربوونی ئه‌مانه به‌ئاگاین -, دارستانی ئه‌به‌نووسیی كه‌زیی, دارستان هه‌ناسه ده‌یهێنێته جۆش و سه‌ما..تاد.
له جووڵه‌ی سێیه‌می چامهكهیشدا – كه له دێڕی بیست و سێیه‌مه‌وه تا دێڕی سیوسێیه‌مه – هه‌ور شۆڕبۆته‌وه و ده‌ستی كردۆته گه‌ردنی دره‌ختێكی برینداری شێت و سه‌ركه‌ش, دره‌خت و هه‌ور ده‌م ده‌نێنه ده‌می یه‌ك و سه‌ما ده‌كه‌ن, ئینجا تاوی باران, به‌فری كه‌وتووی ده‌شتی دڵێك كاژوواژ ده‌كات و ڕووباریش له‌گه‌ڵا چراخان هاودژییه‌ك قووتده‌كاته‌وه و..تاد. لێره‌دا خاوبوونه‌وه‌ی جووڵه‌كان و كرانه‌وه‌یه‌ك ڕووده‌دات, كرانه‌وه به‌ڕووی كردنه‌وه‌ی گرێی ده‌ق, واته چاره‌سه‌ركردن.
بێگومان هه‌موو دالێك به پێویست و زه‌رووره‌ت دالێكی تێهه‌ڵكێشی پێده‌وێت تاكو هاودژیی بكات و ده‌لاله‌تێك به‌رهه‌م بهێنێت, هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی”دكتۆر عیسام واسڵا”ئاماژه‌ی پێداوه. له پێكگه‌یشتنی ئه‌م هاودژانه‌یشدا, وه‌كو”یووسف ئه‌لخال”بۆی چووه, چامه پشێویی هه‌ڵده‌گرێت و ده‌لاله‌تگه‌لێكی جوان به‌رهه‌م دێن كه پڕاوپڕن له شیعرییه‌ت. له كۆی هه‌موو ئه‌مانه‌یشدا ئه‌و كه‌شوهه‌وا شیعرییه شه‌قڵده‌گرێت كه له نێوانی شته‌كاندا جێگیر ده‌بێت. كه‌شوهه‌وای شیعرییش لێره‌دا كه‌شوهه‌وایه‌ك نییه پێمان نه‌كرێ بیقۆزینه‌وه, چونكه ئه‌وی شاعیر فه‌زایه‌كی دینامیكیی له ڕۆحی سه‌رده‌مێك ده‌خوڵقێنێ, سه‌رده‌مێك نامۆ نییه به ئێمه, سه‌رده‌مێكه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان و كاتێك له كاته‌كان له لایه‌ن ئێمه‌وه ئه‌زموون كراوه, یانی سه‌رده‌می هه‌موومانه. به‌مه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت شاعیر هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ره‌تاوه خه‌می ئه‌وه بووه داهێنانی په‌یوه‌ندی تازه له نێوان ڕه‌گه‌زه بنیاتنه‌ره‌كانی چامه, هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی”عه‌بدولكه‌ریم عه‌بباس ئه‌لزوبه‌یدی” ئیشاره‌ی بۆ كردووه, به‌رجه‌سته بكات. هه‌ر بۆیه شێوازه شیعرییه‌كه‌ی گۆڕاوه و پێگه‌یشتنێكی ئه‌رێنیی به خۆیه‌وه بینیووه كه ته‌واو گونجاوه له‌گه‌ڵا پێگه‌یشتنی خودی ئه‌و و هۆكاره سروشتییه‌كانی ئه‌و واقیعه نوێیه‌ی كاتی نووسینی ئه‌م ده‌قه هاتبووه پێشه‌وه.
(10)
ئه‌گه‌ر زمان, به‌گوێره‌ی”دێریك واڵكۆت”, هه‌موو شتێك بێت و بونیادی ده‌ق بگه‌یه‌نێ, یاخود”ڕیڤاتێر”گوته‌نی له بونیادی زماندا – ده‌ق – بوونی هه‌بێت, ئه‌وا هه‌وڵی خۆمان هه‌ر له‌وه‌دا چڕ ده‌كه‌ینه‌وه تا له چوارچێوه‌یدا ئامانجی خۆمان – كه شیعرییه‌تی چامه‌یه – بپێكین, چونكه”تۆدۆرۆڤ”گوته‌نی, شیعرییه‌ت بایه‌خدانه به بونیاده ئه‌بستراكته كانی كاری ئه‌ده‌بیی, كه ئه‌مه‌یش بێگومان له فۆرمدایه. هه‌روه‌ها به‌پێی”ستێڤان مالارمێ”یش ئه‌و كاریگه‌رییه‌یه كه شت ده‌یهێنێته‌دی, نه‌ك – كاریگه‌ریی – خودی شته‌كه خۆی.
یانی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵا مانای خودی شته‌كان خۆیاندا نه‌ك له‌گه‌ڵا مانای وشه‌كاندا وه‌كو ئه‌وه‌ی”ڕۆڵان بارت”بۆی چووه, له‌م حاڵه‌ته‌یشدا كه‌لێنێك له نێوان شته‌كان و وشه‌كاندا له لایه‌ك و له نێوان په‌یوه‌ندی شیعر به شته‌كانه‌وه و په‌یوه‌ندیشی له لایه‌كی تره‌وه به وشه‌كانه‌وه دێته‌دی. شیعرییه‌ت زۆرجار له پته‌ویی و یه‌كانگیرییه ناوه‌كییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ, زۆرجاریش له پته‌ویی و یه‌كانگیرییه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه, چونكه ئه‌م پڕۆسه‌یه هه‌میشه پڕۆسه‌یه‌كی په‌یوه‌ندگه‌رایه, یانی تۆڕێك له په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ناو ده‌قدا به‌رجه‌سته ده‌كات – هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی”دكتۆر ئه‌بو دیب”ده‌ڵێت – و جووڵه‌یه‌كی سه‌رومڕیشه له نێوان دنیا جیاوازه‌كاندا. ڕاسته ئێمه له ده‌قدا ته‌نها به‌دوای كارنامه‌ی شیعریی, یان به‌دوای ئێستێتیكادا ناگه‌ڕێین, به‌ڵكو له لایه‌نی ده‌لالییانه‌وه ده‌مانه‌وێ شتێكی پراكتیكییش بێت, به چ مانایه‌ك؟ به‌و مانایه‌ی شێوه و بوونی له واقیع بدۆزینه‌وه, یانی بێجگه له به‌خشینی جوانییه‌كانی, به باڵای واقیعیشدا هه‌ماهه‌نگ بێت و وامان لێبگات هاوچوونییه‌كی ڕه‌وا له نێوانی ئه‌و ده‌قه و تێفكرینماندا بدۆزینه‌وه, ئه‌گینا ئاسۆی چاوه‌ڕوانییمان تێك ده‌شكێت.
چونكه ئه‌ده‌ب به‌گشتیی و شیعریش به‌تایبه‌تی یه‌ك ڕه‌هه‌ندی نییه, ئه‌ویش وه‌كو واقیع چه‌ند ڕه‌هه‌ندییه, یانی ئێمه له ده‌قدا ته‌نها به‌دوای ده‌لاله‌تی بیۆگرافیانه ناگه‌ڕێین, به‌ڵكو پێداویستییمان به ده‌لالاته ده‌ره‌كیی و فیكرییه‌كانی ده‌قیش هه‌یه – ده‌لالاته وه‌زیفیی و ئێستێتیكییه‌كانی – ئه‌گه‌ر ته‌نها وامان كرد ئه‌وا به‌رهه‌می داهێنه‌رانه له كۆنتێكسته ڕۆشنبیریی و ئێستێتیكییه‌كه‌ی دوور ده‌خه‌ینه‌وه, یانی وه‌زیفه بایه‌خداره‌كه‌ی ئه‌ده‌ب پشتگوێ ده‌خه‌ین و فه‌رامۆشی ده‌كه‌ین. كه‌واته به‌گوێره‌ی ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه, ده‌ق لای”ئه‌نوه‌ر”ڕێك وه‌كو ئه‌وه‌ی”تیمۆسی ماسیووس” ده‌ڵێت: به‌رجه‌سته‌ی ئه‌زموون ده‌كات, ئه‌زموونیش یانی به‌ریه‌ككه‌وتنی تاك له‌گه‌ڵا ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا, یانی یاده‌وه‌ریی و پڕۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یتا په‌یتاش بۆ ئه‌و یاده‌وه‌رییه, یاده‌وه‌ریی هه‌روه‌كو”سه‌رگۆن پۆڵس”یش ده‌ڵێت:
كارێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر گرنگه, بۆیه به خۆیه‌وه په‌یوه‌ستت ده‌كات و له‌گه‌ڵا هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن و ئه‌زموونی ژیانت ئه‌ویش هه‌ر له پێكهاته‌یدا جێگیر ده‌بێت. پرسیاری ئێمه بێگومان له ئه‌زموون ئه‌وه‌یه چی داینه‌مۆیه‌تی؟ ڕه‌نگه وه‌ڵام بێ سێ و دوو زمان بێت, به‌ڵام زمان نه‌ك هه‌ر داینه‌مۆی ئه‌زموونه, به‌ڵكو داینه‌مۆی فیكریشه. له‌وانه‌یه ئه‌زموونی نووسین بۆ”ئه‌نوه‌ر”یه‌ك مانا بگه‌یه‌نێ, كه ئه‌ویش یاخی بوون و پرسیاركردنی به‌رده‌وامه. بێگومان یاخی بوون له هه‌موو شتێكی مه‌ئلووف و پرسیاركردنیش, كه شیعر دیاری ده‌كات, ئه‌ویش پرسیاركردنه سه‌باره‌ت به خودی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئه‌ده‌ب زه‌قیان ده‌كاته‌وه. به‌ڵام شاعیر, مادامه‌كێ په‌یوه‌ندی به‌و زمانه‌وه هه‌یه كه به هۆیه‌وه ده‌سته‌ویه‌خه‌ی بوون و خود ده‌بێته‌وه, ئه‌وا ناتوانێ دابڕان له‌گه‌ڵا هیچ شتێك‌دا بكات. چونكه ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی به زمان و مێژووی زمانیشه‌وه ده‌یبه‌ستێته‌وه, په‌یوه‌ندییه‌كی پێكهێنه‌رانه‌یه و دابڕانیش لێی كاری نه‌كرده و مه‌حاڵه.
ئیدی له‌م تانوپۆیه‌وه دێینه سه‌ر چامه‌ی (غه‌ریبی) – كه چاره‌سه‌ری بابه‌تێكی نۆستاڵژییانه ده‌كات و ڕه‌هه‌ندێكی هونه‌رییانه‌ی قووڵتر به تێكست به‌خشراوه و به‌هایه‌كی گرنگتری گرتۆته‌خۆ و ئه‌گه‌ر ئامانجێكی دیاریكراویشی هه‌بێت ئه‌وا هه‌ر كایه‌ی ڕیتواڵێكی سۆفی گه‌رانه‌یه وه‌كو”پۆل ڤالیریی”ده‌ڵێت و ئه‌فسوونئامێزیشه. گێڕانه‌وه‌یه‌كی شه‌ففاف له‌م چامه‌یه‌دا باڵاده‌سته, یانی پێكهاته‌كه‌ی گێڕانه‌وه‌گه‌رایه و هیچ هاودژییه‌ك له نێوان یه‌كه زمانییه‌كاندا به‌دی ناكرێت و زمانی ده‌ق تابڵێی لۆژیكیی و گه‌ردوونییه, هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی”كۆڵیریج”ئاماژه‌ی پێداوه, جا له‌به‌ر ئه‌وه شیعرییه‌ت ده‌كه‌وێته شوێنێكی دیكه‌ی ده‌قه‌وه. ئه‌م چامه‌یه له سێ جووڵه پێكهاتووه:
جووڵه‌ی یه‌كه‌م: له دێڕی یه‌كه‌مه‌وه بۆ دێڕی شه‌شه‌م
جووڵه‌ی دووه‌م: له دێڕی حه‌وته‌مه‌وه بۆ دێڕی نۆیه‌م
جووڵه‌ی سێیه‌م: له دێڕی ده‌یه‌مه‌وه بۆ دێڕی شانزه‌هه‌م
له جووڵه‌ی سێیه‌مدا خاوبوونه‌وه ڕووده‌دات و گرێی ده‌ق ده‌كرێته‌وه, ئیدی ده‌زانین كه چاره‌سه‌ر نیشتیمانه, نیشتیمان ئه‌و شته‌یه ده‌ق له هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵیگرتووه و كۆنتێكست ده‌یهێنێته‌دی.
وتی: قوربان! ئه‌و ئافره‌ته‌ی,
كه به ته‌نیشتما تێپه‌ڕ بوو..
ڕووخساری هه‌ر له ڕووخساری دایكم ده‌چوو,
هه‌ر كه بینیم, سلێمانیم كووچه كووچه هاته پێش چاو,
یه‌كسه‌ر ئاگرم تێ به‌ر بوو, دڵم پڕ بوو,
ببووره لێم! خۆت ده‌زانی قوربان سۆز و
قوربان! كه‌ڵكه‌ڵه‌ی نیشتمان.. (غه‌ریبی- زایه‌ڵه)
به قووڵبوونه‌وه‌ی زیاتر به‌ناو ئه‌م شیعره‌دا په‌ی به ئاسته‌كانی ده‌به‌ین و ده‌زانین خاوه‌ن وزه و ڕۆحێكی ئه‌فسانه‌ییه و ده‌ربڕی خه‌مێكی بێپایانه كه ڕه‌هه‌ندێكی گه‌ردوونیی له‌خۆ ده‌گرێت و نۆستاڵژیایهكی قووڵا دایمه‌زراندووه. ئه‌وه‌ی لێره‌یشدا به‌ڕوونی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه شاعیر بۆ ئه‌وه‌ی موماره‌سه‌ی خه‌یاڵه داهێنه‌رانه‌كه‌ی خۆی بكات, پێویسته دابڕانێك له‌گه‌ڵا تانوپۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه مرۆییه جۆراوجۆر و ئاڵۆزانه بهێنێته‌دی, ئه‌گه‌رنا فیكر و خه‌یاڵی له‌ناو ته‌پوتۆزی ژیانه ڕۆژانهییهكهدا قه‌تیس ده‌بێت و به‌رهه‌مێكی ناوازه ناكه‌وێته ناو به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه. بێگومان ڕووبه‌ری ئه‌م ده‌قه كۆمیوونیكاسیۆنێكی توند و تۆڵا له‌گه‌ڵا وه‌رگردا فه‌راهه‌م ده‌كات, چونكه ئه‌زموونێكی هاوبه‌ش ده‌رده‌بڕێت – ئه‌زموونی غه‌ریبیی دایك و نیشتمان و بیركردنه‌وه لێیان – و هه‌موو شتێك له ڕێگای خۆیدا ده‌گۆڕێت, زمانه‌كه‌ی وه‌كو ئاماژه‌مان بۆ كرد لۆژیكییه و به‌هایه‌كی جوانی هونه‌رییانه داده‌هێنێ و هه‌ر به ته‌نها ده‌ستاوێژێك
نییه, به‌ڵكو جه‌وهه‌ری ده‌قیشه, هه‌روه‌كو “پۆل ڤالیریی” بۆی چووه, ئه‌مه‌یش تاڕاده‌یه‌ك بۆ خوێنه‌ر چاوه‌ڕوانكراوه.
چونكه ئێستێتیكای ده‌ق و ئێستێتیكای خوێنه‌ر یه‌كده‌گرنه‌وه و كارلێك له نێوانیاندا دێته ئاراوه, لێره‌یشدا مه‌به‌ست له كارلێك, هه‌ڵبه‌تا هاتنه ئارای كارلێكی ده‌روونییانه و هونه‌رییانه‌یه و ئه‌گه‌ر هه‌ردووكیشیان هاوسه‌نگ بن, ئه‌وه‌ی دێته ئاراوه یه‌كگرتنه‌وه‌ی بونیادی چاوهڕوانییهكانه و دواجاریش له‌م بونیاده‌ی یه‌كێكه له گرنگترین ڕه‌گه‌زه‌كانی چه‌مكی ئه‌و(كه‌لێن)هی ده‌ق به‌رهه‌می ده‌هێنێ فه‌زای شیعرییه‌ت ده‌ڕسكێ و به‌رجه‌سته ده‌بێ. ئه‌مه ئه‌گه‌ر بونیادی چاوه‌ڕوانییه‌كان یه‌كبگرنه‌وه, به‌ڵام ئه‌گه‌ر بونیاده‌كان هاوسه‌نگ نه‌بن و یه‌كنه‌گرنه‌وه, ئه‌وا پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ڕووده‌دا و بونیادی چاوه‌ڕوانیی خوێنه‌ر تێكده‌شكێ – كه هاوكات ده‌ق به‌رهه‌می ده‌هێنێت, یاخود تێكی ده‌شكێنێت – واته چاوه‌ڕوانیی خوێنه‌ر خۆی به‌دی ناهێنێت, بۆیه ئه‌م كه‌لێنه پشێویی دروست ده‌كات و شه‌قڵا به سه‌رسامییه‌كی ئه‌وتۆ ده‌به‌خشێ كه سه‌ره‌نجام هێنانه ئارای شیعرییه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی”هایدیگه‌ر”هه‌ڵبشێلینه‌وه كه ده‌ڵێ: له‌بیرچوونی بوون دووركه‌وتنه‌وه‌یه له وڵات و له‌ڕاستییدا بێ وڵاتیی و تاراوگه‌یه و بڵێین: دووركه‌وتنه له وڵات و بێ وڵاتیی و تاراوگه, بۆ شاعیرێكی ڕاسته‌قینه, له‌بیرچوونی بوونه, ئه‌وا”ئه‌نوه‌ر”له‌م چامه‌یه‌دا, كه جێگۆڕكێ له‌گه‌ڵا”مه‌ولانا خالید”دا ده‌كات باكگراوه‌ندێكی میتافیزیكییانه به‌م جێگۆڕكێیه نابه‌خشێ, چونكه ڕوئیه‌یه‌كی واقیعبینانه‌ی تێدا ده‌كات به سێبه‌ر و هه‌ست به بێ بوونییهكی گه‌وره ده‌كات, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ڕاستییدا بوون له شتی تردا ده‌بینێ و بوونیش وابه‌سته‌یه به نیشتمانه‌وه, یانی ئه‌گه‌ر نیشتیمان نه‌بێت, چ شتێك ئیدی گرنگه؟ پاش ئه‌م پرسیاره ده‌توانین بڵێین ئه‌م تێكسته له حاڵه‌تێكدا نووسراوه كه شاعیر تێیدا هه‌ستی به‌وه كردووه شوێن(نیشتیمان)پێش بوون ده‌كه‌وێ..كه پێیه‌كانیشی له‌ناو نیشتیمان و زێددا نه‌بوو ئه‌وا پێویسته له ڕێگای شتێكی تره‌وه وابه‌سته‌بوون به‌رقه‌رار بكات, چونكه ئه‌گه‌ر وابه‌سته‌بوون نه‌بوو, بوونیش نابێت, به‌ڵام زمان له‌م كۆنتێكسته‌دا ئه‌و ئه‌ركه گه‌وره‌یه ده‌بینێت, یانی ئه‌گه‌ر نیشتیمان – زمان بێت, هه‌ر به‌گوێره‌ی “هایدیگه‌ر”خۆی, ئه‌وا شاعیر له ڕێگای زمانه‌وه ئینتیمای خۆی به‌رجه‌سته ده‌كاته‌وه و ناهێڵێت هه‌رگیز ئه‌و په‌یوه‌ندییه بپچڕێت. واته دیسانه‌وه زمان ئه‌ڵته‌رنه‌تیڤێكی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ دنیا, یان له‌وانه‌یه ببێته به‌دیلی ئه‌و دنیایه‌ی شاعیر ده‌یخوازێت, هه‌روه‌كو”عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د ئهلغهززامی”ده‌ڵێت..بۆیه نه‌بوونی نیشتیمان له‌م سیاقه‌دا نابێته هۆی نه‌بوونی بوون.
هه‌ر كه بینیم, سلێمانیم كووچه كووچه هاته پێش چاو,
یه‌كسه‌ر ئاگرم تێ به‌ر بوو, دڵم پڕ بوو… (غه‌ریبی- زایه‌ڵه)
دیاره له تانوپۆی ئه‌م ده‌قه‌دا هه‌ست به‌وه ده‌كرێت بیر و باوه‌ڕه‌كانی شاعیر هاوتایه له‌گه‌ڵا ئه‌و بیر و باوه‌ڕانه‌ی چامه‌كه ده‌ریانده‌بڕێ, بۆیه به‌های شیعرییه‌ت به توند و تۆڵیی و به‌هێزانه به‌رجه‌سته ده‌بێت, هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی “ماڵكۆڵم به‌دد”بۆی چووه, هه‌ر لێره‌شه‌وه‌یه كه هه‌مان هاوكێشه سه‌باره‌ت به خوێنه‌ر دێته ئارا, یانی ئه‌گه‌ر ئه‌و بیر و باوه‌ڕانه‌ی له چامه‌دا ده‌ربڕدراون و ئه‌و بیر و باوه‌ڕانه‌ی خوێنه‌ر یه‌كنه‌گرنه‌وه و هاوتا نه‌بن, ئه‌وا خوێنه‌ر نه چێژ له تێكسته‌كه وه‌رده‌گرێ, نه پێشیشی قبووڵا ده‌كرێ و به‌های ڕاسته‌قینه‌یش به چامه نابه‌خشێ. كه‌واته ئه‌گه‌ر ئاسۆی چاوه‌ڕوانیی ده‌ق یه‌كسان بێ به ئاسۆی چاوه‌ڕوانیی خوێنه‌ر ئه‌و كاته ده‌ق ده‌بێته خاوه‌نی به‌هایه‌كی به‌رهه‌ست و باڵا, ئه‌مه‌یش له ڕاستگۆیی شاعیره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و هیچ شتێكیش ڕاست نابێ و كاریگه‌رییشی نابێ ئه‌گه‌ر له ئۆرگانه ڕاسته‌قینه‌كانی ڕاستگۆییه‌وه, له دڵا و كرۆكی ئه‌زموونه‌وه هه‌ڵنه‌قووڵا بێت, چونكه ناڕاستگۆیی, ئێڵیه‌ت گوته‌نی هه‌موو به‌ها شیعرییه‌كان ته‌فروتونا ده‌كات. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی”ئه‌نوه‌ر”یش له چامه‌كانیدا ده‌ریبڕیوون بێچه‌ند و چوون له‌و دڵا و كرۆكه‌وه هه‌ڵقووڵاون و باوه‌ڕی پێیانه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌كو وتمان له ڕاستگۆیی ده‌ربڕینه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه, ڕاستگۆییش به‌ها شیعرییه‌كان بۆ هه‌میشه ده‌پارێزێت, چونكه ئه‌گه‌ر شاعیر باوه‌ڕی به‌و شتانه نه‌بێت كه ده‌یانكات به بابه‌ت, ئه‌وا ده‌قه‌كه‌ی ده‌نگێكی تری لێوه زایه‌ڵه ده‌كات, كه ده‌نگی خۆی نییه. یان وه‌كو ئه‌وه وایه ده‌قی كه‌سێكی تری نووسیبێته‌وه, به‌ڵام به بێ ئه‌وه‌ی بتوانێ تایبه‌تمه‌ندیی و بۆن و به‌رامه‌ی خۆی پێببه‌خشێ.
(11)
له چامه‌ی(كۆچی شازاده)یشدا, كه بریتییه له حه‌وت جووڵه و جووڵه‌كانیش به‌مشێوه‌یه‌ن:( جووڵه‌ی یه‌كه‌م: دێڕه‌كانی 1 بۆ 7- جووڵه‌ی دووه‌م: دێڕه‌كانی 8 بۆ 13- جووڵه‌ی سێیه‌م: دێڕه‌كانی 14 بۆ 19- جووڵه‌ی چواره‌م: دێڕه‌كانی 20 بۆ 25- جووڵه‌ی پێنجه‌م: دێڕه‌كانی 26 بۆ 33- جووڵه‌ی شه‌شه‌م: دێڕه‌كانی 34 بۆ 45- جووڵه‌ی حه‌وته‌م: دێڕه‌كانی 46 بۆ 51), به كه‌ڵكه‌ڵه‌یه‌كی تاكڕه‌وانه ده‌قه‌كه‌ی بارگاویی ده‌كات و ده‌یكات به گه‌واهیده‌ری ئه‌زموونێكی تایبه‌تمه‌ند و تاكڕه‌و, چونكه پڕۆژه‌ی داهێنه‌ر”دكتۆره خالیده سه‌عید”گوته‌نی, هه‌میشه تاكانه و تایبه‌تمه‌نده.
ئیمشه‌و گیانه خهومهبینی:
زریان داری له بن و بێخ ههڵئهكێشا
گه‌رداو ده‌ریای ڕائه‌فڕان
كه‌شتی ئه‌شكا… (كۆچی شازاده – زریان)
له‌ڕاستییدا شیعری ڕاسته‌قینه خۆی سه‌رپشكی تێكشكاندن و بنیاتنانه‌وه‌ی زمانه, شاعیر به‌دوایدا ناگه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵا ئه‌و خه‌یاڵه داهێنه‌ره‌یدا بیگونجێنێ كه ئیش له‌سه‌ر ئه‌زموونه‌كه‌ی ده‌كات. زمانیش بێ نكووڵیی, لێره‌دا هه‌موو خه‌سڵه‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كانی”ئه‌نوه‌ر”ی هه‌ڵگرتووه. سه‌ره‌تا سه‌رنج بۆ كۆنتێكستی گشتیی چامه‌كه ڕاماندهكێشت و له كهشوههواكهیدا له‌نگه‌ر ده‌گرین و له‌وێوه سه‌رنج له زمان ده‌ده‌ین, زمان ئه‌زموونێكی دیكه و جیاوازی خۆی به‌رقه‌رار ده‌كات, ئه‌زموونی جیاوازی زمانیش له‌م ناوكۆییه‌دا سه‌رسامیمان پێده‌به‌خشێ و له‌گه‌ڵا خۆیدا گۆڕانكارییه‌كی جوانمان بۆ فه‌راهه‌م ده‌كات. چۆن ئه‌م ئه‌زموونی زمانه تێده‌گه‌ین, چۆن له زمانی شیعرێك ده‌گه‌ین كه ناڕاسته‌وخۆیه؟ بێگومان به به‌راوورد له‌گه‌ڵا زمانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق و ئه‌و كه‌لێنه‌ی له نێوانیاندایه ئه‌و تێگه‌یشتنه ده‌بێته ڕاستیی. ئه‌مه‌ی باسی ده‌كه‌ین له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه شاعیر هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به‌سه‌ر زماندا هه‌یه و له میانه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه هه‌ژموونی به‌سه‌ر ئه‌زمووندا هه‌یه و هاوتای ئه‌زموونی زمانی ده‌كات و به‌و شێوه هونه‌رییه بۆمانی هه‌ڵده‌بژێرێت. له‌م ڕووبه‌ره‌دا چاره‌سه‌ری یاده‌وه‌رییه‌كی تاڵا و ئازاراویی ده‌كات , ئه‌زموون گۆڕاوه و بۆته یاده‌وه‌ریی, خه‌مڵاوه و قووڵییه‌كی شه‌ففافی له‌خۆ گرتووه, یاده‌وه‌رییش هه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه كی كاتییانه نییه بۆ دواوه, به‌ڵكو تێفكرینێكی قووڵیشه له‌و ئه‌زموونه به‌سه‌رچووه‌ی بۆته مایه‌ی تێگه‌یشتن له خود و ئێمه‌یش ده‌توانین له‌وێوه سنووره‌كانی ئه‌و خوده له‌میانه‌ی وابه‌سته‌بوون و جێكهوتهیهوه له‌ناو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵا بابه‌تدا دیاری بكه‌ین.
ئیمشه‌و گیانه!
سه‌رم له‌شمی به‌جێ ئه‌هێشت
په‌نجه‌كانم هه‌ڵئه‌وه‌رین
دڵم سنگمی به ده‌س ئه‌دڕی و به شه‌قامه‌كاندا ڕای ئه‌كرد.. (كۆچی شازاده – زریان)
بێگومان ئه‌مه جووڵه‌ی دووه‌می چامه‌كه‌یه, لێره‌دا خود تێگه‌یشتنێك ده‌رده‌خات, تێگه‌یشتنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجامی دوای له‌ده‌ستدانی خۆشه‌ویستێك چییه!
دیاره ئه‌گه‌ر شیعر تۆڕێك بێت له وێنه و وێنه‌یش, پێبهپێی ئه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زێكی دینامیكییه له‌ڕه‌گه‌زه‌كانی پێكهاته‌ی ده‌روونیی ئه‌زموونی شیعریی شاعیر, وه‌كو ئه‌وه‌ی”دكتۆر كه‌مال ئه‌بو دیب”ده‌ڵێت, ئه‌وا له‌م شیعره‌دا وه‌ك له زۆربه‌ی ده‌قه كانی تریشیدا, دیمه‌نی وێنه‌یی دوابه‌دوای تێدایه به مهحكهمیی پێكه‌وه په‌یوه‌ستن و یه‌كانگیربوونی ڕه‌گه‌زه‌كانی دی ده‌ق داده‌هێنێ, هه‌روه‌كو چۆن”تیمۆسی ماسیووس”ئاماژه‌ی پێداوه, ئێمه به‌ره‌و فه‌زایه‌كی شیعریی ئاڕاسته ده‌كات, ئه‌م فه‌زایه, فه‌زایه‌كی ئه‌بستراكت نییه, چونكه له بابه‌تێكی ئه‌بستراكته‌وه شه‌قڵی نه‌گرتووه, به‌ڵكو به ڕه‌نگی هه‌مه‌جۆری ئه‌زموون و هه‌ژموونه زمانییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده, له پێناوی به‌رجه‌سته‌بوونی خۆیدا كۆنتێكستی وێنه‌كان له‌ناو یه‌كدا ده‌توێنێته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كی گشتگیر ده‌ئافرێنێت, كه سه‌ره‌نجام به یه‌كانگیر كردنی جووڵه‌كانی ناو ده‌قه شیعرییه‌كه یه‌كێتییه‌ك له‌ناو ده‌قدا به‌دیار ده‌خات.
بێگومان له‌م ده‌قه‌یشدا پله‌یه‌كی دیاریكراوی پشێویی هه‌یه و بۆته هۆی ئه‌وه‌ی چه‌مكی (كه‌لێن: یاخود مه‌ودای پشێویی) ببێته پێوه‌ری خوێندنه‌وه.
سه‌رم له‌شمی به‌جێ ئه‌هێشت,
په‌نجه‌كانم هه‌ڵئه‌وه‌رین
دڵم سنگمی به ده‌س ئه‌دڕی و به شه‌قامه‌كاندا ڕای ئه‌كرد.. (كۆچی شازاده – زریان)
له جووڵه‌ی چواره‌میشدا:
ڕووباری ئه‌م دنیا هه‌موو له‌ناو دڵما
تێر تێر گریان..وتیان بگری.. (كۆچی شازاده- زریان)
به‌ڵام له جووڵه‌ی حه‌وته‌مدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تا, بۆ جووڵه‌ی دووه‌م, كه كاردانه‌وه‌ی كرده‌یه‌كه له په‌یوه‌ندییه‌كی نێوان ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌دا سه‌رچاوه‌ی گرتووه – ئه‌ویتر و خود – یانی ڕۆیشتنه له بێده‌نگییه‌وه بۆ ده‌نگ – جووڵه, به تایبه‌تیش ناوه‌كییانه جووڵه‌ی خود به ئاڕاسته‌ی كاردانه‌وه ده‌بات. له تانوپۆی ئه‌م ده‌قه‌دا, دووركه‌وتنه‌وه و هاودژبوونی یه‌كه‌كانی ناو ده‌ق, كه چاوه‌ڕوانییه‌كانی وه‌رگر تێكده‌دات و ئێمه به مه‌ودای پشێویی ناودێری ده‌كه‌ین, زمانی دووه‌م پێكده‌هێنن, واته زمانی مانا, كه تێهه‌ڵكێشی زمانی یه‌كه‌م ده‌بێ و له‌و كه‌لێنه‌دا شیعرییه‌ت به‌رهه‌م دێت, چونكه ده‌لاله‌تی وشه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت, یان ده‌لالاتی تازه‌مان بۆ داده‌هێنن له پشت ئه‌و ده‌لاله‌تانه‌ی ئێمه ده‌یانزانین, به‌مانای به‌تاڵكردنه‌وه‌ی وشه‌كان له ده‌لاله‌ته‌كانی خۆیان و بارگاویی كردنیان به ده‌لاله‌تگه‌لی نوێ, به‌مه‌یش وشه‌كان زیاد له ده‌لاله‌تێك هه‌ڵده‌گرن و ده‌بنه هه‌ڵگری خوێندنه‌وه‌ی جیاواز.
(12)
ئه‌گه‌ر شیعر, وه‌كو ئه‌وه‌ی”ئه‌ندریه بریتۆن”بۆی چووه, په‌یوه‌ندی گرتن بێت له نێوان ئه‌وه‌ی ده‌شێ دركی پێبكه‌ین و ئه‌وه‌ی ناشێ دركی پێبكه‌ین, ئه‌وا شیعری”ئه‌نوه‌ر”ئه‌گه‌ر خود و بابه‌تی تێنه‌په‌ڕاندایه پردێكی له‌و نێوانه ڕایه‌ڵا نه‌ده‌كرد و دنیایه‌كی جیاواز و تازه‌ی بۆمان نه‌ده‌خوڵقاند, چونكه لای ئه‌و هیچ شتێك وه‌ك خۆی نییه, خود و بابه‌ت به فیلته‌ره هونه‌رییه‌كه‌یدا ئاواده‌كات و چیدی ڕه‌گ و ڕیشه‌یان له واقیعدا به شێوه ئاساییه‌كه‌ی خۆی نادۆزرێته‌وه, به‌ڵكو واقیع تێده‌په‌ڕێنن و ده‌كه‌ونه ئه‌و دیوییه‌وه, یانی واقیعێكی دیكه ده‌خوڵقێنن, واقیعێك ته‌نها له ده‌قدا بوونی هه‌یه و هیچ له‌و واقیعه ناهونه‌رییانه‌یه‌یش ناچێت كه سه‌رچاوه‌ی كاری ئه‌ده‌بییه و “یوری لۆتمان”به مه‌رجی هونه‌ری داده‌نێت. ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بوایه و هه‌موو شتێكی وه‌ك خۆی وێنا بكردایه ئه‌وا چۆن ده‌یتوانی شته‌كانمان بۆ جوان بكات, بۆمان ئه‌فسوونئامێز و سه‌رنجڕاكێش بكات له‌كاتێكدا كه وانین”نیتشه”گوته‌نی. ده‌قه‌كانی ئه‌و له‌پاڵا وه‌زیفه شیعریی و فیكرییه‌كاندا وه‌زیفه‌ی ئێستێتیكیی خۆیان ده‌بینن, مانیفێستی داهێنانێكی جیاوازیش ده‌كه‌ن و به‌هایه‌كی ئه‌ده‌بیی باڵا هه‌ڵده‌گرن و ئه‌و ئیلهامه به مرۆڤ ده‌به‌خشن”ئێف. ئێڵا. لووكهس” گوته‌نی چیدی ژیان نایبه‌خشێ پێی. دیاره له بابه‌تێكه‌وه بۆ بابه‌تێكی تر و له دیمه‌نێكی ژیانه‌وه بۆ یه‌كێكی تر و له بیرۆكهیهكیشهوه بۆ یه‌كێكی تر فه‌زای خۆی ده‌گوازێته‌وه و مانای تایبه‌تی خۆی به‌مانه ده‌دات, فه‌زای چامه‌یش ده‌توانین بڵێین له لای”ئه‌نوه‌ر”له سێ فه‌زادا گه‌شت ده‌كات:
یه‌كه‌م- فه‌زای خودییانه‌ی تایبه‌تمه‌ند
دووه‌م- فه‌زای خودییانه‌ی گشتیی
سێیه‌م- فه‌زای خودییانه‌ی مرۆیی باڵا
ئه‌مانه‌یش هه‌موو ئه‌و كارلێككردنه قووڵانه‌ی نێوان وێنه‌كان و پێكهاته‌كانی ده‌ق دایده‌هێنن كه ده‌كرێ به سروشتی هه‌سته‌كییانه‌ی چامه ناودێر بكرێ, ئه‌مه‌یش بوارێكی هه‌ستییانه و وێناگه‌ریی خه‌یاڵییانه‌یه كه ته‌واوی چامه‌كه تیایدا مه‌له ده‌كات, هه‌روه‌كو”دكتۆر ئه‌بو دیب”ئاماژه‌ی پێداوه. ئه‌و له قهڵهمڕهوێكدا قه‌تیس نامێنێ, چونكه شیعری داهێنه‌رانه – كه وامان لێده‌كات ڕۆڵی له ژیانماندا بزانین و به‌هاكانی بۆ خۆمان به پێویست له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین – له شوێنێكدا چه‌قنابه‌ستێت, یانی له شیعرێكدا له مۆڵه‌ق ناوه‌ستێ, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شیعر جووڵه‌ی هه‌میشه‌ییه, مه‌به‌ست له‌وێدا چه‌ق ببه‌ستێ و یه‌ك ده‌ق كێشمان بدات و هه‌تاهه‌تایه هه‌ر خۆی به‌رهه‌م بهێنێته‌وه, به‌ڵكو ئه‌ندێشه‌ی ئه‌و به بیرۆكه‌یه‌كه‌وه ناچه‌سپێ, كاژ فڕێ ده‌دا و خۆی ده‌گۆڕێت, خۆی نوێ ده‌كاته‌وه, له‌پێناوی داهێنانی فه‌زایه‌كی تر كه پڕاوپڕ بێت له وێنه‌گه‌ل و دیمه‌نگه‌لی دانسقه, به‌و فه‌زایه دنیایه‌كی جیاكار له شیعرێكدا ده‌خوڵقێنێ كه لاسایی دنیایه‌كی پێشتر خوڵقاو ناكاته‌وه و به‌دوایشیدا یه‌كێكی وه‌كو خۆی له ئه‌زموونی شاعیردا نائافرێنێ.
سه‌ر هه‌ڵئه‌گرم, له وڵاتی غه‌ریبیدا
دوور دوور له تۆ, ئه‌چمه‌وه باوه‌شی خاك
ئێوارانێ..
وه‌ك شمشاڵێ لێو و په‌نجه و به‌رۆكی شوان به‌جێ بێڵێ
جێت ئه‌هێڵم..
وه‌كو شووشه كه په‌نجه‌ره جێ بهێڵێ و ده‌س بكاته ملی
وردبوون
جێم ئه‌هێڵی و جێت ئه‌هێڵم… (كۆچی شازاده- زریان)
(13)
له ده‌قی(گوڵسورخی له هه‌رێمی مه‌رگا سۆز ئه‌كا), كتوپڕیی ڕه‌گه‌زێكی دیاره له مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵا ده‌ربڕیندا, سه‌رسامیی له‌م كتوپڕییه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات, تێكست, هه‌روه‌كو”تیمۆسی ماسیووس”بۆی چووه, ئێلیمێنته جیاوازه‌كان پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه, به‌مه‌یش په‌یوه‌ندیی جیاواز له نێوانیاندا دروست ده‌بێت: هه‌ر وه‌كو له جووڵه‌ی یه‌كه‌م و جووڵه‌ی دووه‌م و تاڕاده‌یه‌ك جووڵه‌كانی تریشدا به ڕاشكاویی سه‌رنج ده‌درێت..لێره‌دا زمان په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی به ئه‌زموونی ناوهكییانهوه هه‌یه و بۆته كه‌ره‌سته‌یه‌كی هونه‌ریی و له لێكچوونی به زمانی یه‌كه‌م- زمانی هاوبه‌ش- داماڵراوه و كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌رییه خودیی و بابهتییهكان و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تینی خودیی و بابه‌تییانه‌ی به ژینگه‌یه‌كی مرۆییه‌وه به‌رقه‌رار كردووه, چونكه كه‌له‌پووری مرۆیی سه‌رچاوه‌یه‌كه له‌و سه‌رچاوه ڕۆحییانه‌ی سه‌رله‌نوێ شاعیر به‌رهه‌میان ده‌هێنێته‌وه و له ده‌قه‌كانی خۆیدا ته‌وزیفیان ده‌كات, هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی”دكتۆر عیسام واسڵا”ئاماژه‌ی بۆ كردووه.
تیایدا به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان”ته‌واوی ڕۆحی مرۆڤ”به‌رجه‌سته ده‌كات وه‌كو ئه‌وه‌ی”كۆڵیریج”ده‌ری بڕیووه, لێره‌دا شاعیر له به‌رگرتنه‌وه‌ی دنیا ئه‌نجام نادات, به‌ڵكو به جۆرێك له جۆره‌كان چالاكییه‌كانی ته‌واوی ڕۆحی شاعیر ده‌توانێ دنیا وه‌ربچه‌رخێنێ, بۆ نموونه به‌خشینی تێگه‌یشتن و دركێكی نامه‌ئلووف و تازه و سازگار به شته كۆن و ئاساییه‌كان, پێبهپێی ئه‌وه‌ی”گره‌یهام ئالێن”وتوویه‌تی. بێگومان بابه‌تی شاعیریش چیدی ئه‌و شته نییه كه به‌وه وه‌سف بكرێت له ده‌ره‌وه‌ی شاعیردایه, به‌ڵكو له ڕاستییدا “ته‌واوی ڕۆحی مرۆڤ”و ته‌نانه‌ت ڕۆحی شاعیر خۆیشییه‌تی. چونكه شیعر- وه‌كو ئه‌وه‌ی ناوبراوی پێشوو ده‌ڵێت – ئه‌ركی به‌رینتركردنی دنیای هه‌ستیاریی ئاده‌میزاده و مه‌ودای فراوانتر به‌خشینه به ڕه‌هه‌نده‌كانی ڕۆحی مرۆڤ.
له‌م ده‌قه‌دا زمانی شیعریی پێبهپێی ده‌ربڕینی”دكتۆر فاتیح عه‌للاڤ”زمانێكی وێنه‌ییه و تازه و جیاوازه و ده‌وڵه‌مه‌نده به ژیان و ئه‌زموون, بیركردنه‌وه‌ی شاعیریش هه‌ر وێنه‌ییه, چونكه له ناوه‌وه شته‌كان ده‌بینێ و ڕێك خستنێكی چۆنێتییانه‌ی وشه‌كان ئه‌نجام ده‌دات, نه‌ك له ده‌ره‌وه. ئه‌وه‌تا لێره‌یشدا دیسانه‌وه كۆنتێكست دیاریكه‌ری شیعرییه‌ته, یانی شیعرییه‌ت دوای زمان كه‌وتووه, واته زمان وه‌كو گشتێك شه‌قڵا ده‌گرێ ئینجا ئه‌و دێته‌دی, نه‌ك له وشه‌كاندا قه‌تیس بمێنێ, چونكه ئه‌گه‌ر وشه وزه‌یه‌كی گه‌وره‌شی هه‌بێت و له كۆنتێكستێكی دینامیكییدا جێی نه‌كرابێته‌وه ئه‌وا له ده‌لالاتی جیاوازدا ناته‌قێته‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ شیعرییه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی شیعردا بوونی نییه, له ده‌ره‌وه‌یدا پێكنایه‌ت, له ناوه‌وه‌ی خۆیدا ده‌ڕسكێت, له واقیع و ژیانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و ده‌ره‌نجامی ئه‌زموون و دنیابینیی و گۆشه‌نیگای شیعریی جیاواز و تایبه‌تمه‌نده. به‌ڵێ له ده‌ره‌وه‌یدا بوونی نییه, به‌ڵكو په‌یوه‌ندی نێوانی وشه‌كان دیاریی ده‌كات, واته له‌ناو كۆنتێكستی شیعردا قه‌تیسه و بونیادی ئه‌و كۆنتێكسته ده‌یهێنێته‌دی.
پۆلێ مه‌لی سه‌ركه‌شم دی بۆ وڵاتی به‌فر ئه‌ڕۆیشتن
وتم بۆ كوێ؟!
دره‌ختم دی نیازی كۆچی سارای هه‌بوو
وتم بۆ كوێ؟!
له به‌رزایی بێده‌نگییا…من ئه‌سووتام
له دامێنی خامۆشییا…وه‌ستابووم و هه‌ر ڕائه‌مام
وتیان هه‌تاوی ئه‌م شاره مردوویه‌كه
له تابووتی هه‌وره‌كاندا ڕاكشاوه
وتیان هه‌تاوی ئه‌م شاره شێ سوارێكه
سه‌رتاپای نوقمی خوێناوه.. (گوڵسورخی له هه‌رێمی مه‌رگا سۆز ئه‌كا- زریان)
له‌م چامه به‌یارا و سه‌رزینده‌یه‌دا, به هێمنیی سه‌رنجی ئه‌وه ده‌درێت كه ئه‌م وێنه پڕاوپڕ له ڕۆح و جووڵانه, چۆن ده‌لاله‌ته جیاوازه‌كانی خۆیان داده‌مه‌زرێنن و مانای ته‌واو جیاوازمان پێده‌به‌خشن, یانی ئه‌م وێنانه – له‌ڕاستییدا له نه‌بوونه‌وه نایه‌ن, به‌ڵكو له واقیعدا بوونیان هه‌یه و شاعیر سه‌رله‌نوێ هونه‌رییانه بونیادیان ده‌نێته‌وه, بێگومانیش پێبهپێی هه‌ڵچوون و باری ده‌روونیی و كاریگه‌ریی ده‌ره‌وه و ئه‌و شتانه – پاش بونیادنانیشیان چیدی وێنه‌ی واقیعی نین وه‌كو گوتمان, به‌ڵكو وێنه‌ی خودیین, وێنه‌ی هونه‌رییانه‌ی خودیین و له واقیعدا بوونیان نادۆزرێته‌وه, به‌م پێیه‌ش جیهانێكی داهێنراوی ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌ربه‌خۆن نه‌ك كۆپی كرا‌و. به‌شێكیش له وێنه‌كان لێره‌دا له جووڵه‌ی یه‌كه‌مدا به وه‌سف دروست كراون و له جووڵه‌ی دووه‌میشدا به لێكچوواندن دروست كراون: هه‌تاو مردوویه‌كه- هه‌تاو شێ سوارێكه..و لێكچوواندن له نێوان یه‌كه زمانییهكانیشدا په‌یوه‌ندییه‌كی تابڵێی پشێویان تێدایه, هه‌روه‌كو”تۆدۆرۆڤ” وتوویه‌تی. لێره‌یشدا شیعرییه‌ت دینامیكییهتێك ده‌خاته ناو زمانه‌وه, یاخود پڕۆسه‌ی جووڵه‌ی ناوه‌كییانه‌یه هه‌ر وه‌كو”پۆل ڤالیریی”ناوی بردووه, یان ئه‌و یه‌كانگیرییه ناوه‌كییه‌یه كه شیعرییه‌تی لێ هه‌ڵده‌قووڵێ, ئه‌مه‌ش واته پڕۆسه‌ی خوڵقاندنی زمانێكی تازه‌یه له‌ناو زمانێكی تردا.
چامه‌كه له پێنج جووڵه پێكهاتووه و جووڵه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ن: جووڵه‌ی یه‌كه‌م: دێڕه‌كانی 1 بۆ 6- جووڵه‌ی دووه‌م: دێڕه‌كانی 7 بۆ 12- جووڵه‌ی سێیه‌م: دێڕه‌كانی 13 بۆ 21- جووڵه‌ی چواره‌م: دێڕه‌كانی 22 بۆ 31- جووڵه‌ی پێنجه‌م: دێڕه‌كانی 32 بۆ 46. بونیاده‌كه‌شی له جووڵه و كارلێكی نێوانیان پێكدێت و كۆنتێكستی ده‌قه‌كه ته‌واو ده‌كه‌ن و ئیدی ده‌ق له كۆتاییدا خاوده‌بێته‌وه و له جووڵه ده‌كه‌وێت, یانی به‌ركه‌ماڵا له‌خۆ ده‌گرێت و ناكرێت بخرێته ناوكۆییه‌كی له‌مه باشتره‌وه.
مردن ڕێیه و ئه‌چم نه‌خشه‌ی شه‌نگ و تازه‌ی
نیشتمانی غه‌ریبانی لێ ئه‌هێنم… (گوڵسورخی له هه‌رێمی مه‌رگا سۆز ئه‌كا- زریان)
ده‌كرێ لێره‌دا بووترێ تاقه ئامانجی شیعر, وه‌ك شیعر خۆی, هه‌ر ته‌نها ئه‌وه نییه په‌یامێك بگه‌یه‌نێ, به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی”ماڵكۆڵم به‌دد”ده‌یڵێت, چونكه شیعر, ئه‌گه‌رچی ده‌بێ خاوه‌نی په‌یام بێ, به‌ڵام په‌یام ته‌نها ئامانجی ئه‌و نییه, به‌ڵكو ناوبراو وته‌نی, خودی ئه‌ركی چامه ئه‌وه‌یه خۆی ئه‌زموون بكرێت و ببێته سه‌رمه‌شق, كه ده‌كرێ به شێوه‌یه‌كی تر ئه‌مه ده‌سته‌واژه بكرێ, یانی پێویسته ئه‌ركه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه فه‌راهه‌م بكات كه بجه‌ڕبێنرێت, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه ئه‌و ئه‌زموونه بایه‌خداره و به‌های پێده‌ده‌ین, چونكه هه‌وڵه بۆ گه‌یشتن به شتێكی دیاریكراو وه‌كو ئه‌وه‌ی “عه‌بدولوه‌هاب ئه‌لبه‌یاتی”ده‌ڵێت. بۆیه هاوكات ئه‌و ئه‌زموونه بریتییه له ئه‌زموونی زمانه‌وانیی و هزر و حه‌ز و ئاره‌زوو و هه‌ست و سۆز و یاده‌وه‌ریی, ئه‌مه‌یش واده‌گه‌یه‌نێ كه شته‌كانی ڕابردوو له‌ناو پێكهاته‌یه‌كی گێڕانه‌وه‌ییدا ئاماده ده‌كاته‌وه.
-مردن..مردن كه‌نارێكی شین و ته‌ڕه
ئێواران پیاسه‌ی تیا ئه‌كه‌م..
وائه‌زانم شه‌سته‌ی گوللهبارانێكی گورگه‌زێیه و
له‌سه‌ر سینگ و ئاسۆی شانم په‌لكه‌زێڕینه نه‌خش ئه‌كا.. (گوڵسورخی له هه‌رێمی مه‌رگا سۆز ئه‌كا- زریان)
(14)
نووسین بۆ شاعیر, وه‌كو”به‌ختی بن عه‌وده” ده‌ڵێت, به‌و پێیه‌ی هه‌ڵگری تمووحێكی ئایینده‌خوازانه‌یه و خواستی مانه‌وه‌ی هه‌یه, پێوه‌ره شیعرییه‌كانی به‌ر له خۆی به‌جێهێشتووه, ئه‌م به‌جێهێشتنه دابڕان ناگه‌یه‌نێ- به مانای پشت كردن له كه‌له‌پوور و داهێنانی ڕابردوو- چونكه ئێمه له‌دایكبووی ناو كهلهپوورێكین و بۆ هه‌میشه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا به‌رقه‌رار ده‌كه‌ین له‌پێناوی ئه‌وه‌ی دیاڵۆگمان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وام بێت, هه‌روه‌ها له‌پێناوی ئه‌وه‌یش ده‌سته‌به‌رمان بێت بۆ ئه‌وه‌ی دواجار بتوانین ده‌وڵه‌مه‌ندی بكه‌ین و تێیپه‌ڕێنین, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ڕاستییدا داهێنان, یان نوێگه‌ریی گه‌شه كردنێكی هزریی و ڕۆحییه و قووڵبوونه‌وه‌یه به ناو سه‌رده‌مدا و هه‌ڵوێستێكی نوێیه به‌رامبه‌ر به پرسه‌كانی ژیان و هاوكات هه‌روه‌كو”دكتۆر فاتیح عه‌للاڤ”یش بۆی چووه: په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وامیشه له‌گه‌ڵا كه‌له‌پوور و هه‌روه‌ها دابڕانیشه لێی. تێگه‌یشتن و په‌ی بردنی”ئه‌نوه‌ر”یش به‌وه‌ی كێشه‌ی داهێنان له‌ڕاستییدا گه‌وهه‌ری تازه‌گه‌رییه و هه‌وڵی بۆ چاره‌سه‌ركردنی له ڕه‌وتی شیعر نووسیندا پۆزه‌تیڤانه به‌رجه‌سته ده‌بێت و ئاووڕدانهوهی تێدا نابێت و یه‌كبین به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات.
ڕه‌نگه ئه‌میش هاوبیری”به‌در شاكر ئه‌لسه‌ییاب”بووبێ كه له شوێنێكدا وتوویه‌تی: (ده‌بێ شتگه‌لێك بنووسین له سه‌رووی ئاستی جه‌ماوه‌ره‌وه بێت, چونكه جه‌ماوه‌ر له لایه‌نی شارستانییه‌وه دوا كه‌وتووه, ئه‌گه‌ریش بمانه‌وێ شانبه‌شانی بڕۆین, ئه‌وا پێویسته كلتوورییانه و شارستانییانه دواكه‌وتووبین و واز له قووڵایی و هونه‌ر و زۆر شتی تریش بهێنین.) بۆیه له ده‌قی (وه‌ره خوارێ..ئه‌ی خواكه‌ی غه‌ریبان له كه‌لكه‌ی هه‌وری ئاڵه‌وه وه‌ره خوارێ..)دا په‌یوه‌ندییه باوه‌كان تێكده‌شكێنێ و په‌یوه‌ندی دیكه بنیات ده‌نێت و به‌م چامه‌یه ده‌مان گێڕێته‌وه كۆنتێكستێكی مێژوویی و گرنگیشه له‌و كۆنتێكسته زه‌مه‌نییه حاڵی بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌های ده‌قه‌كه‌مان بۆ ڕوونبێته‌وه و له بارودۆخه مێژووییه‌كه‌ی تێبگه‌ین.
به‌ڵام گیانه هه‌ر كه ویستم ته‌نیا شیعرێ بۆ تۆ بڵێم
لێزمه‌ی فرمێسك بوو به دێڕ و بوو به سنووری
وڵاتێ..
ناویان نا وڵاتی گریان.. (وه‌ره خوارێ..ئه‌ی خواكه‌ی غه‌ریبان…زریان)
شیعر, هه‌روه‌كو”وردزوێرس و شێلییش”بۆی چوونه, هه‌میشه به‌ر له كۆمه‌ڵگا خۆی تازه ده‌كاته‌وه, ئه‌وسا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و مێژووش كاریگه‌ریی گرنگی ده‌بێت, چونكه شاعیر كه‌سێكه ده‌توانێ به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان په‌ی به داهاتوو به‌رێت, ئه‌مه‌یش له”تێگه‌یشتنی بابه‌تییانه‌ی ئه‌و پارادۆكسانه‌ی یاسای ژیان تژی ده‌كه‌ن, هه‌روه‌ها تێگه‌یشتن و كه‌شفكردنی لۆژیكی جووڵه و بزووتنه‌وه‌ی مێژوو و كارلێككردن له‌گه‌ڵا ڕووداوه‌كانی سه‌رده‌م دا, دید و دنیابینییه‌كی گشتگر و توانای تێپه‌ڕاندن و ڕووكردنه ئایینده‌ی پێده‌به‌خشن”ڕێك وه‌كو ئه‌وه‌ی “عه‌بدولوه‌هاب ئه‌لبه‌یاتی”ئاماژه‌ی پێداوه.
له‌م چامه‌یه‌شدا, كه به هۆی ئه‌و ناوه‌ڕۆكه به‌رزه و به هۆی خۆتێپه‌ڕاندنی تاكه‌وه تیایدا و هاتنه‌گۆی منی كۆوه, ده‌توانین بێ دوودڵیی به یه‌كێك له گرنگترین و جوانترین چامه‌كانی شیعری ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی پێشوو و دواتریشی له قه‌ڵه‌م بده‌ین, چونكه”ڕێلكه”وته‌نی له زه‌رووره‌ته‌وه هه‌ڵقووڵاوه و ئه‌زموونێكی به‌رهه‌ستمان بۆ وێنا ده‌كات. جگه له‌وه ده‌قێكی خودگه‌رایشه, به‌ڵام خود, هه‌روه‌كو “لووسیان گۆڵدمان”ده‌ڵێت: له كرده‌ی مرۆییانه‌دا چین و توێژه, ڕه‌هه‌ندی ئێمه هه‌ڵده‌گرێت, ئێمه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستی كۆ ته‌نها له‌ناو هه‌ستی تاكی هه‌موو مرۆڤێكدا هه‌یه, یانی ئه‌گه‌ر ڕه‌هه‌ندێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به تاك بده‌ین, ئه‌وا خود, خودی تاك, نماینده‌یی خودی گشتیی ده‌كات و له‌ڕاستییشدا پێكهاتووه له تۆڕێكی په‌یوه‌ندی ئاڵۆزی نێوان خۆی و بابه‌ت و سه‌ره‌نجامیش ئه‌و داهێنانه‌ی خود ده‌یهێنێته ئارا بنیاتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه, هه‌ر به پێی بۆچوونی “گۆڵدمان”خۆی.
واته له خۆگرتنی ڕه‌هه‌ندی دیكه بۆ خود پڕۆژه‌ی وێران كردنی خود نییه, هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی”پۆل ڕیكۆر”ده‌ڵێت, به‌ڵكو پڕۆژه‌ی خوده بۆ خۆ بنیاتنانه‌وه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیان پاڵنه‌رێتی, نه‌ك مردن پاڵنه‌ری بێت. ئه‌و مه‌ودایه‌ی ده‌كه‌وێته نێوان ئه‌و دوو پاڵنه‌ره‌شه‌وه به شێوه‌یه‌كی دیكه هانی ده‌ده‌ن, هانی ده‌ده‌ن كۆتایی به شێوه‌یه‌كی دی ببینێ و مردنیش تاقه ئامانجی ژیان نه‌بێت.
كه ئه‌نووسم, ئه‌بم به پۆسته‌به‌ری تۆ و
نامه‌ی شادیی بۆ ئاواره‌ی ناو شه‌قام و باغچه‌ی هه‌موو
شاره‌كانی دنیا ئه‌به‌م
ئه‌بم به لاوكی ناو گه‌لیی و چیا و
له‌سه‌ر دوو شه‌پۆلی زۆر كورت
به‌ناو سنگی ئه‌وانه‌دا په‌خش ئه‌بمه‌وه
مردنیان ئه‌كرده پێیان… (وه‌ره خوارێ..ئه‌ی خواكه‌ی غه‌ریبان…زریان)
بۆیه لێره‌دا ده‌ق له‌گه‌ڵا جیهاندا یه‌كانگیر ده‌بێت و جیهانیش ده‌بێته چامه, وه‌كو ئه‌وه‌ی خۆمان و خودی ئه‌وانی تریش له میانه‌ی چامه‌وه ببینین. بێگومان پێشوه‌خت ناونیشانه‌كه‌یش فه‌زایه‌ك بۆ ئه‌م جێگۆڕگێیه فه‌راهه‌م ده‌كات كه بریتییه له فه‌زایه‌كی ناسه‌قامگیر و پڕ پشێویی, ئینجا كۆمه‌ڵێك ته‌داعی چڕ‌وپڕ و به‌دوای یه‌كدا هاتوو تۆنێكی گێڕانه‌وه‌ئامێز, یاخود وه‌كو ئه‌وه‌ی”تۆدۆرۆڤ”به مۆنۆڵۆگی شیعریی ناودێری ده‌كات, به‌م تێكسته ده‌به‌خشن و ئه‌ویش ڕابردوو ئاماده ده‌كاته‌وه و وامان لێده‌كات ئه‌زموونه ناوازه‌كانی دنیاكه‌مان بژێین و ژیانمان ده‌وڵه‌مه‌ندتر و ڕه‌نگڕێژتر بكه‌ین.
خۆ من چه‌مه زستانه نیم هه‌ر هاوین هات ههڵپڕووكێم
ئه‌ستێره نیم, شه‌و نه‌بێ نه‌توانم بفڕ‌م
خۆریش نیم, به باڵه مه‌له, به ڕۆژدا ئاسمان تهی بكه‌م.. (وه‌ره خوارێ..ئه‌ی خواكه‌ی غه‌ریبان..زریان)
زمان لێره‌دا شتێكی تر به‌رهه‌م ده‌هێنێت, عه‌شقێك كه‌مه‌ندكێشی وه‌رگر ده‌كات, وشه په‌یوه‌ندییه‌كی پیرۆز له‌گه‌ڵا وشه‌دا په‌یدا ده‌كات, وشه له‌به‌ر وشه‌ی تر دێته ناو ڕسته‌ی شیعرییه‌وه, وشه‌كانیش به سروشتی خۆیان شیعریی نین, به‌ڵكو ته‌وزیفی شیعریی شیعرییه‌تیان پێده‌به‌خشێ, یانی وشه شیعرییه‌ته‌كه‌ی به‌دی نایه‌ت ته‌نها له‌و سیاقه‌دا نه‌بێ كه ده‌كه‌وێته ناوییه‌وه. یاخود با ئه‌مه به جۆرێكی تر ده‌ربڕین, شیعرییه‌ته‌كه‌ی ئه‌و كاته به‌دی دێت كه وشه‌كان په‌یوه‌ندی نوێ به‌دی ده‌هێنن و سیاقێكی جیاواز به‌رقه‌رار ده‌كه‌ن. ئه‌و وێنانه‌ی كه به چه‌مكی بهراووردكردنیش لێره‌دا دروست كراون, له به‌یه‌كداچوونی ڕه‌هه‌نده مرۆییه‌كانه‌وه به‌رهه‌م هاتوون, ڕه‌هه‌ندی سروشتیی, یانی خودیی و ڕه‌هه‌ندی گه‌ردوونیی, یانی بابه‌تیی به ده‌ربڕینی”دكتۆره خالیده سه‌عید”و خود شه‌قڵی پێبه‌خشیوون, خود كۆكه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ده‌قه كه له جیهانه‌وه وه‌ریان ده‌گرێ, جیهانیش پڕاوپڕه له‌و ده‌قانه و هه‌وڵی هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی مانا و ناوه‌ڕۆكه‌كانی ده‌دات و هه‌روه‌ها له ده‌لاله‌ته‌كانی خۆیشیان به‌تاڵیان ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به ڕه‌هه‌نده‌كانی ئه‌زموونه‌كه‌ی خۆی و دنیابینیی خۆی بۆ گه‌ردوون و ژیان و بوون بارگاوییان بكات. ئه‌م ده‌قه ئاوێنه‌یه‌كه نه‌خشه‌ی ده‌روونیی تاكی پاش نسكۆی”هه‌زار و نۆسه‌د و حه‌فتا و پێنجی” ئێمه پیشان ده‌دات كه چۆن هه‌ستی خۆی له كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و كۆسته گه‌وره‌یه خاڵی ده‌كاته‌وه و به وزه‌یه‌كی باڵای تره‌وه بارگاوی ده‌كات.
چۆن كپ ئه‌بم؟!
سه‌رم پێشانگای مردنه و تابلۆكانی هه‌موو ڕه‌شن,
سوورن, ئاڵن, خۆڵه‌مێشین..
سه‌رم ژوورێكی چوار گۆشه‌ی یه‌ك پێ ییه
تۆی تیا دیلی, سه‌رت به‌سه‌ر ئهژنۆكانتا شۆڕبۆته‌وه.. (وه‌ره خوارێ..ئه‌ی خواكه‌ی غه‌ریبان..زریان)
به‌پێی”جان كۆهین”یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته جه‌وهه‌رییه‌كانی شیعرییه‌تی ده‌ق ناڕوونیی و ته‌مومژاوی بوونێتی, ئه‌مه‌یش له‌م ده‌قه‌ی”ئه‌نوه‌ر”دا له‌وه‌وه دێت كه”ئه‌نوه‌ر”زمانی ئاماژه به‌كار ده‌هێنێ و شێوازی ناڕاسته‌وخۆ له ده‌ربڕین به‌كار ده‌بات و چڵه‌پۆپه‌ی ده‌ربڕینیش له شیعردا, هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی”دكتۆرهخالیدهسهعید”ده‌ڵێت, ده‌ربڕینی ناڕاسته‌وخۆیه.
دوێنێ ڕووباری گریانی دایكم
ته‌می ئاسۆی ئه‌شۆرده‌وه و به‌هه‌ڵه‌داوان ئه‌یپرسی
كوانێ به‌نده‌ری پێكه‌نین؟!
یان:
بمكه به سه‌ر, بمكه به باڵا
بۆ مه‌لی سه‌ر و باڵا كرا‌و
بمكه تابلۆی ئاگرینی به‌ر هه‌تاوی”گۆیا”كرده و
به په‌نجه‌ی ئه‌و ڕه‌نگه‌كانم ئاوێته‌كه و
با هه‌ژاران له‌ناو ژووری ده‌روونیانا هه‌ڵمواسن
چۆن كپ ئه‌بم؟! (وه‌ره خوارێ..ئه‌ی خواكه‌ی غه‌ریبان..زریان)
ئێمه بۆیه له‌م زمانه حاڵی ده‌بین چونكه هه‌ر ته‌نها ئێسك و پرووسك نییه, به‌ڵكو خوێن و گۆشتیشه, ته‌نها قاڵب نییه, به‌ڵكو ڕۆحیشه, هه‌وڵێكی جیددیشه بۆ تێگه‌یشتنی جیهان, كه له‌ڕاستییدا ڕۆڵێكی گه‌وره و گرنگی بینیووه له خوڵقاندنی دنیای شاعیر خۆی وه‌كو”عه‌بدولوه‌هاب به‌یاتی” له شوێنێكدا ده‌ڵێ و شه‌قڵیش به كاتێكی دیاریكراو ده‌به‌خشێ و چاره‌سه‌ری كۆستێكی بێپایان ده‌كات. له‌م تابلۆ ئێستێتیكییه‌دا هه‌موو ده‌ربڕینێكی هونه‌رییانه جووڵانه‌وه‌ی پشێوییهكه له نێوان هه‌نووكه و یاده‌وه‌ریی, له نێوان تازه و كۆن و یه‌كانگیربوون و یه‌كبوونی بابه‌ت, میزاج و باری ده‌روونیی و دنیابینییه‌كی جیاواز و زمان, كه زمان ملكه‌چی سروشتی ئه‌م دنیابینییه جیاوازه‌یه, وه‌كو ئه‌وه‌ی”دكتۆر عیززه‌دین ئیسماعیل”بۆی چووه, له‌ناو یه‌ك بۆته‌دا و لێكدابڕینی یه‌كگرتووه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی لێكدووره‌كان به‌پێی”تۆدۆرۆڤ” فه‌زایه‌كی جیاوازیان بۆ ده‌ق دروست كردووه و كارێكی داهێنه‌رانه‌ی بههاداریان خوڵقاندووه, چونكه بونیادی چامه‌كه, یاخود یه‌كێتییه بابهتییانهكهی بریتییه له‌و داوهدهزووهی وێنه‌كان و ده‌ربڕینه‌كان ڕێكده‌خات پێبهپێی گوته‌ی “دكتۆره خالیده سه‌عید” و چنینێكی زیندووانه‌ی نهشونماكهری پێده‌به‌خشێ.
ئه‌گه‌رچی چامه‌ی(وه‌ره خوارێ..ئه‌ی خواكه‌ی غه‌ریبان…) وه‌كو گوتمان مۆنۆڵۆگێكی قووڵه, مۆنۆڵۆگیش وه‌كو ده‌زانین له‌گه‌ڵا خۆدایه, به‌ڵام ئه‌م خۆیه خۆیه‌كی ده‌سته‌جه‌معییه و به كه‌ڵكه‌ڵه‌ی میلله‌تێك بارگاوییه و دایه‌ڵۆگێكی له‌گه‌ڵا دنیاكه‌ی به‌رقه‌رار كردووه و ئه‌مه‌یش ئاماده‌گییه‌كی هونه‌ریی پێبه‌خشیووه. وه‌كو ئاماژه‌مان پێدا ئه‌م خۆیه ڕه‌هه‌ندێكی گشتیی وه‌رگرتووه و له‌و ناپاكییه‌ی بابه‌ت له‌گه‌ڵا خوددا كردوویه‌تی سه‌رچاوه‌ی گرتووه و سه‌ره‌نجامی كاریگه‌ریی ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره مێژوویییه‌یه كه ده‌سته‌ویه‌خه‌ی ڕه‌هه‌نده ناوه‌كییه ته‌نیاكه‌ی- ڕه‌هه‌نده ده‌روونییه‌كه‌ی- ئه‌و بۆته‌وه و هه‌وڵده‌دات له ڕێگای ئه‌م مۆنۆڵۆگه‌وه گرێكانی بكاته‌وه.
گه‌ر شێت نه‌بم من له كوێ و ده‌س له ملی وڵات كردن له كوێ؟!
گه‌ر شێت نه‌بم من له كوێ و هه‌ڵمژینی هه‌ڵاڵه‌ی لێوی
“كابوول”ی یار له كوێ؟!
من نامه‌وێ له وڵاتی غه‌ریبیدا سه‌ری تاسه‌م بنێمه‌وه
من دڵا..دڵم له بۆته‌ی له‌شما غه‌ریبه
ئه‌ی خواكه‌ی غه‌ریبان تۆ!
له كه‌لكه‌ی هه‌وری ئاڵه‌وه به پێی په‌تی
كه‌ی دێیت و كه‌ی تۆ په‌یامێ بۆ مه دێنی و
كه‌ی به هه‌موو جیهان ئه‌ڵێی:
ئا ئه‌مانه جگه‌ر گۆشه‌ی بێ ناز كه‌وتووی زه‌وی منن؟! (وه‌ره خوارێ..ئه‌ی خواكه‌ی غه‌ریبان..زریان)
“هێنری جه‌یمس”ده‌ڵێت: قووڵترین كواڵیتی كارێكی هونه‌ریی هه‌میشه كواڵیتی هزر به‌رهه‌م هێنهكهیهتی, یانی ڕه‌نگه شیعر هزر پێشكه‌ش بكات – وه‌كو لێره‌دا له‌م شیعره و له چه‌ندین شیعری تریشیدا – ئه‌ویش به به‌رجه‌سته كردنی ئه‌م هزره له‌ناو ڕێكخستنی وشه‌كاندا. به‌ڵام به‌های شیعرێك وه‌كو شیعر ته‌نها بریتی نییه له گرنگیی ئه‌و هزره‌ی ده‌ری ده‌بڕێت, چونكه ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا شیعره‌كه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و هزره ده‌قۆزرێته‌وه كه پێشكه‌شی ده‌كات ئیتر وه‌لا ده‌خرێت, ئه‌مه نزیكه له قسه‌یه‌كی”ماڵكۆڵم به‌دد”ه‌وه و مانای ئه‌وه‌یه شیعر له‌پێناوی یه‌ك ڕه‌هه‌ند, یاخود یه‌ك لایه‌نی دیاریكراوی ناخوێنرێته‌وه, به‌ڵكو خاوه‌نی ڕه‌هه‌ندی دیكه‌شه, كه پێویسته بۆ وه‌رگر, چونكه خوێندنه‌وه هونه‌ره, هونه‌ری چوونه ناو دنیای ده‌ق و په‌ی بردنه به شاراوه‌كانی ناوی و ئه‌وه‌ی گرنگیشه تیایدا ئه‌و ئه‌زموونه خه‌یاڵییه‌یه كه له كاتی خوێندنه‌وه‌یدا تاقیده‌كرێته‌وه و له‌ته‌كیدا ژیان ده‌كرێت, نه‌ك هه‌ر ته‌نها ئه‌و هزرانه‌ی به وشه ده‌ریانده‌بڕێ, ئه‌مه‌یش ڕووانینه چامه وه‌كو گشتێك ده‌گه‌یه‌نێ نه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌ندێك له ڕه‌هه‌نده‌كانی.
ئه‌بم به سواره‌ی گه‌رده‌لوول له هه‌موو لووتكه و یاڵێكتا
ئه‌چریكێنم
ئه‌بم به كاروانی هه‌ور و له كۆچه‌كه‌ی هات و نه‌هات
گوڵی باران و پێكه‌نین بۆ سه‌ر لێو و كه‌زیی زه‌ردی
“زین”ئه‌هێنم..
به‌چی..به چیم ئه‌كه‌ی بمكه و مه‌به‌ره دره‌ختی پایز و
به خه‌مباریی تێم مه‌ڕوانه
گه‌ر گه‌ڵاكانت وه‌ریون..دهها ئه‌وه شیعره‌كانم!
ئه‌گه‌ر زه‌ویت ده‌س ناكه‌وێ
ڕه‌گ و ڕیشه‌ی توند و تۆڵا تر تیا داكوتی
په‌نا بۆ قووڵایی دڵم بێنه..
به چیم ئه‌كه‌ی بمكه و مه‌گری.. (وه‌ره خوارێ..ئه‌ی خواكه‌ی غه‌ریبان..زریان)
سه‌ره‌نجام خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م چامه‌یه گه‌شتێكی سه‌یره, گه‌شتێكی ته‌مومژاوییه نه‌ك به‌ناو ئاسته ڕووكهشهكهیدا, به‌ڵكو به‌ناو ئاسته قووڵه‌كه‌یدا, چونكه وه‌ك دیاره گه‌شتێك نییه به‌ناو وه‌سف و ڕاسته‌وخۆییدا, به پێچه‌وانه‌وه ڕۆچوونه به‌ناو قووڵاییه ئه‌فسووناویی و سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی ده‌قدا – ده‌ق كه بریتییه له جه‌سته و ڕۆح – ڕه‌نگه جه‌سته له‌م گه‌شته‌دا ئه‌وه‌نده ماندووكه‌ر نه‌بێت, به‌ڵام ڕۆح, بێگومان به ئاسانی ده‌سته‌مۆ ناكرێت, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌كو جه‌سته ماددیی و فیزیكیی و به‌رهه‌ست نییه, به‌ڵكو بوونێكی میتافیزیكییانه‌یه, بوونێكی مه‌عنه‌وییانه‌یه و دنیایه‌كی پڕ ته‌مومژ و ئهبستراكتئامێزه و پێویسته دید و زه‌ین و هۆش و هه‌سته‌كان گه‌ڕانی تێدا بكه‌ن و بیپشكنن و شه‌قڵا به ده‌لاله‌ته قووڵه‌كانی ببه‌خشن.
چۆن كپ ئه‌بم؟!
“به‌مۆ”ئه‌گرمه كۆڵا و”سیروان”له چاوما هه‌ڵئه‌گرم
له لیته و هه‌ڕگی مێژوودا دێم و ده‌چم
گۆرانی بۆ ڕووبارێكی كه‌نار ون ئه‌ڵێم.. (وه‌ره خوارێ..ئه‌ی خواكه‌ی غه‌ریبان..زریان)
ئیتر لێره به‌دواوه جووڵه‌كانی چامه‌كه ده‌ست به خاوبوونه‌وه ده‌كه‌ن و دوا جووڵه ده‌بێته جووڵه‌یه‌كی بازنه‌یی, به‌واتا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تا كه كۆتایی شیعره‌كه‌شه, هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ختێك بێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی گشتیی ده‌قه‌كه و به‌رده‌وامبوونی ئه‌و هه‌ڵوێسته و هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بهركهماڵییهكیش بخوڵقێنێ.
(15)
له‌ڕاستییدا ئه‌گه‌ر چامه خاوه‌نی دنیابینیی و بینۆگه‌یه‌كی تازه و جیاواز بێت, ئه‌وا بێجگه له فۆرمێكی جیاواز ئاسۆی چاوه‌ڕوانییه‌كی تازه و جیاوازیش به‌رهه‌م ده‌هێنێ و مه‌رجیش نییه له‌گه‌ڵا ئاسۆی چاوه‌ڕوانیی هه‌موو خوێنه‌رێك بگونجێ, یان یه‌كبگرێته‌وه. دیاریشه, نه‌ك هه‌ر ئه‌م چه‌ند ده‌قه‌ی كه نه‌ختێك به دوورودرێژی هه‌ڵوێسته‌مان له‌سه‌ر كردن, به‌ڵكو ده‌كرێ قسه‌ی زۆری تریش له‌باره‌ی به‌رهه‌م هێنانێكی جیاوازی شیعرییه‌ت له هه‌ندێ ده‌قی تریشیدا بكرێت, كه ئاستی هونه‌ریی و شیعری‌یان هیچ له‌مانه كه‌متر نین, بۆ نموونه: زریان, نوقڵانه‌ی خۆشه‌ویستیی و باران, ئای تاتیانای شه‌نگ, بمده‌ره ده‌س سه‌رما و سۆڵه و هی تریش. دیاره له‌دوای”زریان”یشه‌وه ئه‌گه‌رچی بونیادی فۆرمییانهی ده‌قه‌كانی ساده‌تر ده‌بنه‌وه, به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه شیعر له‌لای”ئه‌نوه‌ر”دا سه‌ره‌ولێژ بۆته‌وه, به‌ڵكو ته‌نها یه‌ك مانای هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بونیادی قووڵا و مه‌عنه‌وییانه‌ی ده‌قه‌كانی قووڵتر بوونه‌ته‌وه و پتر سه‌رقاڵی مانا بووه و جگه له‌وه به نه‌فه‌سێكی سۆفیی مه‌شره‌بانه‌شه‌وه ئیشی تێدا كردوون.
شیعر, وه‌كو”مایا ئانجیلۆ”ده‌ڵێت, ده‌توانێ پێمان بڵێ مرۆڤه‌كان چین..ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌یش پڕ به پێستی به‌رهه‌مه كانی”ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د”ه, بێگومان ئه‌و له ڕێگای ده‌قه‌كانییه‌وه پێمان ده‌ڵێ ئێمه چین و پێبهپێی ئه‌مه‌یش هه‌ڵگری ناسنامه‌ن, هه‌ستی مرۆڤبوونمان پێده‌به‌خشن, چونكه له بۆشاییه‌وه نه‌هاتوون, به‌ڵكو له كۆمه‌ڵێك هه‌ست و سۆز و هه‌ڵچوونی مرۆیی هاوبه‌شه‌وه هه‌ڵقووڵاون, یانی له خودی بوون خۆیه‌وه هاتوون و بۆ بوونیش نووسراون و دوای ئه‌م گه‌شته دوورودرێژه‌یش كه كۆمه‌كی كردین له چه‌مكێكی پڕ بایه‌خی دیكه‌ی شیعر زیاتر حاڵی بین و به تێگه‌یشتنیش لێی ببینه خاوه‌نی مه‌عریفه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندتر و ئه‌گه‌ر(هه‌موو كارێكیش له‌لایه‌ن خوێنه‌رێكه‌وه بنووسرێته‌وه) ههروهكوئهوهی”تۆدۆرۆڤ”ده‌ڵێت, ئه‌وا هه‌وڵی نووسینه‌وه, یان باشتره بڵێین خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه ئامانجی سه‌ره‌كیی ته‌نها ئه‌وه بوو له كواڵیتی شیعرییه‌ته‌كه‌ی وردببێته‌وه و پێبهپێی گۆشه‌نیگا و دیدێكی هونه‌رییانه به‌های ئێستێتیكیی و هونه‌رییانه‌ی ئه‌زموونه‌كه‌ی كهشفبكات و به شێوه هونهرییانهكهی سكێچی بكات. وه‌كو پێشتریش ئاماژه‌مان دایێ به‌ناو گوتاری شیعره‌كاندا شۆڕنه‌بووینه‌وه, چونكه مه‌به‌ستمان به‌رباسدانی چه‌مكی شیعرییه‌ت بوو, شیعرییه‌تیش په‌یوه‌ندی به ده‌ق و بونیاده‌وه هه‌یه, شیعرییه‌تی ده‌قیش چه‌مكێكی تره له میانه‌ی زمانه‌وه سه‌رنجی ده‌درێت و ده‌شێ یه‌كه‌مین به‌های ده‌قیش شیعرییه‌ته‌كه‌ی بێت.
ئه‌گه‌رچیش”ئه‌نوه‌ر”له شوێنێكی یاده‌وه‌رییه شیعرییه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: مه‌رج نییه شاعیر به یه‌ك نه‌فه‌س بتوانێ شیعر له دوای شیعر به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوا..ئێمه‌یش هاوڕاین له‌گه‌ڵیدا و ئه‌وه‌یش ده‌زانین كه به‌دیهێنانی شیعرییه‌ت كارێكی ئه‌وتۆ نییه كه شاعیر له توانایدا بێت له هه‌موو كۆنتێكستێكی زمانهوانییانهدا بیهێنێته‌دی, بۆیه ته‌نها ئاووڕمان له‌و چه‌ند ده‌قه دیارانه‌ی ئه‌زموونه‌كه‌ی دایه‌وه, به‌و ئومێده‌ی بێ لایه‌نانه و بابه‌تییانه توانیبێتمان ڕووناكیی شایان به داهێنانه‌كانی ببه‌خشین و تۆز و گه‌ردی زه‌مه‌نێكی بێ مروه‌ت و دڵڕه‌ق له‌سه‌ر ئه‌زموونه بێڕاده گرنگه‌كه‌ی تهكاندبێت و له تێفكرین و سه‌رنجه‌كاندا شوێنی شایسته‌ی خۆیمان پێدابێ و كۆی ئه‌م نووسینه مانایه‌كی جیاوازی به كاره بهرجهستهكانی به‌خشیبێ كه جودا بێت له‌و مانایه‌ی پێشتر ئه‌زموونه‌كه‌ی له ڕوانگه‌ی خوێنه‌ره‌كانییه‌وه بێگومان خاوه‌نی بووه. دیاره ئه‌م به‌سه‌ر كردنهوهیهیش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه تێكسته‌كانی ئه‌و شیعرییه‌تێكی جیاواز تیایاندا هاتۆته ئاراوه و دینامیكییهتێكی به‌رده‌وام و قووڵا هاوشانیانه و له هه‌ڵبژاردن و جه‌خت كردنه سه‌ر لایه‌نی شیعرییه‌تیش مه‌به‌ستمان ئه‌وه نه‌بوو بیسه‌لمێنین”ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د”هه‌ر به ته‌نها له زمان ئیشی كردووه, به‌ڵكو ئه‌م لایه‌نه‌مان ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ڵبژارد تاكو چه‌مكی شیعرییه‌ت له میانه‌ی ئاووڕدانه‌وه له ده‌قی شیعره‌كانی ئه‌و ڕوون بكه‌ینه‌وه, چونكه پێشمهرجییهكانی ئه‌م تیۆرییه به ته‌واویی له‌گه‌ڵا به‌شێك له ئه‌زموونی نووسینی ئه‌ودا یه‌كدێته‌وه و تیایدا ڕێگایه‌ك بۆ پراكتیزه‌كردنی خۆی ده‌دۆزێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه ده‌وڵه‌مه‌ندتریش ده‌كات كه‌ڵه‌كه‌یه‌كه له یاده‌وه‌رییه‌كی زیندوو و مه‌عریفه‌یه‌كی به‌ربڵاو و به‌ئاگاییه‌كی ورد له‌باره‌ی كه‌له‌پووری خود و ئه‌وی تر و ویژدانێكی ئینسانییانه‌ی ڕۆشن و ئه‌مانه‌یش هه‌میشه له ده‌قدا ده‌وڵه‌مه‌ندیی و چڕوپڕییهك به مانا ده‌به‌خشن و ئه‌زموون به‌پیت تر و چوست و چالاكتر ده‌كه‌ن و سه‌رئاسایی به به‌های هونه‌ریی كاره داهێنراوه‌كان ده‌ده‌ن.
“ئه‌نوه‌ر”كۆڵۆمبسی شیعری جیاوازی كوردییه, ئه‌و ئه‌تمۆسفیرێكی تازه و جیاكاری هێناوه‌ته كایه‌ی شیعره‌وه و شه‌قڵێكی نوێیشی به زمانی ده‌ق به‌خشیووه, به مانایه‌كی تر, كیشوه‌رێكی دیكه‌ی له دنیای شیعری ئێمه دۆزیووه‌ته‌وه و وه‌ك پڕۆمیسیۆسێك ئاگری شیعرێكی جیاواز, شێوازێكی تری نووسینی بۆ هێناوین, تاكو وشه‌كانی, “نیتشه”گوته‌نی, نامه‌ئلووف بكه‌نه مه‌ئلووف و مه‌ئلووفیش بكه‌نه نامه‌ئلووف, زمانیش به وزه‌یه‌كی تر داگیرسێنێ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگایه‌ك ڕووناك بكاته‌وه كه زۆربه ڕه‌نگه به هات و نه‌هات له قه‌ڵه‌میان دابێ و یارایان نه‌بووبێت پیایدا بگوزه‌رێن و بگه‌ن به‌و شته نائاساییانه‌ی كه ده‌بوو ده‌ربڕینی بۆ ئه‌نجام بده‌ن و له‌ڕاستییشدا بیكه‌ن به بابه‌تی سه‌ره‌كی داهێنانه‌كانیان. به‌ڵێ..ئه‌و پڕۆمیسیۆسێك بوو, هه‌وڵیدا سه‌رتاپای تێگه‌یشتنی شیعرییمان بگۆڕێ و له ههوڵهكهشیدا سه‌ركه‌توو بوو, وایشی لێكردین چێژ له هونه‌ر وه‌رگرتنیشمان بگۆڕێ و ئه‌و تاریكاییهشی بۆ ڕۆشن كردینه‌وه كه دنیای شیعر و چێژ و زه‌وقه هونهرییهكهمانی ئابڵووقه دابوو.
ئێستا ئیتر ته‌نها ئه‌وه ماوه‌ته‌وه بڵێین هه‌وڵماندا ڕه‌هه‌نده شیعرییه‌كانی هه‌ندێ له ده‌قه‌كانی”ئه‌نوه‌ر”كه‌شفبكه‌ین و تیشكیش بخه‌ینه سه‌ر ئه‌زموونه هونه‌رییه‌كه‌ی, به‌ڵام چامه‌كانی سه‌رباری تێهه‌ڵكێش كردنی ڕه‌هه‌نده خودیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌ردوونییه‌كان و گۆڕینی ده‌لاله‌ته‌كانی خود بۆ ده‌لاله‌ته بابهتییهكان, كه‌چی هێشتا هه‌ر پهزڵێكن, هێشتا هه‌ر بریتین له چه‌ندین پارچه و په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و پارچانه یه‌كێتی ئۆرگانی ناو ده‌ق پێكده‌هێنن. بۆ گه‌یشتن به‌جوانیی و جه‌وهه‌ری داهێنان و ئه‌زموونه پێكهێنهرهكهشی پێویسته ئه‌و پارچانه له جێگای دیاریكراوی خۆیان دابنێین و كۆنتێكستێكی هونه‌رییانه به ده‌قێك ببه‌خشین و له‌به‌ر چاوی خۆماندا به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ین كه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تێدا بێت كه ئێمه له ده‌قدا به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێین, یاخود بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شته بدۆزینه‌وه كه له ده‌قدایه, نه‌ك ئه‌و شته‌ی ئێمه چاوه‌ڕوان بووین تیایدا بیدۆزینه‌وه, هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی”سی.
ئێچ. سییوون”ده‌ڵێت. له‌ڕاستییشدا ئه‌وه‌ی له بارته‌قای ئه‌م نووسینه‌دا په‌ییمان پێ برد و دۆزیمانه‌وه كیمیاگه‌رێك بوو هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا كه‌ره‌سته‌یه‌كی خاو بكات به شتێكی تر, بیكات به كه‌ره‌سته‌یه‌كی تر كه به‌هایه‌كی باڵاتری بۆ وه‌رگر و شاعیرانیش هه‌بێت, چونكه شاعیری ڕاسته‌قینه وه‌كو چرا كار ده‌كات و ڕووناكیی به جیهان ده‌به‌خشێ, وه‌كو ئه‌وه‌ی”گره‌یهام ئالێن”ده‌ڵێت, وه‌كو ئاوێنه‌یش ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕووناكییهیه كه له بووندایه, هه‌ر ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بێ كه “مایكڵا شمیدت”ده‌ڵێت: هه‌موو شاعیرێك ده‌ستێكی له گیرفانی شاعیرێكی تردایه – ئه‌گه‌رچیش”ئه‌نوه‌ر”له یاده‌وه‌رییه ناوبراوه‌كه‌ی خۆیدا ئاماژه به كاریگه‌ریی”مه‌وله‌وی” له‌سه‌ر ئه‌زموونی خۆی ده‌دات – سه‌رباری ئه‌وه‌یش ئێمه ده‌ستی ئه‌ومان له گیرفانی هیچ شاعیرێكدا نه‌بینی و هه‌ستمان پێی نه‌كرد, به‌ڵام به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه له ده‌مێكه‌وه ده‌ستی شاعیرانێكی زۆری هاوسه‌رده‌می خۆی و دوای خۆیشی له گیرفانی ئه‌ودا گیریان خواردووه..و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وته به‌ناوبانگه‌یش كه”تۆماس هاردی”له شوێنێكدا ده‌یكات و ده‌ڵێت: جیهان قێزی لێمان نایه‌ته‌وه , به‌ڵكو ته‌نها پشتگوێمان ده‌خات..و به‌گوێره‌ی ئه‌م وێسته دوورودرێژه‌یش بێت – ئه‌گه‌رچی زۆر دره‌نگیش كه‌وتووه – كه‌چی سه‌رباریش ده‌كرێ په‌ی به ده‌لاله‌تی ئه‌وه به‌رین كه نه دنیا هه‌رگیز به‌رانبه‌ر به شاعیرێكی داهێنه‌ر قێز په‌روه‌رده ده‌كات كه باڵا شیعرییه‌كه‌ی”ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د”ی هه‌بێت و نه‌یش هه‌رگیز تێپه‌ڕاندنێكی ئه‌وه‌نده شیعرییانه‌تر تیایدا به‌رجه‌سته ده‌بێت تاوه‌كو پێویستی به‌م جۆره داهێنانه نه‌بێت و پشتگوێی بخات.
ئاب – تشرینی دووه‌می2018: هه‌ولێر- له‌نده‌ن
———————————————————————–
*سه‌رچاوه‌كان:
1-عه‌بدوڵڵا په‌شێو – نامه‌یه‌كی كراوه – پاشكۆی عێراق – ژماره(25) مارت و نیسانی 1979
2- بڵاوكراوه‌ی گۆڤاری شیعر – ژماره 6.
3- ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د – دڵێكی واڵا و نامه‌یه‌كی تریش – پاشكۆی عێراق – ژماره(30) ئه‌یلوولی 1979.
4- ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د – كورته‌یه‌ك له ئه‌زموونی شیعری و نووسین – گۆڤاری باران – ژماره(2) ساڵی یه‌كه‌م ئهیلوول 2016.
5- د. محه‌مه‌د كه‌مال – هایدیگه‌ر و شۆڕشێكی فه‌لسه‌فی – ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م – چاپی یه‌كه‌م – سلێمانی 2007.
6- بابه‌ك ئه‌حمه‌دی – ئه‌فراندن و ئازادی – وه‌رگێڕانی: مه‌سعوود بابایی – ده‌زگای توێژینه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی – به‌رگی دووه‌م – چاپی یه‌كه‌م – هه‌ولێر 2010.
7- ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د – زریان – زایه‌ڵه – زنار – به‌ڕێوبه‌رێتی گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه – سلێمانی 2004.
8- الانجیل الشریف – یوحنا – دار الكتاب الشریف – بیروت – لبنان 2008.
9- د. محمد ندیم خشفه – تأصیل النص- المنهج البنیوی لدی لوسیان غولدمان – مركز الانماْ الحچاری – الگبعه الاولی – حلب 1997.
10- د. كمال أبو دیب – فی الشعریه – موْ سسه الابحاپ العربیه ش.م.م – الگبعه الاولی – بیروت 1987.
11- تزفیگان گودوروف – ألادب فی خگر – ترجمه: عبدالكریم الشرقاوی – دار توبقال للنشر – الگبعه ألاولی 2007.
12- د.كمال أبو دیب – جدلیه الخفاْ و التجلی – دراسات بنیویه فی الشعر – دار العلم للملایین- الگبعه الپالپه – بیروت 1984.
13- د. خالده سعید – حركیه الابداع – دراسات فی ألادب العربی الحدیپ – دار الفكر للگباعه والنشر و التوزیع – الگبعه الپالپه – بیروت 1986.
14- د. فاتح علاڤ – مفهوم الشعر عند رواد الشعر العربی الحر – دار التنویر للنشر و التوزیع – الگبعه الاولی – الجزائر 2010.
15- د. عصام وا‌صل – فی تحلیل الخگاب الشعری – دراسات سیمیائیه – دار التنویر للنشر والتوزیع – الگبعه الاولی – الجزائر 2013.
16- تزفیگان گودوروف – الشعریه – ترجمه: شكری المبخوت و رجاْ بن سلامه – دار توبقال للنشر – الدار البیچاْ – الگبعه الپانیه 1990.
17- د. كریم حسن اللامی – شعریه الماْ فی مجموعه – یغیر ألوانه البحر ل(نازك الملائكه) – الموسوعه الپقافیه – العدد 161 – الگبعه الاولی – بغداد 2017.
18- عبدلكریم عباس الزبیدی – فی الخگاب النقدی العراقی – شعر الرواد أنموژجا – سلسله نقد – الگبعه الاولی – بغداد 2017.
19- عبدلوهاب البیاتی – تجربتی الشعریه – دیوان البیاتی – الجلد الپانی – الگبعه الپالپه – دار العوده – بیروت 1979.
20- د. بشیر تاوریریت – الشعریه و الحداپه – بین أفق النقد ألادبی و أفق النڤریه الشعریه – دار رسلان للگباعه والنشر والتوزیع – دمشق 2010.
21- بختی بن عوده – ڤاهره الكتابه فی النقد الجدید – مقاربه تأویلیه – قدم له و راجعه: د. عبدالقادر فیدوح – صفحات للنشر و التوزیع – الگبعه الاولی – سوریه – دمشق 2013.
22- سركون بولص – الهاجس ألاقوی – عن الشعر و الحیاه – منشورات الجمل – الگبعه الاولی – بغداد – بیروت 2018.
23- حاتم الصكر – ترویچ النص – دراسه للتحلیل النصی فی النقد المعاصر – اجراْ ات.. و منهجیات – الهیئه المصریه العامه للكتاب – 1998.
24- Rainer Maria Rilke- Letters to A Young Poet- Translation by: M.D.Herter Norton- Norton&Company- NewYork-London- Revised Edition 1993.
25- The Dedalus Book of Decadence( Moral Ruins)- Edited by: Brain Stableford- Dedalus- UK- 1990
26- Michael Tanner- NIETZSCHE- A Very Short Introduction- Oxford University Press- Oxford- 2000
27- Imagist Poetry- Introduced and edited by: Peter Jones- Penguin Books- London- 2001
28- Malcolm Budd- Values of ART- PICTURES, POETRY, And MUSIC- Penguin Books- London- 1995
29- Michael Schmidt- Lives of The Poets- Phoenix- London- 1999
30- Approaching Literature- Romantic Writtings- Edited by: Stephen Bygrave- Routledge- Taylor& Francis Group- In Association With Open University- London- 2009
31- Timothy Mathews- Reading Apollinaire- Theories of Poetic Language- Manchester University Press- 1987
32- T.S.ELIOt- The Waste Land- A Selection of Critical Essays- Edited by: C.B.Cox And Arnold P. Hinchliffe- MacMillan- London- Tenth Reprint- 1991
33- BEING HUMAN-The Companion Anthology to Staying Alive and Being Alive- Edited By: NEIL ASTLEY- Bloodaxe Books-Third Impression-G.B-2015